روزنامه روژان/ شماره 1114
بەرپرسی پێشانگاکانی موزەی ئوساکای ژاپۆن چیی لهبارهی مامۆستا عوسمانی رەحمانزادە دهڵێت:
ئەوەی کراوه؛ کاری نەفەرێک نیە کاری دەوڵەتێکە
کاتێک پاییزی ۱۳۹۵ بۆ خولێکی فێرکاری موزەداری چوومە ژاپۆن، لەوێ هەندێک وێنە و ویدئۆی کارەکانی مامۆستام نیشان خاتونیک دا کە بەرپرسی پێشانگاکانی موزەی ئوساکا بوو و داوام لێکرد پێشانگایەک بۆ ئەم مامۆستایە لە موزەکەیان ساز دات. هەوەڵی زستان کە هاتمەوە، دوای دو حەوتوو زەنگی لێدا گوتی دێم، لەگەڵم وەرە بۆ ناچیت. چووینە خزمەت ئوستاد، مێردەکەشی لەگەڵ بوو کە پرۆفیسۆرێکی ئەلمانی بوو. ئەوان بە منیان گوت، ئەوەی مامۆستا کردویەتی، کاری نەفەرێک نیە، کاری دەوڵەتێکە. گوتی ئێمە لە ژاپۆن، بە حەو هەزار موزەوە، کە هەوڵمان داوە فەرهەنگ و کەلەپووری ژیانی پێش ماشینی بوونی ژاپۆن بپارێزین، و پشتگری چڕ و پڕی دەوڵەتی لە پشتە، جا توانیومانە شتێکی وا پکەین، ئەم کابرایە، بە بێ سەوادی خوێندن و توانای نەخشە کێشان و نووسین و پلان دانان، هەموو شت تەنیا لە مێشکی خۆیدا، کەس نەبووە بژیوی ژیانی بۆ دابین بکات، چۆنی ئاوەها کارێک کردووە، ئەویش هەژمارێکی ئاوا زۆر.
آدرس کوتاه خبر: