چهارشنبه، 5 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » تورکیا و تاوانێکی ژینگەیی

هۆی ئەم خۆڵبارینە بزانین

تورکیا و تاوانێکی ژینگەیی

0
کد خبر: 385

تورکیا و تاوانێکی ژینگەیی

بەنداوی ئیلیسۆ لە پارێزگای مێردین بە هەڕەشەیەکی گەورە لە سەر ئێران، عێراق و ناوچەکە دادەنرێت، لە بوارەکانی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و خۆڵبارینەکان.
ڕۆژان پرێس: لە ڕۆژانی ڕابردوودا خۆڵ بارینێکی کەم‌وێنە هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراقی گرتەوە و کاریگەرییەکی زۆری لە سەر ناوچە جیاجیاکانی ئەم دوو وڵاتە دانا.
شارەزایان دەڵێن کە بە تەواوبوونی پرۆژەکانی درووستکردنی بەنداو لە تورکیا دەبێت چاوەڕوانی لەمەش خەراپتر بین!
خۆڵبارینەکەی ئێران لە سنورەکانی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت. شارەزایانی ئێرانی دەڵێن کە لە داهاتوودا خۆڵبارینەکان بە هۆی پرۆژەکانی تورکیاوە لە سەر ڕووبارەکانی دیجلە و فۆرات زیاتر دەبن. تورکیا لەو پرۆژەیەدا کە بە "گاپ" ناسراوە، ڕێژەی ئاوی ئەو دوو ڕووبارە کەم دەکاتەوە و بەم هۆیەوە دەبێت چاوەڕوانی لەمەش خەراپتر بین کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بینراوە.
بە وتەی شارەزایان، پێویستە وڵاتانی ئێران و عێراق لە ڕێگای وەزارەتەکانی دەرەوەی خۆیانەوە و لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەدواداچوون بۆ ئەم کێشەیە بکەن کە بێگومان لە ماوەی ساڵانی داهاتوو وەک قەیرانێکی ژینگەیی بەرۆکیان دەگرێتەوە. بەنداوی ئیلیسۆی تورکیا ڕێگری لە سەدا ۵۶ی ئاوی دیجلە بۆ عێراق دەکات و ئەمەش بە مەترسییەک لە سەر ناوچەکە دادەنرێت.
پرۆژەی گاپی تورکیا بە کردەوە بەشێکی زۆری ئاوی دیجلە و فۆرات دەبڕێت و ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیی دروستبوونی خۆڵبارینەکانە. پرۆژەی گاپی تورکیا ۲۲ بەنداو و ۱۳ وێستگەی کارەبا لە سەر ڕووبارەکانی دیجلە و فۆرات لە خۆ دەگرێت و وا دەکات کە سوریا، ئێران و عێراق ڕوبەڕوی هەلومەرجێکی مەترسیداری ژینگەیی ببنەوە؛ بە تایبەت لە عێراق ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاوی کشتووکاڵی و وشکبوونی زەوییە کشتووکاڵییەکانیش بە هۆکاری دروستبوونی خۆڵبارین و هاتنی لە سنورەکانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە دادەنرێت.
بەنداوی ئیلیسۆ کە لە سەر ڕووباری دیجلە لە پارێزگای مێردین لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا درووست کراوە، توانای گلدانەوەی ۴۳ ملیار مەتری سێجا ئاوی هەیە و پاش بەنداوی ئەتاتۆرک، دووەم بەنداوی گەورەی ئەو وڵاتەیە. درووستکردنی ئەم بەنداوەش بە هەڕەشەیەکی گەورە لە سەر ئێران، عێراق و ناوچەکە دادەنرێت، لە بوارەکانی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و خۆڵبارینەکان، پاشەکشەی کەرتی کشتووکاڵی و کێشە ئابورییە پەیوەندیدارەکان.
لە توێژینەوەیەکدا هاتووە کە پرۆژەی گاپی تورکیا کاریگەریی لە سەر ۲۵ پارێزگای ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران دادەنێت بە تایبەت پارێزگای خوزستان کە بە وشکبوونی ئاوی "هورالعظیم" شەپۆلی خۆڵبارینەکان زیاتر و زووتر دەبن.
لە ڕابردووشدا بەنداوی ئەتاتۆرک لە تورکیا لە سەدا ۷۵ی ئاوی فۆرات گلدەداتەوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، پێشتر له ئاهه‌نگی ده‌سبه‌کاربوونی توربینی به‌رهه‌مهێنانی کارەبای بەنداوی «ئیلیسۆ» ڕایگەیاند: بە هەموو هێزمانەوە ئاوی ڕوبارەکان دەپارێزین و نایەڵین یەک بست لە خاکی وڵاتەکەمان بێبەرهەم یا ده‌یمه‌کێڵ بمێنێت.
وتیشی تا ساڵای ٢٠٠٢ تورکیا خاوەنی ٢٧٦ به‌نداو بوو که ئێمە ۵۸۵ سه‌دی دیکه‌مان زیاد کردووه.
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید