بەرزەلەنگێ لە سەرکەل و وەنەوشەیێ لە لانیاتر
تیشکێ لە سەر ژیان وبەرهەمەکانی شێخ موحەممەد حەسەن گۆشخانی
گوڵی زانستی لە گوڵجاڕی زانایانی سەردەم چنیوە و لەپاڵی خوێندنەکانی شانبەشانی باوکیان لە زەوی وزارەکانی ئاوایی گۆشخانی خەریکی وەرزێڕی و کشت و کاڵ ئەبێ و پاشان شێخ حەسەنیش وەکوو ئەجدادی ڕێگەی تەرێقەت دەگرێتەبەر و پاش مەرگی باوکی دەبێتە موریدی بارەگای شێخ حیسامهددینی مامۆی.
پێشتر لە چەند وتارێکدا به چڕوپڕی باسمان لە سەر تایبەتمەندیەکانی ئاواییە کانی نسڵ و گۆشخانی کرد بۆیە بە پێویستی نازانین دوبارە دووپاتی کەینەوە و تەنیا قنیات دەکەین بەوەی کە ئاواییەکانی نسڵ وگۆشخانی کە لە چەمی شامیان سەربەناوچەی سەوڵاوا هەڵکەوتووە وەک زۆربەی ناوچەکانی تری کوردستان لە مێژووە تا بە ئەمڕۆ لە بۆارە جیاجیاکانەوە خاوەن کەسایەتیگەلێکی تایبەت بووە، یەکێ لەوکەسانەی خوێندنەوەی بەرهەمەکانی چێژبەخشن و ئاوپرژێنی دەروون دەکات، بەڕێز شێخ مۆحەممەد حەسەنی مەزهەریە:شێخ موحممەدحەسەن مەزهەری گۆشخانی ناسراو بە"مەزهەری"
شێخ مۆحەممەدحەسەن مەزهەری کوڕی شێخ مەزهەر **کوڕی شێخ موحەممەدی بەهائەدیین کوڕی شێخ عۆسمانی سێراجەدینی تەوێڵە له ساڵی 1273ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی گۆشخانی چاوی بەدنیاهەڵێناوە وناوی دایکی حەنیفەخاتوون بووە لە ساداتی عەبابەیلێ.
گوڵی زانستی لە گوڵجاڕی زانایانی سەردەم چنیوە و لەپاڵی خوێندنەکانی شانبەشانی باوکیان لە زەوی وزارەکانی ئاوایی گۆشخانی خەریکی وەرزێڕی و کشت و کاڵ ئەبێ و پاشان شێخ حەسەنیش وەکوو ئەجدادی ڕێگەی تەرێقەت دەگرێتەبەر و پاش مەرگی باوکی دەبێتە موریدی بارەگای شێخ حیسامهددینی مامۆی.
پاش ماوەیێ بەدەعوتی ئاغائیلخانی بۆکان، لە گۆشخانیەوە کۆچ دەکاتە ئاوایی"علم ئاوا"ی بۆکان نزیکی گۆندی شەرەفکەند و لەوێ خەریکی ئێرشادی خەڵک و پەرەپێدانێ تەرێقەت دەبێ و پاش کۆچی دووایی تۆحفەخاتوونی هاوژینی[کە مەزارگەی هەر لە ئاوایی علمئاوای بۆکانە] لە سەر ئێزنی شێخ حیسامەددین دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی گۆشخانی.
شێخ حەسەن لە ماوەی ژیانیدا سێ ژنی بە ناوەکانی عوزرا خاتوون کچی شێخ نەجمەددینی بیارە، تۆحفەخاتوون کچی حاجی شێخ عوسمانی کوڕی شێخ حیسامەددین و خاتوون پەری کچی سۆفی فەتحوڵڵای گۆشخانی بووە و مناڵانێ بەناوەکانی بۆرهان، جەمال، جەلال و مۆحەممەد، عەبدولمەلەک، تووبا و ئەختەری بووە.
شێخ حەسەنی مەزهەری خەتات و شاعیرێکی بەهەستیش دەبێ کە شێعری بە زوانی کوردی و فارسی لە قاڵب و بۆارە جۆروجۆرەکان هۆنیوەتەوە و هۆگری شێعری شاعێرانی کلاسیکی پێشوو وەکوو نالی، مەحوی، مەولەوی و حافز و سەعدی و... بووە.
وێنەی خوالێخۆشبوو شێخ حیسامەددین
شێخ حەسەن لەگەڵ ناودارانی وەکوو عارفی خوالێخووشبوو حاجی شێخ فەتاحی سەوڵاوا، شاعیری خۆشناو مامۆستا مەڵاسادقی نگڵی، شیخ حیسامەددین و شێخ مۆحەممەد بەهائەددین ئاڵوگۆڕی نامەیان هەبووە کە بەشێ لە نامە و دەسنووسەکانی لە کتێبێ بە ناوی "سراج السالکین، سامی دهقانی]لە لاپەڕەکانی 245 تا 260 بەچاپ گەییوە و چەند شێعرێکی لە دیوانی گوڵزاری نەوگوڵی مەلاسادق هالە پێش چاودا و بەداخەوە شێعر و نووسینەکانی تری تابەئەمڕۆ نادیارن.
شێخ حەسەن لە ساڵی 1324ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی گۆشخانی کۆچی دوایی دەکات و مەزارگەی لە زیارەتەڵانی ئاوایی گۆشخانی لە پەنای مەزاری بنەماڵەکەیدایه.
ئەمە شێعرێکی مەلا سادقی نگڵە کە لە کتێبی گوڵزاری نوگوڵ بۆ شێخ حەسەنی گۆشخانی نووسیوە:
پیری بەتەدبیر دانای دڵڕۆشەن
ئۆستاد کامڵ، مەولانا حەسەن
تەی کەردەی ڕۆتبەی فەزڵ و بلاغەت
دارای سەرمایەی کاڵای لەتافەت
عومر پەی تۆشەی ئاخرسەرف کردە
زەنجیر ئەعماڵ وەحەد ئاوەردە
بێ حەد و حەساب وەمالا کەلام
سلام اللە علیک السلام
تەعتێعەت قاسید یاوەنا بەعەین
بۆسام ونیام وەبان عەینەین
وانام وزانام ئیشارەت دەرسەن
تبارک اللە احسنت ئەحسەن
هومای ئێقباڵ پەری من ئاوەرد
فەرقی من جەفەرق فەرقە دەین ویەرد
وەلۆمە جەعێشق مینای ماە ڕۆخسار
وەشۆخی شۆخی کەردەنی ئیزهار
ئەر دیایت وەچەم نیشانەی نەعرەف
نەیاگەی تورەنج تێغ مەدای وەکەف
چوون جەستەی خەستەم مەشی ودەردی
چۆن دڵم دەس وێت وێت پارە مەکەردی.
جارێکیان مەڵاسادقی نگڵ ساعەتێک لە لای شێخ حەسەنی گۆشخانیدا دەکڕێ بەڵام ساعەتەکە زوو خراپ ئەبێت و چون پێکەوە هاوڕێ بوونە مۆشاعێرەیەکیان لەوەسفی ئەو ساعەتەدا پێکەوە ئەبێت کە مەڵاسادق لەبەیتی یەکەمی ئەو شێعرەدا ئەڵێ:
یاخوا هیچ کەس وەکوو من پیروبێ تەدبیرنەکا
با لە داوی وەک تلیسمی شێخ حەسەندا گیر نەکا...و هتد
کە شێخ حەسەنی گۆشخانیش لە وڵامی شێعرەکەی مامۆستا مەڵاسادقی ئەحمەدزادەی نگڵیدا ئەفەرمێ:
یاخوا هیچ کەس وەکوو تۆ پیری بێ تەدبیر نەکا
تا ئەبەد دەستی لە زۆڵفی دولبەری خۆی گیر نەکا
چوونکە بەدبەختە حەسەن هیچ کەس بەڕاسی نایەوێ
سادقێکی خۆی نەدی ئایینی ئەو تەکفیر نەکا
سەعاتێکی ڕاسی وەک خۆم دا بە تۆ بێ پووڵ برا
تاکوو مەلا غەیبەتی شێخانی بێ تەقسیر نەکا
زۆر سەعاتی چاک بووە وەک قاز تاوێ خەوی لێ نەکەوت
نەمدی ساتێ قاوەقاوی عاڵەمێ دڵگیر نەکا
هاتەلات لات بوو بەڕاسی هەروەکوو خۆت چاوەکەم
ساحێبی تۆی نابێ ڕاس بێ جا ئەبێ بۆ گیر نەکا
دەروێش ئازیز ڕاسی وت:تەقسیری ئەو هەر ڕاسییە
نیک وبەد فەرقی نییە بۆ دەوڵەتێ زەنجیر نەکا
وەک فریشتە باڵی خۆم کێشا بەسەرتا ڕۆحەکەم
تاکوو ڕێحانێ بە پەنجە چاوەکانت کوێر نەکا
وام ئەزانی من بەڕاسی تۆبرایێ سادقی
خۆ برای سادق ئەبێ بەم جۆرە قەت تەحریر نەکا
بێ ڕیا من عەبدوبەندەی برایەکی سادقم
بەوشەرتە دەرحەق بە شێخان هیچ درۆ وتەزویر نەکا
[مەزهەری]مەنعی مەکە سادق مەلووله وعاجزە
بۆ دڵی خۆی بەم قسانەی بێ ئەساسه تێر ئەکا.
ئەمەش نموونەیەکی تر لە شێعرێکی شێخ حەسەن گۆشخانی:
از بلای نفس و شیطان دادخواهم یا اُویس
زیر کوە مصیبت یک پر کاهم یا اُویس
نزدخودخوان ومران از درگهم بهر خدا
ملجام نبود چون من روسیاهم یا اُویس
گربرانی از درم صدبار می آیم دگر
کس نخواهد دادراهم بی پناهم یا اُویس
لطف بی پایان تو شامل بەحال عالم است
رحم فرما زود بین حال تباهم یا اُویس
با هزاران انتظاری آمدم از راە دور
کن قبول از زایران یارگاهم یا اُویس
روسیاە و پرگناە و عاصی و شرمندەام
نیست جز امید عفوت زادراهم یا اُویس
بادل مردە(حسن)سوی تو آمد ای شاە دین
زندەکن بهر خدا ازیک نگاهم یا اُویس
باهمین کوی معاصی نیست باک از دوزخم
هست از لطف بس عمیمت تکیەگاهم یا اُویس.
ئەمەش شێعرێ نەفهوتاوی تری:
هەرکەسێ لەم ڕۆژەدا مەشغووڵی عەیش و عۆشرەتە
من غەریب و ماتەمم چی بکەم تەبیبم مێحنەتە
کەشتیەکەی سەبرم شکاوە و ناخودای تاقەت نەما
غەرقی بەحری مێحنەتم من خودا نەجاتم زەحمەتە
ئاه و فۆغانم مەلایێک گەر ببینن وا ئەڵێن
ئەی فەلەک غەددار هەتاکەی بەسیە نۆبەی ڕەحمەتە
خۆ بە ئاه و فۆغانی من قەت عیلاجێ ناکرێ
سا خودا ڕەحمێ نەجاتم دەی له دەس ئەم غۆربەتە
جاربەجارێ دێتە گوێم دەنگی دڵی هوشیارەکان
ئەی حەریفان بادەنۆش کەن یەک دوو ڕۆژێ فورسەتە
گاهگاهێ بۆ خۆم دەڵێم غەم بەسە نۆبەی عەیشمە
غەم دەڵێ ئەی"مەزهەری"عۆمرت تەواو کەی نۆبەتە.
ئەمەش شێعرێکی تری کە لە فەوتان ڕزگاری بووە:
یاڕەسولاللە بەقوربان زۆر پەریشانم مەدەد
زۆر لەکرداری خراپی خۆم پەشیمانم مەدەد
وا بە ئاخرهات هەموو عومرم لەگەڵ ئەعماڵی بەد
خۆت دەزانی من ئەسیری نەفس و شەیتانم مەدەد
ڕووسیا و ڕووڕەش منم دەسگیری عاسی خوا ئەتۆی
کەوتوویی یاری گرانی جەور و عوسیانم مەدەد
دەرد و عوسیان و گوناهم زۆرە چارەی ناکرێ
ڕەحمەتی تۆ مەرهەم ودەرمانی زامانم مەدەد
تۆ بیت و ڕەحمی خودا و شاهی شەهیدی کەربەلا
لابە زوو کێوی بەڵا شاها له سەر شانم مەدەد
بێکەس و ماتەم زەرد و مەغمووم و بێچارەوغەریب
کێ دەپرسێ غەیری تۆ قوربان لە گریانم مەدەد
"مەزهەری"ماتەمزەدە بەخوا پەناهێکی نیە
غەیری تۆ هەر تۆی پەناهی دین و ئیمانم مەدەد.
وێنەی شێخ بەهائەددینه کوڕی شێخ حێسامەدین
وەک پێشتریش باسی لێوەکراوە شێخ مەزهەر یەکێ لە پێنج کوڕەکانی شێخ بەهائەددینە و لەزانایانی ناوداری ناوچەی شامیان بووە کە تەمەنی لەڕێگای خزمەت بە دین و کۆمەڵگا داناوە و دەسنووسە جوانەکانی شایەتی ئەوەمان بۆ ئەدەن کە کەسایەتیەکی زانا و خۆش خەتی ناوچەکە بووە و ئەمڕۆکەش چیرۆک و باسی کەرامەتەکانی لەسەر زاری چینی بڕوامەندی ئەهلی تەریقەت ماون و هەروا کەدەڵێن: یەکێ لەو کەسایەتیە ئایینیەی ناوچەبووە کە دۆعای هەمیشە گیرا بووە.
شێخ مەزهەر لەگەڵ شێخ جەعفەردا [بەرلە شێخ مەزهەر فەوتی کردووە و چەندکوڕی بووە بە ناوەکانی شێخ ساحێب، شێخ عەبیدەڵڵا، شێخ عارف، شێخ مۆحەممەد وشێخ عابد]ڕوو دەکەنە ئاوایی گۆشخانی و لەگەڵ خۆیانا چەند بنەماڵە و تایفەی تریش ئەهێنن.
شێخ مەزهەر خاوەنی نۆ منداڵ بووە بە ناوەکانی شێخ حەسەن، شێخ تالب، شێخ مۆحەممەد، شێخ سەعید، شێخ عەبدولقادر، شێخ خالد(باوکی شێخ ماجد)، شێخ هادی، شێخ موستەفا، شێخ کەریم و شێخ ڕئووف.
شێخ عەلی حیساممەددینی ناودار برا گەورەی شێخ مەزهەرە کەموریدێکی زۆری بووە و لە تەوێڵەی باشووری کوردستان، خورماڵ، باخەکۆن، کرایەدۆڵ ژیاوە و نامەگەلێ کەبۆ شێخ حەسەنی نووسیوە ماون و خاوەنی چووار کوڕ بووە بەناوەکانی شێخ بەهائەددین و شێخ موعتەسەم و حاج شێخ عوسمان و شێخ ڕاغب بووە.
دایکی شێخ مەزهەر خاتوون مەلک کچی مۆستەفا سانی هەورامی ڕەزاو بووە بەڵام شێخ بەهائەدیین ژنی تریشی بووە و شێخ سادق[لە ئاوایی گوڵپ]، و شێخ جەعفەر و شێخ مەزهەر مناڵەکانی ئەون.
وێنەی مەزارگەی شێخ حەسەن لە پاڵی مەزاری بنەماڵەکەید
شێخ مەزهەر زاوای شێخ مۆحەممەدی عۆسمانپوور کۆڕی شێخ موحەممەد سەعیدی کوڕی عەبدولخالقی مازی بن بووە کە لە بنەماڵە ناودارەکانی ئاوایی مازی بنن.
شێخ مەزهەر جیا لە گۆشخانی لە ئاواییەکانی گوڵپ و تەوێڵەیش ژیاوە.
مەرقەدی شێخ مەزهەر و مناڵەکانی هەر لە پەنای کۆنەماڵەکەی خۆیا لە زیارەتەڵانی ئاوایی گۆشخانیە.
نووسین: ساسان مونفەرێد[بێوەر]................
سەرچاوەکان: دەسنووسەکانی شێخ حەسەن و هەروەها وتووێژی ساڵانی پێشووم لەگەڵ کاک عەفان مەزهەری کورەزای خوالێخووشبوو و هەروەها
کتێبی کاروانی پێنووسی بەڕێز کاک فاتیح مۆستەفایی و دیوانی مەڵاسادقی نگڵی و کتێبی سراج السالکین.
آدرس کوتاه خبر:


