پنج شنبه، 13 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اسلایدر » ساڵرۆژی کۆمەڵکوژی ئەنفال

مه‌رزیه خاکی

ساڵرۆژی کۆمەڵکوژی ئەنفال

0
کد خبر: 393

ساڵرۆژی کۆمەڵکوژی ئەنفال

تۆمارکراوە کە فەرماندەی باڵا (وەفیق ئەل سامەرائی) وتویەتی «دەتوانیت نیو ملیۆن کورد لە ھەولێر بکوژیت ھیچ ناگۆرێت و ھەر بە کوردی دەمێنێتەوە بەڵام ئەگەر ٥٠ ھەزار کورد لە کەرکووک بکوژیت ئەوا بۆ ھەتا ھەتایە دۆزی کورد کۆتای پێدێت.»
ڕۆژان پرێس:
پێناسەیەک لەئەنفال: ئەنفال یان شاڵاوی ئەنفال بە کۆمەڵکوژیی کوردانی باکووری عراق دەڵێن کە لەلایەن ڕژێمی بەعسی بە سەرۆکایەتیی سەددام حوسێن لەژێر ناوی کەمپەینی ئەنفال، ئەنجام درا. لە کۆمەڵکوژیەکە ٥٠.٠٠٠ بۆ ١٨٢.٠٠٠ کەس کوژران. عەلی حەسەن ئەلمەجید سەرکردەی ئەم کەمپەینە بوو کە لە کۆتاییی شەڕی ئێران و عێراق ئەنجام درا.
وڵاتانی سوێد، نەرویژ و بریتانیا بەشێوەیەکی فەرمی کۆمەڵکوژیی ئەنفالیان بە جینۆساید داناوە.
لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ پەرلەمانی سوێد بڕیاری لەسەر ناساندنی ئەم جینۆسایدە دا. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٣ خانەی گشتی بەڕیتانیا (British House of Commons) بەشێوەیەکی یاسایی جینۆسایدی ئەنفالی ناساند.
کۆمەڵکوژیی لە ١٩٨٦ ئەنفال دەستی پێکرد و لە ١٩٨٩ بەسەرکردایەتی عەلی حەسەن ئەلمەجید (خاڵۆزای سدام حسین بوو لە خانووەکەی دەژیا لە تکریت) کۆتایی ھات. بۆ کۆمەڵکوژی ئەنفال سوودیان لە ھێرشی سەر زەوی و موشەک و چه‌که وێرانکەرەکان و دەستەی فیشەک ھاوێژەکان و چەکی کیمیایی وه‌ر گرت و مەجید کە نازناوی عەلی کیمیایی بوو ڕابەری چەکی کیمیای دەکرد.
لەکاتی ھێرشی دژی شۆڕشگێڕەکان هه‌زارەها پەنابەر کوژران و ئەم ھێرشە فراوانتر دەبوون لە پاییزی ١٩٨٧ ئەگەر چی کۆمەڵکوژییەکە زۆرتر بوو لە ١٩٨٨. ئەم ھێرشانە بۆماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو و نزیکەی ٤٥٠٠ کورد شەھید کران و بەلایی کەمەوە ٣١ گوندی ئاشوری لە باکووری ئێراق تێک دران، بێسەر وشوێن کران و بەلایی کەمەوە ملیۆنێ لە کوردەکان ڕادەگوازران و ٣.٥ ملیۆن دانیشتووانی کورد شەھید بوون لەو ماوەیەدا.
رێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی ئەو ناوانەی بڵاو کردەوە کە لەساڵانی نزیکەی ١٩٨٨ زیاتر لە ١٧٠٠٠ کەس زیندە بەچاڵکراون. هۆی کۆمەڵکوژییەکه لەناو بردنی کەمەنەتەوەیەک واتا کورد لەعێراقدا بووه.

ئەنفالی دۆڵی جافایەتی، لە ٢٣ی شوبات تا ١٩ی ئازاری ١٩٨٨:
ئەم شاڵاوە بە ھێرشکردن بۆ سەر گوندەکانی سەرگەڵوو بەرگەڵویی دۆڵی جافایەتی لە ٢٣ی شوباتی ١٩٨٨، لە چەند قۆڵێکەوە بە درێژایی (٨٠)کم لە بنگردەوە بۆ لای ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی دوکان و شارۆچکەی دوکان، دەستیپێکرد لە وێشەوە شاری سلێمانی و شارۆچکەی ماوەت و چوارتای گرتەوە. ئامانجی ئەم ھێرشە لەناوبردن و وێرانکردنی (٢٥–٣٠) گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیرکردنی باراگاکانی سەرکردایەتی ھێزی پێشمەرگە لەم ناوچەیە بوو. ئەم ھێرشە به‌ربڵاوە سنووری شارۆچکەکانی (سوورداش، دوکان، سەرچنار، قەڵاچوالان و چوارتا)ی گرتەوە، بەسەر پەرشتی وەزیری بەرگری (سوڵتان ھاشم). ھێزە بەشداربووەکانی ئەم شاڵاوە پێکھاتبوون لە (٢٠) لیوا شەست فەوج؛ لەم ھێرشەدا نوێترین چەکی قوڕس بەکارھێنران کە بوونە ھۆی وێرنکارییەکی زۆر لەم ناوچانە، لە ئەنجامدا بووە ھۆی وێرانکردنی گوندەکانی (قمچۆغە، شاخەڕەش، دۆڵەڕووت، قزلەر، قەرەسەرد، ئاسۆس، قەرەچەتان، شەدەڵە، پیرەمەگرون، زێوێ، گەڕەدێ، دابان، مەرگەوشارستێن) ھەروەھا چەندین گوندی تر. بەشێوەیەک ھیچ گوندێک لەم ناوچەیە ڕزگاری نەبوو، و ئەوانەی مابوونەوە تووشی تاڵانکردن ھاتن. سەرجەمی خەڵکی ئەو ناچەیە بەرەو ئێران ھەڵاتن، ھەندێکیشیان بەرەو سلێمانی چوون.
ئەنفالی دوودەستکاری:
لە ٢٢ی ئازار تا ١ی نیسانی ١٩٨٨. ئەم ھێرشە له ناوچەی قەرەداغ ده‌ستی پێکرد کە (تەکیە، سێوسێنان، سەگرمە، دەربندباسەڕە، قۆپی قەڕاغ و چەند شوێنی تر) گشت گوند و ئاوەدانییەکانی ئەم ناوچە جوگرافیایەی گرتەوە. سەرەتای ھێرشەکە کیمیابارانکردنی چەند شوێنێکی ستراتیژی لە ناوچەکە که بوو بەشێوەیەکی زۆر سەخت کیمیاباران کرا؛ و ئەم کارەش بووە هۆی دووبارە ئاوارەبونی خەڵۆی ناوچەکە کە بەشێکیان بەرەو سلێمانی ڕایان کرد، زیانیان کەم بوو بەڵام ئەو کۆمەڵەی بەرەو خوارووی گەرمیان رایانکرد ژمارەیەکی زۆریان دەستگیر کران کە دواتر شوێنبزر کران. لە ئەنفالی قەرەداغ ئەو ھاووڵاتییە کوردانەی کە ده‌سبه‌سه‌ر کران یان خۆیاندا بە دەستەوە، بۆ سەربازگەی (قۆڕەتوویان)گواسترانەوە، کە نزیکەی ھەشت ھەزار کەس بوون لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج؛ پاشان گواسترانەوە بۆ سەربازگەی (تۆپزاوە) لە نزیک کەرکووک. ئینجا لەوێ گەنجەکان لەوانی تر جیاکرانەوە بەرەو شوێنی نادیار ڕەوانەکران. خەڵکەکەی تر لە ژن و منداڵ و کچی گەنجیش خرانە زیندانەوە بەڵام پیرێژن و پیاوانی به ساڵاچوو بۆ به‌ندیخانه‌ی سامناکی (نوگرەسەلمان) له بیابانی سەماوە گواسترانەوە، کە لەوێ ژمارەیەکی یەکجار زۆریان لە برسان و تینویه‌تی و نەخۆشی دەمردن و تەرمەکانیان فڕێدەدرانە دەرەوی زیندانەکە و ده‌بوون به خۆراکی سه‌گ و دڕنده‌کان و مێروله ده‌یانخواردن.
ئەنفالی سێدەستکاری:
لە ٧ تا ٢٠ی نیسانی ١٩٨٨ شاڵاوێکی ئەنفالی دیکه سێ ناوچەی گەرمیانی گرتەوە، گەورەترین و بەرفراوانترین ھێرش و پەلامار بوو لە ساڵی (١٩٨٨) بۆ سەر کوردستان، کە ناوچەکانی (دوز، قادرکەرەم، کەلار، کفری، چەمچەماڵ، تیلەکۆ، پێباز، سەنگاو، تەکیە و بەشێک لە ناوچەی ئاغجەلەر)ی ڕاماڵی. زیانێکی زۆر گەورەی گیانی و ماددی بە دانیشتووانی نزیکەی (٥٠٠) پێنچ سەد گوندی ئەم ناوچەیە گەیاند، لە(١٤ی نیسانی ١٩٨٨) دا چوار شارۆچکە لە یەک کاتدا خاپوور کرا، نزیکەی بیست ھەزار ژنومنداڵ و پیاوی بۆ سەربازگەی قوڕەتوو ڕەوانە کران؛ بۆیە ئەم ڕۆژە لە ھەموو ساڵێک کراوەتە ڕۆژی یادکردنەوەی تاوانە گەورەکەی ئەنفال لە کوردستان. ھۆی زۆری ژمارەی گیراو و شوێنبزرکراوەکانی گەرمیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پارێزگای سلێمانی بەھۆی قائیم‌مقامییەتی چەمچەماڵ بە ڕێگای چەند کەسانێکەوە بڵاویان کردبوەوە کە حکوومەت به ھەر خێزانێک (٣٠٠) مەتر دووجا زەوی لەگاڵ قەرزی عقاری دەداتە گوندنشینەکان. ئەمەش وای کرد کە خەڵکەکە ھێمن ببنەوە و ڕا نەکەن بۆیە ئەو ژمارە زۆرە دەستگیر کران.
ئەنفالی چواردەستکاری:
ئاوگەی زێی بچووک، لە ٨ی نیسان تا ٣ی ئایاری ١٩٨٨. ھێزەکانی سه‌ددام دوای تەواوکردنی تاوانەکانی ئەنفالی سێ کە زۆرترین ژمارەی قوربانی و شوێنبزری لێکەوتەوە، لە ھێرشەکانی بەردەوام بوو بۆ سەر ناوچەکانی تری کوردستان بە ھەمان شێوە. جوگرافیای ئەم شاڵاوە ئاوگەی زێی بچووک بوو، کە ھێڵی سنووری ھەردوو پارێزگای کەرکووک و ھەولێر پێک دەھێنێت. ئە ئاوگەیە شارۆچکەکانی ڕێدار، ئاغجەلەر، تەق تەق و چەند گوندێکی گەورەی وەک عەسکەر و گۆپتەپە دەگرێتەوە، کە دەکاتە دەشتی کۆییی تەق تەق و شێخ بزێنی گرتەوە. سەرەتای ئەنفالی چوار بە کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە لە ڕۆژی (٣ی ئایاری ١٩٨٨) دەستی پێکرد بەھۆی فڕۆکە جەنگیەکان بۆمبی کیمیایی بە سەر خەڵکەکەی باراند کە قوربانیانی ئەم گوندە به نزیکەیی (٣٠٠) کەس دەخەمڵێنرێن. ھاوکات گوندی (عەسکەری) بە ھەشت بۆمبی کیمیاوی بۆردومان کرد. بۆ ڕێگرتن لە دەرباز بوونی دانیشتووانی گوندەکانی (گۆپتەپە) و (عەسکەر) و (حەیدەربەگ)، ڕژێم ئاوی بەنداوی دوکانی بەردایەوە تا وەکو خەڵکی نه‌توانن لە زێیکە بپەڕنەوەو ڕزگار ببن.
ئەنفالی ٥، ٦، و ٧دەستکاری:
دۆڵی چیاکانی شەقڵاوە و ڕەواندز لە ١٥ی ئایار تا ٢٦ی ئابی ١٩٨٨. سەرەتای ھێرشەکە لە ١٥ی ئایاری ١٩٨٨ بوو، کە دوا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو. چەند فڕۆکەیەک کەوتنە کیمیا باران کردنی گوندەکانی وەرە، نازەنین، کاموسک، سپیندارە، عەلیاوە، سماقولی که بووە ھۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی گوندەکان و مردار بوونی ئاژەڵەکانیان. توندترین ھێرشی سوپای عێراق بۆ ناوچەی دۆڵی بالیسان بوو، به‌ڵام زیانی گیانی بە بەراورد لەگەڵ ھێرشەکانی پێشو کەمتربوو؛ چونکە زۆربەی ئەو ناوچانەی سەر بە پارێزگای ھەولێر چۆڵ کرابوون و خەڵکەکەی ڕاگوێزرابوون. گەورەترین زیان لەم ناوچەیە بەر گوندی (بلەی خوارو) کەوت، خەڵکەکەی شوێن‌بزر کران. لە ڕۆژی ٧ی حوزەیران شاڵاوی ئەنفالی پێنج کۆتایی ھات.
سەرەتای ئەنفالی شەش لە (٢٦ی تەممووز) بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی دۆڵی بالیسان و دۆڵی مەلەکان و دۆڵی وەرتێ و دۆڵی ھیران و سماقولی بە چەکی کیمیاوی دەستی پێکرد و خەڵکەکەی دەرپەڕاند، پاشان لەلایەن حکوومەتەوە ناوچکە داگیرکرا، داواشیان لە خەڵک کرد خۆیان بە دەستەوە بدەن، لێبروودنی گشتی ھەیە!! بۆیە ژمارەیەکی زۆری خەڵکەکە ھەڵخەڵەتان، خۆیان دا بە دەستەوە، و دوای گرتنیان شوێن‌بزر کران.
لەمیانەی شاڵاوی ئەنفالەکانی (٥، ٦، ٧)، (٥٢) گوند لە ناحیەی خەڵیفان و ڕەواندز و خۆشناو وێرانکران، کە سەرجەم خێزانکانیان (٢٦0٢) که‌س بوو.
ئەنفالی کۆتاییدەستکاری:
بادینان، لە ٢٥ی ئاب تا ٦ی ئەیلوولی ١٩٨٨. لە دوای وەستانی شەڕی عێراق-ئێران، دوا شاڵاوەکانی ئەنفال لە (٨ی ئازی ١٩٨٨) دەستی پێکرد، سوپای عێراق) دەستی واڵا بوو بۆ ئه‌نفال کردنی ناوچەی بادینان. ئەم شاڵاوە بە درێژایی ناوچەکانی (زاخۆ، ئامێدی، شێخان و ئاکرێ)ی گرتەوە. سەرەتا ناوچەکە بۆردومان کرا لەلایەن سوپای عێراق بە (بۆمبی ھێشویی و عنقودی کیمیاوی). خەسترین ھێرشی ھێشویی لە (٢٤ی ئاب) بۆ سەر گوندی سپینداری قەد پاڵی چیای گارە بوو، کە بە درێژایی (٣٠) کم شێنەکە بۆردومان کرا. بەڵام ژمارەی قوربانییەکان لە چاو ئەم بۆردومانە چڕە، کەم بوو؛ ئەویش بەھۆی ئه‌وه بوو کە پێشمەرگە توانیان پێشتر ئامۆژگاری و ڕێنمایی خۆپاراستن بڵاو بکەنەوە، بەڵام ھەرچی ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتەکەیان بوو قڕیان تێکەوت، کێڵگەکانیش لە بەرھەم کەوتن.
تەعریب، یەکێکی تر بوو لە ڕەگەزەکانی ئەنفال؛ ڕێکارێک بوو کە لەلایەن ڕژێمەکەی سەدام حسێنەوە بەکاردەھات بە مەبەستی شار بەدەر کردن و دەر کردنی ئەو دانیشتووانانەی لایەنگری شۆڕشگێرەکان بوون بۆ دەرەوەی شار و گووندەکان و نیشتەجێ کردنیان لە بەشەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق؛ نموونە لەسەر ئەم دیاردەیە وەک شاری کەرکووک کە دەکەوێتە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە کێڵگە نەوتی.
ھەڵمەتی ئەنفال ھەڵدەستا بە بەکارھێنانی نیشتەجێ کردنەوەی دانیشتووان بەشێوەیه‌کی توند و زۆر بەتایبەتی لە کەرکووکدا کە ئێستا بووەتە بەڵا و ئاستەنگ لە دانووستانەکانی نێوان حوکمەتەکانی کوردستان و عێراقدا. ڕژێمەکەی سەدام حسێن بەعسی ھەستا بە بنیادنانی چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون و خانووبەرە لە کەرکووک وەک بەشێک لە ھەڵمەتەکانی «تەعریب» و گواستنەوەی عەرەبە ھەژارەکانی ناوچەکانی باشووری عێراق بۆ ناو کەرکووک لەڕێی پێدانی خانووبەرەی ھەرزان و کەم نرخ.
بەشێکی تر لە ھەڵمەتەکانی «تەعریب» بریتیی بوو لە ئەنجامدانی سەرژمێری تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٧ و ئەو ھاووڵاتیانەی بە ھەر ھۆکارێک بێت نەیاندەتوانی بەژداربن چیتر وەک ھاووڵاتی عێراقی لە قەڵەم نەدەدران. زۆربەی دانیشتووانە کوردەکان کە زانیان سەرژمێری بەرێوە دەچێت ئامادە نەبوون بەژداری بکەن.
کوردانی عێراق ھێشتا بە توندی دژ و ناکۆکن لەگەڵ ئەو عەرەبانەی بوونەتە دانیشتووی ناوچە و گەڕەکەکانی کەرکووک کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا ڕێگەیان پێدراوبوو و بە ئاستەنگێک دەیبینن بۆ ناساندی کەرکووک وەک شارێکی کوردی و بەشێک لە ھەرێمی خۆبەرێوبەری کوردستان.
تۆمارکراوە کە فەرماندەی باڵا (وەفیق ئەل سامەرائی) وتویەتی «دەتوانیت نیو ملیۆن کورد لە ھەولێر بکوژیت ھیچ ناگۆرێت و ھەر بە کوردی دەمێنێتەوە بەڵام ئەگەر ٥٠ ھەزار کورد لە کەرکووک بکوژیت ئەوا بۆ ھەتا ھەتایە دۆزی کورد کۆتای پێدێت.»
پرۆسەی ئەنفال لە کەمترین ماوەدا زۆربەی ناوچە و خاکەکان داگیر دەکات و وێرانی دەکات» لەو هێرشانەدا زیاتر لە 000/200 کورد کوژراون، زیاتر لە 4000 گوند و 3100 مزگەوت و 100 کەنیسەی وێران کران. ئۆپەراسیۆنەکە زیاتر لە دوو ملیۆن ئاژەڵی له‌ناو برد و کاریگەری زۆری لە سەر سروشت دروستکرد و ژمارەیەکی زۆر باخچە و ڕووبەری سەوز و ڕووبار و کانی لەناوبرد.
بەڕای دکتۆر کەنداڵ نازان توێژەری مێژووی هاوچەرخ دەڵێت لەم ڕووداوەدا بناغەی ژیان لەعێراقدا ژێردەستە بوون، دوای ئەو هیستریایە مانیستییەی کە بە جینۆساید کردنی کوردانی کوردستانی عێراق تۆمەتبار کرابوو، دوای ئەو هیستریایە مانیک  کە بە جینۆسایدکردنی کوردانی کوردستانی عێراق تۆمەتبار کرابوو،90٪ گوندەکان و زیاتر لە 20٪ی گوند و شارۆچکەکان لە نەخشەکە دەسڕدرانەوە. ناوچە گوندنشینەکان تووشی زیاتر لە 15 ملیۆن مین بوون، 1.5 ملیۆن کەس لە گوندەکانەوە گوازرانەوە بۆ کامپەکانی ڕژێم. قەرەباڵغییەکی زۆری خەڵکی کورد نەماون. هەروەها، توێژەری ئەنفال، یۆست هیلتەرمان، وتیشی: «دوای ئەوەی ئەو کەسانە لە گوندەکانیان دەستگیر کران و برانە ناوەندەکانی ڕژێم لە کەرکوک، دواتر ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی قورس لەباکوورەوە بەرەو باشووری بیابان گواسترانەوە، زۆربەی پیاوان تەنانەت ژن و منداڵیش بە بارهەڵگر و بلدۆزەرەوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا تەقەیان لێکرا و بەخاک سپێردران.
ئەنفال؛ هەوڵی لەناوبردنی نەتەوەیەک
ئەنفال ناوی پڕۆسەیەكی پلانداڕێژراوی رژێمی بەعس بوو بۆ لەناوبردنی گەلی كورد. پڕۆسەكە بە کوشت و بڕی كوردی فەیلی و بارزانییەكان دەستی پێكرد، دواتر، لە ۸ قۆناغ و بە گشتی لە ماوەی چەند ساڵدا ئەنجامدرا، بۆیە بە «شاڵاوەكانی ئەنفال» ناسراوە.
ئه‌مڕۆ له حالێکدا ساڵیادی ئه‌نفالمان تێپەڕاند که ئه‌گه‌رچی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەنفالی وەك كۆمەڵكوژی ناساند و بڕیاریدا كە حكوومەتی عێراق قەرەبووی ماددی و مەعنەوی زیانلێكەوتووان بكاتەوە بەڵام تاوه‌کوو ئێستا حكوومەتی عێراق هیچ هەنگاوێكی هەڵنەناوە و هێشتا جیهان سه‌باره‌ت به‌م کۆمه‌ڵکوژی و ماڵوێرانکاری و جینوسایده خه‌مسارده و به داخه‌وه حکوومه‌تی هه‌رێمیش نه‌یتوانیووه هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆ له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵبگرێ.
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید