سروشتێ که تا دوێنێ به هه‌زاران ڕه‌نگ، شۆخ و شه‌نگ بوو، ئه‌مڕۆ ڕوت و قوت له ژێر قه‌مچی کڕێوه‌دا ئه‌له‌رزێ. به‌ژن و باڵای به به‌فر داپۆشراوی چیاکان به مانای هه‌ڵکردنی ئاڵای ته‌سلیم له لایان سروشت له به‌رامبه‌ر په‌لاماری زستانی سارد‌و سڕه.
وه‌رزی زستان به هه‌موو دژواری و سه‌ختی و سه‌خڵه‌تیه‌وه، تابلۆیێکه له ویستی یه‌زدان له رێبازی به‌دی‌هێنانی هه‌لومه‌رجی ژیان بۆ گیان له‌به‌ران.
سروشتێ که تا دوێنێ به هه‌زاران ڕه‌نگ، شۆخ و شه‌نگ بوو، ئه‌مڕۆ ڕوت و قوت له ژێر قه‌مچی کڕێوه‌دا ئه‌له‌رزێ. به‌ژن و باڵای به به‌فر داپۆشراوی چیاکان به مانای هه‌ڵکردنی ئاڵای ته‌سلیم له لایان سروشت له به‌رامبه‌ر په‌لاماری زستانی سارد‌و سڕه. له جێی خه‌رمانه‌ی گوڵان‌و خێوه‌تی سه‌وزه‌ڵان، ڕواڵه‌تی ئاڵۆز‌و سیسی ده‌شت خۆ ئه‌نوێنێ. کانیاو و ڕوبار که ماکی هه‌بوونیان له ئامێزی زه‌وی ئه‌تۆقاند، هه‌رئێسته خۆ له جۆگه‌و مه‌زرا ئه‌دزنه‌وه و به په‌له له ده‌راوی بێ ده‌ره‌تانی خۆیاندا تێ ئه‌په‌ڕن.
هه‌تاوی هانادار که تینی ژیانی له روه‌ک و بوونه‌وه‌ردا ئه‌خولقاند ئێستاکه له سه‌راپه‌رده‌ی به هه‌وروهه‌ڵا داپۆشراو، ئۆقره‌ی گرتووه و ئه‌گه‌ر جاروبار سه‌رێک له ده‌لاقه‌ی ته‌م گرتوی ئاسمانه‌وه ده‌ربێنێ، ته‌نیا زه‌رده خه‌نه‌یێک له سه‌ر لێوی به باری زه‌وی ئه‌بزوێنێ و به‌س. ئه‌مانه به‌شێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌رزی زستانه که به هێزوتواناوه هه‌ڵی کوتاوه‌ته سه‌ر سروشت و به سوپای سه‌هۆڵ و سه‌رما داگیری کردووه. به‌ڵام ئه‌م داگرتن و داپۆشین و داشارینه، نه به ئامانجی فه‌وتان و تیابردن و تیاچوونه، به‌ڵکوو به پێی یاسا و نه‌ریتی یه‌زدان پله‌یێکه له ڕێبازی ژیانی ژینه‌وه‌ر.
تا زستان نه‌بێ و به تاسی ساردی سروشت کاس نه‌کات، ته‌زوله‌ی به‌هار له‌شی زه‌وی نابزوێنێ. تا سه‌هۆڵبه‌ندانی زستان، سینگی زه‌وی شه‌قار شه‌قار نه‌کات و هه‌وری سپی واش، ئه‌و که‌لێن و کولێنه له زمروتی سپی که‌یل نه‌کات، تا شه‌قڵی کڵێڵه به بای ڕه‌شه‌مه نه‌شکێ، سروشت تامه‌زرۆی ژیان نابێ.
که وایه با په‌سه‌ک له به‌رکه‌ین‌و کاڵه هه‌ڵکێشین و گاڵۆک به ده‌سته‌وه بگرین‌و که‌وانه به شاندا بده‌ین‌و به‌ره‌و پیری زستان بڕۆین که له سه ر پشتی ئه‌سپی به فرین سوار بووه و پێشنگی له‌شکری به‌فرانباره و له سه‌ر لووتکه‌کانه‌وه به‌ره‌و پێ ده‌شته‌کان ئه کشێ. دێت تاسروشت داگیر کا‌و کۆت و که‌له‌پچه‌ی سه‌هۆڵ له ده‌ستوپێی هه‌ڵبه‌ستێ. کاتێ که جووڵه‌ی لێ بڕی، به ڕێبه‌ندانی ڕێگای ده‌شتو دۆڵ ببڕێ و ئاوه‌دانیه‌کان گه‌مارۆ بدات و له سه‌ربانان ته‌نگ به کوناوه‌جه هه‌ڵچنێ و هه‌رزه‌کاره‌کان راکێشێ تا به وه‌روه‌ره به‌فری سه‌ربانان ڕاماڵن‌و کۆڵانه‌کانی پێ به‌ئاخنن. ئه‌وکات که پشکۆ گه‌وره داکه‌وت و کوڕه‌ی سه‌یاح ڕووی له چیا کرد، رێبه‌ندانیش به گرمه‌ی ڕه‌شه‌مه چیخ وچڵانی له ده‌شت و پانتاکان ئه‌پێچێته‌وه و له سه‌ر که‌ل و مله، جێ‌گیر ئه‌بێ تا هانی بای دارئاوس بدات به گڤه‌گڤ له کون بێته ده‌ر و خۆی بناسێنێ‌و سه رما بتاسێنێ و هه‌ل بۆ که‌وبوار و سێ شه‌ش به‌هار بڕه‌خسێنێ و بێزووی سروشتی تامه‌زرۆ به سه‌رمای بورجی پیرێژن بشکێنێ و هه‌ل بۆ له دایک بوونی نۆسکه‌ی زستان بڕه‌خسێنێ و ئاگر و ئاواز بکاته بانگه‌وازی ناونانی ئه‌و ساوایه که نێوی نه‌ورۆزی لێ ئه‌نێن که پاشکۆی گوڵانی پێیه و گوێزه‌بانی ئه‌م زاینه، به‌خشینی حه‌یاتی دووباره به سروشت و ڕازانه‌وه‌ی به‌چاوی نه‌رگس و خاڵی وه‌نه‌وشه و زوڵفی چنوور و ڕومه‌تی هه‌ڵاڵه و ده‌می خونچه‌و به‌ژن و باڵای چنار و نه‌وای بولبول و گڕدانی تونی دڵ به ئه‌وین و ئاخنینی ده‌روون به هه‌ستی ژین و ده‌ست له ده‌ستی یه‌کترنان، بۆهه‌ڵپه‌ڕکێ له داوێنی سروشتی به خێمه‌ی گوڵاڵه و شیناوه‌رد داپۆشراو و ده‌نگی شمشاڵ و ده‌هۆڵ و زورنا و به‌سته و مه‌قامی حه‌یران و ئه‌ڵاوه‌یسی و گۆرانی و ئاهه‌نگی کنا له‌یل و نه‌ورۆزه، که میچی ئاسمانیش هه‌ڵ ئه‌نێ ده‌ست به ڕواڵه‌تی خۆیدا بکێشێ و به هه‌تاوی هانا ده‌ر، هه‌ستی ژیانه‌وه له دڵ و له گڵ‌دا هان بدات. که وایه با زستان به خێر بێ که پێشه‌نگی به‌هاره و هه‌مانه پڕ له زمروته سپیه‌که‌ی هه‌ر ژیله‌مۆی ئاگری نه‌ورۆزه.
مه‌ریوان - ناسر کانی‌سانانی
سه‌رچاوه: ڕۆژان- ژماره 22 سێزده‌ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1393
آدرس کوتاه خبر: