ئه‌م به‌یتانه له به‌زم و ره‌زم، یان له شیوه‌ن و زاری، به زمانی به‌یت وێژ خوێندراوه و تا ئێستا وه‌ک‌گه‌نجینه‌یه‌کی‌نه‌ته‌وایه‌تیبه ده‌ستی ئێمه گه‌یوه و هه‌لگیراوه. به‌یت هه‌ر وه‌ها سه‌باره‌ت به رووداوێکی گرنگ، ئه‌وین، دڵداری و یان باسی ئایینی هۆنراوه‌ته‌وه و پاراستوویانه.
به‌یت له کورده‌واریدا که‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تییه، که دانه‌ری ئه‌و به‌یتانه نه‌ناسراون و له رۆژگاری کۆنه‌وه ده‌ماوده‌م به گوێی ئێمه گه‌یشتوون.
ئه‌م به‌یتانه له به‌زم و ره‌زم، یان له شیوه‌ن و زاری، به زمانی به‌یت وێژ خوێندراوه و تا ئێستا وه‌ک‌گه‌نجینه‌یه‌کی‌نه‌ته‌وایه‌تیبه ده‌ستی ئێمه گه‌یوه و هه‌لگیراوه. به‌یت هه‌ر وه‌ها سه‌باره‌ت به رووداوێکی گرنگ، ئه‌وین، دڵداری و یان باسی ئایینی هۆنراوه‌ته‌وه و پاراستوویانه.
له ناو به‌یت وێژاندا، «عه‌لی به‌رده‌شانی» که به شێوه‌ی کرمانجی به‌یتی داناوه، زۆر ناسراوه.
یه‌کێکی دیکه له به‌یت وێژانی ناسراو، مه‌لا «حه‌مله کوێره». ئه‌م به‌یت وێژه له ساڵی 1357ی کۆچی دا مردووه. ناو براو خه‌ڵکی جوانڕۆ بووه، و زۆربه‌ی ژیانی له شه‌ڕدا رابواردوه. مه‌لا حه‌مله پیاوێکی نه‌خوێنده‌وار و کوێر بووه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌یت وێژێکی وریا و تێگه‌یشتوو بووه، و گه‌لێ له سووره‌کانی قورئانی پیرۆزی له به‌ر بووه، خه‌ڵک له کاتی قسه کردن دا نازناوی “مه‌لا” یان بۆ به کار هێناوه و پێیان ئه‌وت «مه‌لا حه‌مله».
به‌یته‌کان ئه‌کرێته چوار به‌شه‌وه:
یه‌که‌م: بریتی یه له به‌یتی دڵداری، که به‌سه‌رهاتی رووداوی دڵداران، ئه‌گێڕێته‌وه. وه‌کو: به‌یتی مه‌م و زین، خه‌ج و سیامه‌ند، خورشیدوخاوه‌ر، لاس و خه‌زاڵ، میر و وه‌فا، فه‌رهاد و شیرین، گوڵناز و که‌لاش، له‌یلا و مه‌جنوون، وه‌نه‌وش و به‌ڕه‌زا، یوسف و زولێخا.
دووهه‌م: به‌یتی خواناسی، که له‌وه‌دا سه‌باره‌ت به خواناسی و رۆژی په‌سڵان و کرده‌وه‌ی چاک و رووداوی پیاو چاکان باس کراوه.
وه‌کو: به‌یتی ئیمام حه‌مزه، حه‌مه حه‌نیفه، زه‌مبیل فرۆش، شێخ عوبه‌یدوڵلای شه‌مزینان، شێخ عه‌بدولقادر، مزگه‌وت و میرزا، ئه‌سپی ڕه‌ش.
سێهه‌م: به‌یتی شه‌ڕ و شۆڕ، که له‌ودا باسی رووداوه‌کانی مێژوویی و شه‌ڕه‌کان ئه‌کات. وه‌کو به‌یتی قه‌ڵای دمدم، له‌شکری، به‌درخان پاشا، دوانزده سواره‌ی مه‌ریوان، سواری جوانڕۆ، شای زه‌ند، شۆڕه لاوی زه‌ند، گه‌نج خه‌لیل پاشا، نادرشا، نادرنامه، میری ره‌وه‌ندی.
چواره‌م: به‌یتی داوه‌ت، که ئه‌م به‌یتانه له کاتی زه‌ماوه‌ن و گۆبه‌ند وداوه‌تدا، ئه‌خوێنرێته‌وه. واته: له کاتی هه‌ڵپه‌رین دا ئه‌خوێنرێته‌وه. وه‌کوو به‌یتی: شه‌م و شه‌م زین، ئاسکۆڵه، ئایشه گوڵ، ئاگری، باوانم، بوڵبوڵ، پیرۆزه، جوڵندی، سیاچه‌مانه، شه‌مێ شه‌نگه، فریشته، که‌ویار، گوڵه زه‌رد، میرانه، وه‌نه‌وشه، یاس گوڵ و یاری.
هه‌ندێ له‌م به‌یتانه وه‌کو به‌یتی سه‌عید و میر سه‌یفه‌ددین به‌گ، زۆر درێژه و ناوه‌رۆکی زۆربه‌ی به‌یته‌کان رووداوه‌کانی مێژوویی و کاره‌ساتی ناوخۆی کوردستان و به سه‌رهاتی پیاوه گه‌وره‌کان و رووداوی دڵداران ده‌گێڕته‌وه.
ناوی دانه‌رانی هه‌ندێ له به‌یته‌کان:
عه‌لی به‌رده‌شانی، ئه‌حمه‌دی کوێر، له‌شکری، خه‌مه ئاسمانی، قاسم هه‌وشاری، هه‌لکه‌تی و خزنال، حه‌مه به‌نگینه، مامه شێره، حه‌سه‌ن سووتاو، به‌شیر به‌گ، فه‌تتاح به‌گ، حوسین که‌ینله، میرزا بایه‌زید، سۆفی شه‌ریف، عه‌لی به‌گ، حه‌مه سوور، جیهانگیربه‌گ، حاجی ئه‌حمه‌د ڕه‌ش، حه‌مه‌دی ئاغا و ڕه‌حمان به‌کری موکری.
هه‌ندێکیش له‌و به‌یتانه کۆ کراوه و له لایه‌ن مامۆستا محه‌ممه‌د تۆفیق وێردی، مامۆستا حاجی جوندی، مامۆستا قه‌ناتی کوردۆ، مامۆستا عوبه‌یدوڵڵای ئه‌یوبیان، مامۆستا قادری فه‌تتاحی قازی، کاک عه‌بدولحه‌میدی حوسێنی کۆ کراوه و له چاپ دراون.
به‌یت، به نرخ ترین هونه‌ری کورده که پڕه له ره‌مز و سومبول، له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرداران و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان، راسته‌وخۆ، مانای ئه‌و هونه‌ره پێ نه‌زانن، هونه‌رمه‌ندی کورد ده‌ردی خۆی زۆرتر له چوار چێوه‌ی ره‌مز گوتووه.
به‌یت بێژ له گێڕانه‌وه‌ی خۆیدا وا باسی قاره‌مانی چیرۆکه‌که‌ی ده‌کا که گوێگره‌کان به ته‌واوی له گه‌ڵ قاره‌مانه‌که‌دا ئاشنا ده‌بن، چونکه ئه‌وه‌ی به‌یت بێژ ده‌یڵێ، له قووڵایی ناخ و سه‌رچاوه‌ی ده‌رونیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، که به ده‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌ستی ته‌واوی جه‌ماوه‌ر له ماوه‌ی مێژوو دایه. هه‌ر چه‌ن رواڵه‌تی زۆرتری به‌یته‌کان ئه‌وین و دڵدارییه، به‌ڵام له راوه‌ستاوی و سه‌ربه‌ستی قاره‌مانه‌کان به‌رانبه‌ر به زوڵم و زۆر ده‌دوێ. له زۆرتری به‌یته‌کاندا، له نێوان دوو ئه‌وینداردا، هه‌میشه شتێک وه‌ک دڕک په‌یدا ده‌بێ که ده‌بێته له‌مپه‌رێک، له بۆ به‌یه‌ک نه‌گه‌یشتنی ئه‌وینداران. یاکوو پیاوێکی خوێڕی قاره‌مانی داستانه‌که ده‌کوژێ و ته‌واوی هه‌وڵ و تێکۆشان و مه‌ردایه‌تی قاره‌مان به فێڕۆ ده‌چێ و گریان و قوڕ پێوان جێی ده‌گرێته‌وه.
له زۆربه‌ی به‌یته‌کاندا قاره‌مان ده‌گاته ئه‌و په‌ری توانا، ئازایه‌تی، پیاوه‌تی، له خۆ بوردوویی، فیداکاری و ...، به گشتی که‌سایه‌تی تایبه‌تی ده‌ده‌ن به قاره‌مان. ئه‌گه‌ر به وردی له نێوه‌رۆکی به‌یته‌کان بڕوانین، بۆمان روون ده‌بێته‌وه که ته‌واوی ئه‌م ئازایه‌تی و زاڵ بوون به سه‌ر زۆرداراندا، بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی میللی یه. یان له به‌یتدا ته‌واوی که‌م و کووڕی و هیوا و ئاواتی میللی له که‌سایه‌تی قاره‌ماندا خۆی ده‌نوێنێ.
زۆر جار به‌یت ڕه‌نگی ئه‌فسانه به خۆیه‌وه ده‌گرێ، یان به واته‌یه‌کی تر ئه‌و ده‌مه‌ی قاره‌مانی به‌یت، تێک ده‌شکێ و ناتوانێ به‌و چه‌شنه‌ی که ده‌یه‌وێ به ئامانجی خۆی بگا، له خه یاڵدا که‌م و کووڕییه‌که ی خۆی قه‌ڕه‌بوو ده‌کاته‌وه و به ئه‌فسانه و خه‌یاڵ په‌نا ده‌با، بۆ پاراستنی حوورمه‌ت و دیفاع له که‌سایه‌تی خۆی به چه‌شنێکی خه‌یاڵی و به هێزێکی جادوویی، ته‌واوی فڕ وفێڵه‌کانی دوژمن به‌ر په‌رچ ده‌داته‌وه.
له زۆرتری به‌یته‌کان حاکم یان پاشا، لیباسی پڕ شکۆی خۆی وه‌لا ده‌نێ و جلی فه‌قیرو هه‌ژاران ده‌کاته‌وه به‌ر و خۆی له رێزی ئه‌وان‌دا دا‌ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنێ که، که‌سایه‌تی قاره‌مان له جل و به‌رگی به نرخ و رازاوه‌دا دیاری ناکا، به‌ڵکوو که‌سایه‌تی یه‌کی به‌رز و نه‌گۆڕاوه و ئه‌مه که‌سایه‌تی یه‌کی ڕاستی یه، نه‌ک خه‌یاڵی.
«هووشه‌نگ جاوید» لێکۆڵه‌ری مۆسیقای ناوچه‌یی سه‌باره‌ت به به‌یت بێژی له نێوان کورده‌کانی رۆژئاوای ئێران دا ده‌ڵێت: به‌یت هه‌ندێ جار(هجایی) یه و جار جاریش(مڵراع) ێک له به‌یت ڕه‌نگه درێژتر یان کورت‌تر له پێشووی بێت.
هه‌ر وه‌ها سه‌باره‌ت به پله‌ی به‌یت بێ‌ژان له ناوچه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا تا ئیسلام ئاوای کرماشان وتوویه: که به‌یت بێ‌ژان به به‌شداری سه‌رۆک و فه‌رمانده‌کانی پێشوو و هه‌ر وه‌ها کۆڕ و کۆ بوونه‌وه‌کانی خه‌ڵکی، خاوه‌نی رێز و شکۆ بوون، هه‌ندێ جار به چه‌شنی ئاسایی، به‌یتێکی نوێیان سه‌باره‌ت به سه‌رۆکێک یا ئه‌ویندارێکی خه‌باتکار و... ده‌خوڵقاند و پاشان به‌ره به‌ره ده‌مایه‌وه و به‌یت بێ‌ژان و باڵوره بێ‌ژان بێ ته‌گه‌ره و بێ ترس له هه‌ر شوێنێک دا بێت، گۆرانی یان ده‌چڕی، چوونکه که‌س لێیان تووره نه‌ده‌بوو، هه‌ر وه‌ها سه‌باره‌ت به مێژووی ئه‌م به‌یتانه مامۆستا جاوید رایگه‌یاند:
سێ که‌س له زانایانی مۆسیقای کوردی که بریتین له:
1ـ مامۆستامه‌لا جه‌میل ئه‌فه‌ندی ڕۆژبه‌یانی
2ـ دوکتورعیزالدین مسته‌فا ره‌سووڵ
3ـ مامۆستا جه‌بار جه‌باری
روانگه‌یان ئه‌وه‌یه که: هه‌ندێ له گۆرانی و ئاوازی به‌یته‌کان مێژوویه‌کی زۆر کۆنیان نییه و زۆربه‌ی به‌یته به جێ ماوه‌کان، له ناوچه‌ی گه‌رمیان واته: که‌رکووک، تاڵه‌بان، جه‌باری، ئاڵیاوه، گوندی قادر که‌ره‌م و ده‌شتی زه‌نگنه، به‌یته‌کان ده‌زانن. و ده‌ڵێن: به‌یته‌کانی(قه‌تار و خاوکه و ئای ئای ـ ئه‌ڵلا وه‌یسی و.. له‌م ناوچه‌یه سه‌ریان هه‌ڵداوه.
له درێژه‌دا رایانگه‌یاند: گرینگ‌ترین ناوچه‌کانی باو بوونی به‌یت له رۆژئاوای ئێران، ناوچه‌کانی مه‌هاباد، بۆکان، سه‌رده‌شت، کرماشان و ئیلامه.
شاره‌زایانی مۆسیقای ناوچه‌ی کرماشان و ئیلام بروایان ئه‌وه‌یه:
که ده‌قی ئاوازه‌کانی به‌یت له 500 ساڵ به‌ر له ئێستا له لایه‌ن که‌سێک به ناوی «خه‌سره‌و فیرووزخان» که له مه‌کته‌ب خانه‌ی که‌سێکی زه‌نگه‌نه‌یی به ناوی «ته‌یموور» به‌یتی ده‌چڕی، دانراوه و پاشان ده‌چێته شاره‌زوور، ده‌بێته هۆی گه‌شه پێدانی به‌یت بێژی.
ئه‌م لێکۆڵه‌ره سه‌باره‌ت به به‌یت بێژی له نێوان کورده‌کانی باکوور و رۆژهه‌ڵاتی ئێران(کرمانجی باکوور) ده‌ڵێ:
‘‘شوێنی ژیانی کرمانجه‌کانی باکوور له ناوچه‌ی ته‌ڕگه‌وه‌ر و مه‌ڕگه‌وه‌ر له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، تا گیلان، مازه‌ندران، تاران، گوڵستان و تا شوێنی ساڵح ئابادی توربه‌ت جام، به‌ربڵاوه.’’
به‌یت له نێوان کورده‌کانی خۆراسان، به چه‌ند جۆر خۆی ده‌نوێنێ، له لقه‌کانی حه‌ماسه بێژی، به‌یته‌کانی کرمانجی باکووری له ئاستی سیسته‌می ئه‌ده‌بییه‌وه له گرووپی دووهه‌من، که له به‌رانبه‌ری و یه‌کسانی (مڵراع) زۆر رێک و پێکن، بۆیه به‌خشیه‌کان (کورده‌کانی خۆراسان) له کاتی خوێندنی به‌یت ده‌ست ده‌ده‌نه ئافراندنه‌وه.
له کۆتایی دا وتی: به‌یت بێ‌ژان بو به‌ڕێوه بردنی به‌یته‌کانی کوردی چ له رۆژهه ڵات و چ له رۆژئاوا و باکووری رۆژهه‌ڵات … هه‌موویان له ئاستی، سروشت که‌ڵک وه‌رده‌گرن. بۆن و به‌رامه‌یان له باخ و گوڵستان به‌هره‌مه‌نده و ناوه‌رۆکی ئه‌وان له قووڵایی چه‌مه‌کان و دوڵه‌کان، بیره‌وه‌ری له خه‌م و په‌ژاره و لابردنی ره‌نج و ده‌رده. و جوانیه‌که‌ی له سروه‌ی چیاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به‌م چه‌شنه گه‌نجینه‌یه‌کی پڕ بایه‌خ له رابردووی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه نگی وڵات پێک دێنێت.
به‌شه‌کانی به‌یتی کوردی
به‌یت به‌شێکی گرینگ له فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بیاتی کوردی پێک دێنێ که نووسه‌ر یان دانه‌ریان نه‌ناسراون و سینگ به سینگ، ده‌یان و سه‌دان ساڵ گه‌ڕاون و به ده‌ست ئێمه گه‌یشتوون.
به‌یتی کوردی سێ جۆرن:
1ـ هۆنراوه و شێعر وه‌ک: به‌یتی دمدم، که به شێوه‌ی کلاسیکه و به‌یتی گوڵێ، که له سه‌ر شێوه‌ی شێعری نوێیه.
2ـ په‌خشان: وه‌ک به‌یتی “مه‌ڕزینگان”.
3ـ تێکه‌ڵاوێک له شێعر و په‌خشان وه‌ک: به‌یتی حوسه‌ین چاوپان.
له باره‌ی نێوه‌رۆکیشه‌وه به‌یته‌کان چۆار جۆرن:
به‌یتی مێژوویی وه‌ک: به‌یتی دمدم.
به‌یتی رامیاری وه‌ک: به‌یتی ناجی عومه‌ر.
به‌یتی فه‌لسه‌فی وه‌ک: به‌یتی زه‌نبیل فرۆش.
به‌یتی وه‌سفی وه‌ک: به‌یتی گوڵێ.
به‌یتی ئاشقانه وه‌ک: به‌یتی خه‌ج و سیامه‌ند.
به‌یتی ئازایه‌تی و حه‌ماسی: به‌یتی سه‌یده‌وان.
به‌یتی پێکه‌نینی وه‌ک: به‌یتی که‌رێ و به‌یتی مشک و ئاشه‌وان.
ئه‌و به‌یتانه‌ی که به زاراوه‌ی سۆرانی دانراوه به پێی پیتی رێزمانی کوردی ئه‌مانن:
( ئـ) ـ ئازیزه‌ـ ئاغای به‌میزه‌ریان ـ ئاو ڕه‌حمان پاشای به‌به ـ ئایشه خان ـ ئایشه گوڵ ـ ئه‌حمه‌دی شه‌نگ ـ ئه‌سپی ڕه‌ش ـ ئه‌هنه ساو به هنه‌سا ـ ئیمامی هه‌مزه.
( بـ) ـ بارام و گوڵئه‌ندام ـ برایمۆک ـ برایمی مه‌لا زیندنیان ـ برزو و فه‌ڵامه‌رزـ به‌هاره‌ـ به‌هنه ساـ باپیر ئاغای مه‌نگوڕـ بیژه‌ن و مه‌نیژه.
( پــ) ـ پیرۆز ـ پیره‌ار ـ پیوازان.
(تــ) ـ تفه‌نگ ـ ترکان ـ تیری دڵداری.
(جـ) ـ جووله‌کان ـ جوامێر و دایکی ـ جوڵندی ـ جه‌هانگیر و رۆسته‌م.
(حـ) ـ حه‌زره‌تی ئیسماعیل.
(د) ـ دوو برالان.
( ر) ـ رێوی.
(سـ) ـ سمکۆ ـ سیسه‌بان.
(شـ) ـ شانامه ـ شای جندۆکان.
(عـ) ـ عه‌بدوڕه‌حمان ـ عه‌لی و پیرێژنی شایه‌رـ عه‌لی و شایی و هه‌ڵپه‌رکێ.
(فـ) ـ فه‌قێ ئه‌حمه‌دی دارشمانه.
(کـ) ـ که‌وشی ڕه‌ش - کیسه‌ڵ.
(مـ) ـ مه‌لا خه‌لیل گوڕه‌مه‌ڕی.
(هـ) ـ هه‌نار.
جه‌نگ نامه‌ی که‌هیا پاشا ـ جه‌نگ نامه‌ی هه‌ورامان ـ چیغ و زێڕین ـ خوازی ـ خواز‌و کانه‌بی ـ خواز‌و عمان ـ خورشید و خاوه‌ر ـ خورشید و خه‌رامان ـ خه‌ج و سیامه‌ند ـ خه‌لیل پاشا ـ خه‌یاڵ ـ درکان ـ دم دم ـ دوازده سواره‌ی مه ریوان ـ رۆسته‌م و زۆراو ـ رۆیشتنی عه‌لی بۆ مه‌رگه ـ ره‌مه‌زان و عه‌لی ـ زرێبار ـ زه‌نبیل فرۆش ـ زه‌ینه‌ڵ و گوزه‌ل ـ سام سام ، سایل ـ سواروی ئایشه‌گوڵ ـ سواروی سنجانی ـ سه‌عید و میر سێوه‌دین به‌گ ـ سه‌نجه‌ر خانی نه‌رانی ـ سه‌یده‌وان ـ شاکه و مه‌نسوور ـ شۆڕ مه‌حموود و مه‌ڕ زینگان ـ شه‌ریف و شیرین ـ شه‌م و شه‌مزین ـ شه‌و و نیوه شه‌و ـ شێخ فه‌رخ و خاتوون ئه‌ستێ ـ شێخ مه‌ند و شێخ ڕه‌ش ـ شێخی سه‌نعان ـ شیرین و فه‌رهاد ـ عوسمان پاشای به‌به ـ عه‌زیز و کوبرا - عه‌لی به‌رده‌شانی و دڵداری ـ عه‌لی و سێ براده‌ری ـ قه‌ڕ و گوڵه‌زه‌ر ـ کاکه‌میر و کاکه شێخ ـ که‌ڵ و شێر ـ گوڵناز و که‌لاش ـ گه‌لۆ ـ گه‌نج خه‌لیل پاشا ـ لاس و خه‌زاڵ ـ له‌شکری ـ مه‌م و زین ـ میهر و وه‌فا ـ ناسر وماڵ ماڵ ـ وه‌نه‌ش و به‌ڕه‌زا ـ هه‌مزه ئاغای مه‌نگوڕ ـ یای ئه‌ستێ ـ یوسف و زوڵێخاـ یوسف و سه‌لیم ـ ئازیزه ـ مه‌می ئالان ـ میرزا قه‌ڵای خاو ـ زه‌ینه‌ڵ به‌گ، ته‌نیا به‌شێکن له هه‌مووی ئه‌و به‌یتانه‌ی که به ئێمه گه‌یشتوون.
دیاره به‌یتی کوردی زۆر زیاتر له‌مانه‌ن، که ناویان هاتووه و ئێستا به داخه‌وه هه‌ندێکیان فه‌وتاون.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ڕۆژان ساڵی سێهه‌م ژماره 46 / شه‌ممه 20ی پوشپه‌ر 1394
آدرس کوتاه خبر: