بەڕێز کاک جەمیل کەریمی کوڕی کاک ئەحمەد و خاتوون زارا لە یەکەمین ڕۆژی پاییزی ساڵی 1359ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی گۆشخانی سەر بە ناوچەی شامیانی سەوڵاوا چاوی بەژیان هەڵێناوە.
یەکێ تر لەو ئامێرە مووسیقاییە پیرۆزانەیە و مێژووییە کە لە مێژەوە تا ئەمڕۆی بەهەناسەی شمشاڵژەنانێک لە فەوتان پارێزراوە؛ وەک ئەڵێن لە قەدیمەوە بە دار یا بە پێشەی باڵی هەڵۆ سازکراوە و ئەوکات ناودڵی ئامێرەکەیان بەشیر شۆردوەتەوە و پاشان لە پاڵی هێلانە میرۆلەیەکدا دایانناوە تا مرۆچە تێبدا و هەچیەک لە نێو لوولەکەدا بێ بەو شێوەیە پۆختە بکرێت و پێستێکی ناسکی پێوە بمێنێت؛ دواتر کونیان کردووە و بە تووڵی تەڕی دارێک وەکوو بڵاڵووک دەوری لوولەکەیان هەم هێقم، هەم جوانتر کردووە کە بە پێی زەمان دوواتر کردوویانە بە برنجە و لوولەیەکی ناسکی ئاسنئاسا.
ئەم نیشتمانە زۆر کەسی تێیا هەڵکەوتووە کە پشت بە پشت نەیانهێشتووە ئەو هونەرە لەناوبچێ و پەرەیان پێداوە کە مەیشوورترینیان خوالێخووشبوو
مامۆستا قادر عەبدۆڵڵازادە (قالەمەڕە)، خوالێخووشبوو مامۆستا جافر زەلکەیی، ئەحمەد زەلکەیی و زۆرێک تر لەو هونەرمەندانەی پێشوو و سەردەمن کە هیوادارین بتوانین بەرە بەرە زۆرتر بیانناسێنین پێتان.
یەکێ تر لەو ئازیزانەی کە هەناسەی پڕلە تاسەی بووە بە سۆزی دەم شمشاڵێک کاک جەمیل کەریمی گۆشخانیە.
بەڕێز کاک جەمیل کەریمی کوڕی کاک ئەحمەد و خاتوون زارا لە یەکەمین ڕۆژی پاییزی ساڵی 1359ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی گۆشخانی سەر بە ناوچەی شامیانی سەوڵاوا چاوی بەژیان هەڵێناوە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی هەر له زێدەکەی خۆیدا تێپەڕکردووە و پاشان لە قوتابخانەکانی شاری مەریوان تا وەرگرتنی بڕوانامەی دیپلۆم درێژە بە خوێندن ئەدات و ئەمیش وەک زۆربەی مناڵانی لادێنشینی ئەو کات بە هۆکارگەلێکی تایبەتی خۆی ناتوانێ درێژە بەخوێندن بدات و پێ بنێتە زانکۆ هەر بۆیە وەک سەربازمۆعەلمێک له ساڵی 1379 دەینێرنە ئاوایی ژنین لە چەمی ژاوەرۆی سەوڵاوا و لەوێ لەگەڵ بەڕێزێکی شمشاڵژەن و هاوکاری بە ناوی کاک سالم مورادی کوڕی شمشاڵژەنێکی ناودار بە ناوی کاک مەحموودی ژریژەیی ئاشنا دەبێت و بەهۆی عیلاقەی زۆری بە شمشاڵ بە ماوەی ساڵێک لە خزمەتیا دەبێت و پەیتا پەیتا خویشی هەوڵی زۆرتر ئەدات تا فێری ژەندنی ئامێری شمشاڵ دەبێت. دوواتر لەلای بەڕێزانێک وەکوو کاک ڕەشی سەعای فەتە لە ئاوایی نسڵ و دەروێش ئەبووبەکری گۆشخانی و خوالێخووشبوو مامۆستا جافر زەلکەیی و چەند کەسایەتیەکی تر وانەی زۆرتر وەردەگرێت و دوواتر لە پاڵی شمشاڵژەنی هەوڵ ئەدات نەرمە نەی و باڵەبانیش فێر ببێ هەر بۆیە دەڕواتە خزمەت مامۆستا ئیسماییلی مەردانی و کاک حامێدی پیرا لە شاری سنە.
ئەم بەڕێزه لە دەفژەنینشدا شارەزایی هەیە و لە ساڵی 1384 تا بە ئەمڕۆ لە شاری سنە نیشتەجێیە و ژیانی تێکەڵ بە هونەری لەوێ بەسەر ئەبات.
سەرچاوەکان: لێدوانێ لەگەڵ بەڕێز کاک جەمیل کەریمی گۆشخانی
آدرس کوتاه خبر: