سەقز؛ ۳۱‌ی پووشپەڕی ۱٤۰۲ی هەتاوی
کۆڕی ڕێزلێنان لە تێکۆشان و چالاکی خاتوو موفیدەی مەزهەر
«سێ شانۆگەری بۆ منداڵان»، «تیتل و بیبل و هەدایە»، «بەسەرهاتی ئەو کابرا کاسە و کەوچکەکانی نەشۆرد»، «دەسێ گوڵ و دەسێ نێرگز»، سینه‌مان ئێدێن و... به‌شیک له به‌رهه‌مه‌کانی خاتوو موفیدەیه.

خاتوو مفیدە مەزهەر وەک ئەرکێک لە بواری منداڵاندا گەلێک کاری بە پێزی ئەنجام داوە.
لە بواری شانۆگەری و زیندوو ڕاگرتنی چیرۆک و فولکلۆر و بابەتی منداڵانی کوردی.
یادی تێکۆشەرەانی بواری پێنووس و خزمەت بە خاک و نیشتمان هەر دەم پڕ لە گەشە و نەشە و بەردەوام.
له‌و کوڕه‌دا فاتمه حیجازی، ساڵح سوزه‌نی، محه‌مه‌د ڕه‌سوڵی، دوکتۆر خالید ته‌وه‌کولی، ئێحسان ئه‌خه‌وان، ڕه‌سوڵ میرزاپوور، دوکتۆر شه‌هباز موحسینی، دوکتۆر شه‌ماڵ اسماعیل‌پور، که‌ریم دافعی، علی نادری، کامیل محه‌مه‌دجانی و ئه‌مین گه‌ردیگلانی به پێشکه‌شکردنی وتار و خویندنه‌وه‌ی شێعر هه‌ستی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و خاتوونه ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها خاتوو سوله‌یماننیژادیش په‌خشانێکی پێشکه‌شکرد.
خاتوو موفیده مەزهەر له ساڵی ۱۳۳۳ له سه‌قز له‌دایکبووه. کچی شێخ نافیع مەزهەر له شاعیرانی به‌ناوبانگی کوردستانه. ناوبراو پتر له 40 ساڵه له بوواری نووسین و له به‌شی منداڵان خزمه‌تی به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی کردووه.
آدرس کوتاه خبر: