حوسێن دووستی سرپەرست برنامە
سهرکهوتنی کەژوانانی گرووپی سەیران و زاگرۆس بۆ لووتکەی دەماوەند
١٢ی نیوەڕۆ بوو گەیشتینە بنکەی ٣ی دەماوەند. ئەوێ زۆر قەرەباڵغ بوو و بە ئەستەم توانیمان کەمپ لێدەین.
چوارشەمە ۵ی گهلاوێژ کاتژمێر ۴ی پاشنیوەڕۆ لە سنەوە ڕێ کەوتین. کاتژمێر ٧ گەیشتینە هەمەدان؛ لەوێ نانی ئێوارەمان خوارد و پاش پشوودانێک کاتژمێر ٢ی بەیانی گەیشتینە تاران و لە وێوە پاش سێ کاتژمێری تر گەیشتینە بەرەی باشووری دەماوەند کە بڕیار بوو لەوێوە هەڵکشێین.
پاش ٢٠خوڵەک پشوودان سواری لەندرۆڤەر بووین بەرەو "گووسفەند سەرا" کە ئەویش ٢ کاتژمێری تری خایاند و لەوێ نانی بەیانیمان خوارد و ۷:۳۰ پیادەڕەویمان دەستپێکرد. ١٢ی نیوەڕۆ بوو گەیشتینە بنکەی ٣ی دەماوەند. ئەوێ زۆر قەرەباڵغ بوو و بە ئەستەم توانیمان کەمپ لێدەین.
ئیدی کاتی نان خواردن و پشوو و نووستن بوو تا ١٢ی نیوەشەو.
١٢ی نیوەشەو هەموو دۆستانی هاوڕێمان لە خەو هەستاند و پاش خواردنی تۆزێک چێشت (سووپ)، کاتژمێر یهک هەڵکشان بەرەو لووتکەمان دەستپێکرد و بە یاریی خودا کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی هەینی ٦ی گهلاوێژ گەیشتینە لووتکە و هەموو ئەندامانی گرووپەکەمان به سەلامەت بە سەر لووتکەی دەماوەنددا سەرکەوتین.
پاش گرتنی چەند وێنەیێک بۆ بیرەوەری و خواردنی تۆزێک شیرینی گەڕاینەوە بەرەو بنکەی ٣.
کاتژمێر ٣ گەیشتینە ئەوێ. پاش نانی نیوەڕۆ لەوێشەوە بەرەو "گووسفەندسەرا" کەوتینە ڕێ.
دیسان لەندرۆڤەر و هەڵخە و داخەی تایبەتی خۆی تا گەیشتینەوە پاسەکەی خۆمان.
بە لەشی ماندوو، بەڵام ورەی بەرز و دڵی خۆشەوە گەڕاینەوە بۆ سنەی سەربەرز و بەم شێوەیە گەشتەکەمان کاتژمێر ١٠ی ڕۆژی شەمە ٧ی گهلاوێژ دوایی هات.
بە هیوای سەرکەوتنی زیاتر و تەندروستی بۆ هەموو ئەندامانی گرووپەکەمان و سەرجەم هاوواڵتیانی بەڕێز.
حوسێن دووستی سرپەرست برنامە
آدرس کوتاه خبر: