جمعه، 8 خرداد 1405
روژان پرس » اخبار » گەڵاڕێزان

جەمال مەریوانی هەڵبەست

گەڵاڕێزان

0
کد خبر: 3452

گەڵاڕێزان

وەرزی خەزان و بەتایبەت مانگی گەڵاڕێزان بووەتە هەوێنی شیعر و گۆرانی و تەنانەت ڕۆ چووەتە نێو هونەری وێنەکێشان و هونەرەکانی تریشەوە.
هەشتەمین مانگی ساڵ و دووەم مانگی وەرزی پاییز لە ڕۆژژمێری کوردیدا کە 30 ڕۆژە و لە 22 یان 23ی مانگی تشرینی یەکەم(ئۆکتۆبەر)وە دەست پێ دەکات و لە 20 یا 21ی تشرینی دووەم(نۆڤەمبەر)دا کۆتایی دێت.
لە مانگی گەڵاڕێزان یا خەزەڵوەردا هەر وەکوو لە ناوەکەیەوە دیارە گەڵای دار و درەخت زەرد دەبن و دەڕژێنە سەر عەرز، کە سروشت و دەشت و دەر و باخ و دارستان... دەڵێی تارای زەردیان بە سەردا داوە و دیمەنی گەڵای وەریو تابلۆی هەزار ڕەنگ و خشپەی گەڵا، مۆسیقای هەزار دەنگ دەئافرێنن. هەر بۆیە وەرزی خەزان و بەتایبەت مانگی گەڵاڕێزان بووەتە هەوێنی شیعر و گۆرانی و تەنانەت ڕۆ چووەتە نێو هونەری وێنەکێشان و هونەرەکانی تریشەوە.
بێجگە لە خەزان و هەڵوەرینی گەڵای دار، ئەم مانگە وادەی" پەڵە" و بارینی بارانی پاییزە کە لە فەرهەنگی وەرزێریی کوردیدا  ناوەڕاستی پاییز، واتە 15ی مانگی گەڵاخەزان؛ "حەقەپەڵە"ی پێ دەوترێت، یانی هەڕەتی باران بارین. هەروەها تەم و مژ لوتکەی چیا و شاخەکان دادەپۆشێ بۆیە لە کرمانجیدا مانگی "مژدار"ی پێ دەبێژن.
ئەم مانگە لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بەم شێوەیە ناودێر کراوە:
لوڕی: ئاوسەردە
سۆرانی: خەزەڵوەر/گەڵاڕێزان
هەورامی: گەڵاخەزان
کورمانجی: مژدار
کوردکی(دملکی، کرمانجکی): بارانڤەردان، کەلڤەردانە، گاڤارە، تشرینو پەیێن، پاییزو پەیێن
لەکی: تویلتەکن
کەلهوڕی: خەزان
شیعراندنی خەزەڵوەر لای هۆنەری بەناوودەنگی کورد، مامۆستا "هەژار" وەهایە:
دوژمنمان بمرن بە دەرد و بەڵا
وەک بە خەزەڵوەر دادەڕژێ گەڵا
ئاوردوو داخە کوردە زستان دێ
بەفر بەڕێوە بۆ کوردستان دێ.
ج.م.هەڵبەست
خەزەڵوەر 2725
کلید واژه ها:
گەڵاڕێزان

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید