ئه‌م كێوه كه‌رفتوو شێوه به هۆی نزیكی و ڕێگه‌ی حازر و ده‌موده‌ست، ده‌توانێ به لێدانی كه‌مپی حه‌وانه‌وه و شوێنه خزمه‌ت گوزاریه‌كان ببێته شوێنی تایبه‌ت به وه‌رزشوانانی شاخ و ئاواته‌خوازانی به‌رده‌وانی.
به‌رهه‌یوان و شانشینی باڵووقایه یان به‌رده‌هه‌نگان ده‌شتێك و سه‌یوانێكه به پانتای ده‌شتی به‌رینی ئه‌حمه‌دئاوای سه‌را له به‌ر لووتی سقز و بۆكاندا، ئه‌م پشتێنه به‌ردینه خواكرده ده‌ڵێی وه‌ستایه‌كه‌ی كارامه دیانه به‌رد و تێزه‌ی وردی به دانسته له بان یه‌ك هه‌ڵچنیوه تا به چه‌قی ئاسماندا هه‌ڵبچێ. سروشت كردێكی شه‌نگاڵه و شێوه كه‌رفتووێكی ڕه‌نگاڵه‌یه و نزیكترین شوێن به ناوه‌ندی شار و ئاوه‌دانی و لكاو به ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی و شاده‌ماری باژێڕه‌كانه‌وه‌یه.

ئه‌م شێوه ئه‌شكه‌وته وه‌ك دیوارێكی كێشراو و هه‌ڵچوو به جوانی له ڕاده‌به‌ده‌ر، هۆده‌ی شێوه كه‌ندراوی زۆری تێدایه.

باڵووقایه یان به‌رده‌هه‌نگان جگه له شوێنه‌وارێكی جوانی سروشتی، له‌م سه‌رده‌مه‌دا به چه‌ند هۆیه‌كی دیكه‌وه كه‌وته‌ته جێی سه‌رنج:
١- جێی ژیانی هه‌ڵۆی ده‌گمه‌نی باڵزه‌رده.
٢- به هۆی هه‌بوونی به‌ردی خۆرسك و درێژ كۆڵه‌ی ساف ولووس و تاقه‌جانی تایبه‌ت و دیواره‌شێوه، پاساره‌ی به‌رین و كه‌وانه‌كردوو . به‌رده‌وانه‌كان حه‌ڵقه و زنجیره‌یان لێ دامه‌زراندووه بۆ به‌رده‌وانی و وانه گوتنه‌وه و ڕاهێنان.
٣- به هۆی ڕێگه پێچه‌ڵپێچ و ته‌نگه‌بردی زۆره‌وه، شاخه‌وانان بۆ ڕاهێنان و فێربوونی ڕه‌ت بوون و سه‌ركه‌وتن له كۆڵانه‌به‌رد و رێگه به‌ردی ئه‌سته‌می سه‌ر ڕێگه‌ی شاخ، وانه و خولی گرێلێدان و حه‌شاره‌لێدان له‌وێ به‌ڕێوه‌ده‌بن.
٤- داوێنی باڵووقه و كڵاوه‌ی باڵاقوویه و نێوقه‌دیشی ته‌ژی له جوانییه. سروشتی جوان و خواكرد و كانیاو و كوول ومه‌ڕانی به‌رده‌م دیواره و پشتێنی باڵاقوویه دیمه‌نێكی جوانی گه‌شت وگوزاری داوه به گوندی "ئه‌حمه‌د ئاوای نزیك ئه‌م پشتێنه به‌ردینه.
٥- ئه‌م كێوه كه‌رفتوو شێوه به هۆی نزیكی و ڕێگه‌ی حازر و ده‌موده‌ست و بێ كێشه، ده‌توانێ به لێدانی كه‌مپی حه‌وانه‌وه و شوێنه خزمه‌ت گوزاریه‌كان ببێته شوێنی تایبه‌ت به وه‌رزشوانانی شاخ و ئاواته‌خوازانی به‌رده‌وانی.

آدرس کوتاه خبر: