نووسین ولێکۆڵینەوە: ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
لە داوێنی گەزگا تا سێبەرێ له باوەمەحموو
لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاوایی زەکریانە سەر بەشارستانی سەوڵاوا و خۆشەویسی خاکی دێکۆن و باوەمەحموو لە دڵیدایە بەڵام گەورەبوو و پەروەردەی نژمارە و دڵی لەگەڵ شاخی گەزگا و شێخ ڕەش و شێخ مۆحەممەدی نژمار لێداوە و تینوویەتی وتاسەی دڵی بە کانی با شکاندووە.
لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاوایی زەکریانە سەر بەشارستانی سەوڵاوا و خۆشەویسی خاکی دێکۆن و باوەمەحموو لە دڵیدایە بەڵام گەورەبوو و پەروەردەی نژمارە و دڵی لەگەڵ شاخی گەزگا و شێخ ڕەش و شێخ مۆحەممەدی نژمار لێداوە و تینوویەتی وتاسەی دڵی بە کانی با شکاندووە.
لە 28ی پووشپەڕی 1362ی کۆچی هەتاوی چاوی بە ژیان هەڵێناوە و ئەم بەڕێزە کەسێک نیە بێژگە له سەیەد حەمزە دادگۆستەر کە دایکی تەلعەتی شەریفی ناوە و ناوی باوکی سەیێد کاکەشێخە.
لە سەییەدەکانی باینچۆ و هەروەک کاک حەمزە دادگۆستر ئەفەرمن: «بە بۆنەی ئەوەی کە جەنابی باوەگەورەم شێخ حسەین دادگۆستەر مەڵا و مامۆستای ئایینی بووە لە ئاوایی زەکریانی سەوڵاوا و لەوێ مامۆستایی کردووە هەر لە زەکریان نیشتەجێ بوونە وئێستەش مەزاری باوەگەورەمان له ئاوایی نژماره و خاتوون تووبا هاوسەری شێخ حسین کچی سەیید عەتای کەل بووە و لە سەرەتای ژیانیانا لە گوندی زەکریان بوونە و مەزاری خاتوون سەیید تووباش لە ئاوایی وشکێنە، خاتوون تووبا ٦ کوڕ و یەک کچی بووە کە سەیەدان، کاکە شێخ، سەیێد جەمال، سەیێد کەمال، سەیێد بابەشێخ، سەیێد مەزهەر، سەیێد رەزا، و خاتوون خۆرشید تاکە کچی خاتوو تووبا بوونە؛ هەر بۆیه باوکی ئەم بەڕێزه دەبێتە
کچەزای سەیید عەتای کەل و ئەمیش دەبێتە کچەزازای سەیدعەتای باینچۆیی ناسروا بە عەتاکەل(لە بەر ئەوەی لێوی کەل بووە)
کە لێرەدا نامەوێ زۆر سەبارەت بە بەسەرهاتی سەیدعەتا بدوێم و تابەئەمڕۆ چەند کتێب لەو بابەتەوە لەچاپ دراون کە یەکیان کتێبێکە بە ناوی خەبات و بەسەرهاتی سەیدعەتای باینچۆیی نووسین و کۆکردنەوەی سەید سەلاح سەید نەجمەددین کوڕەزای سەیدعەتا و بەڕێز کاک کەیوان بەهرامی دزڵیش لە کتێبێ بە ناوی مذاکرات مرگبار لەم بابەتەوە نووسیوە و بەڕێز ناسری کانی سانانی و چەندکەسێکی تریش لەو بابەتەوەنووسینیان له چاپ داوە و تەنیا ئەڵێم کە لە ساڵی 1264ی ک.ە لە ئاوایی قەڵاتەڕەشەی دیوانداره چاوی بە ژیان هەڵێناوە و لە سەردەمی حەمە تاڵی بانە و مەحموودخانی کانیسانان ژیاوە و لە گۆڕستانی ئەسحابی سفید لە سلێمانی نێژراوە و ئەمڕۆکەش ئاسەواری سەنگەرەکانی لە پاڵی کێوی کوڕەمیانە و قەلەبەردو...ماوەتەوە»
سەییدحەمزە

سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ بەڕێز سەیێدحەمزە دادگۆستە
بازنشر با ذکر منبع مجاز است
آدرس کوتاه خبر: