شنبه، 8 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » وەرن قورئان بە کوردی بخوێنین

دوکتۆر هاشم هیدایه‌تی

وەرن قورئان بە کوردی بخوێنین

0
کد خبر: 1107

وەرن قورئان بە کوردی بخوێنین

قورئانی پیرۆز، وەرگێڕاوی مامۆستا هەژار بە تام و بۆنی تەواوی زاراوە کوردییەکانەوە دەتوانێ بۆ هەر کوردێک لە هەر ناوچەیێکی کوردەواریدا بەکەڵک بێت.
حاشا ناکرێت گەلی کورد زیاتر لە چواردە قەڕنە ژیانی خۆی ئاوێتەی بیرو بۆچوون و فەرمانەکانی قورئانی مەزن کردوە.
مێژوو دەڵێت زۆرینەی ئیمام و پێشەوا ئایینییەکانی سەدەکانی ئەوەڵی ئیسلام  عەرەب بووگن, لەسەرەتای هاتنی ئیسلام بۆ ناو هەر نەتەوەیێک مامۆستایانی ئەو نەتەوەش وتارەکانی خۆیان بە زمانی عەرەبی بۆ خەڵک خوێندوە. لەنێو کوردیشدا ئەوانەی خۆیان بە دەرس وێژو پێشەوای دینی زانیوە وتارەکانی خۆیان بە زمانی عەرەبی وتوە.  ئەمیشە شتێکی ئاساییە، چونکوو ئیسلام سەرەتا بۆ عەرەب هاتووەو و پێغەمبەری ئیسلامیش(سەلامی  خوای لێ بێ) عەرەب بوە و قورئانەکەیشی هەر بەزمانی عەرەبی نووسراوە و پێغەمبەریش جگە عەرەبی بە هیچ زمانێکیتر  قسە‌ی نەکردوە.
ئەمانە زۆر ئاساییە بە ڵام ئەوەی کە هەموو  ئەو موسڵمانانەی کە عەرەب نەوگن ناچار بکرێن بە زمانی عەرەبی لەگەڵ خودا قسە بکەن و بدوێن و حەتتا پاڕانەوەی خۆیشیان بە زمانی عەره‌بی تۆمار بکەن لەتەک عەقڵدا ناگونجێت. بۆیە چاوەڕوانی کراوە مامۆستاکانی هەر نەتەوەیەک فەرمایشتە عەرەبییەکانی خودا وەرگێڕنە سەر زمانی دایکییان و ئیزن نەدەن زمانی عەرەبی بە سەر زمانی گشت گەلە موسڵمانە  غەیری عەرەبەکاندا زاڵ ببێت.
مامۆستایانی کوردیش پاش زاڵ بوونی عەرەبەکان بەسەر ناوچە کوردییەکاندا بەرەبەرە و وردەوردە تێکۆشاون فەرموودەکانی قورئانی پیرۆز بکەن بە کوردی تا کوردیش باشتر  لە باسەکانی قورئان تێبگەن.
لە دوو سەدەی دواییدا تەرجەمە و تەفسیری قورئان بە زمانی کوردی لە لایەن زۆر لە مامۆستایانی پایەبەرزی کوردەوە دەستی پێ کراوە وەک: مامۆستا موحەممەدی خاڵ و مامۆستا مەلا کەریمی مودەڕڕیسی بیارە و هەندێ مامۆستای ناوداری تر. بەڵام حاشا ناکرێت لە نێو ئەو وەرگێڕاوانە ناودارترینیان خزمەتەکەی مامۆستا عەبدوڕرەحمانی شەرەفکەندی ناسراو بە هەژارە کە وەک ئەستێرەیێک لە ئاسمانی بڕواداری و فەرهەنگی و ئەدەبی کوردەواریدا دەدرەوشێتەوە.
قورئانی پیرۆز، وەرگێڕاوی مامۆستا هەژار بە تام و بۆنی تەواوی زاراوە کوردییەکانەوە دەتوانێ بۆ هەر کوردێک لە هەر ناوچەیێکی کوردەواریدا بەکەڵک بێت. هیوادارین دڵسۆزانی کورد و هۆگرانی مزگت تێبکۆشن لای هەر مەلایێک و لە کتێبخانەی هەر مزگەوتێکی کوردەواریدا چەن نوسخە لە قورئانەکەی مامۆستا هەژار بەدی بکرێت.
کەڵک وەرگرتن لە قورئانی کوردی لە لای کوردەکانەوە جیالەوەی خزمەتێکی گەورەیە بە زمان و ئەدەب و فەرهەنگی کوردەواری دەبێتە هۆی پتەو کردنی پێوەندی نێوان خوداو بەندە کوردەکانی. دیارە کوردی موسڵمان کاتێک بە زمانی دایکی خۆی لەگەڵ خوداو پەروەردگاری خۆی دەدوێت بە باشی تێدەگات چی دەڵێت و چی ئەژنەوێت!
لەو مانگە پیرۆزەدا رۆح و گیانی خومان ئاوێتەی قورئانەکەی هەژار بکەین و لەخوا بپاڕینەوە رۆحی ئەو خزمەتکارە دڵسۆز و بەبڕواو مەزنە بە جەننەت شاد بکاتەوە. ئامین
گەشە: کەناڵی تیلگرامی سەیدهاشمی هیدایەتی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید