شنبه، 31 خرداد 1404
روژان پرس » اخبار » شنەیەک لە ماسراچی و سوورە هەڕاڵەیەکی پیرڕۆسەم

به بیانووی په‌رده‌لادان له کتێبی "شنەو ماسراچی" له شاعێری هۆرامانی، کاک حەسەن عۆمرانی

شنەیەک لە ماسراچی و سوورە هەڕاڵەیەکی پیرڕۆسەم

0
کد خبر: 2146

شنەیەک لە ماسراچی و سوورە هەڕاڵەیەکی پیرڕۆسەم

کتێبی شنەی ماسراچی کاک حەسەنی عومرانی لە 19ی ڕەزبەری 1403لە شاری سەوڵاوا پەردەی لە سەر لادرا و پێشکەش بە کتێبخانەی وڵات کرا.
یەکێ لەو ئازیزانەی کە شێعرەکانی لە گەڵ دڵی جەماوەری خەڵکدا گەڕاوە و منداڵ و پیر و ژن و پیاو حەزیان بە گوێگرتن لە دەنگ و شێعری پەتی و ڕەسەنی هەورامیانەی بووە بەڕێز میرزا حەسەن عومرانیە.
کاک حەسەن عومرانی لە هاوینی ساڵی 1333ی کۆچی هەتاوی لە داوێنی عەوداڵان و هەوارگەی پیرڕۆسەم لە هەورامانی تەخت سەربەشارستانی سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە.
کاک حەسەنی عومرانیش وەک زۆربەی مناڵانی ئەوکات، لەنووسین و خوێندن بێبەش بووە و لە هیچ قوتابخانەیەک دەرسی نەخوێندووە و سەوادی نەبووە و لە منداڵیەوە حەزی لە گورانیبێژی بووە و بە بیستنی دەنگی سیاچەمانەبێژانی ناوداری ناوچە دەست لە گورانیبێژی هەڵدەگرێ و ڕوو ئەکاتە باخچەی پڕ لە جوانی شێعر.
لەتەمەنی 18ساڵیدا له ساڵی 1352 بەنیازی سەربازی هەوارەکانی هەورامان بەجێ دێڵێ و بۆ خۆلی فێرکاری نیزامی ڕووئەکاتە پادگانی عەجەب‌شێر و دوواتر لە شارەکانی سنە، سەرپێڵ‌زەهاو و کرماشان و لە ساڵی 1354 پاش تەواو کردنی کولێژی سەربازی بە مەبەستی کارکردن ڕوو ئەکاتە کۆمپانیایەک و دوواتر لە ساڵی 1360ی ک.ە ژیانی هاوبەشی پێکدێنێ و دوواتر لەیەک جودا دەبنەوە[و منداڵەکەیشیان زوو دەمرێ]. لە ساڵی 1362ی ک.ە بۆ جارێکی تر ژیانی هاوبەشی لە گەڵ خاتوونێکی تردا پێکدێنێ [دو کوڕ وسێ کچی لێ دەبێت و یەکێ تر لە کوڕەکانی بەهۆی خنکان لە ئاودا جوانەمەرگ دەبێت]؛ دوواتریش ڕووداوێکی تری دڵتەزێن [کەوتنە خوارەوەی کامیونێکی و مەرگی هاوڕیێەکی کە لێخوڕی ماشینەکەی بووە] دێتە ڕێگەی و دۆخی ماڵی زۆر ئاڵۆز ئەبێت و بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵەی  ئەمیش وەک زۆربەی شاعێرانی تاڵیچێشتوو مەژبوور ئەبێ بە بەرگی مەینەت و زەحمەتەوە ڕوو بکاتە شاری تاران و ساڵەهای ساڵ  ئەو زامانەی بکولێتەوە.
کاک حەسەن عومرانی لە پاڵی زامەکانی ژیاندا بە پێی ئەوەی کە هیچ سەوادێکی نەبووە و هیچ مەدرەسەیەک نەڕۆیشتووە، بێزار نەبووە لە دنیای شێعر و خاوەن جیاوازی و تایبەمەندی خۆی بووە کە جیا لەوەی زۆربەی شێعرەکانی خۆی لە بەرکردووە خەتێکی نووسینی تایبەت و جیاوازی بۆخۆی داناوە! کەتەنیا خۆی زانیویە چی نووسیوە و بەمجۆرە ژیرانە نەیهێشتووە زۆرێک لە شێعرەکانی لەناو بچێت. (وەک ئەڵێ نووسینی ئەو خەتە تایبەتەی کە خەتێکی شکەستە و کەم نۆقتەیە زەمانێ فێر بووە کە دووکاندار بووە لە ئاواییا و قەرزەکانی هاوماڵەکانی بەو شێوەیه نووسیووە تا لە بیری نەچێ). بەشێکی تری شێعرەکانیشی لە شریتەکاندا زەبت کراوە و  بەشێکیشی منداڵێک نووسیویه و بەم جۆرە شێعرەکانی لە مەترسی فەوتان پارێزراون تا لە پاییزی 1403 یەکەم بەرهەمی کە کتێبێکە بەناوی شنەوماسراچی بە هێممەتی کاک عەبدۆڵڵای حەبیبی نۆتشە کۆ و بڵاو دەکرێتەوە و دێتە پێش چاوی خوێنەران.
کاک حەسەن عومرانی له زۆرێک لە ڕێوڕەسمە فەرهەنگی و ئایینیەکانی ناوچەدا چالاکی بەرچاوی هەبووە و بە زمانی شیرینی هەورامی و هەورامیانە هەوڵی داوە  ڕەسەنایەتی خۆی بپارێزێ. زۆربەی  شێعرەکانی بە زمانێکی سانا و لە قاڵبی مەسنەوی 10بڕگەیی دانراون لە بابەتگەلێکی جۆراوجۆر و بەشێکیان وەک نامەیەک بۆ کەسایەتیەکان و هاوڕێیەکانی نووسراوە(بۆ مامۆستا هەیاس غەریبی، بۆ میرزای هەورامی، بۆ جەماڵ دزاوەری، مامۆستا عەبدۆڵڕەحمان، خاتوون ئەفسانەی پاڵنگان و...]
کتێبی شنەی ماسراچی[ماسراچی ناوی شوێنێکی دڵڕفێنە لە هەورامانی تەخت کە هەوارگەی شاعێر لەوێیه] کاک حەسەنی عومرانی لە 19ی ڕەزبەری 1403 لە شاری سەوڵاوا پەردەی لە سەر لادراو پێشکەش بە کتێبخانەی وڵات کرا.
ئەمەش  نموونەیەک لە شێعرەکانی بەڕێز کاک حەسەنی عومرانی:
1.
چۆخەوڕانکی زەرد لایێق به کوڕا
دڵسۆزێ ڕێسۆش ئاواتەبڕا
کڵاشوو تەوێڵێ، کێشەو کاشانی
ئانە مۆدێ بێ پەی هەورامانی
گورەوەی دەس چن، فەرەجیی کەشی
داخانەم کەرا دەسمانە بەرشی
ئیتر ئا چەرخە پەی من مەحاڵا
چۆخەوڕانکەکەم کۆت وشەرواڵا
کڵاشی چەرمە نیا وکەساسا
یا چەکمە کۆنەن یا ئادیداسا
2.
سیاوچەمانەو شوانەو گەلەی
شمشاڵەکێو قالەمەڕەی
لەنجە و لارەو کناچێ گەلەی
یا دایێرەو شاراو خەلەی
گوڕاڵە سوورێ کەڵی ملی
یا گورانیەو کنا لەیلی
قا وو قریوە و دەنگوو گەرەی
یا خەیر, وەشی ئاوەوەرەی
بوەو چنوور و تەنگی بەرەی
هاڕەو ئاوەو دلێ دەرەی
جە نووکوو پاو تۆقوو سەرەی
یا دڵتەنگی گجیه کەوەی
چنوور و شەوبۆ کۆساڵانی
سەوقات بەرمێش پەی یارانی
سەیران کەرێ لەززەت بەرا
جە خڕە چەرمەو بەرە و مەڕا
چنوور بزیۆ سەریاڵێوە
ملت پێچیۆ خڕخاڵێوە
وەشا گێڵی چەنوو وەختی
سیاوچەمانەو لووتوو تەختی
وەشا سەرچاڵ سەی مجیارە
کناچێچ بەیا  بە قەتارە
وەشا پاییز خەزانی زەر
ڕێحان سەرشا،وێش مۆ وەر
تەمێ داشۆ دیسان دوڵە
کەش غەمگین و کەپرە چوڵە
هەوار هاڵین مەنەن بووڵە
دوەکە ترشا و کەرێ سۆڵە
شێعرێم واتێ پی کواوە
بە دەس هاڵی وێم مەناوە.
ئەمەش شێعرێکی کاک فەریدوون بەهرامی ناسراو بە شرام هەورامیە کە پێشکەشی کاک حەسەنی عومرانی کردوو:
هەورامانی تەخت دانش مزانی
گوڵاو پاشی کەرد ڕاو هەزارانی
قولەی پیر ڕۆسەم تا تەختی سانی
هەواڵش بەردەن پەی عەوداڵانی
دزڵی و زڕەوە تا چەموو خانی
شەماڵ مەئموورەن پەی کۆساڵانی
تیپ تیپ گوراڵان بدان مزانی
سەوز بیەن باخوو  حەسەن عمرانی
یاران هام فەردان هەورامان بە عام
ساڕیش‌ بی یاران پەترۆی کۆنە زام
با شادی وارۆ سۆبح و عەسر و شام
شمشیری مەیلم نە کیلان نیام
پەی ماسراچی نیم نێگا دیام
سەوزەن دیمەنش چوون وەهار برام
سەوزەن هەوارش سەر و وار تەمام
بەهەشت منمانۆ به ئایەی کەلام
واتشان یاران بدەن مزگانی
سەوز بیەن باخوو حەسەن عمرانی
سەرچاوەکان: کتێبی شنە و ماسراچی، ئامادەکەردەی عەبدۆڵڵا حەبیبی
نووسین و کۆ کردنەوە: ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید