بازنه‌ی قامیش و سنوی ده‌وروبه‌ری زرێبار، هێڵانه و کولانه‌ی ده‌یان جۆر باڵنده‌ی جوان و ره‌نگینه که بڕێکیان خانه‌خوێن و پۆل پۆلیشان میوانی وه‌رزین و له رێی گه‌رمیان و کوێستاندا له هه‌واری زرێبار لولی باڵ ئه‌ده‌ن و بۆ ماوه‌یێک ئه‌بنه میوانی ئازیز.
له نێو جه‌رگه‌ی ده‌شتی پان و به‌رینی مه‌ریوان و له نێو جه‌نگه‌ی جه‌نگه‌ڵ و دارستانی چیپڕی چیا سه‌رکه‌شه‌کاندا، گۆ‌لی شینی زرێبار هه‌ڵکه‌وتووه که شینیی ئاوه‌که‌ی گره‌و له ره‌نگی ئاسمانی بێ په‌ی ئه‌باته‌وه. ئه‌م دیمه‌نه جوانه که ناوه‌که‌ی هه‌ستی تامه‌زرۆیی له دڵی ئه‌ویندارانی سروشتدا ئه‌بزوێنێ، چاوه جوانه‌که‌ی مه‌ریوانه که «میراجی» و «به‌راتان» و «حه‌وته‌وانان» بوونه‌ته شمشێری برۆی و وه‌ک ئێشکچی پاسه‌وانی لێ ده‌که‌ن.
ئاوی چاوه‌که‌م که ده‌یان چاوگه له ناخیه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵێ و به‌رۆک و به‌رینیه به پانتایی 2 و درێژایی 5 کیلۆمه‌تر به‌دی دێنێ که له رابردوویێکی نه‌ک فره دووردا هه‌موو ئه‌م پان و پۆڕیه، ئاوی خاوێن بووه، جا به‌و هۆیه‌وه ناوی «زرێبار»یان لێ ناوه، واته وێنه‌ی به‌حر و ده‌ریا. «زرێ» له زمانی بنچینه‌یی کوردی‌دا به مانای «به‌حر» بووه و «بار»یش وه‌ک پاشگری وێنه‌گر، لێی زیاد کراوه که «زرێبار» لای خه‌ڵکی مه‌ریوان ره‌سه‌نتر له (زرێوار)ه و له‌سه‌ر زارانه.
ده‌وروبه‌ری زرێبار به قامیش و له‌بان و سن‌و ته‌نراوه. ته‌نیا له به‌شێکی که‌م له رووباری رۆژهه‌ڵات ، ته‌پۆڵکه‌یێک هه‌ڵکه‌وتووه که شه‌پۆله پۆل له‌سه‌ر پۆله‌کانی زرێبار سه‌ر له پێی به‌رده‌کانی ئه‌سوون و به گه‌شتیاران ئه‌و ده‌رفه‌ته ئه‌ده‌ن که بڕۆنه قه‌راخی ئاوه‌که و به چاو سه‌یری جوانی ئه‌م چاوه‌شینه بکه‌ن و له هاویندا له‌شی تیناوی خۆیان له ئاوه فه‌ریکه‌که‌دا فێنک بکه‌نه‌وه. مه‌ریوانی له رابردوودا به‌م ته‌پۆڵکه ته‌پڵه‌ک کردووه وتوویانه «که‌ڵه‌ک» و هه‌ر ئێسته‌ش ته‌مه‌ندارانی به‌ئه‌مه‌گ هه‌روا ده‌ڵێن. تۆ بڵێی ئه‌م ناونانه به‌و هۆیه‌وه بێ که ئه‌م بڕه خۆڵ و به‌رده به لێزمه و لێشاو ڕژابن به سه‌ر زرێباردا و لای خۆرهه‌ڵاتیان لێ ته‌نیبێ، واته که‌ڵه‌کیان کردبێ و کرده‌وه‌ی خۆیان کردبێته نازناوی داوێنی داگیرکردوویان؟!
قه‌دپاڵی ئه‌و ته‌پۆڵکه‌یه سه‌یرانگای گشتیه و شوێنی جێژوانی ئه‌وینداران و به‌رپاکردنی سابات بۆ هه‌مووان. له‌سه‌ر لووتکه‌ی ته‌پۆڵکه‌که میوانخانه و چه‌ند تاقه خانوو هه‌یه که ده‌لاقه‌کانیان به‌ره‌و زرێبار ئاوه‌ڵایه و شنه‌ی زریان بۆ ناخی هۆده‌کان هه‌ڵئه‌مژن. ته‌نیشت ئه‌م کۆ و به‌ردین و گڵینه شوێنی ستاوگرتن و پیاسه و پێویستی میوانه‌کانه.
بازنه‌ی قامیش و سنوی ده‌وروبه‌ری زرێبار، هێڵانه و کولانه‌ی ده‌یان جۆر باڵنده‌ی جوان و ره‌نگینه که بڕێکیان خانه‌خوێن و پۆل پۆلیشان میوانی وه‌رزین و له رێی گه‌رمیان و کوێستاندا له هه‌واری زرێبار لولی باڵ ئه‌ده‌ن و بۆ ماوه‌یێک ئه‌بنه میوانی ئازیز. جا خاوه‌ن خێوه‌ت له‌سه‌ر گڵینه‌ی شین و ئامێزی پێڵه‌که شیناوه‌رده‌که‌ی دایان‌ئه‌نێ. پاش حه‌سانه‌وه و بووژانه‌وه، به تێر و ته‌سه‌لی وه‌ڕێیان ده‌کا تا بده‌ن له شه‌قه‌ی باڵ و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ.
له رابردوودا ئاوی زرێبار له باشووره‌وه ده‌رئه‌چوو و چۆمی پژاوی وه‌دی ئه‌هێنا که دوای تێپه‌ڕبوون له به‌شی خوارووی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ چه‌ماوی گاڕان و که‌ڵاته‌رزان و هه‌ورامان یه‌کیان ئه‌گرت و به‌ره‌و سیراون ئه‌کشان. به‌ڵام چه‌ند ساڵێکه له ناخی پژاودا به‌ره‌به‌ندێک ساز کراوه تا نه‌هێڵێ ئاوی ئه‌م چاوشینه به‌فێڕۆ بڕوات و ئاشی هه‌نده‌رانی هه‌ڵسووڕێنێ. ئاوه‌که ئه‌بوا به‌هۆی مه‌کینه و جۆگه‌ی تایبه‌ته‌وه مه‌زراکان ئاودێری بکات و به‌ره‌که‌ت بڕوێنێ. به‌ڵام که‌می راده‌ی به‌فر و باران له ساڵانی رابردوودا زرێباری ده‌سکورت و رژد کردووه و ناتوانێ وه‌ک جاران ته‌خشان و په‌خشان بکا و به پرچ و په‌لکه‌ی پژاو ده‌شتی مه‌ریوان بخووسێنێ و په‌سای قوڕه ڕه‌شه‌که هاوێنه‌ڕێی بخا. مه‌ریوان و زرێبار له مێژه‌وه پێکه‌وه ئه‌ژین و یه‌کتر به باشی ئه‌ناسن.
زرێبار به چاوه شینه‌که‌ی ژیانی هه‌ژارانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌دی. جا هه‌رچی له ده‌ستی ئه‌هات درێخی نه‌ئه‌کرد له هاوینان گه‌رای ماسیه قاشنه‌ی له‌ناو ئاو له ژێر سن‌و په‌روه‌رده ئه‌کرد و پاییزان له‌سه‌ر قه‌ن و شیرینی خۆی دای ئه‌به‌ستن. ئه‌وکاته که وه‌رز جان ئه‌هات و هه‌مووان له ماڵ و مزگه‌وت ئه‌خزان و خۆیان به گه‌رمای کووره و کوانوو ئه‌بووژانده‌وه، ئه‌و شه‌ونخوونی ئه‌کێشا و کڵۆکڵۆ و کۆڵ کۆڵ به‌فری کۆ ئه‌کرده‌وه و به هه‌ناسه‌ی گه‌رمی ئه‌یتوانده‌وه و له‌گه‌ڵ باران ئاوی ره‌هێڵه‌ی به‌هار پژاوی هه‌ڵئه‌کرد و هه‌لی بۆ دروست کردنی «ماش» به ته‌یمان و ته‌رکه ئه‌رخساند و کاروان کاروان ماسی ره‌وانه‌ی به‌ره‌به‌ندی ته‌یمان ئه‌کرد و ماشه‌وانان به سه‌وه‌ته و قوڵینه ئه‌یانگرتن و له ژێر زنجه 3 سوچکه‌دا هاواری های ماسییان ئه‌کرد. شه‌واره راویشی فێر کردن تا به چرا و ده‌ساوگرسێن له ده‌وری زرێبار هه‌ڵسووڕێن و سن‌و بکه‌نه به‌رده‌باز و له گۆم و تڵیشه‌کان به شمشێر و سێلک و سێ ده‌نگه راوه‌ماسی بکه‌ن و به برژاوی یان سوورکراوی له‌سه‌ر نانه‌شان داینێن و تامه‌زرۆیی زکی پی بشکێنن.
زه‌ل و زوی زرێبار که‌ره‌سه‌ی له‌بار بوو بۆ سه‌ر خێزه‌ره‌ی سه‌ر داره‌ڕا. به باقه دائه‌خرا و کون بڕی سه‌رمیچی پێ ئه‌کرا و به گڵ دائه‌پۆشرا. «له‌بان»ی زرێبار ئه‌بوو تاقه که‌ره‌سه‌ی ده‌س‌ڕه‌نگینه‌کان حه‌سیریان پێی دروس ئه‌کرد که لاکێش و هۆرته‌ی ماڵات بوو.
له زستانان تۆیه‌کی ئه‌ستووری سه‌هۆڵ له‌سه‌ر روومه‌ت ئه‌نا و ده‌رفه‌تی به‌وێ نشینانی به‌ری به‌گزاده ئه‌دا که پێی له‌سه‌ر چاوی بنێن و هاتوچۆی قه‌ڵای مه‌ریوان بکه‌ن و مه‌ودای سه‌فه‌ریان کورت که‌نه‌وه تا ماندوو نه‌بن و سه‌رمایان نه‌بێ.
له وه‌رزی به‌هار و هاویندا به هانا و هێزی خۆی مێرگه‌کانی پاراو ئه‌کرد تا به‌شێکی ببێته کێڵگه‌ی مه‌ره‌زه و برنجی کوردی لێ وه‌ده‌س بێ و پێخۆری شادی و شیوه‌ن بێ و خه‌ڵکی چاوه‌ڕوانی برنجی ره‌شت و گێڵان نه‌بن. له‌و به‌شه‌ی‌تری مێرگه‌کان سێ په‌ڕه و گیا خۆشه‌ی ئه‌ڕواند تا دێ نشینان کایه‌نه‌کانی پێ بئاخنێن و ئاژاڵی پێ به‌خێو که‌ن و شیر و شیره‌وایان ببێ.
به گۆشه نیگای چاوه شینه‌که‌ی به گه‌شه‌ی پێڵه‌که شیناوه‌رده‌که‌ی سه‌رسه‌وز و بورچین و وه‌رده‌ک و قاز و کانونی و ده‌نووک درێژه و ماسیگره و ده‌یان جۆر په‌له‌وه‌ری‌تری ئه‌خڵاواند تا راوچییه‌کان له حه‌شاره‌کاندا خۆ مت که‌ن و له حوکمی ساچمه‌زه‌ن لێیان بێنه ده‌س و ده‌س‌پڕ بڕۆنه‌وه بۆ ماڵ و ژن و منداڵ به سینگه و لاق و باڵی شکار تێر که‌ن.
کانیاوی ئه‌کرده کانی حه‌یات و ئاوه‌ڵه‌کانی به ئاو ئه‌ماساند تا تینوویه‌تی مه‌ره‌زه و مه‌زرا بشکێنن. منداڵیشی له بیر نه‌ئه‌کرد. خه‌رمان خه‌رمان لولوپه‌ری لاق درێژی بۆ ئه‌ڕواندن تا سه‌ر و سینگی خۆیانی پێ بڕازێنه‌وه.
به‌ڵام خه‌ڵکی قه‌دری زرێباریان نه‌گرت، هه‌ر ئه‌وه‌نده تێر بوون و فێری ژیانی پڕ جرت و فرت بوون ئه‌و هه‌موو خه‌ڵات و به‌راته‌یان له بیر کرد که زرێبار به‌خۆڕایی پێ ئه‌دان. چاویان له ئاستی چاوه جوانه‌که‌ی مه‌ریوان نووقاند و به‌ر له هه‌موو شتێ هه‌موو پیس و پۆخڵیی خۆیان و ئاژه‌ڵه‌کانیان رژانده زرێبار. به بیانووی بژاری مه‌زراکان، به‌ژار زرێباریان ده‌رمان‌خوارد کرد.
به ئاور و به گاسن که‌وتنه گیانی زرێبار و ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنی. به شێلمان و به سیمان گه‌مارۆیان دا، ئاسمانیش له حه‌نای زرێبار رژدی کرد و به‌فر و بارانی وه‌ک جاران پێ نه‌دا.
به‌م حاڵه‌وه، به‌م هه‌موو ئازاره نامرۆڤانه‌وه ئه‌ڵێن زرێبار چاومانه، هۆی شانازیمانه. له‌سه‌ر پشتی به به‌له‌م تێده‌په‌ڕن، له ته‌نیشتی رێگا و شه‌قام دائه‌بڕن. به ده‌یان لایه‌ن خۆ به خاوه‌نی ئه‌ناسێنن، به‌ڵام هه‌رکام له‌لایێکه‌وه ئه‌یناسێنن. به‌ڵێن ئه‌ده‌ن چاکه ئه‌که‌ین. چڵک و چه‌په‌ڵی لێ ده‌رئه‌که‌ین. که‌چی گفت و لفتیان له‌گه‌ڵ کار و کردیان یه‌ک نییه.
هه‌ر ئێسته زرێبار به ده‌س بێ وه‌فاییه‌وه ئه‌ناڵێنێ، به بێ یاوه‌ری خۆی ئه‌لاوێنێ. خه‌یاڵی ماڵئاوایی هه‌یه. ئه‌یه‌وێ بار کا و بڕوا و ئاوه شیرینه‌که‌ی بۆ شوێنێ ببا که قه‌دری بزانن، شیناوه‌رده‌کانیشی به‌جێ دێڵێ تا سکه‌ڕۆکان و چاو چنۆکه‌کان قووتیان بده‌ن و قۆرت له خۆیان ببڕن. هه‌ر زوڵم بوو که زرێباری به‌دی هێنا و هه‌ر زوڵمیش له ناوی ئه‌با.
به‌یته‌که‌ی زرێبارت بیستووه که به‌م دێڕه ده‌س پێ ئه‌کا؟:
ساڵی به‌و ئه‌یام زرێبار شار بوو
خاوه‌ن ده‌روازه و یه‌ک سه‌د مه‌نار بوو
وه‌ک ریش سپیه‌کان ده‌م به ده‌م و سینگ به سینگ له باب و باپیرانی ژیر و ژۆڵمان نه‌قڵی ئه‌که‌ن: شوێنی ئێسته‌ی زرێبار شاری فه‌یله‌قوس بووه و پاشایێکی غه‌دار حوکمی کردووه. له قه‌زای په‌روه‌ردگار ده‌روێشێ دڵ به ئه‌وینی خوا زاخاودراو، رێی له شاری فه‌یله‌قوس ئه‌که‌وێ. مام ده‌روێشی هه‌ژار که بارگه و بنه‌که‌ی ته‌نیا سوکه‌بارێ له‌سه‌ر پشتی گوێ درێژێ بووه و ژنه دوو گیانه‌که‌ی ناو کۆڵی باره‌که بووه، ئه‌یه‌وێ له ده‌روازه تێپه‌ڕێ که قاپچیه‌کان رێ لێ ئه‌گرن و دوای باجی لێ ئه‌که‌ن، ئه‌ویش نایبێ، ئازاری ئه‌ده‌ن و کلکی وڵاخه‌که ئه‌بڕن. بێ زوانه‌که له تاو ئێش و ئازار هه‌ڵدێته‌وه و ژنه‌که دائه‌که‌وێ و مناڵه‌که‌ی له‌بار ئه‌چێ. دوای ئه‌م کاره‌ساته نامرۆڤانه‌یه ده‌روێش سکاڵا بۆ لای شا ئه‌با. به‌ڵام ئه‌و زاڵمه که خۆی سه‌رچاوه‌ی خراپه‌کاری بووه فه‌رمانی به‌ندکردنی ده‌روێش ئه‌دات و ئه‌سپێرێ ده‌سدرێژی بکرێته سه‌ر ئافره‌ته‌که تا سکی پڕ بێ. وڵاخه‌که‌ش ئه‌خاته ژێر سه‌نگ کێش تا به‌ردی پێ ببه‌ن تا کلکی لێ بڕۆیته‌وه. ده‌روێش پاش رزگاربوون له به‌ند، ژنه‌که‌ی ئه‌دۆزێته‌وه و به دڵشکاوی له شار دێته ده‌ر و روو له پشتی شار ئه‌کا و به‌رۆک به خوا ئه‌گرێ و له‌م زوڵمه زه‌به‌ڵاحه ئه‌ناڵێنێ و سه‌ری پڕ ڕاز بۆ سوجده‌ی نیاز ئه‌بات و به‌ڵێن ئه‌دات هه‌تا دادی نه‌بیسرێ سه‌ر هه‌ڵنابڕێ.
فره ناخایه‌نێ که مه‌لایه‌که‌ی ره‌حمه‌ت دێته لای و ئه‌ڵێ: سه‌ر هه‌ڵبره و ته‌ماشای شار که. ده‌روێش به ده‌نگی پڕ له زه‌نگی زه‌ریفه‌وه دێته‌و سه‌یری شار ئه‌کا که نوقمی ئاو بووه و تاڵی زوڵم به ئاوی شیرین داشۆردراوه. سپاسی یه‌زدان ئه‌کا و جارێکی تر سه‌ر له سوجده‌ی نیاز ئه‌نێ و له خوا داوای مه‌رگ ئه‌کا. ئه‌م داخوازه‌ش په‌سه‌ندی بارگای حه‌ق ده‌بێ و ده‌روێش و ژنه‌که‌ی هه‌ر له‌وێ ده‌مرن و هه‌ر له‌وێش ئه‌سپه‌رده ئه‌کرێن. جا ئازیزه‌که‌م ئوباڵت به ئه‌ستۆم هه‌رکات بۆ دیتنی زرێبار چوویت، یه‌ک دوو هه‌نگاوێک به‌ره‌و به‌رزاییه‌کانی خۆڕهه‌ڵات بڕۆ و گڵکۆی ده‌روێش زیاره‌ت بکه که به ئاهی ئه‌و زاڵم و مه‌زبه‌نه‌ی زوڵم نوقمی ئاو بوو.
بترسه له ئاهی ده‌روێشان که دڵ پڕ له جۆ‌شن
دوسه‌د تیری قه‌زایان پێیه مه‌ڵێ شڕه‌پۆشن
گه‌ر ببزوێن خۆش دێنه مه‌یدانی مه‌ساف
به ئیزنی حه‌ق به که‌وانی قه‌ده‌ر پڕ خرۆشن

دسته بندی: کوردی
آدرس کوتاه خبر: