سه شنبه، 18 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » شێعرێک لە سەر شێعرێکی مەستوورەی ئەردەڵان

موختار ئیسلامی

شێعرێک لە سەر شێعرێکی مەستوورەی ئەردەڵان

0
کد خبر: 1596

شێعرێک لە سەر شێعرێکی مەستوورەی ئەردەڵان

شاعیری گەورە و بە ناو بانگ و مێژوو نووسی توانای کورد، لە ساڵی ١٢٢٠ لە دایک بوە و دوای تەمەنێکی کۆتا بەڵام پڕبایەخ و پڕ لە شانازی لە تەمەنی لاویدا مالئاوایی لە ژیان کردوە.
شاعیری گەورە و بە ناو بانگ و مێژوو نووسی توانای کورد، خاتوو مەستوورەی ئەردەلان لە ساڵی ١٢٢٠ لە دایک بوە و ١٢٤٦ ک-م دوای تەمەنێکی کۆتا بەڵام پڕبایەخ و پڕ لە شانازی لە تەمەنی لاویدا مالئاوایی لە ژیان کردوە. ئەم خاتوونە نازدار و بەناو بانگە، بۆ مردنی هاوسەرەکەی (خەسرەو خانی ناکام) شێعرێکی ناسک و پڕ سۆز و هەستی هەورامی هۆنیوەتۆ. ئەمە تەنیا بەشێک لەو شێعرە درێژەی ئەوە. خاتوو مەستوورە بۆ بەیان کردنی داخ و دەردی خۆی شێوەی هه‌ورامی هەڵبژاردوە و بەم جۆرە شیوەنی شێعری خۆی هەڵڕژاندوەتە سەر قاقەز تا وەک شاکارێکی ئەدەبی بۆ هەتاهەتایە زینوو بمێنێ.
شێعره‌که‌ی مەستوور (هەورامی)
خەسرەوم! ئێشم، خەسرەوم! ئێشم
جە جەور فەڵەک ناسۆرەن ئێشم
جگەر کەیل هوون هەناسە سەردم
ئەسرین سەروازەن وە چیهرەی زەردم
خوسووس فیدات بام! شای کەمەر لاڵم
ئیمشەو جە سۆزش جگەر زوخاڵم
پەرێ ناکامیت مەگرەوام وەتاو
جە بەدبەختی وێم سەر نیام وە خاو
دیم جەو خاو مەرگ، شای جەم وەقارم
مەسرووری دەروون ڕیش زامارم
جە کتێبخانە چون هەردەجاران
نە دەورت دڵشاد جەم بەستەن یاران
خەسرەو وێت وە فەڕ خەسرەوانەوە
نیشتەبێت نەسەدر کتێبخانەوە
چەنی وەژبەختان عەیش و نۆشت بێ
لاڵ بام نام مەرگ فەرامۆشت بێ
هەریەک وە نەوعێ مەکەردی دڵشاد
نە قــــەبر تاریک نمەکەردی یاد
مــــــەواچی ئەوەڵ نەوجەوانیتەن
ئیبتیدای ســـوور و کامەرانیتەن
گۆشت وە ئاواز ناڵەی ئاهەنگ بێ
خاترت مەسروور نە سەدای چەنگ بێ
مەجلسی مەخموور سەرمەست مەی بین
موتربان سەرگەرم ئاهەنگ نەی بین
بە شـــــاد مەساوان سەر وەخاک پات
ڕۆح و عومر و گیان مەکەران فیدات
تۆ بـــــــەو تەور و تەرز هەردەجارانت
دڵداری مەدای یەک یەک یارانت
سه‌وگەندم بە زات حەیی بێ چوونەن
مەیلم چەنی تۆ جەیوەر ئەفزوونەن
نەشوومی ئی بەخت نەحس سیاچار
خەســــرەوم نەخاو ناگــــا بیم بێدار
دیم نە ئەساسەی خەڵوەت نەشاهەن
تەنیایی مەحزوون دەرون سیاهەن
تــولۆع سوبحەن هەوا لـۆلـۆ رێز
ئــاما بە یادم ئەو بەزم پەروێز
وە نەرمە نەرمێ دەس کەردم وە شین
لـــە نام خەسرەو بەو دیدەی نمین
واتـم خەسرەوم فیدای فەوتت بــام
قوربان مەستی بادەی مەوتت بام
فیــــدای ئەو ناڵەی سۆز جگەرت بام
قوربان نامای جەو سەفەرت بام
فیــــــدای زمزمەی وەخت فەرمانت
قـــــــوربان لوای ڕاگەی نیهانت
فیدای ساز و سۆز مەجلس بەزمت
فیدای تەپڵ و کۆس مەیدان رەزمت
فیدای ئەو مەجلس خەسرەوی تەورت
ئیسەیش بە قوربان دەستاخی قەورت
ئاغەم سەر هۆردار بوینە حــاڵم
بە ناکامی تۆ دەروون زوخــاڵم
قەسەم بەو جەماڵ یوسف ئاســـای تۆ
مـــۆنسم ئاهەن دایم شــــەو و ڕۆ
ســــا فەڵەک چون من سیا چارە بۆ
سەرنگوون و خوار پارە پـــــارە بۆ
نەرد مەرگش شەند پەی شای فەڕڕوخ فەر
کامەرانی وێش مەکەرۆ تا ســەر
بــــاقی جـــە نەعیم دایم شادیت بۆ
مـــەستووورە قوربان نامرادیت بۆ
***
شێعرەکەی خۆم
خاتوو مەستورە تایفەی ئەردەڵان!
هەسارەی گەشی بەرزی ئاسمان
هەرچەن خەسرەو خان چوون توولی نەمام
مەرد بە جوانی پیای ساحیب نام
چەرخەکەی گەردوون بێ وەفای بێ باک
تویچش بە ناکام نیا نە تۆی خاک
بەڵام شێعرەکەو تۆ بە هه‌ورامی
پەی ((یاری نازار))، مەرد بە ناکامی
داخ و هیجرانت لەیلی دەروون کەیل!
وستاش وە یادی (( گڵکۆی تازە لەیل))
مەجنوونی بەدبەخت بە شین و ڕۆ ڕۆ
کەی دەروونش سۆت چوون دەرونی تۆ
کەی ئاد پێسەو تۆ بی قەرار بییەن
کام عاشق چوون تۆ وەفادار بییەن
نامی بەرزی تۆ مەنەن سەر زوان
شیوەی شیرینت کەی کریو بەیان
بە شێعری شیرین لەهجەی((گۆرانی))
گرەوت بەردەن جە ((بێسارانی))
جە عەقل و غیرەت نموونەی بەشەر
حەیفا تۆ واچی ((سەرەت پەی ئەفسەر))
کام مەکتەبخانە تەحسیلت کەردەن  
نـــــــامت وە ڕوتبەی بوزۆرگان بەردەن
بە فکری بەرزو عیلم و زانیاری
بییەی شانازی پەی کـــــــــوردەواری
دانــــــــایانی دەور پێسەشــــا واتەن
زانــــــا ئەر مرۆیچ حەر نە حەیـــاتەن
وەش نامی نامت حەر بەرقەرارەن
شیعــــر و کتێبت حــــــــەر یادگــارەن
حەیا و پاکی تۆ جە حەد بەدەرا
ئەر واچووت ((مریەم)) هێشتا کەمتەرا
عیلم و ئیمانت جە زومڕەی بەشەر
بە میراس بەردەن جە لای پیغەممەر(د)
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید