هۆی ئاگرتێبه‌بوونه‌که‌یش تاکو ئێستا نادیاره و ده‌م و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان له‌مباره‌یه‌وه سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ن.
بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەی سروشتیی کوردستان رایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە دارستانه‌کانیی مەریوان کۆنتڕۆڵ کرا.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری رۆژان، بێهزاد شەریفی ڕایگه‌یاند: ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی مەریوان دوای سێ روژ کووژایه‌وه.
شەریفی وتی: به داخه‌وه زورتر له ۱۶۵ هێکتار له ۶ شوێن له دارستانه‌کانی مه‌ریوان سووتان.
وتیشی جیا له هه‌ڵمه‌تی خۆبه‌خشانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه و کاربه ده‌ستانی رێکخراوه ده‌وڵه‌تی و مه‌دنیه‌کان و ژینگه‌پارێزان له‌سه‌ر داوای فه‌رماندار و پارێزگای کوردستان هه‌لیکوپترێکیش له کووژانه‌وه‌ی ئاگره‌که به‌شدار بوون.
شەریفی رایگه‌یاند به داخه‌وه زۆربه‌ی داره‌کانی ناوچه‌ی «پیله» و «کانی میران» سووتان. هۆی ئاگرتێبه‌بوونه‌که‌یش تاکو ئێستا نادیاره و ده‌م و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان له‌مباره‌یه‌وه سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ن.
وتیشی ئه‌گه‌رچی ئاگره‌که کۆنترۆڵ بووه به‌ڵام له بڕێ شوێن ئاگره‌که تیژه و به هه‌ڵکردنی با ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌یه. بویه له هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە و خەڵکی ناوچەکە داوا ئه‌که‌ین که‌مته‌رخه‌م نه‌بن له ئاست ئه‌م کاره‌ساته.
شەریفی رایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان دوای سێ رۆژ لە ناوچەی کەڵکە جان، دارسەیران و پێڵە کۆنترۆڵ کرا.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا که هه‌ڵمه‌ته‌کانی بۆ پاراستنی دارستانه‌کان جێگه‌ی سه‌رنجه به ئاماژه به پانتایی ئاگره‌که ڕایگه‌یاندووه زۆرتر له 400 هێکتار له دارستانه‌کان سووتاون و زیانێکی زۆریش به ژینگه و له‌وڕگاکان گه‌یشتووه.
وێنه‌کان: به‌ختیار سه‌مه‌دی
آدرس کوتاه خبر: