نه‌ورۆز له شێعری شاعێرانی 'کورد'دا
گوڵ قه‌رارێکی به بولبول دابوو دیسان بێته باخ
باس له سه‌ر نه‌ورۆز له شێعری شاعێرانی کورد دا باسێکی قول و بێ برانه‌وه‌یه‌ۆ له وتارێکی ئاوا کورت دا ناکرێ به جوانی هه‌مووی بابه‌ته‌کانی تێک بده‌یته‌وه.
ئاماژه: نه‌ورۆز جێژنی سه‌رسال و جێژنی زیندوو بوونه‌وه‌ی دوباره‌ی سرۆشته. نه‌ورۆز جێژنی هه‌ڵاتنی نه‌ورۆزگۆڵ و هه‌ڵاڵه برمه و سوێسه‌ن و ژیانی دووباره‌ی تاڤگه‌یه. ڕه‌نگه له نێو جێژنه مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کا‌نی میلله‌تانی جیهاندا هیچ جێژنێ وه‌کوو نه‌ورۆز کۆن و ریشه‌دار نه‌بێ.
له‌بڕێ سه‌رچاوه‌دا ده‌ڵێن: نه‌ورۆز ئه‌ۆ رۆژه‌یه که کاوه‌ی ئاسنگه‌ر به سه‌ر زوحاکی زاڵمدا زاڵ بوو. هه‌روه‌ک ده‌زانن زۆحاک یان ئه‌ژدیهاک پادشایه‌ک بوو که خه‌ڵک به سه‌رۆکایه‌تی کاوه دژی شۆرشیان کرد و به سه‌ریا زاڵ بوون.
به‌ڵام «ئه‌بووره‌یحانی بیروونی» له کتێبی (آێارالباقیه)دا ده‌ڵێ: «ئێرانیه‌کان جێژنێکیان بووه به نێوی «فه‌روه‌ردگان» یان «فه‌روه‌ردیان» که ده رۆژ درێژه‌ی هه‌بوو. فه‌روه‌ردگان له ڕاستیدا رۆژی ماته‌م و عازیه‌تباری بوو». «بیروونی» هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: «له ئاخری مانگی دوازده‌ی ساڵدا، خه‌لکی «سغد» بۆ مردوه‌کانیان ده‌گریان و شیوه‌نیان ده‌کرد. به‌م بۆنه‌وه جێژنی نه‌ورۆز که پاش ئه‌و جێژنه بوو، ده‌بووه رۆژی شایی و خۆشی خه‌ڵک».
به‌م بۆنه‌وه ئێمه‌یش سه‌رێک ئه‌ده‌ین له گۆڵزاری ئه‌ده‌بی کوردی تا بزانین وێژه‌وانان و شاعێرانی کورد سه‌باره‌ت به‌م جێژنه پیرۆزه چیان وتوه و هه‌ستی جوانی خۆیان چۆن ڕژاندووه‌ته چوار چێوه‌ی شێعر و هه‌لبه‌ست؟
بێهرووز خه‌یریه
له‌بڕێ سه‌رچاوه‌دا ده‌ڵێن: نه‌ورۆز ئه‌ۆ رۆژه‌یه که کاوه‌ی ئاسنگه‌ر به سه‌ر زوحاکی زاڵمدا زاڵ بوو. هه‌روه‌ک ده‌زانن زۆحاک یان ئه‌ژدیهاک پادشایه‌ک بوو که خه‌ڵک به سه‌رۆکایه‌تی کاوه دژی شۆرشیان کرد و به سه‌ریا زاڵ بوون.
به‌ڵام «ئه‌بووره‌یحانی بیروونی» له کتێبی (آێارالباقیه)دا ده‌ڵێ: «ئێرانیه‌کان جێژنێکیان بووه به نێوی «فه‌روه‌ردگان» یان «فه‌روه‌ردیان» که ده رۆژ درێژه‌ی هه‌بوو. فه‌روه‌ردگان له ڕاستیدا رۆژی ماته‌م و عازیه‌تباری بوو». «بیروونی» هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: «له ئاخری مانگی دوازده‌ی ساڵدا، خه‌لکی «سغد» بۆ مردوه‌کانیان ده‌گریان و شیوه‌نیان ده‌کرد. به‌م بۆنه‌وه جێژنی نه‌ورۆز که پاش ئه‌و جێژنه بوو، ده‌بووه رۆژی شایی و خۆشی خه‌ڵک».
به‌م بۆنه‌وه ئێمه‌یش سه‌رێک ئه‌ده‌ین له گۆڵزاری ئه‌ده‌بی کوردی تا بزانین وێژه‌وانان و شاعێرانی کورد سه‌باره‌ت به‌م جێژنه پیرۆزه چیان وتوه و هه‌ستی جوانی خۆیان چۆن ڕژاندووه‌ته چوار چێوه‌ی شێعر و هه‌لبه‌ست؟
بێهرووز خه‌یریه
مامۆستا «میرزا عه‌بدولڕه‌حیمی سابڵاخی» ناسراو به وه‌فایی مه‌هابادی له پارچه شێعری نه‌سیمی بادی نه‌ورۆزیدا ده‌ڵێ:
«نه‌سیمی بادی نه‌ورۆزی شه‌میمی عه‌بهه‌ری هێنا
به‌ریدی عاشقان دیسا په‌یامی دولبه‌ری هێنا
نه‌وید ئه‌ی عاشقانی دڵفیگار یار هاته سه‌ر خه‌نده
سه‌لا ئه‌ی بولبولان دیسا د‌ره‌ختی گوڵ به‌ری هێنا
مه‌گه‌ر رووی که‌وته زوڵف و رووی حه‌بیبم بادی نه‌ورۆزی
حه‌یاتێکی به دونیا داوه بۆی گوڵ عه‌نبه‌ری هێنا»
واته: نه‌سیمی به‌هار بۆنی نێرگس و یاسه‌مه‌نی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا و بای نه‌ورۆز که وه‌کوو به‌ریدی عاشقانه په‌یامی دلبه‌ری بۆی هێنام. مزگێنی بێ ئه‌ی عاشقانی دڵ بریندار یار که‌وته شادی، ئه‌ی بولبولان وه‌خه‌به‌ر بن که دیسان گۆل هه‌ڵاتووه. واد یاره ئه‌م بادی نه‌ورۆزیه داویه له ڕووی یار که‌وا بۆن خۆشه و دونیای زیندوو کردوه‌ته‌وه. له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و شێعره دا وه‌فایی مه‌هابادی ده‌ڵێ:
«له نێو به‌زمی وه‌نه‌وشه و جۆکناران لاله په‌یدا بوو
به تاریکی خزر بۆ چه‌شمه شای ئه‌سکه‌نده‌ری هێنا
که ئیسلامی به‌هار، فتوای جیهادی کافری ده‌یدا
سنه‌وبه‌ر نێزه، گوڵبه‌ن گورز و سۆسه‌ن خه‌نجه‌ری هێنا»
واته گوڵاله سووره له قه‌راخ جۆگه‌ی ئاوه‌کاندا په‌یدا بوو و ده‌ڵێی حه‌زره‌تی «خزر» ئه‌سکه‌نده‌ری هێناوه‌ته سه‌ر کانی ئاوی حه‌یات. هه‌روه‌ک ده‌زانن ده‌ڵێن «خزر» یان خدرمو‌منێکه که ئاوی حه‌یاتی خواردوه، به‌ۆ بۆنه‌وه تا قیامه‌ت زیندوه و خه‌ڵک ڕێنمونی ده‌کات و «ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدوونی» ساڵه‌های ساڵ له شوێن کانی ئاوی زینگانی ده‌گه‌ڕا ۆ پێی نه‌گه‌یشت. ئێستا وه‌فایی ده‌ڵێ دیمه‌نی به‌هار و جۆگه‌له‌ی ئاوه‌کان ئه‌وه‌نده جوانه چما حه‌زره‌تی خدر ئه‌سکه‌نده‌ری هێناوه‌ته سه‌ر ئاوی حه‌یات. پاشان مامۆستا وه‌فایی به‌هاری به ئیسلام و زستانی به له‌شکری کافره‌کان شۆبهاندوه و ده‌ڵێ کاتێ که به‌هار که‌وته شه‌ڕ له‌گه ڵ سوپای زستاندا بۆ ئه‌م شه‌ڕه گوڵی سنه‌وبه‌ر نێزه و گوڵ غونچه گورز(واته کوته‌ک) و گوڵی سوێسه‌ن خه‌نجه‌ری هێنا. لێره‌دا ئه‌و شاعێره بلیمه‌ته گه‌ڵای سنه‌وبه‌ری به نێزه، غونچه‌ی به گورز و نووکی تیژی گه‌ڵای سۆێسه‌نی به خه‌نجه‌ر شۆبهاندوه.
ئه‌ڵبه‌ت له بڕێ دیوانی مامۆستا وه‌فاییدا له جێی گوڵبه‌ن، گوڵشه‌ن هاتوه که ئه‌گه‌ر وابێ ماناکه‌ی جوان نابێ، چون گوڵشه‌ن به جێگایێک ده‌ڵێن که هه‌موو جۆره گوڵێکی تێدایه واته «ئیسمی مه‌کانه» و به بڕوای من گوڵبه‌ن که به مانای گوڵی تازه و غونچه‌ی نه‌کراوه‌یه جوانتره و ماناکه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و دو گوڵه‌که‌ی تر که شوبهاندویانی به نێزه و خه‌نجه‌ر باشتر یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
له پارچه شێعرێکی جوانی تردا به نێوی«بادی نه‌ورۆزی» مامۆستا وه‌فایی ده‌ڵێ:
دیسان بای نه‌ورۆز هات و له گه‌ڵ خۆی بۆنی خۆشی هێناو وه‌ک بۆنی زوڵف و روویی دولبه‌ر بۆن خۆشه. وه گوڵ قه‌راری داوه به بولبول که بێته باخ، زۆری پێ نه‌چوو که بای وه‌عده نه‌ویدی به‌هاری بۆی هینا:
«بادی نه‌ورۆزی ئه‌وا هات گوڵ وه‌شان و عه‌تر بار
وه‌ک شه‌میمی روویی دولبه‌ر، وه‌ک نه‌سیمی زۆڵفی یار
گوڵ قه‌رارێکی به بولبول دابوو دیسان بێته باخ
زۆر نه چوو بای وه‌عده بۆی هێنا نه‌ویدی نه‌وبه‌هار»
مامۆستا پیره‌مێرد شاعر و زانای کوردیش له باره‌ی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌وه ده‌ڵێ:
«ئه‌م رۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جێژنێکی کۆنی کورده به خۆشی و به هاته‌وه»
سالێکیش نه‌ورۆز ڕێکه‌وت ئه‌بێت له گه‌ڵ جێژنی مه‌ولوودی په‌یغه‌مبه‌ری ئیسلام دا (د - خ) وه پێره‌مێردی نه‌مر له‌م بابه‌ته‌وه شێعرێکی جوانی داناوه و له‌و پارچه شێعره‌دا ده‌ڵێ که جێژنی مه‌ولودی په‌یغه‌مبه‌ر و نه‌ورۆز که‌وتنه یه‌ک و ئێمه مولودمان کرد به نه‌ورۆزانه و ئه‌ۆ دوو جێژنه‌مان پێکه‌وه گرت:
«ڕه‌بیعی عه‌ره‌ب نه‌وبه‌هاری کورد
ده‌ست له ملانیان له به‌هاردا کرد
جه‌ژنی مه‌ولودی په‌یغه‌مبه‌رمانه
وا مه‌ولوودمان کرد به نه‌ورۆزانه
ئه‌م دوو جه‌ژنه‌مان که وا ڕێک که‌وتن
ڕیێ ڕێکه‌وتنه خوا یه‌کی خستن»
«مه‌لا ساله‌حی زێویه یی» به ناوبانگ به «حه‌رێق» عارفی به ناوبانگیش له باره‌ی نه‌ورۆزه‌وه له شێعری «ئاگری دووریدا» ده‌ڵێ جێژنی نه‌ورۆزه و من دڵم پڕیه له ئاوری عیشق و ئه‌وین، که وا بوو وه‌ره تا بۆ جێژنانه ڕۆحم فیدات که‌م، واته گیانم به قوربانت که‌م:
«که دیتم شه‌معی روخسارت به په‌روانه‌ی دڵی خۆم کوت
له نێو چاوانی خۆم نووسیوه هه‌ر به‌ۆ شه‌معه سووتاوم
ته‌ماشای چاوه‌که‌م کردی برۆت فه‌رمووی ئه‌من تاقم
به شۆخی زۆڵفی لاولاوت ده‌وێژێ هه‌ر ئه‌من لاوم
ده‌ڵێن وا جه‌ژنی نه‌ورۆزه، دڵم پڕ ئاته‌ش و سۆزه
وه‌ره بۆ جێژنه پیرۆزه بده‌م رۆحم به سه‌ر چاوم»
«فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند»یش له پارچه شێعرێکدا به نێوی (به‌هارنامه) ئه‌سپی خۆی له مه‌یدانی فه‌ساحه‌تدا لینگ داوه و ده‌ڵێ: به فه‌یزی خودا نه‌ورۆز هاته‌وه و ئه‌و خۆلقێنه‌ره سیفاتی خۆی له جوانی نه‌ورۆزدا ئاشکرا کردوه و زه‌وی به چه‌ترێکی سه‌وز و جوان داپۆشیوه:
«ئازیز نه‌وبه‌هار، ئازیز نه‌وبه‌هار
ئێحیا بی نه فه‌یز ئازیز نه‌وبه‌هار
مه‌نقووش بی فرووش زه‌مین نه‌حه‌دتار
زاتش جه سیفات (نه‌ورۆز) بی ئیزهار
نیلی دا سه‌فحه‌ی چه‌تری ئه‌خزه‌ری
زێوه‌ر که‌رد زه‌مین شه‌مس خاوه‌ری»
هه‌روه‌ها ئه‌و شاعێره له پارچه شێعری«سوڵتانی نه‌ورۆز»دا، نه‌ورۆزی شوبهاندوه به سوڵتانێک که دێته سه‌ر ته‌خت و زستان له سه‌ر ته‌خت لائه‌بات و ده‌ڵێ من به ئه‌مر و فه‌رمانی خودا نیشتوومه‌ته سه‌ر ته‌ختی شاهی:
«سۆڵتانی نه‌ورۆز نه مه‌غه‌ریب زه‌مین
سان دا سیلسیله‌ی سۆپای سه‌همگین
شای حیشمه‌ت په‌ناه نیشت نه ته‌خت زه‌ڕ
وه‌زیر ئه‌فکار ته‌ڵه‌ب که‌رد وه به‌ر
سادر که‌رد فه‌رمان نوتق هومایوون
فه‌رما به وه‌زیر وه بێ چه‌ند و چوون
باوه‌ر به ته‌حریر ڕه‌قیمه‌ی فه‌رمان
خه‌تاب به زی ڕۆح زه‌مین و زه‌مان
به ئه‌مر و فه‌رمان ئه‌مری ئیلاهی
جولوسم نه ته‌خت جیهان په‌ناهی»
مامۆستا حه‌مدی، «ئه‌حمه‌د به‌گی ساحیب قه‌ران» شاعێری پایه به‌رزی کوردیش پارچه شێعرێکی هه‌یه به نێوی «گۆرانی نه‌ورۆز» که له قالبی«ته‌رکیب به‌ند»دایه. حه‌مدی له‌و پارچه شێعره‌دا داوای جه‌ژنانه له یاری ده‌کات. دوو به‌ند له‌و شێعره‌تان لێره‌دا پێشکه‌ش ده‌که‌ین:
«به به چ رۆژێکی نه‌وه
هه‌ی هه‌ی چ عومرێکی نه‌وه
هه‌وا ده‌ریایی پڕ ته‌وه
گوڵ بۆ چه‌مه‌ن به‌سه‌ر ڕه‌وه
سه‌ۆزه جڵه‌وکێشی ئه‌وه
دنیا وه‌ک باخی خوسره‌وه
شیرینه جێی سه‌یرانه‌که‌م
ئه‌مما بده‌ی جه‌ژنانه‌که‌م
ئه‌ووه‌ڵ رۆژی به‌هاره
هه‌وا پاک و موشکباره
فه‌سڵی که‌نار و جوباره
جامم له نه‌شئه‌ی سه‌ر شاره
وه‌عده‌ی ویساڵی دڵداره
هه‌ر جارێکه و هه‌ر ئه‌مجاره
به‌سیه بده جه‌ژنانه‌که‌م
به‌لکوو بچمه سه‌یرانه‌که‌م»
خوالێخوشبوو مامۆستا «حه‌قیقی بۆکانیش» پێنج خشته‌کیه‌کی هه‌یه ده‌رباره‌ی «به‌هار» که تابلۆیێکی جوانه. له به‌ندێکی ئه‌ۆ شێعره‌دا ده‌ڵێ:
«به‌هاره و سه‌رده‌می سه‌یران و گه‌شته
ده‌ر و ده‌شت و چیا وێنه‌ی به‌هه‌شته
له بژوێنی زه‌مه‌ندی کێو و ده‌شته
ته‌به‌ق جاران حه‌وت بوو ئێسته هه‌شته
زه‌وی هه‌روا له‌شکدا هه‌شته یا نۆ»
و له شێعری (ناڵه‌ی بولبول) دا مامۆستا حه‌قیقی ده‌می زیندوو که‌ره‌وه‌ی به‌هاری بانه‌مه‌ڕی به‌م جۆره له چوارچێوه‌ی خه‌یاڵی شاعێرانه‌دا شوبهاندوه:
«ده‌می زیندوو که‌ره‌وه‌ی به‌حر و به‌ری
قاسیدی خۆشخه‌به‌ری بانه‌مه‌ڕی
بانه‌مه‌ڕ ده‌فته‌ری خۆشی به‌شه‌ره
لاپه‌ڕه‌ی دووهه‌می ئیسنا عه‌شه‌ره
کلی چاوه گڵی ده‌شت و چه‌مه‌نی
جه‌ننه‌ته دیمه‌نی دار و ده‌وه‌نی
باغ و باغات و چیا ڕه‌نگینه
کاتی خه‌رمانی گوڵ و نه‌سرینه»
لێره‌دا ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵێ بانه‌مه‌ڕ واته مانگی گۆڵان په‌ڕه‌ی دووهه‌می ده‌فته‌رێکه که دوازده لاپه‌ڕه‌ی هه‌یه و مه‌به‌ستی دوازده مانگی ساڵه. هه‌ر وه‌ها هه‌ڕگی ده‌شت و چه‌مه‌نی له به‌هاردا شوبهاندوه به کلێ که ژنان ده‌یکێشنه چاویان.
مامۆستا حه‌قیقی هه‌روه‌ها له پارچه شێعرێکی فارسی‌دا، تابلۆیکی جوانی له جوانیه‌کانی دیمه‌نی سروشت خۆلقاندووه. چه‌ند به‌یت له‌و پارچه شێعره لێره‌دا پێشکه‌شتان ده‌که‌ین و ئینجا ماناکه‌شی لێک ده ده‌ینه‌وه:
«پیک فرخنده پی نسیم برید
آستین بر فشاند و داد نوید
مژدگانی بده که باز آمد
شب نوروز و عید سال جدید
دست نقاش چیره دست قڤا
چو دی و بهمن و بساطش دید
نقش سبز زمردین آورد
آن بساط بیاڤ را برچید
پیر زال سپید جامه‌ی پار
پرنیان پوش و نوجوان گردید»
واته: به‌ریدی خۆش قه‌ده‌می سروه، ئاماژه‌ی کرد و مزگێنی دا و گوتی: مزگێنی بده واهاته‌وه نه‌ورۆز و ساڵی تازه، نه‌ققاشی مامۆستای رۆژگار کاتێ که سه‌رما و سۆزی به‌فرانبار و ڕێبه‌ندانی دی، تابلۆیکی شینی هێنا و ئه‌و ده‌م و ده‌زگای سپیه‌ی زستانی کۆ کرده‌وه. پیری سپی موی، سپی پۆشی پار، په‌ڕنیانی له به‌ر کرد و جه‌وان بووه‌وه. واته هه‌مووی جیهانی سه‌وز و شین کرده‌وه.
«مه‌لا غه‌فووری حافزی مه‌هابادی» له باره‌ی هاتنی نه‌ورۆز ده‌ڵێ:
«ئه‌م جێژنه پیرۆز بێ له هه‌موو گوێگر و گوێ دێر
پیرۆز به دڵی خۆش و له‌شی ساغ و زگی تێر
مووسایی به‌هاری به هه‌موو موعجیزه‌کانی
فیرعه‌ونی ده‌ی و به‌همه‌ن و ئه‌سفه‌ندی نیا ژێر»
هه‌روه‌ک ده‌بینن مه‌لا غه‌فور، به‌هاری به حه‌زره‌تی «مووسا(د)» وه زستانی به «فیرعه‌ون» شوبهاندوه که له به‌ر موعجزه‌کانی حه‌زره‌تی مووسا هه‌ڵاتوه.
هه‌ر وه‌ها ئه‌و شاعێره پارچه شێعرێکی فارسیشی هه‌یه له باره‌ی نه‌ورۆزه‌وه، که له به‌شێکی ئه‌و پارچه شێعره‌دا ده‌ڵێ: بای نه‌ورۆز وه‌کو هه‌ناسه‌ی حه‌زره‌تی عیسا(د) که مردوودی زیندوو ده‌کرده‌وه، گژ و گیا و دار و دره خت به فه‌رمانی خودا هه‌میسان زیندوو ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ک ده‌زانن یه‌کێک له موعجێزاتی حه‌زره‌تی عیسا(د) ئه‌وه بوو که به ئه‌مری خودا مردووی زیندوو ده‌کرده‌وه. ئه‌مه‌ش دوو به‌یت له‌و شێعره‌ی مه‌لا غه‌فوور:
«چون دم عیسی نبات مرده را احیا کند
باد نوروزی به امر خالق پروردگار
گوش دل را می نوازد قهقهه‌ی کبک دری
می‌زداید غم، نوای قمری و ڵوت هزار»
هه‌ر وه‌ها «سه‌یید کامیلی ئیمامی» مامۆستای ناو به ده‌ره‌وه‌ی بۆکانی به ناو بانگ به «ئاوات» چه‌ند شێعری جۆر به جۆری له باره‌ی به‌هاره‌وه هه‌یه و له بڕێ له‌و شێعرانه‌دا باسی نه‌ورۆز ده‌کات. ئه‌ڵبه‌ت باشتره ئه‌مه‌ش بڵیێن که به‌هار له شێعری سه‌ییدکامیل‌دا جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، وه‌ها که چه‌ند شێعری جۆر به جۆری له باره‌ی به‌هاره‌وه، هۆنیوه‌ته‌وه؛ جا ئێستاش بۆ وێنه و بۆ دیاری ئه‌م باسه‌مان چه‌ن به‌شێک له شێعره‌کانی «ئاوات»تان پێشکه‌س ده‌که‌ین، به ئاواتی ئه‌وه‌ی به دڵتان بێت.
شێعری سروه بای به‌هاری ئه‌و مامۆستایه ئاوا ده‌س پێئه‌کات:
«هات سروه بای به‌هاری
بۆ ناوچه‌ی کورده‌واری
بو به هیوا یه‌ک له نوێ
رۆژمان ده‌رکه‌وت له سوێ»
هه‌روه‌ک ده‌زانن سوێ به مانای تاسه و ئاسوه له کوردیا که ئه‌گه‌ر به مانای ئاسۆ بیگرین مانای شێعره‌که ئه‌بێته ئه‌مه که هاتنه‌وه‌ی به‌هار بوو به هیوایێک تازه و خۆرمان له ئاسوه‌وه هه‌ڵات وه ئه‌گه‌ریش به مانای تاسه بیگرین مانای ئه‌وه‌یه که به ئاواتی خۆمان گه‌یشتین.
به‌ڵام ئه‌و مامۆستایه له شێعرێکا به ناوی «سۆزی ده‌روون» له گه‌ڵ دڵی خوی‌دا وت و وێژ ئه‌کا و پاشان ده‌ڵێ خه‌م مه‌خۆ، خودایه که خالقی زه‌وی و ئاسمانه وه خاوه‌نی ڕه‌حم و به‌زه‌ییه و «زوالجلال»ه. پاش ئه‌و هه‌موو سه‌ختی و سه‌رمایه دووباره نه‌ورۆز دێنێ و به هاتنی نه‌ورۆز و به‌هار له زیندانی زه‌وی گوڵی جوان و ڕازاوه دێنێته ده‌ر. که وابوو «کامیل» ئه‌وه‌تۆ و، ئه‌وه‌ش به‌هاری شادی. هۆشت بێ به نامرادی له‌م وه‌رزه‌دا نه‌مری:
«تۆش ئه‌ی دڵی له‌ت‌له‌ت و بریندار
ماڵ کاول و هه‌ڵوه‌دا و بێزار
چه‌نده به په‌رۆش و چه‌ند کڵوڵی
چه‌ند مات و فه‌قیر و خه‌م به کۆڵی
ماوه‌ێکی وچان بده و بزانه
ئه‌و خالیقی ئه‌رز و ئاسمانه
چۆن ده‌رکی ڕه‌حم ده‌کاته‌وه لێت
چۆن لاشی ده‌با چقڵ له سه‌ر ڕێت
ئه‌و کاته ده‌زانی زولجه‌لاله
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بێ میساله
پاش ئه‌و هه‌موو کۆسپه جێژنی نه‌ورۆز
نه‌ورۆزێ که بۆ مه بێته پیرۆز
ده‌توانێ له چاڵی قوولی زیندان
بێنێته ده‌رێ گوڵێکی شادان
کامیل ئه‌وه تۆ و به‌هاری شادی
با نه‌مری نه‌ڕۆی به نامرادی»
ئاوات هه‌ر وه‌ها له پارچه شێعرێکی تردا به نێوی شنه‌ی به‌هار، له باره‌ی هاتنی نه‌ورۆزه‌وه ده‌ڵێ:
«به‌هاره و شنه‌ی مایه‌ی ژیانه
به شنه‌ی ژییاوه ئه‌م نیشتمانه
به‌هار هێنه‌ری موژده‌ی خه‌باته
لابه‌ری مه ینه‌ت، هێنه‌ری هاته
ئاوری نه‌ورۆزی پڕشنگی ژینه
بۆ گه‌ل و بۆ هۆز گڕی به تینه
پیته گریه‌ی ئه‌و ژینی پێوه یه
بریسکه‌ی خه‌بات هه‌ر له‌وێوه یه
ئاگری نه‌ورۆزه یا تیشکی هیوا
رووناک که‌ره‌وه‌ی تاریکی هه‌وا»
ئه‌مه بوو نموونه‌یێک له شێعری شاعێرانی کورد له باره‌ی نه‌ورۆزه‌وه، ئێستا بزانین شاعێره هه‌ورامیه‌کان ده‌رباره‌ی نه‌ورۆز چیان وتوه و هه‌ستی خۆیان چۆن سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز و سه‌ره‌تای به‌هار ده‌ر بڕیوه؟
مامۆستا«مه‌وله‌وی تاوه‌گوێزی» به‌ناوبانگ به مه‌عدوومی، هاتنه‌وه‌ی به‌هار و ساڵی نوێی خستوه‌ته نێو چۆار چێوه‌ی خه‌یاڵ و ده‌ڵێ: به‌هار له گه‌ڵ خۆی مزگێنی ئازادی هێناوه:
«ئاماوه وه‌هار، وه‌هاری شادی
بۆی عه‌تری نه‌سیم غونچه‌ی ئازادی
خێڵ خانه‌ی خه‌فه‌ت بار به‌نیش که‌رده‌ن
مه‌ینه‌ت روونیان وه ماوای مه‌رده‌ن
خه‌م وێنه‌ی که‌مان قامه‌ت خه‌م بیه‌ن
هه‌وارگه‌ی قه‌دیم نه ده‌سش شی یه‌ن
به‌زم شه‌وق و عه‌یش نه ده‌روون جه‌مه‌ن
ئانه هیچ نه بۆ نه ده‌روون، خه‌مه‌ن»
لێره دا مه‌وله‌وی ده‌ڵێ به‌هاری شادی و بۆنی عه‌تری ئازادی هاته‌وه و خه‌فه‌ت و مه‌ینه‌ت‌باری پێچا و رووی کردوه‌ته مردن. خه‌م وه‌کوو کومان چه‌فت و چیل بوه و هه‌وارگه‌ی کۆنی که دڵی منه له ده‌س ده‌رچووه، که چی ئێستا به‌زمی که‌یف و ڕابواردن له دڵدا کۆ بوه‌ته‌وه وه ئه‌وه‌ی له دڵدا نیه و به هیچ ناژمێردرێ خه‌م و خه‌فه‌ته.
لێره‌دا مامۆستا مه‌وله‌وی خه‌می به مرۆڤێک شوبهاندوه که پشتی چه‌ماوه‌ته‌وه و سه‌نعه‌تی ته‌شخیسی وه‌کار هێناوه.
مامۆستا «سه‌یدی هه‌ورامیش» له باره‌ی نه‌ورۆزه‌وه ده‌ڵێ:
«نه‌ورۆز گوڵ خێزان نه‌ورۆز گوڵ خێزان
واده‌ی وه‌هاره‌ن نه‌ورۆز گوڵ خێزان
به‌ده‌ن کافووران خاڵ خورده ڕێزان
پۆشان مایه‌ی عه‌تر، بۆی عه‌نبه‌ر بێزان
نه‌ورۆز گوڵ جاسوس، گۆلانی تازه‌ن
وه‌هار کیانان، مزانی وازه‌ن»
ئه‌ڵبه‌ت لێره‌دا سه‌یدی مه‌به‌ستی ڕوانی گۆلێکه که له سه‌ره‌تای به‌هاردا شین ده‌بێ و پێ ده‌ڵێن نه‌ورۆز گوڵ و ئیهامێکیشی هه‌یه بۆ نه‌ورۆز و ده‌ڵێ: نه‌ورۆز گوڵ شین بوه و ئه‌مه نیشانه‌ی به‌هاره، له‌ش سپیه خاڵداره بچووکه‌کان خۆیان ڕازاندوه ته‌وه، به بۆی عه‌تری گوڵه بۆن خۆشه که‌یان. به‌هار نه‌ورۆز گوڵی به جاسووسی ناردوه تا هه‌واڵ بزانێت وه مزگینی بدات به ڕوانی گۆلان و هاتنی به‌هار.
«بێسارانی» شاعێری پایه به‌رزی هه‌ورامیش به باڵای ئه‌م گوڵی نه‌ورۆزه دا شێعرێکی جوانی وتووه. به‌شێک له‌ۆ شێعره ئه‌مه‌یه:
«نه‌ورۆز گۆڵێ هه‌ن نه‌پای سه‌راوان
به‌ر مه‌بۆ نه‌سای ڕێزه‌ی وه‌فراوان
سه‌ر تا پا که بوود، وێ به خه‌م ڕه‌شته
بۆی موشک و عه‌نبه‌ر، به خاڵدا وه‌شته
په‌ل په‌ل نوخته‌ی نوور، ڕێزه‌ی مرواری
به نوخته‌ی خاڵان، وێ که‌رد دیاری
ده‌سته به ده‌سته چوون زوڵف وه‌شبۆ
به‌ر ئامان، مدران، کۆ کۆ نه پای کۆ
شێوه‌ی نه‌ورۆز گوڵ ها به‌و نه‌خشه‌وه
به‌و نه‌خشی خاڵان وه‌شبۆی په‌خشه‌وه»
واته: له مانگی نه‌ورۆز دا گوڵێک هه‌یه که له به‌ر سه‌ر چاوه‌ی ئاوه‌کان و به‌فراوه‌کاندا سه‌ر هه‌ڵئه‌دا. هه‌مووی گیانی شینه‌ۆ خۆی به خه‌م ڕشتوه وه بۆنی موشک و عه‌نبه‌ری لێ ده‌بارێ. ورده مرواری هابه گه‌ڵا کانیه‌وه که بوونه‌ته نوخته‌ی خاڵ بۆی. چه‌پک چه‌پک وه‌کوو زوڵفی خوه‌شبۆ ڕواون و له به‌ر پێ چیادا کۆکۆ وه‌ستاون. ئه‌ۆ گوڵه نه‌ورۆزه ها به‌ۆ نه‌خشی خاڵانه‌وه که بۆن و به‌رامه‌ی خۆش بلاۆ ئه‌کاته‌وه.
به ڕاستی که شاعێرانی هه‌ورامی‌زمان به جوانترین شێوه سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز باسیان کردووه. ئێستا با بزانین شاعێرانێ که زوانی زگماگیان کرمانجی ژووره‌وه له‌م باره‌وه چیان وتوه:
مامۆستا «شێخ ئه‌حمه‌دی جه‌زیری» به ناو بانگ به مه‌لای جه‌زیری که عارفێکی خواناس و شاعێرێکی پایه به‌رزی شێعری کرمانجی ژووروه، له پارچه شێعرێکا به ناوی «جێژنه پیرۆزه» له باره‌ی نه‌ورۆز و عه‌یده‌وه تابلۆیکی جوانی نه‌خشاندووه که له سه‌ره‌تا به‌شێک له‌ۆ پارچه شێعره‌تان پێشکه‌ش ده‌که‌ین، ئینجا ماناکه‌شی لێک ئه‌ده‌ینه‌وه:
«عیده‌وو هه‌رکه‌س ژ دیدارا ته لێ پیرۆزه عید
ئه ز تنێ مه‌حروومی دیدارم بسه‌د مه‌نزل به‌عید
هه‌ر سه‌حه‌ر ده‌نێرم ئه‌ز جانا ب ئاهانرا ژدل
(بارک الباری باسعادٍ علیها یوم عید)
ده‌رگه‌هێ لوتفاته خانم ماڵ مه‌حروومان ڤه‌بێ
(انّ کلباً باسطاً دهراً زراعاً بالوعید)
پیره مه‌ردم عاشقم ئیرۆ مورادا من ببه‌خش
(یا حبیبی یا ُمرادی یا ُمنی قلب المرید)»
واته: رۆژی جیژنه‌ۆ هه‌رکه‌سێ تۆ ببینێت جێژنی لێ پیرۆز ده‌بێت. هه‌ر منم ته‌نیا به‌خت ڕه‌شم و له دیتنت بێ به‌شم. من له دووری تۆ به سه‌د قۆناخ له خۆشی دوورم.
من هه‌موو سه‌ر له به‌یانیێک له ناخی دڵمه‌وه، به هه‌ناسه سه‌رده‌که‌مدا وڵام ده‌ده‌م: خوایه هه‌موو رۆژی یارم به‌خته‌وه‌ری و جێژن و شادی و دڵخۆشی بێ.
گه‌وره‌م منیش وه‌کوو سه‌گی پیاو چاکانی ناو ئه‌شکه‌وت(مه‌به‌ستی ئه‌سحابی که‌هفه که له قورئانی پیرۆزیشدا نێویان هه‌یه)، زۆر ده‌مێکه له دیاری به‌رده‌رگانه‌که‌تدا چاوه‌ڕوانی لاواندنه‌وه‌م. تۆ بڵێی جارێ ئه‌ۆ دیرگایه له منی ناهومێد بکرێته‌وه؟
پیره‌مێردم، ئه‌ویندارم، چاوی دڵم هه‌ر له تۆیه ئه‌ی خۆشه‌ویستی جێ نیازم. تۆ ئه‌ۆ په‌ڕی ئاواتمی، ده‌سا به‌زه‌ییت پێما بێ و تۆزێکم بلاوێنه.
«ئه‌حمه‌دی خانی» وێژه‌ری چیرۆکی «مه‌م وزینیش»، له چه‌ند به‌یت شێعرێکدا ئاماژه ده‌کاته نه‌ورۆز و هاتنی به‌هار و ڕۆیشتنی خه‌لک بۆ کێو و سارا وه ده‌ڵێ:
«وه‌ختێ وه‌کوو شه‌هسه‌واری خاوه‌ر
ته‌حویل ده‌کرده ماهی ئازه‌ر
یه‌عنی کوو ده‌هاته بۆرجی سه‌ر ساڵ
حه‌تا ده‌گه‌هیشته پیر و کالان
رۆژا کوو ده‌بییه عیدی نه‌ورۆز
ته‌عزیم ژ بۆ ده‌ما دڵ ئه‌فرۆز
سه‌حرا و چه‌مه‌ن ده‌کرنه مه‌سکه‌ن
به‌یدا و ده‌مه‌ن ده‌کرنه گوڵشه‌ن»
باس له سه‌ر نه‌ورۆز له شێعری شاعێرانی کورددا باسێکی قول و بێبرانه‌وه‌یه و له وتارێکی ئاوا کورت‌دا ناکرێ به جوانی هه‌مووی بابه‌ته‌کانی لێک بده‌یته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نووسیم مشتێک بوو له خه‌روار و وه‌کو جێژنانه‌یێک پێشکه‌شی ئێوه‌ی عازیز کرا. جا ئێستا سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی کردن له هه‌مووی خوێنه‌رانی به‌ڕێز باسه‌که‌مان به چۆار خشته‌کیه‌ک له مامۆستا گۆران شاعێری پایه‌به‌رزی کورد سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز دوایی دێنین. هیوادارم هه‌ر خۆش و کامه‌ران بن و ساڵی تازه ساڵێکی پڕ له خێر و به‌ره‌که‌ت بێت بۆ هه‌مووتان.
«رووی دنیا سه‌وزه ناو به ناو ڕه‌نگین
لووتکه‌ی شاخ سپی و ڕه‌نگی ئاسمان شین
له دنیای جوانی جه‌ژنی نه‌ورۆزا
به خۆشی و شادی و سه‌ربه‌ستی بژین»
آدرس کوتاه خبر: