یادی ١٠٧ ساڵەی لە سێدارەدانی شێخ عەبدولسەلامی دووەم
ئەمڕۆ یادی ١٠٧ ساڵەی لە سێدارەدانی شێخ عەبدولسەلامی دووەمە.
شێخ عەبدولسەلامی دووەم لە ساڵی ١٩٠٨ شۆڕشی بارزانی هەڵگیرساند و بۆ یەکەم جار لە مێژووی کوردا کۆمـەڵێك داخوازیی نهتهوهیی روبەڕوی سولتانی عوسمانی کردەوە.
شۆڕشەکەی ٦ ساڵی خایاند، تا بە پیلانی
دوژمنان ١٠٧ ساڵ بەر لە ئێستا لە شاری موصل لە سێدارەدرا.
بەشێک لە چاکسازییەکانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی بریتی بوون لە:
- تێکدانی ڕێوڕەسمی ئاغایەتی و دابەشکردنی زەوی بەسەر جوتیاراندا
- نەهێشتنی مارەیی و بەشودانی زۆرەملی
دروستکردنی مزگەوت لە هەموو گوندەکاندا بۆ نوێژکردن و شوێنی کۆبوونەوە
- دانانی لیژنە لە گوندەکاندا بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری گوندەکان
شێخ عەبدولسەلام شێخ محەمەدی دووەم لە سەردەمی سیستەمی دەرەبەگایەتی دەوڵەتی عوسمانیدا، سیستەمێکی کۆمەڵایەتی مۆدێرینی لەو بەشەی کوردستاندا دامەزراند کە دوور بوو لە چەوساندنەوە.
کریس کۆچێرا نووسهری فهڕانسهوی له شێخ عەبدولسەلام به ناو باوکی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد ناوی بردووە.
لەو سەردەمەدا چوو بۆ سەردانی (سمایل ئاغای شکاک) و هەردووکیان چوون بۆ تفلیس و چاویان به نێردراوی قەيسەری رووس کەوت که ئەویش بەڵێنی یارمەتی و پشتگرتنی کوردیدا بۆ ڕزگاری له ژێر دەستی عوسمـانييەكان. له گەڕانەوەدا که ماڵاواییی له سمایلاغای شکاک کرد به گوندی "گەنگەچین"دا تێپەڕی.
سۆفی عەبدوللای خاوەنی ئەو گونده لێی پاڕایەوه که میوانی بێ، ئەویش به قسەی کرد و بوو به میوانی کە چی ئەو سوفى عەبدوللایه پیسترین تاوانی کرد.
شـەو شێخ عەبدولسەلام و هەرسێک پیاوەکانی گرت و دانی به دەست تورکانەوه له (سێرۆ) پارەی ئەم خیانەتەی خـۆی وەرگرت. شێخیان بـرده مووسل و پاش دادگەیییەکی گاڵتەیی، که سولەيمان نەزیف پێکی هێنا، خۆی و هەرسێ پاسەوانەکەی ڕۆژی ١٩١٤/١٢/١٤ لە سێدارە دران.