یکشنبه، 23 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » ژیاننامەی نیما یووشیج

فرووزان فەزڵی*

ژیاننامەی نیما یووشیج

0
کد خبر: 1514

ژیاننامەی نیما یووشیج

لە گەڵ سادق هیدایەت، عەبدول حسینی نوشین، محەممد زیا هەشتروودی دەستی بە کاری میدیایی کردووە. 
نیما یووشیج (۱۲۷۶ - ۱۳۳۸)
لە داوێنی کێوی ئەلبورز، لە ٢١مانگی گەڵاڕێزانی ساڵی ١٢٧٦ هەتاوی بەرامبەر بە ١١/١١/١٨٩٧ زایینی لە یە کێک لە ئاواییە دوورکەوتووە کانی مازندەران بە ناوی یووش لە دایک بووە.
ناوی عەلی نووری بووە، کوڕی ئیبراهیم خان کە پیاوێکی ئازا و نەترس بووە وخەریکی ئیشی فەلاحەت و ئاژەڵداری بووە، نیما لە داوێنی ئازادی سرووشتا ژیاوە و کاتێکی زۆر لە ژیانی خۆی لە نێو ژیانی شووانەکاندا ڕابوواردووە.
 ئەو بە زۆری ئاگای لە شەڕی بەینی شووان و جوتیارە کان بووە و ڕۆحی لە گەڵ سووروشتی ئاژەڵەکان پەێوەندیێکی زۆر نزییکی بووە.
لە دوانزە ساڵیدا هەر لە تەمەنی مناڵی خوێندنی لای مەلای دێ، دەست پێ کردووە، شەوانەش گوێی لە چیرۆكەکانی دایەگەورەی کە لە کتێبی “هفت پیکری نزامی” خوێندۆتەوە گرتووە و فێری بووە.
لە سەردرمی جەهێلی دا لە گەڵ بنەماڵەکەی چووە بۆ تاران و پاشان پۆلی بنە ڕەتی لە تاران تەواو کردووە، جا بۆ فێر بوونی زمانی فەڕانسە چووە بۆ قوتابخانەی “سن لویی”. ئەو لە قوتابخانە دا هموکات تووشی کێشە بووە و زۆرسەر بە خۆ و بەد خوو بووە.
چەند کەڕەت لە قوتابخانە هەڵ هاتووە، بەو مەبەستەی کە ئیتر دەست لە خوێندن هەڵ گرێ، لە بابەت بیرو ڕاوە شیوعی بووە و چەندین کەڕەت ویستوێتی بچێت بۆ لای میرزا کوچک خانی جنگەڵی و لە گەڵ  ئەوان چەک هەڵ گرێ و خەبات بکات و بکوژرێ.
بەڵام دۆستایەتی ئەو لە گەڵ مامۆستاێکی دڵسۆز بە ناوی “نزام وەفا” ئەبێتە هۆی ئەوە کە نیما تۆزێک هێمن تر ببێتەوە و هۆگری شیعرو شاعیری بێ. ئەو کات کە شەڕی جێهانی ئەووڵ دەستی پێ کردبوو، عەلی خانی نووری، ناوی “نیما خانی یوشیج” بۆ خۆی هەڵ بژاردووە. نیما بە مانای “کەوان” نووسراوە.
ئەو خەبەرەکانی شەڕی بە زبانی فەڕانسە ئەخوێندەوە ودەرسی مەلایەتی و هەروەها فێربوونی زمانی عەرەبی شی دەست پێ کردبوو. ئەو هەر حەزی لە دێهات بووە، لە هاوینان دا چووە بۆ یووش تا کوو بیرەوەرییەکانی منداڵی بۆ نوێ ببێتەوە.
نیما لە کاتی لاوی دا، ئەوینداری کچێکی دێهاتەکەی بووە بەڵام کچە نەیتوانی بیرو باوەڕی خۆی لە بەر ئەو بگۆڕێ و ئەم ئەوینە بێ ئاکام مایەوە، دوای ماوەێکی زۆر کە تووشی نەخۆشی بوو، لە گەڵ کچێک  بە ناوی سەفوورا ئاشنا بووە، بەڵام ئەویش نەی توانی لە گەڵ نیما بچێت بۆ تاران و ئەم ئەوینەش وەکو جاردی بێ ئاکام ماوەتەوە.
جا هەر لەبەر ئەمە کە لە دوو ئەویین دا شکایەوە ئیتر ڕووی کردۆتە هوونەر و فێر بوون.
لە ئاخر دا لە ساڵی ١٣٠٥ هەتاوی لەگەڵ عالیە جیهانگیری خوشکەزای سوورئیسرافیل هاوسەرگیری ئەکات و لە بەر ئەوە کە هاوسەرەکەی مودیری قوتابخانەێک لە شاری ڕەشتا بووە ئەویش ئەچێت بۆ ڕەشت و دواییش بۆ ماوەێک ئەچن بۆ ئاستارا و لە قوتابخانەی ئەو شارە ئەبێتە مامۆستا، نیما لە١٣٠٠ هەتاوی هۆنراوە چیرۆکی “رنگ پریدە” ئەڵێت، جا لە ساڵی   ١٣٠١کۆمەلە شێعرەکانی بە ناوی “ئەفسانە” و لە ڕەزبەری ئەو ساڵە دا شێعری “ای شب” ئەڵێت، نیما بەڕاستی کەسێک بووە کە شێعری نوێی بە خەڵک ناساند و لە نێو مەگەزینی قەڕنی بیست بە چاپی گەێاند.
لەساڵی ١٣١٧ لە نووسینگەی “مەگەزینی مووسیقا”دا بەشداری ئەکات و لە گەڵ سادق هیدایەت، عەبدول حسینی نوشین، محەممد زیا هەشتروودی دەستی بە کاری میدیایی کردووە. دوو شێعری بە ناوی غروب و قەقنووس کوتووە، لە ساڵی ١٣٢١ هەتاوی تاقە منداڵە کەی بە ناوی شەراگیم لە دایک بووە.
نووسینەکانی نیما ئەبنە چەند بەش: شێعرەکانی، وتارەکانی، نامەکانی، نوسراوەکانی کە بریتین لەمانەی خوارەوە: «تعریف و تبصره و یادداشت‌های دیگر»، «حرف‌های همسایه»‌ ، «حكایات و خانواده‌ی سرباز»، «شعر من»، «مانلی و خانه‌ی سریویلی» ،‌«فریادهای دیگر و عنكبوت رنگ»، «قلم‌انداز»، «كندوهای شكسته» (پێنج کورتە چیرۆک)، ‌«نامه‌های عاشقانه»‌.
کۆمەڵە شێعرەکانی‌تری بریتیە لە: فریاد،ئەفسانە و رباعیات، ماخ اولا، شعرمن، شهرشب، شهرصبح، ناقوس، آب درخوابگە مورچەگان
نیما پاش کوتنی بڕێک لە شێعرە جوانەکانی، بە هەستێکی نرم وناسکی شاعیرانە، لەبەر ئەوەی کە هەمیشە لە  سەرمای دێهات بووە. نەخۆش ئەکەوێ و لە ١٣ سەرما وەزی ١٣٣٨ دا بەرامبەربە ٥/١٢/١٩٥٩ زایینی بەهوی نەخۆشی کەوتوویی لە تاران کۆچی دوایی کردووە.
هەر لە تاران بە خاکیان سپاردووە جا لەبەر ئەوەی وەسیەتی کردووە کە بیبەنەوە بۆ یوش لە ساڵی ١٣٧٢ بردوویانەتەوە و لەحەوشی ماڵەکەی بە خاکیان سپاردووە. نموونەی شێعرەکەی:
می تراود مهتاب
می درخشد شبتاب
نیست یك دم شكندخواب به چشم كس ولیك
غم این خفته چند
خواب در چشم ترم می شكند
نگران با من ایستاده سحر
صبح می خواهد از من
كز مبارك دم او آورم این قوم به جان باخته را بلكه خبر
در جگر لیكن خاری
از ره این سفرم می شكند
***
تریفەی مانگەشەو ئەتکێت
گوڵەئەستێرە ئەدرەوشێتەوە
خەو لە چاوی کەس ناپەڕێنێت بەڵام
خەمی ئەم بێخەبەرانە
خەو لە چاوم ئەڕەوێنێت
بەرەبەیان پەشێو لە لام وەستاوە
بەیانی ئەیەوێ لە من
بە هەناسەی موبارەکی ئەو ئەم خەڵکە وەک مردووە، لە خەو هەستێنمەوە
بەڵام دڕکێک لە ناو جەرگما
 لە بەرسەغڵەتی ئەم سەفەرە ئەشکێتەوە

* ماستێری وێژەی فارسی
دسته بندی: اخبار / فرهنگی / کوردی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید