سڵامێ تایبه‌ت پێشکه‌ش به دایک و باوکگه‌لی خۆشه‌ویست. سڵامێ تایبه‌تتر پێشکه‌ش به دایک و باوکی هێژا و دلۆڤانی خۆم.
سڵامێ تایبه‌ت پێشکه‌ش به دایک و باوکگه‌لی خۆشه‌ویست. سڵامێ تایبه‌تتر پێشکه‌ش به دایک و باوکی هێژا و دلۆڤانی خۆم.
له خوا ده‌پاڕێمه‌وه ته‌واوی دایک و باوکگه‌ل له ده‌رد و ئازار و جه‌فای ڕۆژگار به‌دووربن و دایک و باکی نازدار و خۆشه‌ویستی منیش به دوور بن له هه‌موو ده‌رد و به‌ڵا و په‌ژاره‌یێک چون به‌ڕاستی هه‌موو سه‌رکه‌وتن و ئازایه‌تیمان له ئازایه‌تی و دڵسۆزی دایک و باوکه زه‌حمه‌تکێشه‌کانمانه.
سه‌ری کڕنۆش داده‌نه‌وێنم بۆ مانگ و خۆره‌تاوی ئاسمانی ژینم، دایک و باوکی بێ وێنه و ئێژام سالاره‌ژنی کورده‌واری خاتوو شه‌هین دایکی ئازیزم و شێری ژیانم کاک ره‌حیم باوکی نازدارم.
سوێندم به سۆزی دڵی خه‌مینم؛ هه‌رچی ده‌نگی خۆش له دنیادا هه‌یه کۆبکرێته‌وه به قه‌د یه‌ک چرکه ده‌نگی لایه‌لایه‌ی دایکم که له منداڵیه‌وه به گوێما ده‌یچرپاند و به ده‌نگی ناسک و به‌سۆزی ئوقره‌م ده‌گرت و به هێمنی له سه‌ر سینگی خه‌و ده‌میبرده‌وه به‌لامه‌وه جوانتر و ناسک‌تر نیه و نابێ:
هه‌ی ئه‌ڵڵا، ئه‌ڵڵا ڕۆڵه‌گیان ئه‌ڵڵا
ئه‌ڵڵاو بۆ ئه‌یژم خه‌و بتواته‌وه
فریشته‌کان به‌خێیر خه‌وه‌رت که‌نه‌وه
هه‌ی ئه‌ڵڵا، ئه‌ڵڵا کۆرپه‌ی نازدارم
ئه‌ڵڵاو بۆ ئه‌یژم هه‌تا به‌یانی
ڕۆڵه‌م داگه ده‌س غه‌وس گه‌یلانی...
رۆڵه لای لای لای لای لای ڕۆڵه‌ی شیرینم لای لایی
ژیر به‌وه ڕۆڵه‌ی‌ی ژیر و جوانم
له داخی لانک ده‌گری ده‌زانم
ده‌ڵێی بۆ حه‌بسم بۆ ده‌سته به‌سته‌م
به‌و به‌ند و حه‌بسه من جه‌سته خه‌سته‌م
له نێو کورد نه‌بێ ده‌سرازه نییه
ئه‌و به‌ند و قوڵف و قه‌ڕازه چییه
رۆڵه من بیرم له تۆ زیاتره
ده‌سرازه و لانک بتبێ چاتره
هه‌ی لایه لایه ڕۆڵه لای لایه . . .
دیسان سوێندم به سۆزی دڵی خه‌مینم، ده‌نگ و مووسیقا و کۆنسێرتی هیچ گۆرانیبێژێکی دنیا به‌لامه‌و به قه‌د یه‌ک چرکه گۆرانی «سوخمه نارنجی»، «له‌یلێ» و... به ته‌قه‌ی قاوه‌سینی و ده‌نگی باوکی خۆشه‌ویستم له گوێما خۆشتر و جوانتر نیه‌و نابێ.
چیرۆک و نووسراوه‌ی هیچ نووسه‌ر و چیرۆکنووسێ به‌قه‌د چیرۆکی «باخه هه‌نارێ»، «تتیل و پتیل و ڕه‌واکێ»، «پاوشای مشکه‌کان»، «گورگانه شه‌وێ» و... له دڵما ڕیشه‌ی نه‌کوتاگه و جێگر نه‌وگه و نابێ.
دانیشتن له سه‌ر ڕان و باوشی باوکم کاتێ به‌ده‌م نازکێشان و ورده ماچه‌وه چیرۆکی باخه هه‌نارێ و دێوه‌که و ده‌یان چیرۆکی خۆشی دیکه‌ی بۆمان ئه‌گێڕایه‌وه، جوانترین و شیرین‌ترین بیره‌وه‌ریه‌کانی سه‌رده‌می منداڵیمن.
به‌ڵێ ئازیزان؛ له مێژه‌وه دایک و باوکگه‌لی کورده‌واری به لای‌لایه و چیرۆک و قسه‌ی جوان و ئامۆژگاری و په‌ند و مه‌ته‌ڵ، منداڵیان به خێو کردوه و به‌خێو ده‌که‌ن. بۆیه ڕ‌ه‌حم و خۆشه‌ویستی منداڵیش به‌رانبه‌ر به دایک و باوک زۆرتر بوو و ڕێز و حورمه‌ت و ئه‌وین له بناغه‌ی دڵ و گیاندا ڕیشه‌ی ئه‌کوتا و باڵای ئه‌کرد. ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی کایه وهه‌ڵتیقان و گه‌مه کردن به کوردی بوو.
کوڕ و کچ له کووجی و کۆڵان به‌ده‌ور یه‌کا جه‌م ئه‌بوونه‌وه و به چووزان و هه‌لووکان و قه‌مچان و خه‌تبازی و ئاسمان چێته‌وری و قولوولوولوو و چاوشاره‌کێ و تۆپان و هه‌ڵماتان و تیران و چاڵان و که‌وشه‌ک و گوێزان و گورزان و... هه‌تا شه‌و به دڵ‌پاکی و چاوپاکی پێکه‌وه کایه و هه‌ڵتیقانیان ئه‌کرد و به‌شه‌وگه‌لا به مێوانه‌واری به‌ده‌ور یه‌کا کۆئه‌بوونه‌وه به قسه‌ی خۆش و حه‌کایه‌ت و مه‌ته‌ڵ و گاڵته و پێکه‌نین و کایه‌گه‌لی هێمن و تایبه‌ت به شه‌و و ده‌بڵنه‌بازی و ته‌خته‌نه‌رد و هه‌تۆڵ مه‌تۆڵ و گۆروابازی و... شه‌وگاریان ڕاده‌بوارد.
هه‌روه‌ها جوانترین و ڕازاوه‌ترین جل و به‌رگی گه‌ڕه‌ک و شه‌قام و کووجی و کۆڵان و پڵاوخوه‌ری و شایی و زه‌ماون ڕه‌سه‌نترین جل و به‌رگه کوردیه‌کان وه‌کوو: کڵاوفه‌یس و کراس و که‌وا و سوخمه و کوڵه‌نجه و سه‌قزی و سه‌ڵته و چارۆکه و پشتوێن و لفکه‌وسۆرانی و چۆخه‌وڕانک و کڵاش و فه‌رنجی و مه‌ره‌ز و... بوو.
هه‌روه‌ها ناونیان مناڵ یه‌کێ له ئه‌رکه به‌رچاوه‌کانی دایک و باوکگه‌ل بوو که ئه‌گه‌ڕان به شوێن جوانترین و پڕماناترین ناوه کوردیه‌کانا بۆ جگه‌رگۆشه‌که‌یان هه‌ڵیبژێرن. بۆیه ته‌نانه‌ت منداڵانی سه‌رده‌می پێشوو هه‌ستی کوردایه‌تی و که‌سایه‌تی خۆیان باشتر ده‌ناسی و به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه و شار و وڵات ئه‌مه‌گناس و نیشتمانپه‌روه‌ر و ڕۆشنبیر و وریا بوون و پاراستنی که‌سایه‌تی خۆیان له پێناو پاراستنی نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و هۆز ئه‌زانی و به هه‌موو ئامراز و که‌ره‌سته‌کانی کورده‌واری له زمانه‌و بگره هه‌تا جل و به‌رگ و گوند و شاخ و چیا و که‌ڵه‌پیاوان و که‌ڵه‌ژنانی کورده‌واری شانازییان ده‌کرد و بۆ په‌ره‌پێدان و پاراستنیان ئه‌چوون به قوڕگی شێر و گورگا و له چه‌قه‌ڵ و داڵ و دا‌و و هیچ چاوترسێنێکی دیکه باکیان نه‌بوو.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێسته هیچ یه‌ک له‌م ڕه‌سم و یاساگه‌له نه‌ماگه و زۆربه‌یان پووچیاگنه‌سه‌و و ته‌نانه‌ت زۆر که‌س ناویشیان نازانن.
ئێسته کام باوک گۆرانی و حه‌کایه‌ت ئه‌یژێ بۆ مناڵ؟ ته‌بلێت و کامپیۆتر و موبایل و هه‌رچێکی گه‌ره‌ک بێ ئه‌یننه به‌رده‌ستی و ئیتر کاریان پێیه‌و نییه چاکا و چۆن گه‌وره ئه‌بێ!
ئێسته به‌جێگه‌ی لای لایه‌ی دایک به وشه جوان و به‌نرخه کوردیه‌کان، دایکه مودێڕن و باکلاسه‌کان! به‌گیزه‌ی گۆرانی فارسی و بیانی کۆرپه‌کانیان ئه‌خه‌وێنن! «خوه‌یان ئارده‌قاوت ها ده‌میانا ده‌مناکه‌نه‌و نه‌وا بڕژێ»! هه‌ر نازانن بێشکه و ده‌سرازه، پاپێچ و شانپێچ، گۆزه‌ڵه و لانک چه‌س و بۆ چه خاسه!
قاویان لێ ناکه‌ن دایک و دایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کلاسیان تێته خواره‌و! ئه‌شێ بێژن مامان!
ئاخر مه‌مان یا مامان! فره باکلاسه! وشه‌یێک نامۆ وبێگانه‌س که فارسگه‌ل له فه‌رانسه‌ویه‌کان قه‌رزیان کرگه و ئێمه‌یش له قه‌رزاره‌که قه‌رزمان کرگه!
وا بێته به‌رچاوت که خۆمان له ماڵا که‌نووی پڕ له ئاردمان بێ ئه‌وسا دابمێنین بۆ مشتێ ئارد! جا بڕۆین له هاوساماڵێ قه‌رز بگرین وا خۆی بووگه‌سه ژێر قه‌رز و قۆڵه‌و!
کورد بۆ خۆی له به‌ر فره‌زاراوه‌یی به‌نرخترین واژه‌دان و وشه‌کانی هه‌یه به‌ڵام له ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی دووره‌و ئه‌که‌وێ و له فه‌رهه‌نگه لاوازه‌کانی دیکه که‌ڵک وه‌رئه‌گرێ! به‌خوابرا فره سه‌یره! ره‌حمه له قه‌ور قه‌یمیه‌کان، درۆیان نه‌وتگه: »پڕ ماڵمانه له ڕازیانه و به ده‌رد دڵێشه ئه‌مرین»!
جل کوردیش له کووجی و کۆڵان نه‌ماگه هیچ! له شایی و زه‌ماون و پڵاوخواردنیشا بووگه‌سه عه‌یب وعار!
چون کراسه‌که‌مان، کراس که چه بێژم! مینی ژووپه‌که‌مان! ئه‌شێ له هێن فڵان ژنه‌که بێ له ناو فڵان کاناڵه تورکیه‌که! نه‌وا کلاسه‌که‌مان بێته خواره‌و!
خۆزگه بمزانیای کلاس چه‌نێکین!؟
پیاگگه‌لیش، هه‌ر قسه‌یان نه‌که‌م خاسه!
زۆربه‌یان ڕوومه‌ت گیریاگ و حه‌ف قه‌ڵه‌م ئارایش و نینۆک درێژ(ناخوون) و ... کراس و شواڵه‌که‌یشیان ئیتر با بێسێ!
وه‌ختێ ئه‌چن قوماش ئه‌سێنن (پارچه‌ی لیباس)، به‌شکه‌م چاره‌کێ زیاتر بسێنن بیکه‌نه کراس و شواڵ با بنیام ڕووی بێ و عاری لێ نه‌ی بێژێ پێان پیاگ و ڕووی بێ تواشایان کا! (ئه‌میشه هه‌ر باس ڕازیانه‌که‌س)!
لیباس کوردی چ ژنانه و چ پیاگانه یه‌کێ له ڕه‌سه‌نترین و ڕێکوپێکترین جل وبه‌رگه‌کانی جیهانه و هه‌روه‌ها هه‌مووکه‌س ئه‌زانێ ناسنامه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێک زمان و جل وبه‌رگه‌که‌یه‌تی.
نه ته‌نیا کورد به‌ڵکوو ته‌واوی گه‌لانی دیکه ئه‌بێ ڕه‌سه‌نایه‌تی و زمان و جل وبه‌رگی خۆیان بپارێزن. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ وه‌ک زۆربه‌ی گه‌لانی دنیا له ناو فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی زاڵدا ده‌توێنه‌وه‌و هیچ ناو و نیشانێکیان له مێژوودا نامێنێ.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێمه‌ش به بیانووی ده‌سته‌واژه‌ی «دهکده جهانی»ه‌وه که ته‌نیا ناوه‌که‌ی فێر بووگن! په‌ره‌یان داگه به‌م بێفه‌رهه‌نگیه‌و سڕینه‌وه‌ی خۆمان به ده‌ست خۆمان!
کایه و گه‌مه و گاڵته‌ی مناڵگه‌ل ئیمڕۆمان بووگه‌سه «پله‌ی ئێسته‌یشن» و «وایبر» و «فه‌یسبووک» و «تانگۆ» و «واتس‌اپ» و نازانم چه و... هه‌زار به‌زمتر که هه‌ر زیا ئه‌که‌ن!
ئینتێرنێت بووگه‌سه جێگر هه‌رچێ چته. بووگه‌سه کایه، بووگه‌سه مێوانی، بووگه‌سه گۆرانی، بووگه‌سه چیرۆک، بووگه‌سه کتێوخوێندن، بووگه‌سه...
قسه‌ی خوه‌ش و حه‌کایه‌ت و مه‌ته‌ڵ شه‌وگه‌لیش، بووگه‌سه «جم تیڤی»! ئه‌چی بۆ مێوانییش به ناو، مێوانی و به‌ده‌ور یه‌کا بوونه. یا گشتی بێده‌نگ دائه‌نیشێ تواشای جم تیڤی و فیلمه ماقووڵانه‌کانی ئه‌کا! یا هه‌رکه‌سێ له گۆشه‌یێکه‌و دائه‌نیشێ و موبایلێک ها به ده‌سیه‌وه‌و به شه‌ش دانگ بیروهۆشه‌و سه‌ری ها ناویا! حه‌ف قورعان له به‌ینا بێ و پشت حه‌فت کێف ڕه‌ش بێ ناوی سه‌ردان و مێوانیه!
ناونیان مناڵ‌یش ئیتر بۆ خوه‌ی بووگه‌سه به‌زمێ هه‌ر مه‌یژه و مه‌پرسه! ناوگه‌لێ ئه‌نن به‌و مناڵه‌و بنیام نازانێ ناو بنیامه یا ناو بوونه‌وه‌ر!
تماشای هه‌ر فیلمێ ئه‌که‌ن ناو فڵان که‌سه‌که‌ی دائه‌نن بۆ مناڵه‌که‌یان! نازانم شایه‌د گه‌ره‌کیان بێ مناڵه‌که‌یه‌ن هه‌روا وه‌ک فڵان که‌سه‌که گه‌وره بێ!
ئیترمن نازانم چه بێژم!
ئێوه بێژن ئه‌شێ چه‌بکه‌ین؟
دسته بندی: کوردی
آدرس کوتاه خبر: