ڕۆژانپرێس: کتێبی "رابەری ڕۆژنامەگەریی كوردی" (۱۹۰۶-۲۰۱۹ز) بەئامانجی ڕۆشنكردنەوەی لایەنێكی مێژووی میدیای كوردی لە مێژووی ئێراندا، بەقەبارەی ۶۳۸ لاپەڕە لەلایەن ڕۆژنامەی (كوردستانی نوێ) بڵاو كرایەوە، هەروەها سەرجەم ژمارەكانی رۆژنامەی "خۆرنشین"یش بەهەڵسەنگاندنێكی تێر و تەسەلەوە سەرلەنوێ چاپ كرایەوە.


بەپێی قۆناغەكانی مێژووی ڕۆژنامەگەری كوردیش، پێڕستەكەی بەم چەشنەیە:
- رۆژنامەگەری لە سەردەمی قاجاردا.
- رۆژنامەگەری لە سەردەمی پەهلەویدا.
- رۆژنامەگەری لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا.
- رۆژنامەگەری لە سەردەمی ئینقلابی ئیسلامید
هەروەها دوو تەوەرەی گرنگیش تەرخان كراوە بۆ:
- بڵاوكراوە خوێندكاری و ئەكادیمییەكان
-رۆژنامە و گۆڤارەكانی دەرەوەی كوردستان
كۆمەڵێك سەرچاوەی گرنگ و دانسقەش لەم بەرهەمەدا بەكارهاتووە كە بریتین لە:
- نوسخەی ئۆرجیناڵی ڕۆژنامە و گۆڤارەكان، لە ئەرشیفی ئامادەكاردا پارێزراون.
- سەرچاوەكانی تایبەت بە مێژووی ڕۆژنامەگەری كوردی یا ئێرانی، (۴۵) بەزمانی فارسی و (۱۹) بەزمانی كوردی و (۲) بەزمانی ئینگلیزی و (۱) بەزمانی عەرەبین.
- دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ خاوەن ئیمتیاز یا سەرنوسەرەكان.
-دیكۆمێنت (اسناد و مدارك) بۆ دەستنیشانكردنی ئاراستەی بڵاو كراوەكان، بەتایبەتی ڕۆژنامە و گۆڤارە كوردستانییەكانی سەردەمی قاجاری و پەهلەوی.

شایانی باسە دوکتۆر کارزان محەمەد ئامادەکاری ئەم دوو بەرهەمە، مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە.