یکشنبه، 23 اردیبهشت 1403
روژان پرس » فرهنگی » ژیاننامەی شەهریار ( ١٢٨٥-١٣٧٦)

فرووزان فەزڵی

ژیاننامەی شەهریار ( ١٢٨٥-١٣٧٦)

0
کد خبر: 1675

ژیاننامەی شەهریار ( ١٢٨٥-١٣٧٦)

شەهریار شێعری نیمایی و هەر وەها قەسیدە و مەسنەویشی وتووە بەڵام شێعرە توورکییەکانی زۆر جوانتر لە هۆنراوە فارسییەکانی دەرکەوتووە.
له‌ دنیایێک که گه‌ییشتن به‌ مه‌قام و پلە و پایە زۆر گرینگ بووه‌، له‌ پڕ پیاوێک سه‌رهه‌ڵئه‌دا که‌ ته‌نیا شه‌ش مانگی ماوه‌ که‌ ببێته‌ پزیشک به‌ڵام له‌ به‌ر به‌هێز بوونی هه‌ستی ئه‌وین ده‌ست له‌ خوێندن هه‌ڵئه‌گرێ و ڕوو ئه‌کاته‌ شێعر و شاعێری، که‌س کاری وای نه‌کردووه‌ مه‌گه‌ر “شه‌هریار”.
“سەیید موحه‌ممد حسه‌ینی به‌هجه‌ت ته‌برێزی”، ناسراو به‌ “شه‌هریار”، یه‌کێک له‌ شاعێره‌ به‌ ناوبانگه‌کانی ناوچه‌ی ئازەربایجان بووه‌، کە لە ساڵی ١٢٨٥ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٩٠٦ی زایینی لە شاری تەبرێز چاوی بە دونیا هەڵهێناوە، باوکی ناوی “حاجی میرئاغا” بووه‌ و خه‌ڵکی “خوشکناب” (له‌ ئاواییه‌کانی ته‌برێز) بووه‌. جا لەبەر ئەوەی نەخۆشی لەو ناوچە بڵاو ببوو، شەهریار بۆ ماوەی چەند ساڵێ ئەچێ بۆ ئاوایی باوکی و لەوێ دەست ئەکا بە خوێندن. بیرەوەری منداڵیی لەسروشتی جوانی ئەو دێهاتە و کێوی “حەیدر بابا” بۆتە هۆی هۆنینەوەی گرینگترین شێعری به‌ زمانی توورکی بە نێوی “حیدربابایە سلام” بووە.
شه‌هریار هەر به‌ زمانی تورکی قسه‌ی کردووه‌ و زۆربەی شێعرەکانی لە بابەت ئازەربایجان بووە.
موحه‌ممه‌د حسه‌ین به‌ دوو زمانی تورکی و فارسی شێعری وتووه‌ و ئەوەڵین دەفتەری شێعری خۆی لە ساڵی ١٣١٠ بە پێشەکی “مەلەکۆلشۆعەرای بەهار” بڵاو کردۆتەوە. شەهریار لە لێدانی ئامێری “سێتار”یشدا زۆر لێهاتوو بووە.
شەهریار شێعری نیمایی و هەر وەها قەسیدە و مەسنەویشی وتووە بەڵام شێعرە توورکییەکانی زۆر جوانتر لە هۆنراوە فارسییەکانی دەرکەوتووە.
(ای وای مادرم)و(پیام بە انیشتین) نمونەیێک لە شێعرە نیماییەکانی شەهریارە.
لە ساڵی ١٣٣١ دایکی کۆچی دوایی ئەکات و ئەویش لە ساڵی ١٣٣٢ ئەگەڕێتەوە بۆ تەبرێز و لەگەڵ یەکێک لە خزمەکانی خۆی بە ناوی “عەزیزەی عەبدی خالقی” هاوسەرگیری ئەکات، کە دوو کچ و کوڕێکیان ئەبێت.
شەهریار زۆربەی شێعرەکانی لە بابەت خۆشەویستی وڵاتەکەی، بەتایبەت ‌ئازەربایجان بووە، ئەو لە پێناو شێعرا هەموو ژیانی خۆی فیدا ئەکات و لە ناو شێعرا ئەتوێتەوە. یەکێک لە غەزەڵە بەناو بانگەکانی بە ناوی حەزرەتی عەلی‌(د)یە:
علی ای همای رحمت توچه آیتی خدارا
که به ما سوا فکندی همه سایه هما را
دل اگرخداشناسی همه در رخ علی بین
 به علی شناختم من به خدا قسم خدا را
کە زۆر کەسیتر لەدوای ئەو، ئەم شێعرەیان وتووە بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانیوە بەجوانی شەهریارباسی بکەن.
چیرۆکی ئەوینداریی شەهریار ئەبێ لە زمان “هوشەنگی تەییار” یەکێک لە شاگردەکانی شەهریار ببیسرێ، ئەو ئەڵێ: شەهریار لەگەڵ دایکی لە شەقامی “ناسر خۆسرەو” لە کۆڵانی “مەروی” ماڵێکیان بە کرێ گرتبوو. لەوێدا شەهریار عاشقی كچی ساحێب مالەکەی ئەبێ، دوای ماوەیێک دەسگیران ئەبن و بەڵێن ئەدەن کە دوای تەواو بوونی دەرسەکەی هاوسەرگیری بکەن.
شەهریار بۆ چەند ڕۆژێک ئەچێ بۆ سەفەر و لە تاران دوور ئەکەوێتەوە، ئەو کات کە گەڕایەوە بۆ تاران، دی کە خۆشەویستەکەی شووی کردووە بە پیاوێکی دەوڵەمەند. شەهریار تووشی نەخۆشی ئەبێت و ماوەیێک لە نەخۆشخانە ئەبێت و لەدوای ئەو بەسەرهاتە ناخۆشە دەست ئەکا بە شێعر وتن.
بۆ خۆی ئاوا باسی چیرۆکی ئەم عێشقە بەتینەی کردووە: لە ئاسمانی گەنجیدا باڵم ئەکردەوە تا بفڕم بۆ ئاسمانی ئەڤینداریی، ئەوکات کە  لە مەیدانی ئەڤین پشتم لە عەرز درا و بە چاوی خۆم دیم کە ئەو کەسەی کە من بۆی ئەمردم بردیان و لێیان جیا کردمەوە، بەهاری ژیانی منیان پێشێل کرد و منیان خستە بەر ڕەشەبای نائومێدی، جوانی و ئازادی و هەمووشتێکی منیان لە من وەرگرت و بە خەنجەرێکی ژەهراوی جەرگیان لەت لەت کردم، ئاوارەی ئەم شار و ئەو شار بووم و ئیتر هەواڵیم نەزانی. شەو و ڕۆژ گریام و فرمێسکم وەراند بەڵام ئیتر سوودی نەبوو، ئەو شووی کردبوو.
شەهریار دوای چەند ساڵ کە بۆ سیانزە بەدەر لەگەڵ ڕفیقەکانی ئەچێ بۆ باخێک لە کەرەج مەعشوقەکەی لەگەڵ شووەکەی و مناڵەکانی ئەبینێ و زۆر ناڕاحەت ئەبێ.  
ئەو هەمیشە لە نێو شێعرەکانی خۆیدا، خۆشەویستەکەی کە ناوی “سورەیا” بووە بە “پەری” ناو ئەبا.
دوای ئەوە کە شەهریار تووشی نەخۆشی ئەبێت، کاتێ کە سورەیا ئاگادار ئەبێت بە تکای دایکی و دۆستان ئەچێ بۆ لای شەهریار، هەر چەند ئەو زۆر هیلاک بووە بەڵام بە دەنگی پێی سورەیا هەڵئەستێ و ئەم هۆنراوە بە ناوبانگەی بۆ ئەڵێت.
آمدی جانم به قربانت ولی حالا چرا؟
بی‌وفا حالا که من افتاده‌ام از پا چرا؟
نوشدارویی و بعد از مرگ سهراب آمدی
سنگدل این زودتر می‌خواستی حالا چرا؟
واته:
هاتی گیانم بێ بە قوربانت بەڵام ئێستاکە بۆ؟
بێ وەفا ئەودەم کە من کەوتوم لە پێ بۆچ هاتی بۆ؟
نووشداروبویت وپاشی مەرگی سوهراب هاتی خۆ
دڵڕەق با زووتر بهاتیتایە جا ئێستاکە بۆ؟
شەهریار لە ئاکامدا لە دوای ئەو هەموو نائومێدییە پاش ٨٣ ساڵ ژیانی پڕ لە ئاه و حەسرەت، لە ٢٧ی خرمانانی ١٣٦٧ی (ک.ه) بەرامبەر بە ١٨ی سێپتامبری ١٩٨٨ی زایینی بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی تاران ئەمرێت. بە وەسیەتی خۆی لە مەقبرەتۆلشۆعەرای تەبرێز بە خاک سپێردراوە.
دسته بندی: فرهنگی / کوردی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید