شنبه، 15 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اسلایدر » ڕۆژی دایک

چنوور قوربانی

ڕۆژی دایک

0
کد خبر: 1526

ڕۆژی دایک

دارستانێکی پڕاوپڕ لە ئەوین، ئاواتێکی پڕ لە گوڵاڵە و گەزیزە، یەڵدایەکی دوور و درێژ، لەکاتی خەونی براوەبوونی  منداڵیم، کاریزمایێکی مێژوویی، بێ هیچ کارێکی هونەری!
چاوم پشکۆی هەزاران خەونی نەبڕاوەیە کە لە ئامێزی  بۆنی مێخەکی گۆبەرۆکتدا خۆ دەنوێنێ!
هەستێکی جوانی تەسبێحی چنراوی دەستی تۆم، کە لەگەڵ هێنانی وەشەکان لەسەر زارت، هەزاران خەونی منداڵی و لایلایەتم لەژێر تیشکی مانگ، لەو کاتانە کە لەسەربانی ماڵەکەمان چیرۆکت بۆ دەگێڕامەوە، وەبیر دەهنێتەوە!
دارستانێکی پڕاوپڕ لە ئەوین، ئاواتێکی پڕ لە گوڵاڵە و گەزیزە، یەڵدایەکی دوور و درێژ، لەکاتی خەونی براوەبوونی  منداڵیم، کاریزمایێکی مێژوویی، بێ هیچ کارێکی هونەری!
ئەی شۆخ و شەنگ، لە هەڵوەدای هۆنینەوەی شێعرەکانم کە هەمووکات پرچەکانمت بە شانەداری هیوا و ئەوین دەلاواندەوە و دەستەکانت زبر ببوون و لەنێو پرچم‌دا گیری دەکرد.
هەمووکات بێ ئەوەی بدوێم تێگەیشتووی لێم؛ بێ ئەوەی پێم بڵێیت، زانیومە خۆشت دەوێم. تۆ تەنیا هێزی مانەوەمی لێرە، لەم کەشە ساردە، پاپۆڕی ئەوینمی و پێم عەیبە بڵێم: بێجگە لە تۆ لەم دونیایەدا ئەوینێک بوونی هەیە، لەم دونیایەدا کە دەڵێن لێرە مرۆڤ بوونی نییە!
ئەزانی دایکم ئەڵێم؟ ڕۆژت پیرۆزی وشەکانم بێت، پیرۆزی منێک کە بێ تۆ هیچ نیم و نەبووم و نابم...
کلید واژه ها:
دایک
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید