دوا ئێوارەی سی و یەکی پووشپەڕی 2723 کوردی ڕێز لە تەمەنێک تێکۆشان و ئەرک و ماندوو بوونی خاتوونی کوردان و ڕێچکەی بەنەماڵەی پێنووس مامۆستا موفیدە مەزهەر کچی شاعیرەی گەورەی کورد، شێخ نافێع مەزهەر ناسراو بە شپرزە، گیرا.خاتوو مفیدە مەزهەر وەک ئەرکێک لە بواری منداڵاندا گەلێک کاری بە پێزی ئەنجام داوە.
لە بواری شانۆگەری و زیندوو ڕاگرتنی چیرۆک و فولکلۆر و بابەتی منداڵانی کوردی.
یادی تێکۆشەرەانی بواری پێنووس و خزمەت بە خاک و نیشتمان هەر دەم پڕ لە گەشە و نەشە و بەردەوام.
له‌و کوڕه‌دا فاتمه حیجازی، ساڵح سوزه‌نی، محه‌مه‌د ڕه‌سوڵی، دوکتۆر خالید ته‌وه‌کولی، ئێحسان ئه‌خه‌وان، ڕه‌سوڵ میرزاپوور، دوکتۆر شه‌هباز موحسینی، دوکتۆر شه‌ماڵ اسماعیل‌پور، که‌ریم دافعی، علی نادری، کامیل محه‌مه‌دجانی و ئه‌مین گه‌ردیگلانی به پێشکه‌شکردنی وتار و خویندنه‌وه‌ی شێعر هه‌ستی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و خاتوونه ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها خاتوو سوله‌یماننیژادیش په‌خشانێکی پێشکه‌شکرد.
خاتوو موفیده مەزهەر له ساڵی ۱۳۳۳ له سه‌قز له‌دایکبووه. کچی شێخ نافیع مەزهەر له شاعیرانی به‌ناوبانگی کوردستانه. ناوبراو پتر له 40 ساڵه له بوواری نووسین و له به‌شی منداڵان خزمه‌تی به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی کردووه.
