هەرێم لەئاستی مان و نەمانە؟
لەو بارودۆخەدا، عەقڵی سیاسی دەڵێت پێویستە پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی یاسایی چالاک بێتەوە و حکومەتێکی کارا و یەکگرتوو پێکبهێنرێت؛ نەک ئەوەی ناکۆکیی حزبی، هەرێم بەرەو دوو ئیدارەیی ڕابکێشێ.
ڕۆژنامەی ڕۆژان: ناکۆکیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و هەرێم لەئاستی مان و نەمانە.
دوای ئەوەی پارتی بەبێ ڕێککەوتنی هاوبەش پەرلەمانی هەرێمی کردەوە، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند کە یەکێتی لە حکومەت دهکشێتەوە و ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، بۆ پێکهێنانی دامەزراوە هاوتەریبەکان هەنگاو دەنێت.
ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاگری جەنگ و ئاڵۆزییەکاندا دەسووتێت، هێزە دژبەرەکانی هەرێم چاویان لە لاوازکردن و لەناوبردنی ئەم دەسەڵاتە کوردییەیە. لە لایەکی دیکەوە، کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و قسەکانی تۆم باراک دەربارەی «یەک دەوڵەت و یەک نەتەوە» لە عێراق، نیشانەی قۆناغێکی هەستیارە.
لەو بارودۆخەدا، عەقڵی سیاسی دەڵێت پێویستە پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی یاسایی چالاک بێتەوە و حکومەتێکی کارا و یەکگرتوو پێکبهێنرێت؛ نەک ئەوەی ناکۆکیی حزبی، هەرێم بەرەو دوو ئیدارەیی ڕابکێشێ.
آدرس کوتاه خبر: