جمعه، 15 آبان 1405
روژان پرس » اخبار » چەپکەیەک هەزبێ لە داوێنی گەناوە و گەچانی و پیرڕۆسەم

ساسان مونفەرید(بێوەر)

چەپکەیەک هەزبێ لە داوێنی گەناوە و گەچانی و پیرڕۆسەم

0
کد خبر: 3858

چەپکەیەک هەزبێ لە داوێنی گەناوە و گەچانی و پیرڕۆسەم

هەورامان ئەو پارچەخاکەی کە ئامێزی  نەخشاوە بە شانازی و مەداڵێکە بە ئەستۆی مێژوویەوە ئەدرۆشێتەوە و ئەمجارەش قەڵەممان هێناوەتە کایە تاکەسایەتیەکی خۆشناوی تری داوێنی کوساڵانتان پێ بناسێنین و ئەم بەڕێزەش کەسێک نیە بێژگەلە مامۆستاسەعدی غەریبی.
گەشتێک بە سەر ژیانی کاک سەعدی غەریبی وڕێزگرتنێ لەو بەڕێزە بابەت وەرگێڕاوێکی تایبەتی [وەرگێڕاندی کتێبی مەسنەوی مەعنەوی مەولانا جەلالەددینی بەلخی لە فارسیەوە بۆ کوردی]
هەمدیسان گەناوە وکەڵووی خۆسرەوئاغە و پێڕۆسەم بەباقەیەک سۆسەن و بۆژانە دێنەوە پێشوازی قەڵەمێکی تری داوێنی هەورامان، قەڵەمێک له ڕەگەزی گەچانی و لارەناوە وکاوە و دۆڵە.
هەمدیسان پلوورو گەچانی و چەمەو هەزگیزی و سەرچەمەو کێ و سەرچەمەو ماسراچی و  دۆڵوو بەنی و بەننەن دیدەی خۆیان بە کڵەی شایی کڵڕێژ دەکەن و ملەمارفا و سەڵوەکاوە وگولبەنێ تەختی خۆیان دەدەن لە گوڵە هەنارێ و له گوڵیجێ و قولێ شایا و پێچ پێچەکان هەزارانی گەزیزەیەکی تر سەر دەردێنێ کە تێراو و پاراوە بە بەفراوی سەرتەزێنی  ئاوەوەرە.
وشکەدۆڵە تینوویەتی بە بارانێ دەشکێنێ کە ساڵەهایە تامەزرۆی بارینیه و زەربادۆڵە و هوودٚ ومۆڵۆدٚ وسەرپاسار لە ئاوێنەی چاوی هانەو شروێ  دەڕوانن و دەنووکی سووری کەوی کەماجەڕ پەردەی ڕوونی دڵی هانە گوله دەلەرێنێتەوە و مزگێنیکی تر بەهەورامان ئەدا.
هەورامان ئەو پارچەخاکەی کە ئامێزی  نەخشاوە بە شانازی و مەداڵێکە بە ئەستۆی مێژوویەوە ئەدرۆشێتەوە و ئەمجارەش قەڵەممان هێناوەتە کایە تاکەسایەتیەکی خۆشناوی تری داوێنی کوساڵانتان پێ بناسێنین و ئەم بەڕێزەش کەسێک نیە بێژگەلە مامۆستاسەعدی غەریبی.
«وێم دە ساڵێن لاسەرەم چەرمەن، خوەم ئامان پەنەش
تا سەرەو تۆم دی بە چەرمەی شیوەنوو پیری کەروو»
مامۆستا سەعدی غەریبی:
کاک سەعدی غەریبی کوڕی ئەحمەد و خاتوون حۆسنا لە زستانی ساڵی 1353ی کۆچی هەتاوی، لە بنەماڵەیەکی شێعردۆست وفەرهەنگپاێز چاوی بە ژیان هەڵێناوە بەڵام وەک خۆیان ئەڵێن ناسنامەکەی ساڵی 1360 کاتێ هەورامان دەکەوێتە ژێر چنگی دەسەڵات دەرهێنراوە و ڕێکەوتی 1ی نەوروزی ساڵی 1352یان لە ناسنامەکەیدا تۆمار کردووە.
خوێندنەکانی سەرەتایی هەر لە مەڵبەندەکەی خۆی کۆتایی پێ هێناوە و پاشان بۆ خوێندنی دواناوەندی  زانکۆ ڕووی کردووەتە  شاری مەریوان و بەڵگەنامەی کارناسی ئەدەبیات لەو شارەدا وەردەگرێ.
زۆرینەی ژیانی لە مەریوان وهەورامان بەسەر بردووە و چەند ساڵێکی لەبەر بژێوی ژیان وکارکردن و سەربازی ڕووی کردووەتە شاری  تاران.
ئەم بەڕێزە وەک خۆیان ئەڵێن:»لەوانەیە بە فارسی و سۆرانی و هەورامییەوە  سێسەد چوارسەد غەزەڵێکم ببن کە لە دەفتەرێکدا نووسیوومە و بەلای کچێکی خۆشکەزاومەوە دامناوە  و مەسنەوی مەعنەویم وەر گێڕاوەتە سەر سۆرانی و گوڵشەنی ڕازی شەبستەریم هەم بە سۆرانی و هەم بە هەورامی وەر گێڕاوەتەوە هەر سێ بە شێعر و لە سەر کێشی عەرووزیی خۆیان و سراج القلوبیشم وەر گێڕاوەتە سەر هەورامی و ئێستاش لە مەریوان دا ئەنیشم».
باب و باپیری ئەم کەسایەتیە خۆشناوەی داوێنی هەورامان، هەموویان خاوەنی بەهرەو تەبعی شێعری بووه بەڵام شێعری نووسراوەیان لێ بەجێ نەماوە و ئێستەش کە ناوی شێعر و ئەدەب دەبەین غەریبیەکانی هەورامان دێنە پێش دیدەی دڵ و کەسانێ وەک خوالێخۆشبوو مەلاهەیاسی غەریبی، کاک عەباس غەریبی، مەلاحامێدی غەریبی ومەلاساحێبی غەریبی و چەند کەسایەتیەکی تر کە ساڵانێ لەوپەڕی بێدەنگی وخاکەڕاێیدا لە گۆڕەپانی ئەدەبدا  قەڵەمیان هێناوەتەگەڕ و نووسینەکانیان هەردەم  تەژی بوونە لە هەست و تێکەڵاوی بەرامەی سوورەهەڵاڵەکانی هەورامان بوونە، هزریان بەرزتر لە تەتە و ڕۆحیان ئامێتەی نەوای عێرفانی پیر و کەماجەڕ و پیرڕۆستەم گەواهی ئەدەن کە ئەو مەڵبەندە وەفاڕێژ وجەفاچێژە هەردەم لانکێ بووە بۆ پەروەردەی شاعێر و عارف وخواناسگەلێ کە مێژوو بە فەخرەوە هەردەم ناویان لێ ئەبات و ڕێچکەی ئەو ڕێبازە پڕلە شانازیه تا بە ئەمڕۆ بەردەوام بووە بۆیە ئەمڕۆش قەڵەمێک ی بوێر شانی داوەتە ژێر شانی لۆسێکی قۆرس و گەنجینەیەکی تری خولقاندووە بۆ نەوەکانی داهاتوو، ئەوەی شارەزای نووسین بێ دەزانێ کە وەرگێڕانی کتێبی مەسنەوی مەعنەوی ئەرکێکی گرانە و هەوڵێکی زۆری پێویستە و کاک سەعدی غەریبی ئەو مەزنەپیاوەیە کە ئەو ئەرکەی بە ئەستۆ گرتوو و ئەو ڕێگایەی پێواوە تا بتوانێ خزمەتێکی تر بەهەورامان و بە کتێبخانەی کوردی بکات.
جێی سپاس وپێزانیە کە لەم سەردەمەدا لەو پەڕی نەهامەتیەکان ولە پاڵ هەزاران کێشەوگرفتی بنەماڵەیی و کۆمەڵگایی هێشتا کەسانێک هەڵدەکەون کە بێ دەعیه و لەو پەڕی بێدەسەڵاتی و بێدەنگیدا پەیتا پەیتا بۆ خزمەت بە فەرهەنگ و ئەدەبی وڵات ماندوونەناسانە هەنگاو هەڵدەگرن.
مامۆستا سەعدی غەریبی بە وەرگێڕانی کتێبی مەسنەوی مەعنەوی، خوێنێکی تازەی بە ڕەگێکی تری کتێبخانەی کوردی بەخشی و دڵنیام دەقە ڕەنگین وزەنگینەکانی هەردەم ورەبەخشن بۆ قەڵەمەکانی داهاتووی ئەم نەتەوە.
جیا لەوەش؛ شێعرەکانی کاک سەعدی غەریبی بەشکیان کراوەتە گۆرانی و لە گەرووی دەنگخۆشەکانی هەورامان دێتە دەر و بەشێکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا دەرکەوتووە و چەند شێعرێکیشی لە گەڵ کۆی غەزەڵ نووسەکانی تری ناوچەکەدا لە کتێبێکدا لە چاپ دراوە بەڵام زۆرینەی دەفتەرە شێعرەکانی هێشتا چاپ نەکراوە و نازناوی سەعدی لە غەزەڵەکانیدا بەرچاو دەکەوێ و وەک وتمان خاوەن چەند بەرهەمێکی تری چاپ نەکراوەیە و ئەمەش چەند نموونەیەک تر لە غەزەڵەکانی:
هۆرگێڵەوە فریام گنە چی شارەنە نەمروو
چی حاڵەتە پەڕ ڕەنجە ئەسەفبارەنە نەمروو
با پێسە هەتیمێو کە دڵش ساوێوە بەردەن
بێ‌زەڕ بە هەزار حەسرەتێ بازارەنە نەمروو
ئاوارەتەرین هەنگێ بە ئاوارەوە تلیەو
بنیەم دلێ ئا گوڵیە کە چا وارەنە نەمروو
بەختەم نەبێ تا سەردەموو دووریتەنە بمروو
با ئیسە کە یۆستانێته‌و چی جارەنە نەمروو
چن زامێ تۆژار بەستێ کە کولنێتەوە کزیام
ئای ئای کەرە کارێوە کە چی ژارەنە نەمروو
خەمخانەنە یەعقووب کەلەلا و کۆر و کەنفتا
یۆسف! خەبەرێو با ئەچی ئازارەنە نەمروو
سەد پارە بیەن جەرگ و دڵی پەڕ جە خیاڵت
بەخیێو بە کەرەم چی دڵە سەد پارەنە نەمروو
ئامای گڕە وەردەینە من و بلیەوە دیسان؟
ئاوێو کەرە پی نارەرە چی نارەنە نەمروو
«سەعدی» جە ئەزەڵ دەم‌بەغەزەڵ بی بەرەوانت
تەنیان مەلە با چی بەرە بێ‌یارەنە نەمروو
سەعدی غەریبی

( کۆڵبەر)
من  بە زیننەی ئی وەرێسێ و قورسە کۆڵا کوشتەنا
پەنگەمیشی و ئی سەرەوکۆ و کاو و دۆڵا کوشتەنا
دۆڵە هاڵي و سفرە چۆڵ و بێ نەوا تا کەی مەنوو؟!
دۆڵەما بێ نان و داخەو سفرە چۆڵا کوشتەنا
هارەق و هەرسەو چەما و هووناوەکاو ئی قسمەتی
شەرمەساریو کڵفەتوو یانەیم و ڕۆڵا کوشتەنا
پانتۆڵ و پاڵای شڕ و جل پینە کریا و وڵ  وڵين
کۆنە دڕيەی کۆرپە ناسكۆڵا و خەپۆڵا کوشتەنا
فڵتە فڵتو دەوڵەمەننی لەم پەڕ و بێ باوەڕي
لۆمە کەرەی خام و خۆڵا و تانە سۆڵا کوشتەنا
وێ بە زل زانای ژەنوو ئی ونوەرا چي کووچەما
فیزە فیزوو ئی زۆڵا و ئی بەچکە زۆڵا کوشتەنا
نەو جوانێ کیسە هاڵينا دۆسەم داشا بە زەڕ
نائومێۮي و دەس نەکەوتەی نەرم و نۆڵا کوشتەنا
«سەعدی»! گیانوو وێم هەڵەن ماچا کە من پی سەر کەلەو
یا بە بۆران یا هەرەس یا وەروە ژۆڵا کوشتەنا.
سەرچاوەکان: وتوێژێکی پێشووی بێوەر لە گەڵ کاک سەعدی غەریبی

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید