ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
گلیارێ له مێزەران و بەرامەیەک لە چەمەی مەر/ گۆشەنیگایەک لە ژیانی دەورێش ئەبووبەکری گۆشخانی
کاک ئەبووبەکر لە ساڵی 1337ی کۆچی هەتاوی ژیانی هاوبەشی خۆی لە گەڵ خاتوون فریشتە فەتحی پێکدەهێنێ و دوواتر بەهۆی وەرگرتنی تەریقەی کەسنەزانی لە لای شێخ عەبدۆلکەریمی کەسنەزانی، واز لە گۆرانی بێژی دێنێت.
شمشاڵێک کە خۆی خزاندووەتە سەر ڕێچکەی عیرفان و نەوای تێکەڵاوی زیکر و تەلیلەی تەکیەکان کردووە.
شمشاڵێک کە ئامێتەبووە لەگەڵ زڕەی دەف و شێعرەکانی مەولەوی تاوەگۆزی و دەنگێ نیان و پڕ لە گریان.
ناوی دەروێش ئەبووبەکر کەریمیە کوڕی موحەممەد و خاتوون زەریفه، لە 13ی گوڵانی ساڵی 1316ی کۆچی هەتاوی لە داوێنی کوڕەمیانە لە ئاوایی هونەرپەروەری گۆشخانی لە کەمەرە چەمی سەوڵاوا چاوی بەژیان هەڵێناوە.
دەروێش ئەبووبەکر بەهۆی چەڵەمە و چەرمەسەری و سەخڵەتی ژیانەوە ئەمیش وەکوو زۆربەی لادێنشینانی ئەو کات لە خوێندن و قوتابخانە ڕویشتن بێبەش بووە و سەوادی خوێندن و نووسینی نەبووە بەڵام هەر لە منداڵیەوە خولیای دنیای هونەر و گۆرانی بووە و ئامێری شمشاڵ و هونەری شمشاڵژەنینی خۆش ویستووە و هەر بەو بۆنەوە بە منداڵی بە لوولەیەکی ئاسنی، ئامێری شمشاڵی بۆخۆی ساز کردووە و پەیتا پەیتا بەهەوڵ و تەقالای زۆری خۆی، خۆی فێری پیم خۆاردنەوە و شمشاڵژەنین دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن دەنگێکی زۆر خۆش بووە کە هەر بەو بۆنەوە لەگەڵ زۆربەی گۆرانیبێژان و شاییگێڕانی ئەودەمی ناوچەکە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن؛ بەجۆرێ کە ئاهەنگی شادی و زۆربەی زەماوەندەکانی ئاواییەکانی ناوچە جیاجیاکانی شاری سەوڵاوا تا ناوچەی کەڵاتەرزان و ژاوەرۆ و...ی بە شمشاڵ ژەنین و گۆرانی وتن بەڕێوە بردووە و بە هونەری خۆی دڵی خەڵکی خۆش کردووە[بەتایبەت له ئاواییەکانی ڕەزاو و نسڵ و زیاتر له 30 زهماوهندی له گوشخانی گهراندوه،
له گهڵ خوا لێخۆشبوو مامۆستا جهمیل ههورامیش گؤرانیان وتوه و لە یەکێ لە زەماوەندەکانی ئەوکات لە ئاوایی نسڵدا(لە زەماوەندی میرزا ئەحمەد موردای کوڕی خەڵیفە ئیبراهیم) لە دەستی خەڵیفە ئیبراهیم شمشاڵێکی قەدیمی برێنجە بەخەڵات وەر دەگرێ کە تا ئێستاش وەک دیاریەک هەر بەلایەوە ماوەتەوە.
بەرهەمە زەبت کراوەکانی زۆرتر شریت و کاسێتی تۆمار کراون کە بە داخەوە بەشێکی زۆریان فەوتاون و لانی کەم ئەمڕۆ بەدەستەوە نین و ئەوەش ماوە لە نەوار ڤیدیۆی قەدیمیەکانە و هەریەک بەلای کەسێکەوە.
کاک ئەبووبەکر لە ساڵی 1337ی کۆچی هەتاوی ژیانی هاوبەشی خۆی لە گەڵ خاتوون فریشتە فەتحی پێکدەهێنێ و دوواتر بەهۆی وەرگرتنی تەریقەی کەسنەزانی لە لای شێخ عەبدۆلکەریمی کەسنەزانی، واز لە گۆرانی بێژی دێنێت و دەست لە ملی شمشاڵ هەر دەمێنێت و زیاتر بە شمشاڵ و نەوای عێرفانیەوە لە زیکر و تەلیلەکاندا دەر دەکەوێ و دەنگی شمشاڵی دەروێش ئەبووبەکر هەمووکاتێ کوورەی دڵی دەروێشانی تاو داوە و دوواتر کەسانێ وەک مامۆستا جافری زەلکەیی و مامۆستا جەمیلی کەریمی گۆشخانی و چەند کەسێکی تر لە خزمەتی ئەم شمشاڵژەنەدا کەڵک وەردەگرن.
بەداخەوە دەروێش ئەبووبەکر ئەم ڕۆژانە بەهۆی نەخۆشی و پیریەوە هەر له ئاوایی گۆشخانی سووچنشینی ماڵەوە بووە.
جێگای ئاماژەیە دەروێش ئەبووبەکر جیا لەبۆاری ژەنینی شمشاڵ، کاری مردوو شۆردن و کفن کردنی زؤری کردووه و هە وههایش له بۆاری ناوکگرتنەوه و جەڕاحی سۆننەتی شارهزایی بووە و له دێهاتەکانی دەوروبەر خەڵکانێکی زۆر بەمەبەستی جێبەجێ کردنی ئەو کارانە سەردانیان کردووە.
سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ کاک بەرزان کەریمی کۆری دەروێش ئەبووبەکری گۆشخانی ودەقێکی بەڕێزیان.
آدرس کوتاه خبر: