مانگی ڕەشەمە 29 ڕۆژە. بەڵام هەر چوار ساڵ جارێک واتە لە ساڵی کەبیسەدا دەبێتە 30 ڕۆژ.
ڕەشەمە، ڕەشەمێ، ڕەمشان، سیاوکام، مانگ لیە، ئادار...
مانگی 12 لە ڕۆژژمێری کوردیدا واتە دوایین مانگی ساڵە، سێیەمین و دوایین مانگی وەرزی زستانە.
مانگی ڕەشەمە 29 ڕۆژە. بەڵام هەر چوار ساڵ جارێک واتە لە ساڵی کەبیسەدا دەبێتە 30 ڕۆژ.
ئەم مانگە لە 19 یا 20ی مانگی شوبات(فێڤرییە)وە دەست پێ دەکات و لە 19یا 20ی مانگی ئازار(مارس)دا دوایی دێت.
بۆچوونێک هەیە کە دەڵێ ناوی ڕەشەمە لە "ڕەشەمێ"وە (ڕەش+ە+مێ)هاتووە واتە ڕەشبوونی مێیەکان کە پێم وایە بۆچوونێکی هەڵەیە. بە باوەڕی من "ڕەشەمە" لە دوو وشەی ڕەش+مەھ پێک هاتووە کە بە ناوبەندی "ە" پێکەوە نووساون. ڕەش واتە ڕەنگی ڕەش کە بریتییە لە ڕەشبوونەوی هەرد بەهۆی توانەوە و چوونەوەی بەفرەوە. لە ڕابڕوودا قسەیەکی باو لەنێو خەڵکی کوردا هەبوو دەیانوت ڕەشکەن(ڕەشکەنەک)داکەوتووە یان دەرکەوتووە واتە ناوە ناوە بەفر تواوەتەوە و ڕەشایی سەر عەرزەکە دەرکەوتووە.
"مەھ" واتە مانگ.( "مەھ" لە کرمانجیدا بە واتای "مانگ"ە و ئێستەش وشەکە هەر ماوە).
دواتر وشەی ڕەشەمەھ سواوە و بووە بە "ڕەشەمە" یان "ڕەشەمێ".
ناوی ئەم مانگە لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا ئەمانەی خوارەوەن:
هەورامی: سیاوکام
کورمانجی: ئادار، ڕەشەمە
کوردکی(زازاکی):ئادار، مارتە
کەلهوڕی: ڕەمشان
لەکی: مانگ لیە
لوڕی: ئێنەزەنۆن
سۆرانی: ڕەشەمە، ڕەشەمێ
مامۆستای نەمر، هەژار موکریانی لە هۆنەیەکدا ئاوا باسی ڕەشەمە دەکات:
"ڕەشەمە نامەی بەهاری هێنا!
کۆچی بە خێڵی سەرمایە لێنا!
ڕنووی ڕووخاندن تۆپخانەی شەماڵ!
کوردە دڵخۆش بە نەما ژینی تاڵ!"
آدرس کوتاه خبر: