لەتەمەنی ۱۹ ساڵیدا ژیانی هاوسەری پێک هێناوە لەگەڵ خاتوو گوڵیزار و خاوەنی شەش منداڵە (دوو کوڕ و چوار کچ، بەناوەکانی تەها، هونەر، بەناز، ڕێزان، رۆژگار، هۆزیار) کە هونەری کوڕی ئێستە هونەرمەندە و هەندێ جاریش گۆرانیەکانی باوکی ئەڵێتەوە.

ئەوە چارەنوسمە هۆ خاكی شیرین، ڕوو گرژ مەكە، وەك نەمامێ بۆت ڕواوم، شەهیدم و پێشمەرگەم و بەپێەوە وەستاوم.
حەمەجەزا ئەو ناوەی بەدرێژایی چل ساڵ، شۆڕش و كورد و نەتەوەی كردە ئاواز و مەقام و گۆرانی. ئەو ناوەی بەدرێژایی چل ساڵ شاخ و شەهید و شێعری ئاوێتەی گەورەیی كوردانەی خۆی كرد.
حەمە جەزا دەنگێک بوو کە هونەر و مۆسیقای ئاوێتەی یەک کردبوو، دەنگی حەمە جەزا سەمبولی بەرگری و ڕەمزی ڕووبەروبوونەوەو لەگەڵ دوژمنان بوو.
هاوڕێکانی دەڵێن: لە هەر ڕوبەرو بونەوەیەک لهگهڵ بهعسیهکاندا کە کاکە حەمە هاوسەنگەرمان بوایە سەرکەوتنمان مسۆگەر بوو، چونکە لە گەرمەی شەڕەکاندا سرودی بۆ دەوتین و دوای شەڕەکانیش ئاهەنگی سەرکەوتنی بۆ دەگێڕاین.
حەمە جەزا كوڕەگەورەی حاجی عەلی بەگە كە كەسایەتیەكی ناسراو و تێكۆشەر و چاكەخوازی شاری سلێمانی بووە.
حەمە جەزا ساڵی 1949 لە شاری سلێمانی لە دایك بووە، هەر لە منداڵیەوە ئارەزووی هونەر و گۆرانی كردووە، لەتەمەنێكی كەمدا بەهۆی دەنگە تایبەت و كەسایەتیە بەهێزەكەیەوە ناو بانگی وەك هونەرمەندێکی نەتەوایەتیی بەهەموو لایەكدا بڵاو بۆتەوە.
لەتەمەنی ۱۹ ساڵیدا ژیانی هاوسەری پێک هێناوە لەگەڵ خاتوو گوڵیزار و خاوەنی شەش منداڵە (دوو کوڕ و چوار کچ، بەناوەکانی تەها، هونەر، بەناز، ڕێزان، رۆژگار، هۆزیار) کە هونەری کوڕی ئێستە هونەرمەندە و هەندێ جاریش گۆرانیەکانی باوکی ئەڵێتەوە.

حەمە جەزا ساڵی 1969 دەبێتە ئەندامی تیپی هونەر و وێژەی كوردی؛ هەر لەو ساڵەدا لەگەڵ هونەرمەندان حەمەنێرگز عوسمان عەلی سەڵاح مەجید بەشداری چەندین ئاهەنگی میوزیك و گۆرانی دەكات.
گۆرانی كەژاڵ هەی قەزات لەو خاڵوانمهی هەر لەو ساڵەدا وتووە و دەنگدانەوی زۆریشی بەشوێنەوە بوو.
ساڵی 1970 بۆ بەشداریكردن لەئاهەنگی 16 ئاب ی یادی دامەزراندنی پارتی دەچێتە هەولێر و لە ناو ئاپۆرایەكی جەماوەری كەم وێنەدا پێشوازی دەكرێ.
ساڵی 1971 لەگەڵ تیپی باواجی كۆیە گۆرانی بیبی خانم ی تۆماركردووە.
ساڵی 1977 بهرههمێكی تری بهناوی «ئیشق و ئازادی» هۆنراوهی «هێمن موكریانی» و بهژهنینی ئامێری عود لهلایهن «رزگار خۆشناو» بڵاودهكاتهوه.
ئهم بەرهەمەی له ماوهی تهنها دوو ڕۆژدا له سهرتاسهری كوردستاندا بڵاو دهبێتهوه.
گۆرانی بیبی خانم+ گۆرنی عیشق و ئازادی
له ساڵی 1977 دا دوو گۆرانی لهگهڵ «تیپی موزیكی ههولێر» تۆمار دهكات و له ساڵی 1978 دا «حهمه جهزا» چوار گۆرانی تری لهگهڵ ههمان تیپدا بڵاو دهكاتهوه.
لهساڵی 1980 دا دوو گۆرانی تر له گهڵ «تیپی موزیكی ههولێر» بهئهنجام دهگهیهنێت.
هونەمەند حمەجەزا لەماوەی ساڵانی 1971 بۆ 1980 لە هەولێر ژیاوە؛ پاش بێزارییهكی زۆر و ههراسانكردن و راوهدوونان لهلایهن رژێمی بهعسهوه له 23-5-1981 شاری ههولێر بهجێدههێڵێت و بهرهو شاخ دهڕوات. سهرهڕای سهختی ژیانی شاخ و پێشمهرگایهتی هونهرمهندی ناوبراو لههونهر دوور نهكهوتهوه و چالاكی خۆی لهگهڵ «تیپی موزیكی شههید كارزان» درێژه پێدا و كۆمهڵێك لهسروودی نیشتمانی تۆماركرد.
* پاش راپهڕینی بههاری 1991 «حهمه جهزا» ئاههنگی «یانهی مامۆستایان»ی لهگهڵ «تیپی هونهری ههولێر» له شاری ههولێر سازكرد.
حهمه جهزا» ساڵی 1990 لهگهڵ خانهوادهكهی بهرهو وڵاتی دانیمارك رۆیشتن و لەوێش بهشداری دەیان چالاكی هونهری كردووە.
له دوای 2000ـهوه چهندین ئاههنگی له ههولێر، سلێمانی، كهركوك، شاره کوردنشینهکانی ئێران سازداوه و بهشداری دهیان بهرنامهی رادیۆیی و تهلهفزیۆنی كردووه.
لهساڵی 2009 «وهزارهتی رۆشنبیری و لاوان» له شاره دێرینهكهی كوردان، شاره خۆشهویستهكهی «حهمهجهزا»ی هونهرمهند كه تهمهنێكی زۆری لهوێ بهسهربردبوو، له «هۆڵی پێشهوا»ی ههولێر خهڵاتی رێزلێنانی پێبهخشرا.
حەمە جەزا چەندین ساڵی تەمەنی ژیانی لە پێشمەرگایەتیدا بەسەر بردوە. پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان کردووەتە ئەورووپا و لە وڵاتی دانمارک نیشتەجێبوون. پاش ڕاپەڕینی بەھاری کوردستانی عێراق ڕووی کردووەتەوە کوردستان لە سلێمانی درێژەی بە ژیانی هونەری و کوردایەتی داوە. خاوەنی چەندین سروودی نیشتمانی و ئاوازی خۆشی کوردییە. حەمەجەزا بەدەنگە خۆشەکەی گڕ و تێنێکی تایبەتی بوو بۆ هاوڕێکانی شاخ.
عەبدولواحد ئیدریس شەریف ئەڵێت: شیعر و ئاواز و وتن سێ بنەمای سەرەکی گۆرانی و سروودی سەرکەوتوو شاکاری نەمر حمەجەزایە. توانا و لێهاتوویی هونەرمەندی رەسەن لەگەڕان بەدوای شیعری جوان و پڕ واتادا بەدی دەکرێت کە لەناو شێعرەکەدا دەتوێتەوە و بە شێوەیەک دەیچڕێ کە هەستی گوێگر بۆلای خۆی کەمەند کێش دەکات.
حەمە جەزای نەمر سەرەتا وەک هونەرمەندێکی شەیدای شێعر و نیشتمانی تژی لەگیانی بەرەنگاریی و سۆزی کوردانە لە جیهانی شاعیرانی کورد خولیای شیعرەکانی هێمن موکرانی دەبێت کە پڕپڕن لەو مەبەستانەی کە حەمەجەزا بەدوایدا وێڵە؛ وەک ئاوێتە کردنی خۆشەویستی نیشتمان، ژن، کە ئەو سەردەمە قۆناغێکی دژوار و سەختی کورد بوو لەدوای نسکۆی ۱۹۷٥ ، کە تروسکەی هیوا لەناو شەوهزەنگی نائۆمیدیدا ون بووبوو، مەقام و گۆرانی و سروود و لاواندنەوەکانی حەمەجەزا شۆڕشێک بوو بە وشە و سۆزی نیشتمانپەروەری لە ناو کۆڕی شین و ماتەما، زەردەخەنەی دوا ڕۆژی ڕوونی دەبەخشێ لەناو ئەنگوستە چاوی ژیانێکی کولەمەرگی چرای ژینێکی سەربەرزانەی هەڵدەکرد.

کە همێن موکریانی ووتوویەتی:
(ئەسیری بسکی ئاڵۆزی کچە کوردێکی نەشمیلم
تەماشا کەن چ سەیرێکە بەدەستی دیلەوە دیلم)
یان:
(بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئەمن چیم
دوندی قەندیل و گۆڕەپانی هەڵگورد نیم
بەرەو بەرزایی دەچم گەرچی وردم
خاکی بەر پێی تێکۆشەرێکی کوردم)
ئەم دوو شێعرە کە یەکێکیان دێرێکە ئەوتریان دوو دێرە، لەشیعرە پڕ واتاکانی مام هێمنن، بەڵام حەمەجەزا لەسەر شانۆ و ناو دڵی دۆژمن بە مەقامی پڕ لە سۆز لەبەرامبەر هەزاران کەس چڕیویەتی و باجەکەشی داوە کە شەق و تێهەڵدانی یاسا دڵ و جەلادەکانی بەعسی بەرکەوتووە، بەڵام پاداشتی گەلی وەرگرتووە.
شێعری مام هێمنە، بەڵام ئازایەتی حەمەجەزایە ئەم شیعرانە لەئاهنگی جەماوەری گوێچکەی دۆست و دوژمن دەسمن. بۆ نموونە شیعری (بۆت نووسیوم) لەئاهنگی یادی دامەزراندنی بەشی کوردی رادیۆی بەغداد لە ساڵی ۱۹٨۰ لەناو گۆرانییەکی رۆمانسی وەک یاڵا مسافر دوژمن ریسوا دەکات و دڵی عاشقانی ئازادیش خۆش دەکات، ئەوەی مەبەستی ئێمە لێرەدا ئاماژەی پێبکەین، حەمەجەزا وەک هونەرمەندێکی شۆڕشگێر ناسراوه و زۆر کەمن ئەوانەی ئاگاداری حەمەجەزان نەک هەر هونەرمەندی شاعیرێکی نیشتمانپەروەریش بووە، کە دیوانەکەی پڕە لە نموونەی شێعری جوان و بابەتی بەپێز، لەناو شێعرەکانیشیدا عەشق و نیشتمان ئاوێزانن کە بێگومان وەکو هەموو شاعیرانی تر کاریگەریی ئەو شاعیرانەی پێوە دیارە کە بە شێعرەکانیان کاریگەر بووە.
(هێندە گریام هێندە گریام
گریان بوو بەژانە دڵ لێم
دەستم بۆ هەر گوڵێ دەبرد
ئەبوو بەدڕک لەژێر پێم
بەڵام منی پیری عەشق
ماندوو نابم هەر لەسەر رێم
سۆزی دەروون، گڕی سینه
بەڕەقی بۆ دونیا دەڵێم
ئەم شیعرە کە خۆشی ئاوازی بۆ داناوە لە ئەلبومی ۲۰۰۳ بڵاویکردۆتەوە. باس لە ئازار و مەینەتی گەلەکەی دەکات کە نە کەس گوێ لێدەگرێ و نەکەس ئازارەکانی دەلاوێنێتەوە کە مەبەستی نەتەوە و وڵاتانە، بەڵام ئەو کۆڵ نادات بەردەوام دەبێت لە خەبات و ماندوو بوون رێی ئازادی ژیانی پێ بەرنادات، لە شێعری (دێمەوە)دا باس لە خەمی دووری نیشتمان و ئازیزان دەکات:
(ژیان بەبێ چاوانی تۆ ، دیواری تۆ پڕ ژانە
ژیان بەبێ ئاسۆی و سەربەخۆیی هەرزیندانە
ئەی غەریبی، لێک دابڕان، خەمێکی چەند گرانە
بۆیە دەڵێم من کێم هەیە تۆ نەبێ
کەسم هەر تۆی، دڵم هەرتۆی، هەستم تۆی)
لەم شیعرەدا، عەشقی نیشتمان و دڵبەر ئاوێتە بوون. شاعیر ژیانی تاراوگە و دەربەدەری بە زیندان دەچوێنێ و خۆشی ژیان لە سەربەخۆییدا دەبینێ کە خۆی هەوڵی زۆری بۆ داوە، کە ئەمەش راستییەکی حاشاهەڵنەگرە و شاعیریش یەکێکە لەو کەسانەی رۆژگار بەرەو تاراوگەی ناردووە، کە نەک حەز و ئارەزوو لە شێعری (دیدنی) دا حەمەجەزا وەسفێکی جوانی هەست و ناخی دڵدارێک دەکات بۆ دڵبەرەکەی:
(ئەگەر هاتی وا مەزانە
چاوی نووستوم بێ ئاگایە
لەژێر پێڵوی چاوەکانما،
وێنە و روخساری تۆی تیایە
هەمیشە کۆڵی گریانمە
فرمێسکی خەم دوایی نایە
دڵی بێ هەستی، بێ ئاگا،
وا لەدوتوێی زەمینانه.)
لەم شێعرەدا شاعیر زۆر بە قوڵی چۆتە ناو ناخی دڵدار کە چەند خەمی عەشق و خۆشەویستەکەیەتی فرمێسکی دووری و ئازاری بە یەک نەگەیشتن دەروونی پڕ لە سۆ کردووە.
پێشمەرگە چەندە پیرۆزە لای حەمەجەزا پیرۆزتر خۆی دەنوێنێ کە جیایە لە هەموو تاکێکی تر کۆمەڵ بەتایبەتی کە خۆی بەشێکی تەمەنی بە پێشمەرگایەتی بەخشیووە، هەر بۆیە لەهەموو کەس جوانتر چۆتەناخی پێشمەرگەوە:
(هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێری قارەمان
ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زمان
لەناو گیانی دەروونی چەوساوەکانا دەژی
هەمیشە هاوڕێی چەک و بڕوا و سەنگەر و کەژی)
(هۆ کاکی پێشمەرگە) و سەدان شیعر و سروود بۆ ئازایەتی پێشمەرگە نووسراو و وتراوە، بەڵام تاکە شیعر لەژیانی پێشمەرگە بدوێ و ژیانی ئاشنا بەو رۆژانەش دەیبینێت کە بەڵگەی زیندوویی شیعر و ئاوازەکەیەتی، کە هەم شیعرکە و هەم ئاوازەکەی هەی حەمە جەزایە. زۆر جوان بە وشەی سادە، بەڵام پڕ واتا پێشمەرگە شی دەکاتەوە و پێمان دەڵێ چەکی بێ بڕوا پێشمەرگە نییە، چەک و بڕوا پێشمەرگە دروست دەکات که پێناسەیەکی پڕ بە پێستی ئەو گیانبازە خۆ نەویستەیە.
شیعر و مەقامی (شەوگارەسەختەکان) باس لەیەک شەوی سەختی ژیانی پێشمەرگە دەکات کە زریان و بەفر نەک رێ بە ڕێبوار ون دەکەن بەڵکوو ڕێبواریش ون دەکات، دنیا هێندە ساردە کام هەرزەکاری بەهێزە بەرگە ناگرێ و تەنیا کەسێ لەم شەوەدا بەرگە بگرێ، پێشمەرگەیە کە هاودەنگی بەفر و سەرما و زریان و چیایە:
پێشمەرگە تەتەری رێیە و شەوی سەختی زستان ئەبڕێ
بێ ئارامە بۆ ئازادی، ساتێ جێ بەخۆی ناگرێ
خوا پێداویشی، لە جێی گەرما، ترسی لەهەورەگەرمەیە
لەتاوانا دەڵێ ئەم شەو شەوی پێشمەرگەیە
وا دەزانن ئەوان لەناو بەفرا لە دایکبوون
خۆیشیان لەناو نوێنی گەرما بێخەم ئاسوودە لێی دەنوون
شێعر و سروودی (مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ) یەکێکە لە شاکارەکانی حەمەجەزا کە تا کورد بە ئازادی دەگات ئەم سروودە بەستەی سەر زاری هەموو شۆڕشگێرێکی کورده. لێرەدا تەنیا ئاماژە بەدوا کۆپڵەی دەکەین کە پەیامی خۆنەویستانەی خۆی و منداڵەکانی ڕادەگەیەنێ:
(ئەڕۆین، ئەڕۆین گشت پێکەوە بۆ ئەم شۆڕشە
بۆ خەباتی سەختی و دژوار تێشوو و کۆششە
یان هەموومان لەم ڕێگایە خوێنمان دەڕێژین
یاخود چرای ئازادی کورد دادەگیرسێنین)
نموونەی شێعری عەشق و نیشتمان و پێشمەرگە لە دیوانی شێعرەکانی هونەرمەند و پێشمەرگە حەمەجەزا زۆرن، بەڵام لەم نووسراوەدا کەمن نووسیوومە ئەم چەند نموونەیە؛ پێمان دەڵێن حەمەجەزا هونەرمەند و شاعیر و خاوەن هەڵوێست بوو، چون بۆ ئازادی گەلەکەی بە تفەنگ و گەرو و قەڵەم ژیانی خستبووە سەر لەپی دەست، بەهەمان شێوەش لەدوای ڕاپەڕین لە ڕەفتاری بەرپرسانی کوردیش بێدەنگ نەبووە، چونکە ئەو دەزانێ چ خەباتێکی سەخت، چ خوێنێکی ڕووبار ئاسا رژاوە، لەپێناو ئازادی کوڕدستاندا، بۆیە لەئاستیان ناتوانێ بێدەنگ بێت و لە شێعر و مەقامی (پەندی پێشینینان)دا دەڵێت:
(پێشینیان فەرموویانە زمان بگرە سەر ڕەحەتە
زمانم لاڵە و کەڕیشم، بەڵام بێدەنگی زەحمەتە)
زۆر شاعیر و هونەرمەند هەن بەتەنیا شێعرێک یان گۆرانییەک دەناسرێن.

حەمەجەزا تەمەنێک لەهونەردۆستی و ئاواز و هۆنراوە و چڕینی سروودەکان، تەمەنێک پێشمەرگایەتی و هەستی پیرۆزی نەتەوایەتی و ئاشقی نیشتمان، تەمەنێک لە ئاوارەیی و دوورە ووڵات.
هونەری کوڕی ئابەم شێوازە پەیامی برایەتی و تەبایی باوکی بەگوێی ئێمەدا دەچرپێنێ، شاعیر و هونەرمەندە نیشتمانپەروەرەکان هەمیشە هاوار و بانگەوازیان بۆ تەبایی و یەکێتی ڕیزەکانی کوردایەتی بووە. هونەرمەندی نەمر حەمەجەزا کە وشە و ئاوازی ئاوێزانی ئازار و ژانی گەل بوو، لە هەموو سات و کاتێکدا لەبەرەی میللەت ئامادەیی هەبووە و مەقام و سروودەکانی وەک تروسکەی هیوا و گیانی تژی لەوەر و چەکی هونەر بەرەنگاری چەقۆکانی ستەم و دووبەرەکی بۆەتەوە، بەڵام مەرگ مەودای نەدا سەرجەم وشە و شێعرەکانی بەئاوازی کاریگەر بچرپێنێت بەگوێماندا.
ئەمڕۆ جێگەی خۆشحاڵیە کە وا هونەری کوڕی لەسەر ڕێچکەی باوکی پەیامەکانی حەمەجەزا بە ئاواز و ستایلێکی نوێ دەگەیەنێتە گوێی ئەو کەسانهی کە خۆشەویستی حەمەجەزا بوون.
هونەر حەمەجەزا کە بەشێکە لە دەنگ و سەدا و چریکەی حەمەجەزا، هەر وەک باوکی، هەڵویست و خۆشەویستی نیشتمانی ئاوێتە کردووە و سەرجەم گۆرانیەکانی باوکی بەشێوازێکی مۆدێرن ئەڵێتەوە و ئەڵێت شێعرێکی باوکم بۆتە هەوێنی گۆرانیەکانم.
حەمەجەزا ئێوارەی ۲۰۱۰/۱۰/۰۱ لەتەمەنی ٦۱ ساڵیدا دڵە گەورەکەی بە هۆی نەخۆشییەوە لە لێدان کەوت و بەیەکجاری ماڵئاوایی لەژیان کرد. هەر هەمان ڕۆژ لە کەژاوەیەکی پڕشکۆی شایستەدا و بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی هەموو ناوچه جیاوازەکان، بنەماڵە و کەسوکاری و هاوڕێیانی لە گردی سەیوان لە سلێمانی تەرمەکەی بەخاک سێپردرا، و بەسروودی بەخەمی تووە جوانم ئەی وڵات لاواندیانەوە و ماڵئاوایی یەکجارییان لێکرد. ناوی هەرمان
نووسەر: مهرزیه خاکی
سهرچاوه: ڕۆژنامەی ڕۆژان چاپی سنه
آدرس کوتاه خبر: