شنبه، 15 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » کوردانی ژاپۆن مەترسیی دەرکردنیان لەسەرە

کوردانی ژاپۆن مەترسیی دەرکردنیان لەسەرە

0
کد خبر: 1008

کوردانی ژاپۆن مەترسیی دەرکردنیان لەسەرە

کۆچبەرانی دانیشتووی ژاپۆن ژمارەیان نزیکەی ۲۰۰۰ کەسە. ڕەنگە لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە بدرێنە دادگا..
ڕۆژان پرێس: ئەگەر چاکسازی لە یاسای کۆچ و کۆچبەرانی ژاپۆندا بکرێت ڕەنگە هەموو ئەو ۲۰۰۰ کوردە پەنابەرە کە دانیشتووی ئەو وڵاتن ڕووبەڕووی مەترسیی دەرکردن ببنەوە.
بەپێی هەواڵیNHKی ژاپۆن باس لە ئەگەری هەموارکردنەوەی یاسای کۆچبەری لەو وڵاتەدا دەکات. لە ئێستادا بەشی دەرکردنی پەنابەران لە یاسای کۆچبەریی ئەو وڵاتە ڕاگیراوە، بەڵام پاش هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی ژاپۆن هەیە کە نزیکەی دوو دەیەی لەمەوبەر بەهۆی کوت و بەند لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە پەنایان بردۆتە ژاپۆن.
هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ماینیچی ژاپۆن، ساڵانێکە نزیکەی ۲۰۰۰ هاووڵاتیی کوردی تورکیا چاوەڕێی مافی پەنابەری لەم وڵاتە دەکەن، بەڵام تەقریبەن هەر هەموویان نەیانتوانیوە مافی پەنابەری لە ژاپۆن وەربگرن.
کەناڵی ئین ئیچ کەی بڵاوی کردۆتەوە ئەو کوردانەی لە ژاپۆن نیشتەجێن، «بە لەبەرچاوگرتنی ئەو یاسایە کە ئەو کەسانەی کە داوای مافی پەنابەرییان خەریکی تاوتوێ کردنە دیپۆرت ناکرێنەوە»، هەموو جارێک دوای ڕەتکردنەوەی داواکەیان، دووبارە داوای مافی پەنابەری پێشکەش دەکەنەوە بۆ ئەوەی دەرباز بن لە درکردن. بەڵام ئەگەر یاسای کۆچبەری لە ژاپۆن هەموار بکرێتەوە، ئەم ڕێگایەش بەڕووی کوردەکاندا دادەخرێت.
ڕۆژی ڕابردوو پەنابەرانی کورد لە شاری کاواگوچیی ژاپۆن لەگەڵ بەشێک لە پارێزەرە ژاپۆنییەکانیان، خوازیاری گرنگیدان بە دۆخی نادیار و ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەیان لە ژاپۆن بوون.
ئۆهاشی تاکێشی، یەکێک لە پارێزەرانی کوردانی نیشتەجێی ژاپۆن ڕایگەیاندووە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی کورد کە پەنایان بۆ ژاپۆن هێناوە، هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لەوەی چەندین جار داوای مافی پەنابەرییان پێشکەش بکەن. ناوبراو داوایشیی لە ژاپۆنییەکان کرد لە بارودۆخی کوردەکان تێبگەن و هاوکاریان بکەن.
کۆچبەرانی دانیشتووی ژاپۆن ژمارەیان نزیکەی ۲۰۰۰ کەسە. ڕەنگە لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە بدرێنە دادگا.
سه‌رچاوه: کوردپرس
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید