لە ڕۆژژمێری گەرمێنیی سوڵتانیدا، ئەم مانگە لە 27ی گەلاوێژەوە دەست پێ دەکا و لە 25ی خەرماناندا کۆتایی دێت.
شەشەمین مانگی ساڵ و سێیەمین مانگی وەرزی هاوین لە ڕۆژژمێری کوردیدا. دوایین مانگی وەرزی هاوین. ئەم مانگە لە 22 یا 23ی مانگی ئاب(ئاگۆست)وە دەست پێ دەکات و لە 21 یا 22ی مانگی ئەیلوول(سێپتەمبەر)دا، دوایی دێت.
"خەرمانان" لە خەرمانەوە گیراوە و پاشگری "ان" نیشانەی کۆیە بە ناوەکەوە لکاوە. لە مانگی خەرماناندا بەروبوومی کشتوکاڵی و خەلە و دەغڵودان بە تەواوی پێ گەیشتووە و مانگی کۆکردنەوە و کوتان و شەنوکەو کردنی خەلە و دەغڵودان بووە هەر بۆیە ئەم ناوەی لێ نراوە.
خەرمان بە دەغڵودان و خەلەی کۆکراوە و نەکوتراو دەوترێت کە بۆ گێرە و جەنجەڕ ئامادە دەکرا و پاشان دەیانکوتا و شەن و کەویان دەکرد و کا و دانەکەیان لە یەک جیا دەکردەوە. هەروەها بەو شوێنەی کە خەلە و دەغڵودانیان تێدا کۆ دەکردەوە خەرمان یا خەرمانگا دەوترا.
سەبارەت بە وشەی خەرمان: ڕەنگە "خەر" هەر خەلە بووبێت و "مان" بە واتای مانەوەیە. خەرمان واتە مانەوەی خەلە و دەغڵودان.(ئەمە بۆچوونی خۆمە و بە واتای ئەوە نییە 100% وەها بێت).....
خەرمانان هەڕەتی خەرمان و کۆکردنەوەی بەروبوومی کشتوکاڵ و دەغڵودانە.
لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا ناوی ئەم مانگە وەهایە:
هەورامی: ئاوەوەرە
کورمانجی: ئیلۆن
لەکی: ماڵەژێر
کەلهوڕی : وەڵنگڕێژان
لوڕی: شەنیارۆن
کوردکی(زازاکی): ئیلۆنە، پاییزو ڤەرێن،جتمەنگی
سۆرانی: خەرمانان
لە ڕۆژژمێری گەرمێنیی سوڵتانیدا، ئەم مانگە لە 27ی گەلاوێژەوە دەست پێ دەکا و لە 25ی خەرماناندا کۆتایی دێت.
"مامۆستا هەژار" سەبارەت بە خەرمانان دەبێژێ:
وا ڕەنجی ساڵێت هاتۆتە بەرهەم
ڕۆژی ماو زۆرن، نەبی کەترەخەم
ئەمساڵ تۆ نەکەی بۆ ساڵی دوایی
مانگی خەرمانان دەکەی گەدایی
"ج.م.هەڵبەست"
جەمال مەریوانی(هەڵبەست)

آدرس کوتاه خبر: