شنبه، 1 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » قوربانیەکی تر چووە ناو مێژووه‌وە

مه‌رزیه خاکی

قوربانیەکی تر چووە ناو مێژووه‌وە

0
کد خبر: 687

قوربانیەکی تر چووە ناو مێژووه‌وە

ئێستا  شلێر بەهۆی بەرگری کردن لەناموسی خۆی قارەمانی ناو چیرۆکەکانە، چونکە بۆ بەرگری لەناموس گیانی خۆی بەخت کردووە.
پێنووس هیچ کاتێک ناوێستێت لەنووسین بەتایبەت کاتێک نووسین بۆ تاوانێک کە سەبارەت بە ژنێکی قارەمان بێ؛ ژنێک کە هەڵگری ئاڵای سۆز و خۆشەویستیە.
دوو ڕۆژێ لەمووپێش لەسەر تۆرە کۆمەلایەتیەکان ئاگادار کراینەوە کە خانمێک لەپەنجەرەی ژوورێکەوە خۆی فرێداوه‌ته ناو کۆڵان؛ تا ماوەیەک کەس ئاگادار نەبوو هۆکار چیە لەوانەیە هەرکاممان لەبەرخۆمانەوه شتێکمان وتبێت کە چی ڕوویداوە کە ئەم شێره ژنە خۆی فرێداوەتە خواره‌وه، تا دواتر بۆمان دەرکەوت کە ناپیاوێک مەبەستی دەست درێژی بووە بەسەر ئەم ژنەدا؛ داوای کردووە لەم ژنە کە بێت بۆ ماڵیان و یارمەتی هاوسەرەکەی بدات، کاتێک خاتوو "شلێر"یش دەچێته ماڵەوە دەبینێت کەسی لێ نیە! ئەو کاتە تێدەگات کە ئەم پیاوە ئەیەوێت دەستدێرژی پێبکات. تەنیا ڕێگەی دەرباز بوونی شلێر لەو نەهامەتی و مه‌ترسیە، خۆ فرێدانی خۆیەتی لەقاتی دووهەمی خانووەکەوە بۆ ناو کوڵانەکە. شلێر ئه‌م کاره ده‌کا و پاش دوو ڕۆژ بێهۆشی لە نەخۆشخانە گیانی خۆی لە دەست دەدا.
ئەم خاتوونە لەپێناو پاراستنی ناموسی خۆی، گیانی بەخت کرد، بەڵام ئەگەر خۆی فرێ نەدایە، ئەوکاتە ئێمە ئەمانوت خۆی چووە، تاوانبار خۆیەتی، لەحاڵیکدا ئێمە نەماندەزانی ئەوە بە مەبەستی یارمەتیدان چووە بۆ ئەوە ماڵە. ئێستا شلێر بەهۆی بەرگری کردن لەناموسی خۆی قارەمانی ناو چیرۆکەکانە، چونکە بۆ بەرگری لەناموس، گیانی خۆی بەخت کردووە.
شلێر زامێکە کەهیچ دوکتۆرێک ناتوانێت برینه‌که‌ی سارێژ بکات. بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین کە دەسدرێژی سیکسی کاریگەری کردۆتە سەر ڕۆح و ڕۆحی تاوانبارەکە، کە وەک ڕۆحێکی هەڵپەسێردراو لە ژیانیدا دەمێنێتەوە. ئێستا ئەو پەنجەرەیەی کە دەبوا بکرایتەوە بۆ ڕووناکییەک، بەڵام بەداخەوە بووە بە دەروازەیەک بۆ مردن، ئەو خاتوونە لەپشت شوشەی ئەو پەنجەرەوه له‌وپه‌ڕی بێدەسەڵاتیەوە  کاتێکی کەمی هەبووە بۆ هەڵبژاردنی مەرگ یان ژیان، بەڵام ئەم خاتوونە بەسەربەرزیەوە مەرگی هەڵبژارد.
لەوانەیە هیچکام لە ئێمە نەتوانین تێبگەین کە ئەو ژنە قارەمانە لەو ساتە پڕ لەنەهامەتیەدا چەئازارێکی چێشتووە کە ناچار بووە پەنا بۆ مەرگ ببات، بەڵام ئێمە دەزانین کە ئەگەر ئەو پەنجەرەیە نەدە‌شکا، ئەو ژنەش دەبووە قوربانی دەستدرێژی سێکسی، سبەی چی لە چاوەڕوانی ئەم خاتوونەدا هەبوو؟
درەنگانێکە لەم کۆمەڵگایەدا چیتر ڕۆحسارێک لە شەرم ناشڵەقێنێت، چونکە دەستدەرێژی ئاسایی بووه‌تەوە بۆ مرۆڤەکان. بەهای مرۆڤایەتی  و ئەخلاقی و کۆمەلایەتییەکان لەپێناو بەرژەوەندی و چێژی تاکە کەسیەوە دەکرێته قوربانی، ئیتر هیچ شتێک شەرمەزارکەر یان سەرسوڕهێنەر نییە بۆیان. زۆردەمێکە کە شەرم لە کۆمەڵگا داخراوە، دەستدەرێژی ئاساییە بۆ خەڵکەکان چونکە ویژدان و مرۆڤدۆستی نەماوە. ئەوەندە تاوانی قیزەون لەشارەکەماندا ڕووی داوە ئیدی  گوێمان توانای بیستنی دەنگی لەدەستداوە. یاسا و رێسایش گوێی خۆیانیان لەهەرچی تاوان هەیە کپ کردووە. کۆمەڵگا تووشی نەخۆشینی بێسۆزی بووە، بۆیە خاتوونێک لەدەلاقەی ژوورەکەوە خۆی فرێ ئەداتە خوارەوە بۆ پاراستنی نامووسی.
کلید واژه ها:
شلیر رسولی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید