جمعه، 7 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » ڕەمەزان؛ مانگی لێخۆشبونه

مه‌رزیه خاکی

ڕەمەزان؛ مانگی لێخۆشبونه

0
کد خبر: 975

ڕەمەزان؛ مانگی لێخۆشبونه

ڕەمەزان، خولێکی فێرکاریی زۆر گەورەیە و گەورەترین وانە که تێیدا فێر ئەبین ئەوەیە کە بڵێین: "ئەتوانین"
ڕەمەزان نۆیەمین مانگە لە پێشکەشکاری ئیسلامیدا؛ ئەو مانگەی کە موسڵمانانی جیهان بە مانگی ڕۆژووی دەزانن لە زاراوەی نوێژ و بیرکردنەوە و ئامادەبوونیان لە کۆبوونەوەی ئیمانداراندا دادەنێن، موسڵمانان باوەڕیان وایە ئەم مانگە قورئان بۆ حەزرەتی محەممەد ئاشکرا کراوە و دابەزیوە لەشەوی پیرۆزی قەدەردا.
لەقورئانەدا ڕاستەوخۆ ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە، فەرمانیان پێکراوە بۆ ئەوەی لەم مانگەدا بەڕووژوو بن، هەموو ساڵێک ڕەمەزان لەڕوانگەی هیلالەوە دەستپێدەکات و ماوەی ۲۹ بۆ ۳۰ ڕۆژ بەردەوام دەبێت تا بینینی هیلالی مانگی داهاتوو. ڕۆژوو گرتن لە خۆرهەڵاتنەوە تا خۆرئاوابوون واجب کراوە لە سەر هەموو  ئەو موسڵمانانەی کە نەخۆش نین، گەشتیار نین، یاخود بەساڵاچوو نین واجبە کە بە ڕۆژوو بن، کاتێک کە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دێت هەموو کەسێک دڵخۆشە و کەس نیە هەست بە دڵتەنگ بوون بکات، مانگێکی زۆر ئێسک سووکە و ڕۆژ و شەوەکانی لە مانگەکانی تر جیاوازە، مانگی تۆبەیە، و مرۆڤ دەتوانیت هەموو دووشەمان و پێنج شەمانێک بە ڕۆژوو بیت، بەڵام ئەڵێت توانام نیە ناتوانم، لەحاڵکێدا لەم مانگە پیرۆزەدا، هەموو ڕۆژەکان ڕۆژوو ئەگرێت، مەگەر ڕۆژێک نەخۆش بیت.
مڕۆڤ دەتوانێت هەموو مانگێک وەک ڕەمەزان، خەتمێکی قورئان بکات، بەڵام ئەڵێت کاتم نییە ، بەڵام بەپێچەوانەوە لەم مانگەپیرۆزەدا کەڵک لە بچووکترین ساتەکان وەردەگرێت بۆ ئەوەی قورئان خەتم بکات، بۆیە ئەم مانگە ناسک و مەزنە.
مرۆڤ زۆر سەیرە، ئەیتوانی بۆ ماوەی زیاتر لە دە کاتژمێر جگەرەی نەکێشایه، و بۆ هەمیشە وازی لەجگەرەکێشان بهێنایە، بەڵام ئەڵێت توانای ئەوەم نیە کە جگەرە نەکێشم لەحاڵکێدا لەڕەمەزاندا بۆ ماوەی ۱٤ کاتژمێر بەڕۆژوو دەبێت بێ ئەوەی هەست بە‌ بێتاقەت بوون بکات. زۆر بەلای منەوە سەیرە کە مرۆڤ ئەتوانێت بۆ پارشێوان لە خەو هەستێت یان هەندێک لەشەوەکان تا پارشێو نەخەوێت و خەرێکی نوێژ و  زکر و ڕاز و نیازی خوا بیت و نوێژی بەیانیانیش بە کۆمەڵ بکات، بەڵام لەپێش مانگی ڕەمەزاندا ئەڵێت خەوم قورسە، خەبه‌رم نابێته‌و بۆ نوێژ بەیانیان، مانگی ڕەمەزان ڕۆح سووکە.
بۆیە بۆم دەرکەوت کە هەژار و نەدار، لە نزیک و چواردەورم زۆرن، بەڵام کەسیانم نەئەبینی، ڕەمەزان مانگی زەکات و یارمەتیدان بە هەژاران و نەدارانە.
ڕەمەزان، خولێکی فێرکاریی زۆر گەورەیە و گەورەترین وانە که تێیدا فێر ئەبین ئەوەیە کە بڵێین: "ئەتوانین"
مانگی ڕەمەزان مانگی لێخۆشبونی مرۆڤەکانە، مانگی دابەزینی قورئانە،
مانگی پاکبونەوەی دڵەکانە،
و مانگی کردنەوەی دەرگای بەهەشتە بەڕووی مرۆڤەخواناسەکان،
مانگی قورئان و عیبادەتە.
ئەی ڕەمەزان؛ مێوانێکی چەندە ئاوەدان 
و دڵخۆشکەر و ئارامبەخشی بۆ ئەم ژیانە
ئەم رەمەزانە بۆنی باران دێت
بۆنی مانگی ڕەمەزان عەترەکانی شەرمەندە کردوین.
یاڕه‌بیی بێبەش نەبین لە بۆنی ئەم مانگە جوانە.
کلید واژه ها:
ڕەمەزان رمضان
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید