جمعه، 21 اردیبهشت 1403
روژان پرس » کوردی » وەسیەت له یاسادا

دووکتۆر موحەممەد زاهیر موحەممەدی پارێزەر

وەسیەت له یاسادا

0
کد خبر: 1597

وەسیەت له یاسادا

وەسیەت ئەبێ بۆ ئیشی خێر بێت و ببێتە هۆی ڕەزامەندی خوای گەورە، کەواتە ئەگەر کەسێک بۆ ئیشێکی خراپ وەک دانانی قومارخانە و ئەو جۆرە شتانە وەسیەت بکات یان وەسیەت بۆ کافرێک بکات یان وەسیەت بۆ ئیشێک بکات کە هیچ بایەخێکی نەبێت. میراتگرەکان نابێ گوێ پی بدەن.
هەر کەس تا ئەو کاتەی کە لە دنیا دایە ئەتوانێ سەروەت و سامانی خۆی بە ئیشتیای خۆی خەرج کات یان بیبەشێتەوە، بەڵام لە پاش مردن، ئیتر ناتوانێ بە سەر تەواوی دارایی خۆیا زاڵ بێت و ئەبێتە دارایی ئەوانەی وا میراتی ئەو وەر ئەگرن، بەڵام شەرع ڕێی بەوە داوە کە لە پاش مردنێش، هەر کەس بتوانێت بۆ بەشێک لە سەروەت و سامانەکەی پلان بڕێژێت ومیرات گرەکانی ئەبێ بۆ پلانەکانی ئەو ڕێز دانێن و جێبەجێی کەن.
کەواتە لە هەر وەسیەتێک دا چەند کەس یان شت بە دی ئەکرێ.
یەکەم وەسیەت‌بێژ یانێ ئەو کەسەی کە بۆ پاش مردنی وەسیەت ئەکات
دووهەم وەسیەت‌گر یانێ ئەو کەسەی کە وەسیەتی بۆ ئەکرێ
سێهەم ئەنجام دەری وەسیەت؛ ئەویش ئەو کەسەیە کە پلانەکەی وەسیەت بێژ جێبەجێ ئەکات
چوارەم ئەو سامان و داراییەیە کە وەسیەتێ پێ ئەکرێ و ئەتوانێ زەوی یان ماڵ یان کرێی شوێنێک بێت
هەرکەس ئەتوانێ لە سێ بەش، بەشێکی سامانەکەی وا لە پاشی بە جێ ئەمێنێ بدات بە هەر کەسێک وا پێی خۆشە و میرات گرەکانی ناتوانن بەرگری لەم داخوازیەی مردوەکە بکەن، بەڵام ئەگەر ئەو شتەی وا وەسیەتی بۆ کراوە زیاتر لە بەشێک لە سێ بەشی میراتەکە بوو ئەوا میرات گرەکان ئەتوانن بەرگری لێ بکەن و ئەم بەشە زیادیە نەدەن بە وەسیەت گر.
ئەم سنوورەیش بۆیە دابین کراوە کە وەسیەت بێژ بە ناوی وەسیەت نەتوانێ بڕێک لە میراتگرەکانی لە وەرگرتنی میرات بێبەری بکات و هەموو میرات گرەکان شتێکیان بەر کەوێ.
ئەو کەسەی وا وەسیەتی بۆ ئەکرێ  بۆ وەرگرتنی بەشی خۆی ئەبێ تا مردنی وەسیەت بێژ، ڕاوەستێ جا ئەو کات بە میراتگرەکان ڕاگەیێنێ کە بەشی خۆی لە وەسیەتە کە ئەوێ یان نا. جا ئەگەر نەیویست ئەوا میراتگرەکان ئەو بەشە وەسیەتەیش لە نێوان خۆیانا بەش ئەکەن، کەواتە وەرگرتنی سامانی وەسیەت پێکراو لە سەر وەسیەت گر، پێویست نیەو ئەتوانێ وەری نەگرێ.
ئەوەیش ئەبێ بزانین کە وەسیەت کردن لە سەر وەسیەت بێژ پێویست نیە مەگەر لە چەند جێگه‌دا.
یەکیان ئەوەیە کە قەرزداری کەسێک بێت یان سپاردەی کەسێکی بەلاوە بێت و ساحەب قەرز یان ئەسپاردەکە هیچ بەڵگەیەکی بە دەستەوە نەبێت و مەترسی ئەوە بێت کە میراتگرەکان قەرزەکەی یان ئەسپاردەکەی نەدەنەوە، هەر وەها لە کاتێک دا کە یەکێک لە میراتگرەکان شێت یان منداڵ بێت و پێویستی بە کەسێک بێت کە چاودێری بکات.
کاتێ جێبەجێ کردنی وەسیەتەکەیش لە پاش کفن ودفن و دانەوەی قەرزەکانە، ئەوجار هەرچی ماوە بەشێک لە سێ بەش ئەتوانن دانێن بۆ بەڕێوەبردنی وەسیەتەکانی مردوەکە و لە پاش وەسیەت هەرچی ماوە لە نێوان میراتگران دا، بەش ئەکرێت.
وەسیەت تەنیا بۆ ئەو کەسە شیاوە کە لە کاتی مردنی وەسیەت بێژ، زیندوو بێت. کەواتە ئەگەر وەسیەت گر لە پێش وەسیەت بێژ مرد، ئەوا میراتگرەکانی وەسیەت گر ناتوانن داوای به‌شه‌کە بکەن.
ئەم مەرجە تەنیا بۆ منداڵی ناو سکی دایک شکاوە ئەویش بە مەرجێک کە لە کاتی  مردنی وەسیەت بێژ ئەو منداڵە لە ناو سکی دایکیا بێت و هەروەها بە زیندووییش له‌ دایک بێت، کەواتە ئەگەر لە سکی دایکیا مرد، ئیتر شیاوی ئەوە نیە کە شتێک لە وەسیەتەکەی پێ بدرێت.
ئەگەر کەسێک چەندین وەسیەتی کردبێت ئەوا دوایین وەسیەتی لە پێش مردنیا بە جێ ئەهێندرێت و وەسیەتەکانی پێشووی لە بەر چاو ناگیردرێت.
وەسیەتی کەسێک کە خۆی ئەکوژێ هیچ بایەخێکی نیە و لە سەر میراتگرەکانی نیە کە ئەو جۆرە وەسیەتانە جێبەجێ کەن. هەر وەها ئەو کەسەی کە وەسیەت ئەکا نابێ سەرخۆش بێت  یان مایەپووچ بێت و وەسیەتی ئەو جۆرە کەسانە وەک نەبوو دائەندرێت.
وەسیەت ئەبێ بۆ ئیشی خێر بێت و ببێتە هۆی ڕەزامەندی خوای گەورە، کەواتە ئەگەر کەسێک بۆ ئیشێکی خراپ وەک دانانی قومارخانە و ئەو جۆرە شتانە وەسیەت بکات یان وەسیەت بۆ کافرێک بکات یان وەسیەت بۆ ئیشێک بکات کە هیچ بایەخێکی نەبێت. میراتگرەکان نابێ گوێ پی بدەن.
وەسیەت بێژ ئەتوانێ بە قسە وەسیەتەکەی بکات و هەروەها ئەیشتوانێ بینووسێ، بەڵام وا باشە کە لە کاتی وەسیەتی زارەکی دوو کەس وەک شایەت وەسیەتەکەی ببیسن تاکوو دوارۆژ میراتگرەکانی بە دڵنیاییەوە وەسیەتەکەی جێبەجێ بکەن و نەبێتە هۆی کێشەێک بۆ ئەوان. هەر وەها ئەگەر وەسیەت بێژ چەند وەسیەتی  لە ناو وەسیەت نامەکەی دا نووسی ئەبێ بە پێی ژمارەی وەسیەتەکانی تا بەشێک لە سێ بەشی میراتەکەی جیا کەنەوە و ئەو وەسیەتانی کە زیاتر لەم بەشە بوو بهێڵنەوە بۆ میراتگرەکانی و ئەگەر ئەوان بەم بەشە زیادیە پێمل نەبوون، جێبەجێ نەکرێ. بەڵام ئەگەر وەسیەت بێژ ژمارەی بۆ وەسیەته‌کانی دا نەنا ئەوا میراتگرەکانی سەر پشک ئەبن کە کامیان جێبەجێ بکەن و کامیان لاخەن.     
وەسیەت بێژ  ئەتوانێ ئەو کەسەی وا وەسیەتەکەی بۆ جێبەجێ ئەکا دابین بکات و هەر وەها ئەتوانێ کرێی ئەنجامدانی وەسیەتەکەیشی بۆ دابین بکات. هەروەها ئەتوانێ کەسێکیش وەک چاودێر بۆ ئەو دابین بکات تاکوو لە ژێر چاودێری ئەوا وەسیەتەکە جێبەجێ بکرێت.
دسته بندی: کوردی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید