سه شنبه، 18 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » مرۆڤه‌کان چۆن نوقمی خۆیان ده‌بن

باسێکی ده‌روونناسی

مرۆڤه‌کان چۆن نوقمی خۆیان ده‌بن

0
کد خبر: 1049

مرۆڤه‌کان چۆن نوقمی خۆیان ده‌بن

ڕۆژانە سەدان و هەزاران جار دەچینە ناو دونیای نائاگاییەوە، و ئەگەر نائاگاییەکەمان قوڵتر بوویەوە ئەوکاتە دەچینە بارێکیترەوە کە بە ترانس ناو ئەبرێت.
زۆرجار گوێمان لە ووشەی ئاگاداریی و نائاگایی بووە بەتایبەت لە بواری دەروونناسیدا کە گرنگیەکی زۆری پێدراوە. ئەوەی شایانی باسە لە ڕاهێنانە دەروونیەکاندا بەشێکی گەورەی گرتووە، ئەویش لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی کە ڕاهێنانی دەروونی ئەنجام ئەدەن ئۆتۆماتیکی هەردوو بەشەکە بەشیوەیەکی پراکتیکی و ژیرانە بەکاردەهێنن.
مرۆڤ تەنها بوونەوەرێکە کە خودای گەورە توانایی پێداوە کە لە هەردوو بارەکەدا بژی. مرۆڤ نزیکەی سێ بەش لە ژیانی لەناو نائاگاییدا بەسەر ئەبات، کە ئەویش پێكهاتووە لە خەو، خەون، خەونی ڕۆژانە، بیرکردنەوە و فەنتاسیا.
ڕۆژانە سەدان و هەزاران جار دەچینە ناو دونیای نائاگاییەوە، و ئەگەر نائاگاییەکەمان قوڵتر بوویەوە ئەوکاتە دەچینە بارێکیترەوە کە بە ترانس ناو ئەبرێت. هەریەك لەمانە گوێگرتن لە مۆسیقا، سەیرکردن و گوێدان به قسه‌ی کەسێك، بیرکردنەوە، خەون و فەنتاسیا ئەمانە شوێنیان لە نائاگاییدایە لە میشکی مرۆڤدا. ئەمەش لەبەر ئەوەی کە مرۆڤ لەوکاتەدا ئاگای لەجەستەی خۆی نامێنێ و شتەکانی دەوروبەری کەمتر گرنگیان ئەبێ و تەرکیزی بۆیان نامێنێ. بۆنمونە: ئەوکاتەی کە کەسێك سەیری یاریەکی سەرنجڕاکێش دەکات لە تەلەفزیۆندا ئەو بەتەواوی نوقمی تەلەفزیۆنەکە دەبێ، تەواوی سەرنجی لە یاریەکەدا کۆدەکاتەوە، هەربۆیە زۆرجار ئەگەر قسەشیان لەگەڵدا بکرێت ئەوان گوێیان لێنابێ. ئەوان تەنها جەستەیان لە ژورەکەدایە و بیر و هۆشیان له شوێنێکی تره. ئەگەر کەسێك بەو شێوەیە تەنها بەجەستە لەوێ ئامادەبوو، ئەوکاتە ئەتوانین کە بڵێین ئەوکەسە لەو شوینەدا ئامادەنییە. ئامادەبوونی کەسێك لە شوێنێکدا پێویستی بەئامادەبوونی هەردوو بەشەکە هەیە (بەئاگایی و نائاگایی). لەو کاتەدا کە خوێندکارەکان لە پۆلەکەدا خەیاڵیان ڕۆیشتووە ئەوان گوێیان لە مامۆستا و هاوپۆلەکانیان نابێ، مەگەر دەستیان لێبدرێت و بیان جوڵێنن هەتا ئاگادار بنه‌وه.
باوکی دەروونناسان سیگمۆن فرۆیدیش لە کۆتایی ١٨٠٠ کاندا تیۆری و شیکردنەوەی خۆی هەبوو لەسەر ئەم دوو بەشە گرنگەی مرۆڤ کە تەواوکەری یەکن. بەڵام دەیان ساڵی خایاند کەس نەما باسی ئەم بوارە بکات هەتا سەڵی ١٩٨١ لە لایەن پزیشکی دەرووناسی ئەمریکی ڕۆگر سپارێ لەسەر شیکردنەوەکەی بۆ هەردوو بەشەکەی مێشك (بەئاگاێ و نائاگایی) توانی خەڵاتی نۆبڵ بەدەست بهێنێت. سپارێ لای ڕاستی بە لای نائاگایی شیکردەوە کە ( خەون، خەونی ڕۆژانە، ئاواز، فەنتاسیا، هەست، گرفت چارەسەرکردن، سیمبول، تەماشاکردن و خۆناسین) لەخۆ دەگرێت. وە لای چەپیش لای بەئاگایی کە (مەتیق، زیرەکی، ماتماتیك، توانایی خوێندنەوە، توانایی نوسین، زمان، شت لێکدانەوە، من(خود)، لەخۆ دەگرێت؛ کە واتە هەرکات تۆ بەهۆی بیرکردنەوەیەکەوە ئاگات لەخۆت و دەوروبەرت نەما ئەوا تۆ چوویه‌تە ناو نائاگاییەوە/ لای ڕاستی مێشکت.
بەکارهێنان و چوونە ناو نائاگاییەوە بەشێوەیەکی دروست و باش کاریگەریەکی زۆری هەیە لەبوارەکانی زانست، وەرزش، گرفت چارەسەرکردن، داهێنان و بواری ڕامیاریدا، زۆر جار پرسیار لە وەرزشوانە سەرکەوتووکان کراوە لەلایەن دەرووناسانەوە کە چ هۆیەك هەیە لەپشت ئەو سەرکەوتنانەیانەوە، وەڵامی وەرزشەوانەکان زۆرجار بە (خۆشم نازانم بۆچی) دراوەتەوە. بەڵام ئەوان پێش یاریەکەیان ئەوەیان هەست پیکردووە کە ئەوان سەرکەوتو ئەبن.
لە یاریەکانی وەك مەلەوانی، یاری تێنیس، گۆڵف، یاری سەربەفر، باسکە، فووتباڵ و یاریەکانی گۆڕەپان و زۆر یاری تری وەك زۆرانبازی و کاراتێ هەمیشە ڕاهێنانی دەروونی بۆ پرۆگرامکردن و چوونی بیری وەرزشەوانەکان بۆ لای ڕاستی مێشك (نائاگایی) بە شێوەیەکی بەئاگایی، لەوێدا بڕوا بە خۆبوونیان بەهێزتر دەبێت ڕۆڵێکی گەورەو  بەرچاوی هەبووە. ئەو یاریچیانە سودیان لەو پڕۆگرامکردن و چوونە ناو نائاگایی کردووە هەتا لەو ریگەیەوە ئەوان بتوانن ئاسانتر بچنە ناو باری ترانسەوە، بەو هۆیەشەوە ئەوان هەستی دلنیایی و سەرکەوتن لە یاریەکەدا هەست پیدەکەن. بەهۆی ئەو ڕاهێنانە دەروونیەوە ئەوان تەواوی سەرنجیان لەوە دەبێت کە دەیکەن و هیچیتر نابینن و نابیستن بۆ ئەوەی خەیال و سەرنجیان بشێوێنێ، لای ئەوان هەر ئەوکاتە بوونی هەیەو ڕێگر نابینن.
لەبواری پزیشکیشدا چوونە ناو نائاگایی کاریگەریەکی بەرچاوی هەیە. ئێستا لە زۆربەی وڵاتە پیشکەوتووەکانی جیهاندا پزیشکەکان دەچن کۆرسی تایبەتی دەخوێنن و خۆیان فێری ڕاهینانی دەروونی دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن لە بوارە جیاجیاکانی تەندروستی و پزیشکیدا بەکاری بهێنن. بۆ نمونە لەبواری نەشتەرگەری و چارەسەرکردنی دداندا ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە. هەروەها بۆ نەخۆشیە دەروونیەکان و ماندوبون و سترێس و حەوانەوە و گەڕانەوەی وزە و دەسەڵات.
خەواندن (هیپنۆتۆس) زانستێکی گرنگە و لە زۆر وڵاتدا گەشەی سەندووە، بەتایبەت لە نەخۆشخانەکاندا کەسانی پسپۆڕ بۆ زۆر چارەسەری دەروونی و نەشتەرگەری بەکاری ئەهێنن. بە ئەزموونەوە ئەڵێم کە هاوکاریەکی زۆری بواری تەندروستی دەکات. بۆ کەمکردنەوەی ئازار، ترس و فۆبیا و زۆر کێشەی تر.
ئەبێت ئەو هۆکارانە چیبن لە پشت ئەو کەسانەوەی کە ئەتوانن تیر و شمشێر و دەرزی لە لەشی خۆیان بچەقێنن؟
لە وڵاتی هیندستان لە شاری بۆمبەی ساڵانە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە ئاهەنگی تایبەتی خۆیاندا نزیکەی چل ملیۆن کەس کۆدەبنەوە بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان. لەوێدا زۆربەی بەشداربووان لەو جۆرە کارانە ئەنجامدەدەن، کەدەبێتە مایەی سەرسوڕمانی بینه‌ران و شوێنی پرسیار لەلایان. لە کوردستانیش لە هەندێ شوێن و لای هەندێ لە تەریقەتەکان جۆرێ لەم شێوازە بەکاردەهێنن، کە لەشی خۆیان ئەبڕن و شوشە دەکرمێنن. زۆر کەم ڕووی داوە کە ئەوان دووچاری حاڵەتی ناڕەحەت بووبن کە پێویستیان بە چارەسەر بووبێ دوای ئەنجامدانی ئەو کارەیان، یان مردبێتن.
ئەوه‌یش بزازانین کە زۆر لەوانەی کە لەبواری جادووکەریدا کار دەکەن بەشێوەیەك توانایەکی تایبەتیان بەکارهێناوە. جادووگەرەکە هاوکاری کەسانی تر دەکات بۆ ئاوات خواستنیان بە تێکدانی دەروونی کەسێك، ماڵی کەسێك، تەنانەت بەمردنی کەسێك.
لە دێر زەمانەوە هەتا ئێستاش کە زانست لەم سەدو پەنجا ساڵەی پێشودا پەرەی سەندووە کەچی هێشتا زۆر کەس وادەزانن کە ئەو کەسانەی ئەو تواناییەیان هەیە تەنها بەهرە‌یان بوێریە. بەڵێ ئەوان بوێرن کە توانیویانە بگەڕێن هەتا ئەو هێزە گەورە بدۆزنەوە کە ببێتە هاوکاریان و پشت بەو هێزە ببەستن کە پێیان وایە لەسەرو توانای مرۆڤەوەیە.
بەپێی لێکۆڵینەوە زانستیەکان سەلمێندراوە کە هەموو کەس ئەم توانایەی تیایە ئەگەر متمانەی بەخۆی بەهێزبێت و ئەو سەرچاوەیە بدۆزێتەوە کە لە ناو خۆیدا هەیە و خودا پێی داوە. کەوابوو نابێت ئەو توانایە ببەستینەوە بەهرەوە. ئێمە هەموو ئەتوانین لەو جۆرە کارانە ئەنجامبدەین، ئەگەر بتوانین بە شێوەیەکی دروست بچینە ناو ناخی خۆمانه‌وه له ده‌وروبه‌رمان بێخه‌به‌ر بین. دەبێت بروای تەواومان بەوە هەبێ کە دەیکەین و تەواوی چەقی قورساییمان تەرکیزمان بخەینەسەری. ئەو کەسانەی کە لەو جۆرە کارانە ئەنجام ئەدەن ئەوان بەتەواوی بیریان لێکردوەتەوەو خۆیان داوەتە دەستی. ئەوان ویستیان هەیە لەسەر ئەو کارە، هەموو شتەکان لەکەسەکەدا کۆدەبێتەوە بەتەواوی خاو بوونەتەوە، بۆیە هەست بەهیچ ئازارێك ناکەن. دوکتۆرێکی دەروونی باسی ئەکرد و ئەیوت من وەك خۆم لە سێ دەرفەتدا بەسەر پشکۆی خەڵوزدا ڕۆیشتووم بێ ئەوەی هیچ ئازارێك یان زیانێك هەست پێبکەم، و زیاتر هانی دام بۆ ئەوەی سود لەو تواناو ئارەزووەم وەربگرم.  
ئەوەی زۆر هەستم پێکرد و هاندەرم بوو کاریگەری دەوروبەر و قەرەباڵغیەکە بوو. لەو شوێنانەدا دەنگەدەنگ، چاولەیەكکردن و (ئەو بتوانێ منیش ئەتوانم) لە سەدا پەنچای کارەکە ئاسان دەکات.
مه‌رزیه خاکی
دسته بندی: اخبار / اجتماعی / گزارش / کوردی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید