شنبه، 31 خرداد 1404
روژان پرس » اخبار » چەپکێ پوونگە له سینگی کانیەکی دژڵە

ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]

چەپکێ پوونگە له سینگی کانیەکی دژڵە

0
کد خبر: 2454

چەپکێ پوونگە له سینگی کانیەکی دژڵە

لە مەڵبەندەکەی مەحموودخانی دزڵی، لە داوێنی تاشەبەردە بەرزەکانی دەربەند، بەرزەلەنگێ بەرامەی دەنێتە بەرۆکی دایکی نیشتمان، تینوویەتی دڵی بە شنەیەک له پاڵ مەزارەکەی مەلاحەسەنی دزڵی دەشکێنێ وهەستی تێکەڵاوی سەرچەمە وداڵانی دەکات و هەستی وەکوو چووزەی ڕێواسێکی دەوری کانی خەیاران، باڵادەکات.
لە مەڵبەندەکەی مەحموودخانی دزڵی، لە داوێنی تاشەبەردە بەرزەکانی دەربەند، بەرزەلەنگێ بەرامەی دەنێتە بەرۆکی دایکی نیشتمان، تینوویەتی دڵی بە شنەیەک له پاڵ مەزارەکەی مەلاحەسەنی دزڵی دەشکێنێ وهەستی تێکەڵاوی سەرچەمە وداڵانی دەکات و هەستی وەکوو چووزەی ڕێواسێکی دەوری کانی خەیاران، باڵادەکات.
قەڵایێکە له قەڵاکانی دژڵە و له گۆڕەپانی وەرگێڕان و چیرۆک وشێعر بە زمانی دایکی، پاڵەوانێکە لە پاڵە.
ئەم بەڕێزە کەسێک نیه بێژگەله کاک بێهرۆز مۆحەمممەدپوور ناسراو بە شارۆ.
بێهرۆز موحەممەدپوور ناسراو بە شارۆ لە ڕۆژی1ی خەرمانانی 1355 لە گوندی دزڵی سەربەشارستانی سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە دەورانی  سەرەتایی ومامناوەندی هەر لە زێدەکەی خویدا تێپەڕ کردووە و پاشان بۆ دواناوەندی ڕووی کردووەتە قوتابخانەکانی شاری سەوڵاوا و دانشسەرای شارەکانی مەریوان و سەقز، لە ساڵی 1374ی ک.ه بەڵگەنامەی دیپلۆمی وەرگرتووە و ساڵی 1376 له گوندەکانی هەورامان خەریکی وانەوتنەوە بووە و لەساڵی 1381 بەڵگەنامەی بەکاریلیۆس لە زانکۆی خوارەزمی وەردەگرێت و ئەزموونی ئەدەبی خۆی لەلاویدا لەو دەورانی مامناوەندی دەسپێکردووە وبەرەبەرە لە ساڵەکانی 1389ک.ه خوی لە بەرگی شاعێراندا جێ کردووەتەوەو تابە ئەمڕۆ بەردەوامە لە نووسین و بەڕێوبردنی چالاکی فەرهەنگی و لە زۆرێک لە کۆوکۆبوونەوە ئەدەبیەکانی ناوچەکەدا بەشداری گەرم وگۆڕی بووە و شێعرەکانی لاپەڕەکانی گۆڤارەجۆراوجۆرە کوردیەکانی ڕازاندووەتەوە لەساڵی 1399ک.ە دەبێتە یەکێ لە هەڵبژێردراوەکانی شێعری مناڵ لە پارێزگای ئیلام و لە ساڵی 1400ک.هەتاویش دەبێتە هەڵبژێردراوی فستیڤاڵی شاری دڵ لە بۆکان و لەبەشی چیرۆکیشدا لە شاری پاوە پێشتر بابەتەکانی هەڵبژێردراوەو بەشێکی زۆر لەو شێعرە فارسیانەی کە لە قوتابخانەکاندا وەک وانەیەک بێژەدەکرێن وەریگڕاوەتە سەر زمانی هەورامی بۆ نموونە شێعرگەلی: روباە وزاغ، اشک یتیم، چشمەوسنگ، باز می‌آید پرستوی نغمەخوان و...
تابە ئەمڕۆ 5کتێبی لەلایەن ناوەندی چاپەمەنی زایڵە، بە چاپ گەیاندووە و چەند بەرهەمی تریشی ئامادەی چاپ هەیە،
کتێبە چاپکراوەکانی:
هەی گۆرانیواچ.... وەرگێڕانی 15چیرۆک بۆ منداڵان بەهەورامی 1399
ئامیان شێعری کورت 1399بەهەورامی
زڕیای بێ دەنگی شێعر1400 بەهەورامی
واڕێزەو شێعرا... شێعری نوێ
شارۆ، شێعری نوێ
ئەمەش چەند نموونە لە شێعرەجوانەکانی ئەم بەڕێزە:
چـــن وەشــەن دنیـا ئاشتی وەشتـە بۆ
چوارفەسڵوو ژیوای سەوزی ڕەشتە بۆ
شــــەڕ و ئــــاژاوە، تـــۆرمـش بن‌بــــڕ
ئـــەسڵــەحــە مــانیا، بازنشـــەستە بۆ
ئەمەش وەرگێڕاوی شێعرێکی مامۆستا ناری بە زمانی هەورامی:
نەفەس سەنتوورا، سینەم ساز و دڵ نەی
حەکایەت خانوو دووری تۆن پەیاپەی
بە زیکروو تۆ پێسەو سۆفی هەمیشە
مەقاماتوو فەنا فی اللەی کەروو تەی
چە شیرینا چەنی شەهدوو حوزووریت
جە تۆ خەندە و جە من ئاوازوو ئۆخەی
ئەگەر سایەو سەرەو تۆ بۆ بە تاجەم
چە موحتاجنا بە تاج و ئەفسەروو کەی
غەزەڵ حەرگیز مەبڕیۆ سا بە باڵات
مزانوو چی کە تۆ مایل بە تاقەی
جە مەیخانەو خەیاڵوو شەوقوو تۆنە
بە نەشئەو یادەکەیت مەسنا بە بێ مەی
جە مەی عەکست موینوو من دە ساقی
قەدەح فنجانە گوڵ، زوو کەر دە سا دەی
جە وشکی خۆ نەماموو باخوو نەزمیم
بە پووشوو ڕیشوو سۆفی داش شکۆفەی
چەمم باخوو خەیاڵاتنە نوقم بی
وڵاویەو وێم گوڵم تاکوو  ئەتۆ بەی
هاشاڵەم دا
قەڵەم زوانش جمنۆ باڵایش
ئاخێز کەرۆ شێعرێو شەنگە
دیم،
ئاپوورەو کەلیمانە
سەرگەردانیم
              وێڵتەر جە واین
وەستارە وێم
دەشتێو پەرسێ قیتێ بیێ
شێعرە
کەی تاوۆ نێگایش کێشۆ
کێشانە کەرۆ شیلەو زوانیش
نۆتەکاو لەنجەیش وەزنۆرە ئاهەنگ
یا
ڕەنگ کەرۆ مێرەبانیش؟
ئیسە
هەر وەختێ پەنجێم لەت گێرا
لەفزیش جمنۆ من و
ماچۆ:
«شێعرە تەنیا
وێشەنە
و
وەس...»
ئەمەش شێعرێکی دیکەیان:
بازە
زیندە بووە هەناسەتنە
ڕەحموو دڵیت
پەیجەو لچاتەرە
وزه بۆخچەو ئۆقرەی ژەنگاویمرە!
پژگیان تۆوە
هەواسم گرد
دڵ...
کەوێڵێوە حەوت کۆس کەوتەو ڕۆزگاری
سەرمیچش چەم
وێچن وارا نەبیەیتەنە...
ئاسمان هەورێوەن
ئاهەکاو دووریت وێشنە گمنۆ...!
کام ڕۆ
کام سەعات
کام هەناسەم هەن
نەوازۆ تۆ؟
دەمێوەن...
حوکموو چەما کوڵ مارا و
بێ تۆیینە
ڕەمانۆ کێشوو شێعرێم
ئیسە
قەڵەم زوانما و
سوژدەش،
نەبیەیت کێشۆ.... !
ئەمەش نمونەیەک تر لە شێعرەکانی
دەریا،
بە هانەو دەمیت بەخێڵا
وا،
بە هەناسەیت و
نەرگس،
بە چەمات
چنار،
بە باڵایت بەخێڵا
ولە شەسپەڕە،
بە بوەو زوڵفا و
ژەرەژی،
بە ڕەوتیت
هەنگ،
بە شیرینی لەفزیت بەخێڵا
وڕێ،
بە نەرمی و
پەپوولە،
بە جوانیت
من چەنی بەخێڵ نەبوو ؟
ئەی من جە تۆنە وڕیا
وەی تۆ جە مننە جاری...
پـەخشــانەشێعـــرێکی تریان:
هۆمێدٚ،
نێگاشەنە کڵاوەش قیتە و
ڕوخسارش،
ڕۆشنایی‌بەخشوو دماڕۆی و
هەنگ،
شیرینی خوەیشەنە،
پەنجەدەم!
گوڵاو کوێسانی،
بوەو زوڵفاشەنە قەتارەشا بینا بێ و
دوێ زەنجیرە مرواریێ،
ڕازیەیبێنێوە،
بە لەعل و یاقووتوو دووکانچەو دەمیش!
پلەو یاوێ،
لارەملوو گەرمی دەساش و
خوماری چەماش،
هاشاڵە پەی وەنەوزێ دێنێ
تا چەمێ ئاواتەکاش،
هەگبەو خەیاڵینە کڵەڕژ کەرۆ...
ڕۆجیار،
سیماشەنە ڕۆشنایی دزێ و
نەرگس،
حەسرەتمەندوو هەناسەیش
چەمێش،
گرەوشا جە واشەی بەردەبێوە و
هەڵۆ،
بەخێڵوو بەرزەفڕیش
وەختێوە،
سەروو تەختوو نەوەشیانەینە
ژیوای،
سەرساموو نێگایەکاش بیەبێ.
سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ بەڕێز کاک بێهرۆزی مۆحەممەدپوور، شارۆ
نووسین وکۆکردنەوە:
ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
دسته بندی: اخبار / کردستان / کوردی

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید