شنبه، 1 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » دوو كتێبی بەنرخ دەربارەی مێژووی رۆژنامەگەری كوردی چاپ و بڵاوكرایەوە

دوکتۆر کارزان محەمەد بۆ ڕۆژنامەی ڕۆژان:

دوو كتێبی بەنرخ دەربارەی مێژووی رۆژنامەگەری كوردی چاپ و بڵاوكرایەوە

0
کد خبر: 499

دوو كتێبی بەنرخ دەربارەی مێژووی رۆژنامەگەری كوردی چاپ و بڵاوكرایەوە

ئەم کتێبە، ڕێنوێنییەكە بۆ تەواوی ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانەی دەچنە خانەی ڕۆژنامەگەریی كوردی و لەماوەی ساڵانی (۱۹۰۶-۲۰۱۹ز) لە كوردستان یا خود لە شارەكانیتری ئێران بڵاوكراونەتەوە.
ڕۆژان‌پرێس: کتێبی "رابەری ڕۆژنامەگەریی كوردی" (۱۹۰۶-۲۰۱۹ز) بەئامانجی ڕۆشنكردنەوەی لایەنێكی مێژووی میدیای كوردی لە مێژووی ئێراندا، بەقەبارەی ۶۳۸ لاپەڕە لەلایەن ڕۆژنامەی (كوردستانی نوێ) بڵاو كرایەوە، هەروەها سەرجەم ژمارەكانی رۆژنامەی "خۆرنشین"یش بەهەڵسەنگاندنێكی تێر و تەسەلەوە سەرلەنوێ چاپ كرایەوە.
دوکتۆر كارزان محەمەد ئوستادی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە خاوەنی هەردوو بەرهەمەكەیە، بە رۆژنامەی "ڕۆژان"ی راگەیاند:  ئەم ڕابەرە، ڕێنوێنییەكە بۆ تەواوی ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانەی دەچنە خانەی ڕۆژنامەگەریی كوردی و لەماوەی ساڵانی (۱۹۰۶-۲۰۱۹ز) لە كوردستان یا خود لە شارەكانیتری ئێران بڵاوكراونەتەوە (وەك: تاران، ئیسفەهان، خۆراسان، تەورێز، هەمەدان و...)
ڕایشیگەیاند: ڕۆژنامەگەری كوردی بەپێی قۆناغی مێژوویی پۆڵێن و شرۆڤە كراوە، بەشێوازێكی ئەكادیمی و بەسیستەمی پەراوێز ئاماژە بە سەرچاوەكان دراوە. بەپێی توانا، داتا و زانیاری ورد سەبارەت بەڕۆژنامە و گۆڤارەكانی تێدایە وەك: ناو و لۆگۆ و وێنەی ئۆرژیناڵ، ناوی خاوەن ئیمتیاز و بەرێوەبەری بەرپرس، شێوازی بڵاوبوونەوە، زمان، مێژووی بڵاوبوونەوە، بوار، شوێن، ئاراستە.
بەپێی قۆناغەكانی مێژووی ڕۆژنامەگەری كوردیش، پێڕستەكەی بەم چەشنەیە:
- رۆژنامەگەری لە سەردەمی قاجاردا.
- رۆژنامەگەری لە سەردەمی پەهلەویدا.
- رۆژنامەگەری لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا.
 - رۆژنامەگەری لە سەردەمی ئینقلابی ئیسلامید
هەروەها دوو تەوەرەی گرنگیش تەرخان كراوە بۆ:
 - بڵاوكراوە خوێندكاری و ئەكادیمییەكان
 -رۆژنامە و گۆڤارەكانی دەرەوەی كوردستان
كۆمەڵێك سەرچاوەی گرنگ و دانسقەش لەم بەرهەمەدا بەكارهاتووە كە بریتین لە:
- نوسخەی ئۆرجیناڵی ڕۆژنامە و گۆڤارەكان، لە ئەرشیفی ئامادەكاردا پارێزراون.
- سەرچاوەكانی تایبەت بە مێژووی ڕۆژنامەگەری كوردی یا ئێرانی، (۴۵) بەزمانی فارسی و (۱۹) بەزمانی كوردی و (۲) بەزمانی ئینگلیزی و (۱) بەزمانی عەرەبین.
- دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ خاوەن ئیمتیاز یا سەرنوسەرەكان.
-دیكۆمێنت (اسناد و مدارك) بۆ دەستنیشانكردنی ئاراستەی بڵاو كراوەكان، بەتایبەتی ڕۆژنامە و گۆڤارە كوردستانییەكانی سەردەمی قاجاری و پەهلەوی.
سەبارەت بە بەرهەمی دووەمیش، ناوبراو وتی:  رۆژنامەی "خۆرنشین" كە بە هەر دوو زمانی كوردی و فارسی لە شاری تاران چاپ كراوە، لە ماوەیەكی كورتی حكومڕانی پەهلەوی و لەسەردەمی (د.موسەدەق) لە ساڵی (۱۳۳۰ه.ش، ۱۹۵۱ز) بڵاوكراوەتەوە، سەرلەنوێ سەرجەم ژمارەكانیم چاپ كردۆتەوە و تیایدا هەڵسەنگاندن و پێرستم بۆ ناوەرۆكیشی كردووە. 
شایانی باسە دوکتۆر کارزان محەمەد ئامادەکاری ئەم دوو بەرهەمە، مامۆستای زانکۆی‌ پۆلیتەکنیکی سلێمانییە.
ڕۆژانامەی ڕۆژان
۲۹ی جۆزەردانی ۲۷۲۲ی کوردی
۲۹ی خوردادی ۱٤۰۱ی هەتاوی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید