شنبه، 8 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اجتماعی » من و رزگار...

هیوا غوڵامی

من و رزگار...

0
کد خبر: 227

من و رزگار...

بۆچە دێر هاتی بۆ لای ئەم رەفێقتە؛ فرمیسکم ناوێساوە. نەمەزانی چە بکەم، ئەمە رزگار بوو... رەفیقەکەی خوەم خەریکوو گیانی ئەدا لیباسەکانی یەکسەر یەخی کردوو.
روژان پرس: من و رزگار هەر لە مناڵیەو بەیەکەو بووین. له برا نزیکتر بوین؛ لە مەدرەسە هەرچی کاتە لە سەر یەک مێزا دائه‌نیشتین. حەزمان ئەکرد لیباس و کەوشەکانمان وەک یەک بێت. بەر لە باز بوون مەدرەسە باوکوشتەمان هەڵەپێچاند بەیەکەو بچین بۆ چت سەندن. بەڵام نازانم بۆچە جار وابوو کا حەمە باوک رزگار  نەیەتانی تەکمانا بێت. ئیتر بابام من و رزگاری ئەبرد و هەر چی چتمانە لە یەک ئەسەند. خوەشمان ئەهات لە کیف سەوز، میدادیش لە ئەوانە وا ئەسپی پێەو بوو. دێهاتەکەمان نزیک مەرز بوو و هاتووچوو سەخت. باوک من دووکاندار بوو و کا حەمە کاریگەری ئەکرد. هەر لە بیرم ناچێتەو ئەو رۆژە وا رزگار بەچاوگریانەو هاتەو بۆ مەدرەسە. زوو چووم بۆ لای وتم چەسەوە. بۆچە ئەگیری کێ دایەلێت تا زەنگ ئاخر دەسێکی بکوتین. رزگار هەنیسە هەنیسک وتی: باوکم نەخوەشە.دوو رۆژە نەیتانیگە بڕێ بۆ سەر کار. دوکتر وتگیە دیسک کەمەریە. ئێوارانە کاتێ لە سەر کار ئەهاتەو ئەونە پای ئەیشا کە  نوێژەکەی بە دانیشتنەو ئەخوێنیت. دوکتر وتگیە ناوێ ئیتر کار کات.. منیش ئەموت دەی رزگار بۆچە ئەونە کار ئەکات؟ بێژە کەم عەزیەت خوەی کات.
رزگار ئاخێکی هەڵکێشاو وتی ئاخر خەرجیمان فرەس. ئاجیم عازەوە، مانگێ لەمەو بەر داواکاری هاتوو، لە بەر بێپووڵی جواومان کرد.باوکم فرە پێ سەختە حەز ناکات مەردم بە چاو فەقیر تواشامان کەن. بەخاتر ئەوەسە بەم شار و ئەو شار وەیلان کرێکاریە...
دوای ساڵێک کاحەمە هەر لە جێگە بوو تا عەمر خوای کرد...
من ئیتر لەو کاتەولا رزگارم نەدی بێتەو بۆ مەدرەسە. لە کلاس پەنچیشەو قەبوول بووم بۆ نموونە دەوڵەتی و چووم بۆ شار هەر خەبەرێکم لە رزگار نەو ئیتر تا رۆژێ کە لە رشتەی پزشکی قەبوول بووم بۆ دانشگا علووم پزشکی. ماڵ باوام بۆ قەبووڵیەکەم قوروانیان کردوو. منیش چوومەو بۆ دێ. فرە تاسەی دێم کردوو. تاسەی قەەمەکانم تاسەی رەفێقەکانم. گشتیان هاتوون ئیلا رزگار... لە دایکم پرسی کوای رزگار چۆن نەهاتیە؟ تواشای ئەو رەفێقمە کە چەنێ بێوەفاس هەر هەواڵێکی لێم نەپرسی... دایکم وتی رۆڵە بەخوا نازانم دوای ئەوە کاحەمە عەمر خوای کرد رزگار بووە گەورە ماڵ و مەجبوور بوو بچێ بۆ کار کردن. خۆ هیچکەسیان نەوو خەرجیان بات...
شەویا لە خەفەت رزگارا  هەر خەوم پیا نەکفت. سەر سوح هەڵسام چووم بۆ ماڵیان. تەنیا دایکی لە ماڵا بوو فرە شکیاوەو... حەساوی پیر بوو. پرسیم لێ رزگار چاکات کوای ئەو رەفێقە بێڕەحممە؟ دایکی دەسی کردە گیریان. وتی هیوا گیان رزگار ئیسە کۆڵبەری ئەکات. هەر چی رۆژە ئەچێ بۆ مەرز و پارچە ئەیرێ بۆ ئەم دیو. بەخاتر ئەوە کەمێ پووڵ خاتە دواوە هەر وێسانی بۆ نیە. ناو ئەم بەفر و بۆرانە بەر لە بانگ سوح ئەچێت و مەغریب تێتەو. کاتێ تێتەو ماڵ، ووک مردگی پێ تێ هەر هۆشی نیە خوەیەو. توخوا بەشکەم لەو ناو شارا کارێکی بۆ پەیا کەی. بەخوا هەر چی ئەو ئەچێتە دەرەو دڵم ها مشتما تا تێتەو. ئەیژم زوانم لاڵ نەکا تەقەی لێ کەن بیپێکن یا بێتە ژێر...
لەم قسانا بووین کە زڵە کەفتە ناو ئاوایی... زرم کوتایان بە دریا کەو وتیان رزگار و چەن نەفە رتر هەرەس هاتیەسە ملیانا... دڵم نەما پەلە پەل پاڕۆێکم هەڵگرت و تەک خەڵک ئاوایی چووین بزانین چەیان پێهاتیە... دوانزە نەفەر بوون، چواری خەڵک ئاوایی خوەمان بوو. تانیمان زوو بە زوو بەفرەکەمان دا لاوە... دەسێک کەفتە دەرەو. چەن نەفەری کێشامانە دەرەو گیانێکی بوو. ورد تواشام کرد رزگار بوو. چەن ڕا نەفەس مەسنۆعیم داپێ، یەکڕا گیانی پێهاتەو چاوی باز کرد... ناسیمی... وتی هیوا گیان تۆی؟
بۆچە دێر هاتی بۆ لای ئەم رەفێقتە... فرمیسکم ناوێساوە. نەمەزانی چە بکەم، ئەمە رزگار بوو... رەفیقەکەی خوەم خەریکوو گیانی ئەدا لیباسەکانی یەکسەر یەخی کردوو. هەر جۆر بوو گرتمە کۆڵەو بەرەو ئاوایی کەفتمە رێ... هەر قسەم ئەکرد تەکیا بەشکم هۆشی بەخوەیەو بێت و لە هۆش نەچێ... وتی هیوا هەر کیف سەوز ئەسێنی؟ هەر ئیسەیشە دڵم ها بە کیف سەوزەو. دروسە ئیسە کیفم نیە وەلێ هەر کۆڵەکەم ناو گۆنی سەوزا ئەوەم. دڵم پێخوەشە... دوایە دنیا نیەهێشت دەرس بخوێنم. تخوا هیوا بە جێ منیش دەرس  بخوێنە. من نەمتانی ببم بە چتێ بەشکەم تۆ وەک ئێمەو پێ نەیت... هاتم جواوی بەمەو کە ئیتر دەنگێکی نەو... پاڵیم خست و نەبزیم گرت... هەزار ساڵ... دەمی بە کەنینەو بوو هێشتا... ئیتر رزگار مردوو...
دایکی و دەزوورانەکەیم دی کە لە دوورەو بە شیوەنەو هاتن بەرەو پیری رزگارەو. منیش هەر تواشای گۆنی سەوزەکەی رزگارم ئەکرد...
دسته بندی: اجتماعی / فرهنگی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید