بە بۆچوونی هەندێ کەس سەرماوەز واتە هەڵکردنی سەرماوسۆڵە، وەک چۆن دەڵێن هەڵکردنی با، لەم مانگەدا سەرماوسۆڵە هەڵیکردووە. کە بۆچوونێکی لاوازە.
مانگی دەستپێکردنی سەرماوسۆڵەیە و زوقم دەکەوێتە سەر زەوی، هەر بۆیە مانگی سیخواریشی پێ دەڵێن. (سیخوار= زوقم، هاتنەخوارەوە و دابارینی زوقم)
سێیەمین مانگی پاییزە. لەم مانگەدا سەرماوسۆڵە دەست پێ دەکات و پلەی گەرمی لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بە تایبەت شەوان، دەچێتە بن سفر و لە ناوچە شاخاویی وکوێستانییەکاندا بەفر دەبارێت.
ئەم مانگە 30 ڕۆژە و لە 21 یا 22ی "تشرینی دووەم یا نۆڤەمبەر"وە دەست پێ دەکات و لە 20 یا 21ی "کانوونی یەکەم یا دیسەمبەر" کۆتایی دێت.
سەبارەت بە ناوی سەرماوەز سێ بۆچوون باس دەکرێت:
یەکەم:
سەرماوەز وشەیەکی لێکدراوە کە لە دوو پەیڤی "سەرما+ وەز" یان "وەرز" پێک هاتووە، واتە وەرزی سەرما، کە دواتر ناوەکە سواوە و بووە بە "سەرماوەز".
دووەم:
بۆچوونێکی تریش ئەوەیە کە وەز واتە وەزە بە واتای گەستن دێت یانی سەرماگەستن، گەستنی سەرما، وەزەی سەرما.
سێیەم:
بە بۆچوونی هەندێ کەس سەرماوەز واتە هەڵکردنی سەرماوسۆڵە، وەک چۆن دەڵێن هەڵکردنی با، لەم مانگەدا سەرماوسۆڵە هەڵیکردووە. کە بۆچوونێکی لاوازە.
بە باوەڕی من بۆچوونی یەکەم ڕاست و دروستترە. واتە "سەرماوەرز" بووە دواتر سواوە و بووە بە "سەرماوەز".
لە زاراوەکانی زمانی کوردیدا ناوی ئەم مانگە، ئەمانەی خوارەوەن:
هەورامی: کەڵەهەرز
کورمانجی: کانوون، چریا دوویەم، سەرماوەز
لەکی: مانگ سیە، سیەمانگ
کەلهوڕی: ساران
لەیلاخ: قەوزەمانگ
لوڕی: ئاوڕچکنۆن
سۆرانی: سەرماوەز، سەرماوەرز، سیخوار
کوردکی(دملکی، کورمانجکی): چلەیو ڤەرێن، تاڤاره، گاغان، چلەیو قج
شاعێری ناوداری کورد، خوالێخۆشبوو "مامۆستا هەژار" لە شیعرێکدا کە گشت مانگەکانی ساڵی هۆنیوەتەوە، دەڵێ:
"سیخوار" خۆی نواند لەبەر پەساران
سەرما هات، دڕا بەرگی هەژاران
نا نا، تۆ مانگی دڵخۆشی و شادی
تێتدا هەڵکرا ئاڵای ئازادی
آدرس کوتاه خبر: