خان محه‌ممه‌دی ئادینه‌پوور رێکه‌وتی ١٢ی پووشپه‌ی ۲۷۲۳ی کوردی (۱۴۰۲ی هه‌تاوی) له تەمەن ۷۲ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری شیروان کوچی دوایی کرد.
خان محه‌ممه‌دی ئادینه‌پوور ژه‌نیاری دووزه‌له دوازده‌ی پووشپه‌ڕ له تەمەن ۷۲ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری شیروان کۆچی دوایی کرد.
خان محه‌ممه‌د ئادینه‌پوور ساڵی ۱۳۳۰ی هه‌تاوی له شاری خانله‌ق له شارستانی شیروانی له دایک بووه. شیروان له پاریزگای خۆراسانی باکوور هه‌ڵکه‌وتووه که زۆربه‌ی دانیشتووانی کوردانی کورمانجی دوورخراوه‌ن و زۆرینه‌ی ئه‌م پارێزگایه پێکدێن لە کوردانی خوراسان کە له مۆسیقادا ده‌وڵه‌مه‌ندن؛ به تایبه‌ت له‌ئامێری دووتار و دووزەله خاوه‌ن هونه‌رمه‌ند‌گه‌لێکی بلیمه‌ت و مه‌زنن.
مامۆستا ئادینه‌پوور له ژه‌نینی سازی دووزه‌له‌دا که‌سایه‌تییه‌کی بێوێنه بوو و جیا له‌مه زوڕنا، ویالون، که‌مانچه و دووتاریشی ده‌ژه‌ند و تێیاندا شاره‌زا بوو.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌رزترین نیشانی هونه‌ریی له بوواری مۆسیقاداوه‌رگرتووه.
نزیک شه‌ست ساڵ له ته‌مه‌نی بۆ گه‌شه‌پێدان و پاراستنی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی ته‌رخان کرد و کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی له سه‌ر مۆسیقای کوردانی کورمانج بووه.
خان محه‌ممه‌دی ئادینه‌پوور رێکه‌وتی ١٢ی پووشپه‌ی ۲۷۲۳ی کوردی (۱۴۰۲ی هه‌تاوی) له تەمەن ۷۲ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری شیروان کوچی دوایی کرد.
ناو و یادی هه‌رمان
قه‌دیر ئه‌ڵڵامورادی
آدرس کوتاه خبر: