له‌تیف هه‌ڵمه‌ت هه‌ر له‌منداڵییه‌وه عاشقی واتا و سۆز و ریتمی وشه‌ی جوان بووه، له‌و كاتانه‌دا زۆربه‌ی شه‌وان باوكی شیعری حافزی شیرازی و جه‌لاله‌دینی رۆمی و سه‌عدی ده‌خوێنده‌وه و ئینجا مانا و واتاكانی بۆ ده‌روێش و میوان و موریده‌كانی خۆی روونكردووه‌ته‌وه.
لەتیف ھەڵمەت نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسی بە ناوبانگی کورد ساڵی ١٩٤٧ لە ناوچەی کەرکووک چاوی بەدونیا هەڵهێناوە.
لە ساڵی ١٩٧٩ دەستی کردووە بە نووسین لە بواری منداڵاندا. یەکەم بەرھەمی «جوانترین دێ» بووە کە بڵاوی کردووەتەوە. زیاتر لە بیست دیوانە‌شێعری هەیە. تا ئێستە ١٧ بڵاوکراوەی بۆ منداڵان ھەیە. ساڵی ٢٠٠٦ بەرھەمەکانی کۆکراوە کە دەکاتە ٥٠٠ لاپەڕە. ھەروەھا خەڵاتی «ئاپیک»ی لەسەر دیوانی منداڵان وەرگرتووە، چەند جارێکیش خەڵاتی وەزارەتی رۆشنبیری وەرگرتووە.
دیوانەکانی لەتیف‌ھەڵمەت بەپێی چاپی یەکەم: بریتین لەمانە:
خوا و شارە بچکۆلەکەمان (١٩٧٠)
ئامادە بوون بۆ لەدایک بوونێکی تر (١٩٧٣)
پرچی ئەو کچە ڕەشماڵی گەرمیان و کوێستانمە (١٩٧٧)
گەردەلوولی سپی (١٩٧٨)
ئەو ھۆنراوەیەی کە تەواو دەبێ و تەواو نابێ (١٩٧٩)
ئەو نامانەی کە دایکم نایانخوێنێتەوە (١٩٧٩)
وشەی جوان گوڵە گوڵ (١٩٧٩)
سروودی ھەژاران (١٩٨٣)
ئەم ڕووبارە وشک ناکات (١٩٩١)
گورگەکانی لەتیف ھەڵمەت (١٩٩٧)
دەقێکی بەڕەڵا یا مۆنتاج کردنی ڕێپۆرتاژە کاریکاتێرییەکان (٢٠٠٠)
تەبایی و ململانێی نێوان ھاووڵاتییە ئەلکترۆنیکییەکانی کۆماری لەتیف ھەڵمەت (٢٠٠١)
ددانی پاشە ڕۆژ وەک ددانی جەنگ سپییە (٢٠٠١)
عەشقنامەی سەدەی بیست و یەک (٢٠٠٩)
شێعری دژەشێعر یا یارییەکی کۆن و نوێ (٢٠١٤)
لەتیف هەڵمەت لەبارەی بڵاو کردنەوەی ژیان و بەرهەمەکانی لە ئێستادا، ئاماژەی بەوە کردووە زۆر جار زۆر کەس لەوانەی توێژینەوە لەسەر شێعرەکانی دەکەن یاخود ڕاپۆرتی ساڵانەی تەواو کردنی زانکۆ دەنووسن، یاخود قوتابین و مامۆستاکەیان داوای ڕاپۆڕتێکیان لێدەکات لەسەر شاعیرێکی کورد، داوای ژیاننامە و ژمارەی بەرهەمە چاپکراوەکانی دەکەن، ویستویەتی بەمشێوەیە وەڵامێکی دروستیان بداتەوە.
بەپێی ناو و ژمارەی ئەو بەرهەمانەی بڵاوی کردووەتەوە، تا ئێستا ٧٩ بەرهەمی چاپ و بڵاو کردووەتەوە، لە بوارەکانی «شێعر بە کوردی و عەرەبی، لێکۆڵینەوەی عەرەبی و کوردی، شێعر بۆ منداڵان، چیرۆک و شانۆنامە، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە». هەندێک لە کتێبەکانی چەند جارێک چاپکراونەتەوە، لە ئێستاشدا چەند بەرهەمێکی نوێی ئامادەی چاپن.
شێعرەکانی لەتیف‌هەڵمەت بۆ زۆرێک لە زمانەکانی جیهان وەرگێڕدراون و بڵاو کراونەتەوە، وەک «عەرەبی، فارسی، تورکمانی، ئەڵمانی، ئینگلیزی، هۆڵەندی، سویدی و فەرەنسی»
دەیان لێکۆڵینەوە بە کوردی و عەرەبی و فارسی لەسەر شێعرەکانی لەتیف هەڵمەت کراوە و چاپ و بڵاو کراونەتەوە، تا ئێستا دەیان کەس ماستەر و دکتۆرایان لەسەر بەرهەمەکانی وەر گرتووە.
لەتیف هەڵمەت بەمشێوەیە باسی ژیانی خۆی دەکات:
لە ماڵێکی ڕۆشنبیردا لە دایک بووم، هەر بە هەشت نۆ ساڵی لە مەجلیسەکانی باوکمدا عاشقی شێعری حافزی شیرازی و سەعدی شیرازی و فەریدەدینی عەتار و جەلالەدینی ڕۆمی و خەیام و بێ‌دڵ و فیردەوسی و ابن عەرەبی بووم...
باوکم ئەو شیعرانەی بۆ میوان و موریدەکانی دەخوێندەوە و دەیکردن بە کوردی و منیش گوێم لێدەگرت، دوای ئەوسا خۆم سەوداسەری شێعری نوێی عەرەبی و ئەوڕوپایی بووم.
لە ناوەندی شەستەکاندا لە بەرنامەکانی خوالێخۆشبوو جەلالی میرزا کەریم و کاک عەبدوڵڵا عباسدا لە ئیزگەی کوردی بەغداوە شیعرەکانم بڵاو دەکردەوە، سوپاسی هەردووکیان دەکەم بەتایبەتی کاک عەبدوڵڵا عەباس کەزۆرترین شێعرمی بڵاو دەکردەوە و شێعرەکانمی بەرز دەنرخاند و نامەی جوانی بۆ دەنووسیم و پۆستی بەغدا دەیگەیاندە دەستم لە شاری کفری و تا ئێستاش نامەکان ماون و مایەی خۆشحاڵیمن.
یەکەم بەرهەمی شیعریم ساڵی 1969 لە گۆڤاری ڕزگاریدا بڵاو بۆتەوە کە لە سلێمانی دەردەچوو. یەکەم دیوانە شێعرم بە ناونیشانی خواوشارەبچکۆلەکەمان ساڵی 1970 بە چاپگەیاندووە، یەکەم کتێبی منداڵانم ساڵی 1979 بە ناونیشانی ــ جوانترین دێ ــ بڵاوکردۆتەوە، لەساڵی 1970 ــ بووم بەئەندامی یەکێتی نووسەران.
لەتیف هەڵمەت شێعرێکی کەسەبارەت بە کەسایەتی هەندێ کەس ئەم شێعری نووسیووە و لەناو کتێب‌دا بڵاوی کردووەتەوە،
ھەن بە گووللە
ھەن بە وشە
ھەن بە ماچ
ئەوانی دی
دەکوژن
ھەندێ جار
نا.... گەلێ جار
دەبێ چاوت بنووقێنی
گەر بتەوێ شتێکی نوێ ببینی!!
بەرهەمە چاپکراوەکانی بریتین لەمانە:
شیعر بە کوردی:
خوا و شارەبچکۆلەکەمان
ئامادەبوون بۆ لەدایکبوونێکی تر
پرچی ئەو کچە ڕەشماڵی گەرمیان و کوێستانمە
گەردەلوولی سپی
ئەو نامانەی کە دایکم نایانخوێنێتەوە
ئەو هۆنراوەیەی کە تەواو دەبێ و تەواو نابێ
وشەی جوان گوڵە گوڵ
سروودی هەژاران
ئەم ڕووبارە وشک ناکات
گورگەکانی لەتیف هەڵمەت
بیابانێکی دڕندە نەماوە ئافرەت نەبێ
ددانی پاشەڕۆژ وەکو ددانی جەنگ سپی یە
دیوانی لەتیف هەڵمەت بەرگی یەک
دیوانی لەتیف هەڵمەت بەرگی دوو
دیوانی لەتیف هەڵمەت بەرگی سێ
شیعری دژە شیعر
ئایەتە ونبۆکانی سەدەی بیست و یەک یا سوورەتی گەڕانەوە
بۆ منداڵێتی
هەور و دووناودوون کردنی دەقەکان یا سوورەتە بزر بووەکانی لەتیف هەڵمەت
دارستان هەمیشە چاوەڕوانی گەڕانەوەی باڵندە ونبۆکانێتی
ــ دیوانێکی نوێم ئامادەیە بۆ چاپ ــ
شێعری زۆری هەیە بە زمانی عەرەبی، چونکە لەزمانی عەرەبیدا شارەزایییەکی تەواوی هەیە بۆیە شیعرە عەرەبیەکانی جێگەی ستایش و رێزن...
المدن الحدیدیة
شيخوخة كيلو باترا واطفال المطر...
تحولات الغيوم
لێکۆڵینەوەی وێژەیی:
شیعر.. خەنافس.. تەنوورەی مینیجۆب
ئەو وشانەی دڕ بە تاریکەشەو دەدەن
سۆفی و سۆفیگەرێتی و کاریگەری هزر و ئیدی نائیسلامی
لەسەر سۆفیگەرێتی ئیسلامی
مێژووی سۆفیگەری و سۆفیگەرێتی لە مێژوودا
لە دادایزمەوە تاوەکو سوریالیزم
چۆن و چی بۆ مناڵ بنووسین کە جێگەی سەرنجی منداڵان بێ
جۆرەکانی نووسین بۆ مناڵانی لەتیف هەڵمەت بەمشێوەیە و لەبواری منداڵاندا زۆر کاری جوانی کردووە.
شێعر و چیرۆک بۆ مناڵان:
جوانترین دێ
هێلانەیەکی تر
دەنگخۆشترین مەل
مناڵ و باران
مناڵ و چۆلەکە
مناڵ و بووکە شووشە
چۆلەکەی سەر دارەکە
گوڵی ناو ئینجانەکە
گوێدرێژ و پادشا
هەڵبژاردە بۆ مناڵ و بۆ گەورە
پرسیار لە مناڵ
کاتژمێر
مشت و مڕی درەختەکان
پشیلەیەک پاسکیل لێدەخوڕێ
مانگ لە نێوانی هەزار و یەک ئەستێرەدا دەنوێ
قصص كردية للاطفال بە زمانی عەرەبی
دیوانی منداڵان بەرگی یەک
دیوانی مناڵان بەرگی دوو
کۆبەرهەمی مناڵان: چوار جار چاپکراوە. هەڵبژاردە بۆ منداڵ و بۆ گەورە
چەندین کتێبی دیکەش و هتد.
کاک دکتۆر هاوژین سڵێوە دکتۆرای لەسەر شیعرەکانم وەرگرتووە؛ خاتوو دکتۆر شنۆ محموود دکتۆراکەی لەسەر گۆران و پیرەمێرد و منە. لە دەیان نامەی دکتۆرا و ماستەردا ئاماژە بە شێعرم کراوە یا پاژێکی بۆ شێعری من تەرخانکراوە. ئێستا چەند مامۆستایەکی دیکە لە زانکۆی کوردستان و تەورێز خەریکی خوێندنی ماستەرن لەسەر شیعرەکانم دەیان نووسەری کورد و عەرەب و فارس لێکۆڵینەوەیان لەسەر شێعرەکانم نووسیوە و بەرز هەڵیانسەنگاندووە کە هەمووی ئەمانە جێگەی شانازین بۆ من.
هۆنراوەیەکەی لەتیف هەڵمەت هەیە کە خالید ڕەشید گۆرانیبێژ ئاوازی بۆ داناوە و دواتر تۆماری کردووە بەدەنگی خۆی وتوویەتی
ئەمیش کۆپلەیە لەو گۆرانیە:
لەم جیهانەی کەوا کاسی دەنگی گۆرانی و تفەنگە
لەم جیهانەی کەگشت شتێک نوقمی ژەنگە
چیرۆک و شانۆنامەی هەیە کە ئەم دووانەن:
لاوانەوەی ئوور
فەلەستین هەمیشە نیشتمانی غەسان کەنفانییە
بابەتی وەرگێڕدراو لە عەرەبییەوە بە کوردیە ئەمانەن:
شێعرئامێزی ئەورووپایی و دیکتاتۆرییەتی ڕۆح
هەر حەوت بەیاننامەی داداییەکانە و کردوومە بەکوردی...
ئەم ژوورە هیچی تیا نیە ــ هەڵبژاردەی شێعری نوێی عەرەبی و جیهانی ..
خوایە وەرە بۆ ئەمەریکا ــ هەڵبژاردەی شێعری نوێی عەرەبی و جیهانی
مێینە هەر لە سەرەتاوەبوو ــ شێعری سعاد الصباح
سەرم وەک مناڵێک لە کۆشیدا شاردەوە ــ شیعری نزار قەبانی کە لە فارسییەوە کردوویە بە کوردی
هەڵەبجەــ شێعری شاعیری ڕۆئاوای کوردستان طه خليل كردوومە بەکوردی
هەڵبژاردەیەک لەشێعری نزار قەبانی ــ شێعری نزار قەبانی
قلوب من الزجاج ـ گوڵدەستەیەک شێعری فۆلکلۆری کوردیە کردوومە بە عەرەبی.
ناتالی سارۆت و هەڵچوونەکان و ڕۆمانی نوێ ــ بریتییە لە پێشەکییەک و چەند نموونەیەکی چیرۆکی دایکی ڕۆمانی نوێی جیهان ناتالی سارۆت.
ڕۆمانی ژنە جنۆکەکانی شێمەحموو.. سێ جار چاپکراوە و دوو جار کراوە بە فارسی؛ جاری یەکەمیان شاعیر و نووسەر خاتوو سارا قوبادی. جاری دووەمیان مامۆستا فریاد شیری دانیشتووی تاران وەریگێراوەتە سەر زمانی فارسی دواتر چاپ کراوە.
لەتیف هەڵمەت له‌سه‌ره‌تای ساڵانی سه‌ده‌ی رابردوودا (شێخ موحه‌مه‌د شێخ حه‌سه‌نی كه‌سنه‌زان)ی باپیری، له گوندی كه‌سنه‌زانی قه‌زای قه‌ره‌داغی سه‌ر به‌سلێمانی، وه‌كو رێبه‌رێكی رێبازی قادری روو له گه‌رمیان ده‌كات و له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رده‌ی زه‌نگه‌نه و بنه‌ی جاف و بناری گل ته‌كێه‌داری ده‌كات و بانگێشتی خه‌ڵك ده‌كات بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌رێبازی قادرییه‌وه.
باپیری ژیانێكی ئه‌فسانه‌یی بووه و سه‌رگوزشته و سه‌ربورده‌كانی ژیانێكی شاعیرانه‌یان پێ به‌خشیوه، كاتێ باپیری یادی كه‌سنه‌زانی كردووه‌ته‌وه زۆرجار شێعری پیادا هه‌ڵداوه له‌و دێره شیعریانه‌ش كه له‌سه‌ر زاری هه‌ندێ كه‌سی به‌ته‌مه‌نی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ماوه‌ته‌وه كه یادی كه‌سنه‌زانی كردووه‌ته‌وه و وتوویه‌تی:
بۆی به‌یان مه‌یۆ.... بۆی به‌یان مه‌یۆ
بۆی ته‌هلیله‌كه‌ی كه‌سنه‌زان مه‌یۆ
ساڵی 1947 یاخود ساڵی 1950 ماڵی باوكی باپیری له‌كفری جێگیر ده‌بن. له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌و ساڵه‌دا ئاوێزانی ژیان بووه و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی پڕ له‌كتێب و رۆشنبیردا گۆشكراوه و گه‌وره بووه، باوكی كتێبخانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بووه جگه له‌قورئانی پیرۆز و چیرۆكی ژیان و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان، ده‌یان و سه‌دان كتێبـی ئاینی دی و ئه‌فسانه و داستان و هه‌قایه‌ت و شیكردنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان و هه‌روه‌ها ئینجیلی كوردی و دیوانی هه‌ندێ له شاعیرانی هه‌بووه، باوكی شاعیر بووه و گه‌لێ شێعری له‌دوا به‌جێماوه و كتێبێكی چاپكراویشی به‌ناوی (میحراجی راستی) هه‌یه، هه‌روه‌ها كتێبێكی دی چاپكراوی به‌زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه به‌ناوی (نداءالحق). جگه له‌وه‌ش باوكی دوعانووس بووه و دوعای (دێ‌و به‌ند، قاقه‌ز بالا، ئه‌بوو دووجانه، سك‌پڕ بوون و منداڵبوون، باران بارین و گرانه‌تاو ده‌یان جۆر نه‌خۆشی دی) نووسیوه.
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت هه‌ر له‌منداڵییه‌وه به‌گشتی و له‌سه‌ره‌تای قۆناغی سه‌ره‌تاییدا له‌ماڵی خۆیاندا عاشقی واتا و سۆز‌و ریتمی وشه‌ی جوان بووه، له‌و كاتانه‌دا زۆربه‌ی شه‌وان باوكی شێعری حافزی شیرازی و جه‌لاله‌دینی رۆمی و سه‌عدی شیرازی (به‌تایبه‌تی بوستان و گوڵستان)و فه‌ریده دینی عه‌تار...هتد ده‌خوێنده‌وه و ئینجا مانا و واتاكانی بۆ ده‌روێش و میوان و موریده‌كانی خۆی روونكردووه‌ته‌وه و نهێنی ئه‌ودیو وشه و جه‌ڤه‌نگه‌كانی ئه‌و شیعرانه‌ی بۆ ئاشكرا كردوون، هه‌ر له‌و رۆژانه‌وه له‌تیف هه‌ڵمه‌ت سه‌ودا سه‌ری شێعر بووه و عاشقی ئاواز و واتا و نهێنی وشه بووه. به‌بێ ئه‌وه‌ی پیتێ بزانێ هۆگری دانیشتنه‌كانی باوكی بووه، ئه‌گه‌ر چی منداڵێكی هاروهاج و لاسار بووه، به‌ڵام له‌و دانیشتنانه‌دا وه‌ك سه‌لارترین و سه‌نگینترین منداڵ دانیشتووه و گوێی له‌شێعر گرتووه، شێعر ئاسمانێكی نوێ و سه‌ربانێكی نوێ و ده‌زوویه‌كی نوێی پێ ده‌به‌خشی بۆ هه‌ڵدانی كۆلاره ره‌نگاوره‌نگه‌كانی هه‌ر به‌منداڵی له‌كۆڕی شێعردا چاوی هه‌ڵهێناوه و گه‌وره بووه، له‌گه‌ڵیدا منداڵێتی خۆی ون نه‌كردووه و گه‌مه منداڵییه‌كانی خۆیی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا به‌سه‌ر بردووه و زیاتر حه‌زی له كۆلاره بووه و كۆلاره‌شی بۆ هاوڕێكانی دروستكردووه، به‌لام هی خۆیی له‌هه‌موویان جوانتر دروستكردووه، چونكه حه‌زی كردووه كۆلاره‌ی خۆی له‌هی هه‌مووان چاكتر بێت، وه‌كو چۆن ئێستا حه‌ز ده‌كات شێعری خۆی له‌شێعری هه‌مووان چاكتر بێت.
بناغه‌ی خوێنده‌واری و رۆشنبیری و شاعیری له‌ماڵه‌وه ده‌ستی پێكردووه و وه‌ك خۆیشی ده‌ڵێت: قه‌رزاری كتێبخانه‌كه‌ی باوكمم، له كتێبخانه‌كه‌ی ئه‌ودا كۆمه‌ڵێ كتێبی ئه‌فسانه‌ییم خوێندۆته‌وه وه‌ك (شیرین و فه‌رهاد، له‌یلی و مه‌جنون، خورشید و خاوه‌ر، ئه‌لف له‌یله‌وه له‌یله، رۆسته‌م و زۆراب و ...هتد).
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌شارێكدا بووه كورد و عه‌ره‌ب و توركمانی تێیدا ژیاوه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه، به‌زاره‌كی توركمانییه‌كی باش ده‌زانێ و وه‌ك باسیش له‌وه ده‌كات و ده‌ڵێ: (من خه‌ڵكی هه‌موو شوێنێكم، خه‌ڵكی شاری وشه‌م، ئه‌گه‌ر جیاكردنه‌وه بێ بڵێم خه‌ڵكی كفریم، ئه‌مه جیاكردنه‌وه‌ی كفری بێت له‌كوردستان، به‌لامه‌وه په‌سه‌ند نییه، به‌ڵام به‌ره‌چه‌ڵه‌ك و بنه‌چه باو‌و باپیرم خه‌ڵكی سلێمانییه).
ساڵی ۱۹۶۳ یه‌كه‌م شیعری له‌كفری به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی بیست و هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانه‌وه كه له (قاته‌كان)ی كفری كه‌وتبوونه بۆسه‌ی دوژمنه‌وه نووسیوه، یه‌كه‌م ده‌قی شیعریشی له‌ژماره 9ی گۆڤاری رزگاری-دا ساڵی 1969 بلاوكردۆته‌وه كه به‌كوردی یه‌كه‌م ده‌قی شیعری و یه‌كه‌م بانگه‌شه‌ی نوێگه‌رییه له‌دوای نوێگه‌رییه‌كه‌ی گۆران له‌ناوه‌ندی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه، ئه‌و بابه‌ته ده‌قێكی نوێ بووه‌و وه‌ك به‌یاننامه‌یه‌كیش وابووه بۆ نوێگه‌ری.
جێی خۆیه‌تی گه‌ر بڵێین یه‌كه‌مین شیعری درێژی نوێ، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت نووسیویه‌تی كه شیعری (ئه‌م كووله‌كانه ئه‌شكێنم، چوار هه‌ڵبه‌ست له‌رۆژمێری رێبوارێكی ماندوودا، بۆ ئه‌و رۆژه‌ی هالی ده‌كشێ، ئه‌مه دوا هه‌ڵبه‌ستم نییه، گۆرانی پاشه‌رۆژ یا به‌یاننامه‌ی شاعیره شێته‌كه) كه له‌سه‌ره‌تاو كۆتایی حه‌فتاكاندا بلاوكراونه‌ته‌وه نموونه‌ی ئه‌و شیعره درێژانه‌ن. گه‌لێ له‌شیعره‌كانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌نووسه‌ران (ئامانج شاكه‌لی، د. هه‌ڵكه‌وت مه‌لا حه‌كیم، مامۆستا سه‌دره‌دین عارف، مامۆستا نه‌رمین، د. كه‌مال مسته‌فا مه‌عروف، قه‌یس قه‌ره‌داغی، ئه‌مه‌ل جبووری، جه‌لال مه‌له‌ك شا، فریاد شیعری، سه‌ید عه‌لی ساڵحی، كامبیز كه‌ریمی، محه‌مه‌د مورته‌زایی، ئیسماعیل مه‌حموودی، رێبوار سیوه‌یلی و سه‌لاح به‌هلوول و ده‌یان نووسه‌ری دییه‌وه) كراون به‌فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و هۆڵه‌ندی و سویدی و فارسی و توركی.
شێعری به‌رگری
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌باره‌ی شێعری به‌رگری و سیاسی، (پابه‌نده به‌قۆناغێكی دیاریكراوه و زۆر ناژین)، كه ئه‌مه وته‌ی (ئه‌دۆنیس)ی شاعیره ده‌ڵێت: جاران بڕوام وابوو كه شێعری دڵداری تایبه‌ته به‌قۆناغێك و شێعری به‌رگریش تایبه‌ته به‌قۆناغێكی دی، به‌لام ئێستا به‌پێی ته‌مه‌ن و ئه‌زموون گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وه‌ی كه ژیان سه‌رتاپای دڵدارییه له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك‌دا، له‌گه‌ڵ (ژن و مانگ و خۆر‌و ئاو و شێعر‌و وشه‌ی جوانیدا)، هه‌روه‌ها به‌رگریش له‌هه‌موویاندا هه‌یه دژی شته نێگه‌تیڤه‌كانی ژیان، واده‌زانم رۆژگارێك دێته پێشه‌وه كه ئیتر داگیركاری نامێنێ، به‌لام به‌داخه‌وه وا نییه، هه‌تا سته‌م بمێنێ، شێعری به‌رگریش هه‌رده‌مێنێ، ئه‌و كۆماره پڕ له به‌خته‌وه‌رییه‌ی ئه‌فلاتۆن و فارابی داوای ده‌كه‌ن مه‌حاڵه له‌سه‌ر زه‌وی دروست بێ، هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین هه‌تا دونیا هه‌یه شیعری دڵداری و به‌رگری هه‌ر ده‌مێنێـت، شیعری به‌رگری سه‌رده‌می به‌سه‌ر ناچێت. (مایكۆفسكی) به‌خوێندن و ئێسقان ماركسی بوو، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیعره‌كانی له‌هه‌موو شوێنێك ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی (پوشكین) زیاتر ده‌خوێنرێته‌وه، یان (ره‌سوڵ حه‌مزاتۆف) كه نووسه‌رێكی ماركسی بووه، به‌لام به‌رهه‌مه‌كانی تائێستاش ده‌خوێندرێته‌وه به‌هه‌مانشێوه ئه‌راگۆین شیعری به‌رگری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر شاعیرێك خۆی به‌لایه‌كدا هه‌ڵنه‌واسێ و به‌پێی ره‌چه‌ته‌ی ئه‌و لایه‌نه شیعر نه‌نووسێ شیعره‌كانی به‌سه‌ر ناچن، نووسه‌ر ئازاده له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌ب چ بیروڕایه‌كی هه‌بێت، به‌لام به ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبێك یان لایه‌نێك نه‌نووسێت، ئه‌ده‌ب هیچ پاسپۆرتێكی نییه‌و به‌نێو چه‌ندین زمانی جیاجیای جیهاندا بلاوده‌بێـته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه شیعرمان بۆ حزبێك نووسی و له‌رێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه خوێنه‌رێكی جیبۆتی یا رووسی یان به‌ریتانی خوێندیانه‌وه، چ چێژێك وه‌رده‌گرێت؟ ئه‌گه‌ر شیعر هه‌ڵگری جیهانبینییه‌كی قوڵ بێت، له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا ده‌خوێندرێته‌وه.
روانین بۆ گروپ
كه‌شوهه‌وای تازه‌كردنه‌وه‌ی شیعری كوردی له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا به‌هۆی چه‌ند گروپێكه‌وه ده‌ركه‌وت، روانینی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت به‌رامبه‌ر گروپ ئه‌وه‌یه كه: گروپ رێككه‌وتنی چه‌ند كه‌سێكه له‌سه‌ر ئامانجێكی دیاریكراو، واته ئامانجێك هه‌یه‌و چه‌ند كه‌سێك له‌ده‌ووری یه‌ك كۆده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن له‌حزبدا ململانێ هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه له‌گروپی رۆشنبیریشدا هه‌ست به‌و ململانێیه ده‌كرێت، بائامانجێكی سه‌ره‌كی هه‌بێت، به‌لام بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه بیروڕای جیاواز هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌ندامانی گروپه‌كه یه‌ك بیروڕای جێگیریان نییه، ئێمه وه‌ك گروپی كفری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئامانجێكی دیاریكراومان هه‌بووه، به‌لام ململانێیش له‌نێوانماندا هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان به‌ده‌ستپێشخه‌ری بزانین.
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا هیچ بڕیارێكیان نه‌بووه بۆ دامه‌زراندنی گروپی كفری و له‌وكاته‌دا خوێندكاری ئاماده‌یی كفری بوون، كه كۆمه‌ڵێك هاوڕێ بوون باسی شیعرمان ده‌كرد له‌وانه‌ش (مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵلا ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، محه‌مه‌د داماو، ئه‌مجه‌د شاكه‌لی و ئه‌نوه‌ر شاكه‌لی) كه له‌و خوێندنگه‌یه‌دا یه‌كیانگرتووه‌و باسیان له‌رۆشنبیری كردووه‌و به‌پێی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی ئه‌وكاته كردووه‌یانه له‌سه‌ر شیعر‌و ئه‌ده‌ب، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و چه‌ند هاوڕێیه‌كی بیروڕایان جیاواز بووه له‌وانی دی، له‌به‌رئه‌وه جیابوونه‌ته‌وه‌و بیروِاكانی خۆیان گه‌لاڵه‌كردووه بۆئه‌وه‌ی گروپێك دروستبكه‌ن كه جگه‌له‌و ناوانه‌ش چه‌ند كه‌سێكی تریش هه‌بوون كه هه‌ندێ خوێنه‌رو شاعیری سه‌ره‌تایی توركمان بوون، ئه‌وانیش زۆرجار به‌شداری گفتوگۆكانیان كردووه له‌ئه‌نجامی قسه‌كردندا له‌نێو ئه‌و گروپه‌دا كه له‌نزیكه‌ی 10 كه‌س پێكهاتبوون، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و ئه‌حمه‌د شاكه‌لی و فه‌رهاد شاكه‌لی، چونكه رۆحی نوێگه‌رییان هه‌بووه‌و رۆحی ئه‌وان جۆرێكی تربوو، خۆیان وه‌ك گروپێك جیابوونه‌ته‌وه. گروپی كفری ته‌نیا شیعری له‌خۆنه‌گرتبوو، به‌ڵكو له‌و گروپه‌دا ئه‌حمه‌د شاكه‌لی چیرۆكیشی نووسیوه.بنەمای ئەم گرۆپەبەم شێوەیەبووە:سه‌ركێشی یه‌كێك بووه له‌وبنه‌مایانه‌ی كه ئه‌و گروپه ئیشیان له‌سه‌ر كردووه‌و به‌رای له‌تیف هه‌ڵمه‌ت گۆڕانكاری رژێمی پادشایه‌تی له‌عیراقدا بۆ رژێمی كۆماری سه‌ركێشی كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری عیراقی بوو له‌سه‌روویانه‌وه (عه‌بدولكه‌رم قاسم) كه رژێمی پادشایه‌تی گۆڕاو رژێمی كۆمارییان دامه‌زراند، هه‌ربۆیه ده‌ڵێت: ئێمه یه‌كێك له‌بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانمان سه‌ركێشی و خۆده‌رخستن بوو، به‌یاننامه‌ی سوریالییه‌كان و هه‌واڵی سوریالییه‌كانمان له‌گۆڤاری (شیعری 69)ی عیراقی و گۆڤاری (شیعر)ی لوبنانیدا خوێندبۆوه‌و زۆر كاریگه‌ری ئه‌وانمان له‌سه‌ر بوو، به‌تایبه‌تی كاریگه‌ری (سلڤادۆر دالی)مان له‌سه‌ر بوو، كه زۆر شێتانه هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌شێتییه‌كانی (مایكۆفسكی) كه خوێندبوومنه‌وه، مایكۆفسكی به‌كراسێكی زه‌رده‌وه له‌شاقه‌مه‌كه‌ی مۆسكۆدا شیعری خوێندۆته‌وه، بۆیه به‌رده‌وام حه‌زمده‌كرد له‌كاتی شیعر خوێندنه‌وه‌دا كراسێكی زه‌رد له‌به‌ر بكه‌م.داهێنانه‌كانی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت جگه‌له‌وه‌ی گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م و شۆڕشی به‌شیعری نوێگه‌ری كوردی به‌خشیوه‌و سه‌ره‌رای به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانیشی شیعر‌و چیرۆكی به‌خه‌یاڵی زانستی و ئه‌فسانه‌یی بۆ دنیای جوانی و بێگه‌ردی منداڵ به‌رهه‌مهێناوه، ده‌شێ رووداوی خه‌یاڵی سه‌رسوڕهێنه‌ر رۆژێ له‌رۆژان رووبده‌ن، به‌تایبه‌تی چیرۆكی خه‌یاڵی زانستی كه زۆرجار رووداوه له‌خه‌یاڵ دروستكراوه‌كانی په‌یوه‌ستن به‌داهێنراوه‌كانی بواری فیزیا‌و فه‌له‌كگه‌ریی و گه‌ردوونناسییه‌وه هه‌روه‌ك منداڵ له‌خه‌یاڵدا ده‌فڕێت یاخود له‌ژێر ئاودا ده‌م ده‌كاته‌وه‌و ناخنكێ، ئه‌وه‌ی ئاشكراشه داڤنشی هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی چه‌ندین سه‌ده به‌ر له‌داهێنان تانك و زرێپۆش و فرۆكه‌ی به‌خه‌یاڵ وێنه‌ی كێشاون، داواتر ئه‌و خه‌یاڵه له‌لایه‌ن زانایانی بواری فیزیاوه به‌راستی به‌رجه‌سته كراوه‌و بۆته به‌شێك به‌پێویسته‌كانی ژیانی ده‌وڵه‌ت، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت پێیوایه چیرۆكنووسی بواری منداڵ ده‌توانێ سوود له‌فه‌نتازیای خه‌یاڵ و دارشتن و ناوه‌ڕۆكیان ببینێ و به‌خه‌یاڵی خۆی به‌جۆرێكی نوێ بۆ منداڵ دایده‌ڕێژێته‌وه.
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ده‌رباره‌ی چه‌ند نووسه‌رێك به‌مشێوه‌یه رای خۆی له‌سه‌رییان ده‌رده‌بڕێت:
ئه‌دۆنیس: مامۆستای نوێگه‌ری شیعری عه‌ره‌بییه‌و كاریگه‌رییه‌كانی به‌شیعری كوردیشه‌وه دیاره.
*عه‌بدوڵلا په‌شێو: شیعری كوردی به‌بێ عه‌بدوڵلا په‌شێو ناته‌واوه‌و كه‌لێنێكی تێده‌كه‌وێت.
*شێركۆ بێكه‌س: ره‌وتی شیعری كوردی به‌بێ شێركۆ بێكه‌س ره‌وتێكی ناته‌ندروسته‌و هێڵێ ئاسایی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆزگه هه‌ندێك شیعری هه‌یه نه‌ینووسیایه.
*به‌ختیار عه‌لی: جوانییه‌كانی له‌رۆمانه‌كانیدایه، نه‌ك له‌شیعره‌كانیدا، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌شیعردا ده‌یكات پێشتر هه‌مووی كروان، هه‌ربۆیه ئه‌و به‌رۆمانه‌كانییه‌وه ده‌بێته نووسه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو.
*محمه‌د عومه‌ر عوسمان: یه‌كێكه له‌یاخیگه‌رییه‌كانی شیعری كوردی، به‌بێ شیعریش ژیان و هه‌ڵسوكه‌تی ئه‌و به‌شێكه له‌یاخبوون.
*محه‌مه‌د ماغوت: چاوگه‌یه‌كی نوێگه‌ریی بوو بۆ ئێمه‌و زۆریش له‌وه‌وه فێربووین.
*گروپی روانگه: ئه‌گه‌ر گروپی كفری نه‌بوایه، گروپی روانگه دروست نه‌ده‌بوو، یان دروستبوونی دواده‌كه‌وت.
*رامبۆ: سه‌رچاوه‌یه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ بخوێنرێته‌وه.
*سه‌لیم به‌ره‌كات: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌دۆنیس ده‌ڵێ (كلیلی زمانی عه‌ره‌بی له‌گیرفانی كوردێكدایه)، به‌لام من چێژم له‌هیچ شیعرێكی به‌ره‌كات نه‌بینیوه.ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی: خاوه‌نی شێوازێكی تایبه‌ته به‌خۆی و له‌شیعره‌كاندا زیاتر بایه‌خ به‌فۆرم ده‌دات نه‌ك به‌ناوه‌ڕۆك.
به‌رهه‌مه بلاوكراوه‌كانی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌چه‌ند به‌رهه‌مێكی شیعری پێكهاتوون له‌گه‌ڵ چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌و شیعر‌و چیرۆك بۆ منالان، هه‌روه‌ها زۆر به‌رهه‌می شیعری به‌زمانی عه‌ره‌بی بلاوكردۆته‌وه به‌ناوی (المدن الحدیدیه، شیخوخه كیلوباترا واگفال المگر).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی چه‌ند شاكاری ئه‌ده‌بییه‌و خاوه‌ن ئه‌زموونێكی دیاری نێو ئه‌ده‌بی كوردییه، تائێستا چه‌ند خه‌لاتێكی وه‌رگرتووه له‌وانه (خه‌لاتی ئاپیك له‌سوید بۆ به‌رگی یه‌كه‌می دیوانی منالان ساڵی 2000، خه‌لاتی زێڕینی باوه‌گوڕگوڕ ساڵی 2005، خه‌لاتی زێڕینی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ساڵی 2008، خه‌لاتی وه‌زارتی رۆشنبیری هه‌رێم له‌شیعری منداڵدا... هتد
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت به درێژایی 30 ساڵ خزمه‌ت به زمان و ئه‌ده‌بی کوردی یه‌کێکه له خودانی ره‌وت و شێوازی نوێ له وێژه‌ی کوردی‌دا.
ئەگەر ئەمتوانی شیعری هەموو شاعیرە
سەد ڕووەکانم دەسوتان
ئەم زەوی یەم دەر دەهێنا
لە ژێر ژەنگی درۆی هەزار
شاعیرۆکەی بازرگان
گەر ئەمتوان وشەم ئەکرد بە جەقۆ ، وشەم ئەکرد بە قاجی
دەمی هەموو شاعیرێکی ترسنۆکم هەڵدەپاچی
گەر دەمتوانی تاجی هەموو پاشاکانم
بۆ هەژار و گەداکان
دەدا بە نان !!!
لەتیف هەڵمەت ئەڵێت: زۆر جار هێندە قوڵدەبمەوە لەخوێندنەوە تا ئەو كاتەی گوێم لە بانگی بەیانی دەبێت دەخوێنمەوە، كاتی خۆی دەچوم لە دار الكتب القدیمە و شەقامی موتەنەبی لەبەغدا كتێبم دەكڕی، هێندە خوێندمەوە و كتێبم كڕی تاوەكو ژوورە پڕ لەكتێبكەم بوو بە خەڵوەتگا و شوێنی خەڵوەتم!.
هەڵمەت دەڵێت: ئەگەر نیوەی سامانی جیهانم هەبوایە لەسەدا 90% یمدەدا بەكڕینی كتێب و خۆشترین رۆژم ئەو رۆژانەن كە پارە دەدەم بە كتێب كڕین یان چاپكردنی و هاوڕێی هەمیشەیشم هەر كتێبە، زۆر جار لەكفری و كەركوكەوە سەفەرم كردوە بۆ بەغدا تەنها لەپێناو كڕینی چەند كتێبێك و هەندێك جار زیاتر لەجارێك سەفەرم دەكرد تاوەكو ئەو كتێبانەم دەستبكەوێت كە مەبەستمە، كتێب بوە بەخواردن و خواردنەوەم و پەیوەندیەكی زۆر خۆشم لەگەڵ هەموو كتێبەكان هەیە بەتایبەتی لەگەڵ شیعردا.
ئەستەمە بتوانیت رەوتەكانی لەتیف هەڵمەت دەستنیشان بكەیت، دەمێك وەكو سۆفیەك دەردەكەوێت و دەمێكیش وەكو سیریالی، بۆ ئافرەت و خۆشەویستی دەنوسێت و دەمێكیش بۆ نیشتمان و داكۆكی لێدەكات، بەڵام تازەگەری و یاخی بوون هەمیشە بە نوسینەكانیەوە دیارە، خۆیشی زۆر جار بە شاعیرێكی سۆفیگەری یان یاخیبوو ناوەزەند دەكات، بەڵام ژیانی ئاسایی خۆی بەدەر نیە لە سۆفیگەرێتی بەڵكو لەحاڵەتێكی سۆفیگەرێتی بەردەوامدا دەژی!
لەتیف هەڵمەت، شاعیرێكی یاخی، شاعیرێكی سۆفی، منداڵێكی هاروهاج، جەنگاوەر، عاشق، دڵدار، شۆڕشگێر، بڵندی، ئیعجازێكی شیعری، حاڵەتێكی بێ‌وێنە، ئەفسانەیەكی مێژوویی، تازەگەریەكی تازە، پێنوسێكە لەسەر پێیەكانی دەڕوا و بۆ هەتا هەتایە لەمێژوودا نوسینەكانی قوڵپ دەدەن و وشك ناكەن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی رۆژان چاپی سنه
دسته بندی: کوردی
آدرس کوتاه خبر: