وێڕایی سپاس و پێ‌زانین له هه‌موو گوندنشینه به‌شه‌ره‌ف و تێکۆشه‌ره‌کانی کوردستان، ده‌ستی ماندوو و پڕ له برینیان ماچ ده‌که‌ین و ئاوته‌خوازین به‌رده‌وام له خزمه‌ت به دابونه‌ریتی شیرین و جوانی کورده‌واری سه‌رکه‌وتوو بن.
له هه‌موو وڵاتانی دونیا، دێهات سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مێنانی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانه و گوندنشینان وه‌کوو مرۆڤگه‌لێکی ڕه‌سه‌ن، زه‌حمه‌تکێش، ره‌نجده‌ر و شه‌ریف ناسراون. هه‌ر وڵاتێ دێهاتی زۆرتر بێ، سه‌رچاوه‌ی داهاتی زۆرتره‌و پشتوانه‌ی ئابووری و که‌لتووری به‌هێزترێکی ئه‌بێت و له وڵاتانی‌تر سه‌ربه‌خۆتره. ئه‌مه‌ش راستیێکی حاشا‌هه‌ڵنه‌گره.
دێهاته‌کانی کوردستانیش که زۆربه‌یان له ڕیزی کۆنترین و مێژوویی‌ترین دێهاته‌کانی دونیان، به درێژایی مێژوو، ناوه‌ندی به‌رهه‌مێنانی هه‌موو جۆره خۆراکێکی سروشتی و جل و به‌رگ‌و که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ ژیان بوونه‌و دێنشینه‌کانی کوردستان باری قورسی به‌رهه‌مێنانی گرینگ‌ترین پێداویستیه‌کانی ژیانیان له ئه‌ستۆ بووه.
له‌م سه‌رده‌مه‌ی که هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری بێگانه ته‌نگیان به زمان و که‌له‌پووری کوردی هه‌ڵچنیوه، گوندنشینه زه‌حمه‌تکێشه‌کانی وڵاتمان سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و تێکۆشانی بێ‌وچان له کاری وه‌رزێری و باخداری و هه‌نگداری و ئاژه‌ڵداری و ... هه‌ستیان به پێویستیی چالاکی و تێکۆشان له بوارێکیتری گرینگی ژیان، واته فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پووری باو و باپیرانیان کردوه. خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی گونده‌کانی کوردستان زۆر ژیرانه، زمان و جلوبه‌رگ و دابونه‌ریتی کورده‌واریان به دڵ و گیان پاراستووه‌و دێهاته‌کان بوونه به پارێزه‌رانی راسته‌قینه‌ی که‌له‌پووری ره‌سه‌نی کوردی. به جۆرێ که کاریگه‌رییێکی زۆر و به‌رچاویان له سه‌ر دانیشتوانی شار هه‌بووه‌و هه‌زاران ژن و پیاوی گه‌وره‌و ناوداری کورد له لانکه‌ی دێهاته‌کانی کوردستانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵهێناوه‌و گه‌شه‌یان کردوه.
له‌م ساڵانه‌ی دوائیشدا هاوکات له گه‌ڵ به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی بواری چالاکیی مه‌ده‌نی له شاره‌کانا، خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی گونده‌کانی کوردستان، به‌وپه‌ڕی رێز‌و حورمه‌ته‌وه باوشیان بۆ خوشک‌و برایانی دانیشتووی شار ئاوه‌ڵا کردوه‌و هه‌ر ساڵه جێژن و ئاهه‌نگه پیرۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان، به فه‌ڕڕو شکۆیێکی زۆره‌وه به‌ڕێ ئه‌به‌ن.
ئه‌مساڵیش جه‌ماوه‌ری دێهاته‌کانی کوردستان به ژن و پیاو و گه‌وره‌و بچووکه‌وه چالاکیێکی گه‌وره‌و مێژوییان بۆ به‌رزڕاگرتنی جێژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز ده‌ربڕی و له پێش شووشه‌ی کامێرای میدیاکانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌زاران تابلۆی ره‌نگینیان له‌م جێژنه مێژووییه نه‌خشاند و پێشکه‌شیان کرد به نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان.
وێڕایی سپاس و پێ‌زانین له هه‌موو گوندنشینه به‌شه‌ره‌ف و تێکۆشه‌ره‌کانی کوردستان، ده‌ستی ماندوو و پڕ له برینیان ماچ ده‌که‌ین و ئاوته‌خوازین به‌رده‌وام له خزمه‌ت به دابونه‌ریتی شیرین و جوانی کورده‌واری سه‌رکه‌وتوو بن.
دێهاته‌کانی کوردستانیش که زۆربه‌یان له ڕیزی کۆنترین و مێژوویی‌ترین دێهاته‌کانی دونیان، به درێژایی مێژوو، ناوه‌ندی به‌رهه‌مێنانی هه‌موو جۆره خۆراکێکی سروشتی و جل و به‌رگ‌و که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ ژیان بوونه‌و دێنشینه‌کانی کوردستان باری قورسی به‌رهه‌مێنانی گرینگ‌ترین پێداویستیه‌کانی ژیانیان له ئه‌ستۆ بووه.
له‌م سه‌رده‌مه‌ی که هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری بێگانه ته‌نگیان به زمان و که‌له‌پووری کوردی هه‌ڵچنیوه، گوندنشینه زه‌حمه‌تکێشه‌کانی وڵاتمان سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و تێکۆشانی بێ‌وچان له کاری وه‌رزێری و باخداری و هه‌نگداری و ئاژه‌ڵداری و ... هه‌ستیان به پێویستیی چالاکی و تێکۆشان له بوارێکیتری گرینگی ژیان، واته فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پووری باو و باپیرانیان کردوه. خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی گونده‌کانی کوردستان زۆر ژیرانه، زمان و جلوبه‌رگ و دابونه‌ریتی کورده‌واریان به دڵ و گیان پاراستووه‌و دێهاته‌کان بوونه به پارێزه‌رانی راسته‌قینه‌ی که‌له‌پووری ره‌سه‌نی کوردی. به جۆرێ که کاریگه‌رییێکی زۆر و به‌رچاویان له سه‌ر دانیشتوانی شار هه‌بووه‌و هه‌زاران ژن و پیاوی گه‌وره‌و ناوداری کورد له لانکه‌ی دێهاته‌کانی کوردستانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵهێناوه‌و گه‌شه‌یان کردوه.
له‌م ساڵانه‌ی دوائیشدا هاوکات له گه‌ڵ به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی بواری چالاکیی مه‌ده‌نی له شاره‌کانا، خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی گونده‌کانی کوردستان، به‌وپه‌ڕی رێز‌و حورمه‌ته‌وه باوشیان بۆ خوشک‌و برایانی دانیشتووی شار ئاوه‌ڵا کردوه‌و هه‌ر ساڵه جێژن و ئاهه‌نگه پیرۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان، به فه‌ڕڕو شکۆیێکی زۆره‌وه به‌ڕێ ئه‌به‌ن.
ئه‌مساڵیش جه‌ماوه‌ری دێهاته‌کانی کوردستان به ژن و پیاو و گه‌وره‌و بچووکه‌وه چالاکیێکی گه‌وره‌و مێژوییان بۆ به‌رزڕاگرتنی جێژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز ده‌ربڕی و له پێش شووشه‌ی کامێرای میدیاکانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌زاران تابلۆی ره‌نگینیان له‌م جێژنه مێژووییه نه‌خشاند و پێشکه‌شیان کرد به نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان.
وێڕایی سپاس و پێ‌زانین له هه‌موو گوندنشینه به‌شه‌ره‌ف و تێکۆشه‌ره‌کانی کوردستان، ده‌ستی ماندوو و پڕ له برینیان ماچ ده‌که‌ین و ئاوته‌خوازین به‌رده‌وام له خزمه‌ت به دابونه‌ریتی شیرین و جوانی کورده‌واری سه‌رکه‌وتوو بن.
آدرس کوتاه خبر: