دارستانێکی پڕاوپڕ لە ئەوین، ئاواتێکی پڕ لە گوڵاڵە و گەزیزە، یەڵدایەکی دوور و درێژ، لەکاتی خەونی براوەبوونی منداڵیم، کاریزمایێکی مێژوویی، بێ هیچ کارێکی هونەری!
هەستێکی جوانی تەسبێحی چنراوی دەستی تۆم، کە لەگەڵ هێنانی وەشەکان لەسەر زارت، هەزاران خەونی منداڵی و لایلایەتم لەژێر تیشکی مانگ، لەو کاتانە کە لەسەربانی ماڵەکەمان چیرۆکت بۆ دەگێڕامەوە، وەبیر دەهنێتەوە!
دارستانێکی پڕاوپڕ لە ئەوین، ئاواتێکی پڕ لە گوڵاڵە و گەزیزە، یەڵدایەکی دوور و درێژ، لەکاتی خەونی براوەبوونی منداڵیم، کاریزمایێکی مێژوویی، بێ هیچ کارێکی هونەری!
ئەی شۆخ و شەنگ، لە هەڵوەدای هۆنینەوەی شێعرەکانم کە هەمووکات پرچەکانمت بە شانەداری هیوا و ئەوین دەلاواندەوە و دەستەکانت زبر ببوون و لەنێو پرچمدا گیری دەکرد.
هەمووکات بێ ئەوەی بدوێم تێگەیشتووی لێم؛ بێ ئەوەی پێم بڵێیت، زانیومە خۆشت دەوێم. تۆ تەنیا هێزی مانەوەمی لێرە، لەم کەشە ساردە، پاپۆڕی ئەوینمی و پێم عەیبە بڵێم: بێجگە لە تۆ لەم دونیایەدا ئەوینێک بوونی هەیە، لەم دونیایەدا کە دەڵێن لێرە مرۆڤ بوونی نییە!
ئەزانی دایکم ئەڵێم؟ ڕۆژت پیرۆزی وشەکانم بێت، پیرۆزی منێک کە بێ تۆ هیچ نیم و نەبووم و نابم...
آدرس کوتاه خبر: