پنج شنبه، 9 بهمن 1404
روژان پرس » اخبار » سیاچەمانەیەک پیر و پیرێ بۆ سیاچەمانە/ مامۆستاحەمەحسەین کێمنەیی

ساسان مونفەرید[بێوەر]

سیاچەمانەیەک پیر و پیرێ بۆ سیاچەمانە/ مامۆستاحەمەحسەین کێمنەیی

0
کد خبر: 3623

سیاچەمانەیەک پیر و پیرێ بۆ سیاچەمانە/ مامۆستاحەمەحسەین کێمنەیی

ئای وەگەرد وەگەرد، خانمێ ئامان، سۆسەن خاڵ، ئەمنە، ئامین مەڕۆ جافی و... تەنیا نموونەیەکی بچووکن لەو بەرهەمانەی کە پێشکەشی بارەگای هونەری وڵاتی کردووە.
مامۆستا حەمەحسین کێمنەیی له‌گه‌ڵ نووسه‌ری ده‌قه‌که
هونەرمەندێک کە خاوەن ڕێچکەیەکی تایبەتە ودەنگێکی تایبەت و هەناسەیەکی تایبەت بووە  و دەنگی کاریگەری بووە بە سەردڵ و دەرووندا و سەنگەرێک بووە بۆ پاراستی کولتووری ڕەسەن وپەتی کوردەواری.
بنەماڵەی خالدی لەمێژەوە تابە ئەمڕۆ یەکێکن لەو بنەماڵە هونەرپەروەرەکانی وڵات و کەڵەهونەرمەندانێ زۆری لێ کەوتووەتەوە یەکێ لەو ئازیزانە کە خزمەتێکی بەرچاو ومەزنی بەم وڵاتە کردووە و نازناوی پیری سیاچەمانەی به خۆیەوە گرتووە بەڕێز مامۆستا حەمەحسەینی کێمنەییە کەلە منداڵیەوە بە لای لایەی دایک و  بە سیاچەمانەی باوکی فرچک دراوە،
مامۆستا حەمەحسین کوڕی یووسف کوڕی عەزیز (دایکی ناوی خاتوون شەمامە بووە خەڵکی گەچینەی باشوور)
لە ساڵی 1302ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی کێبنە لە ناحیەی نەوسوود وقەزای پاوە دایک بووە و سێهەمین منداڵی ئەو بنەماڵەیە بەڵام زۆرتر لە 30ساڵ تەمەنی لە شاری سەوڵاوا داناوە و نیشتەجێی ئەو شارەیه.
ئەم بەڕێزە هەر لە منداڵیەوە لەگەڵ سروەی بەرزایەکانی هەیات، سەرچاڵ، دەرربەن، لوێجەڕ، داڵانی، وزازەرا ژیاوە و بە باخداری وشوانی ویارمەتیدان باوکی تەمەنی منداڵی بردووەتە سەر و قوناغی ژیانی تەژی بووە لە ئاوارەیی و سێ جار ئەم زامەی کولاوەتەوە یەکەم جار کە لە و سەردەمانەی کە قەرەجەکان بەماوەی کاتی ڕوویان دەکردە ئاواییەکان لەو دەمەیدا کە مامۆحەمەحسەین مەلۆتکەیەکی یک دوساڵان دەبێ بە هۆی ئەوەی کە کوڕێکی جوان و لە بەردڵان ڕێک وپێک بووە قەرەجێک ئەیدزێ و دوواتر بە هەوڵ وتێکۆشانێکی زۆرەوە ئەدۆزرێتەوە و دوواتر لەتەمەنی لاویەتیدا  ناوبانگی دەنگخۆشی وقسەخۆشی دەرئەکات و بەهەناسەی توانیوە گۆرانی هەورامی لە دڵی خەڵکدا زۆرتر جێ بکاتەوە بەڵام لە سەردەمی دەسەڵاتی بەگزادەکان، بەهۆی زۆڵم وزۆری یەکێ لەبەگەکانی دەسەڵاتداری ئەو کات(ئ.بەگ) و سەر دانەنواندنی کاک حەمە حسەین لە هەنبەری ئەودا وبەهۆی ئیرەیی بردن به جوانخاسی وناوداری و ڕەوشت پاکیەکانی بەچاوی ڕەقیبێکەوە لێی دەڕوانێ و هەربۆیه چەندجار بە شێوازگەلی جۆراوجۆر هەوڵ ئەدا کاک حەمەحسەین لەناو ببات  چوون مانەوەی ئەم هونەرمەندە به زەبرێ گەوره لە دەسەڵات و هێزی خۆی دائەنێ هەربۆیه ڕۆژێک بە نیازی کوشتنی ،به بیانووی ڕاوکردن لەگەڵی دەچێتە دەرەوە بەڵام بە هۆکارگەلێ ئەو نەخشەیانە سەرناگرێ تا وەکوو ڕۆژێک پلانێکی دیکەی بۆ دائەڕێژن و لە کۆڕی بەگە دەسەڵاتدارەکاندا لە شوێنێک کۆدەبنەوە و ئەڵێ بەهەرجۆرێک هەیه حەمەحسەین بهێنن بۆ لامان تا بیبەن بۆ شوێنێک و سەری بنینە چاڵ.
وێنەی لاویەتی مامۆستا حەمەحسەین کێمنەیی
بەڵام یەکێ لەو کەسانەی کەلەو کۆڕەدا بەشدار ئەبێ و کاک حەمەحسەینی خۆش ئەوێ بەرلەوەی کە پیلانی کۆشتنی سەربگرێ دەچیت و لە قاوەخانەیەکدا ئەیبینێ و ماتڵ ئەبێ تا لە چایخانەکە دەربێت و لە سر ڕێگایدا ئەم کابرا دەس دەکاتە قسەکردن لەگەڵ بەردێک و ئەڵێی ئەی بەردەکە لە گەڵ تۆمە،ئەتبەن بۆ فڵان شار و لە ڕێگادا دەیانەوێ بتکوژن و تۆ بەرلەوە دەرچۆ
[چوون سوێندیان پێ خواردبوو کە نابێ هیچ کەس ئەو قسەیە بدرکێنی بەلای کەسی ترەوە به وشێوەیه ویستبووی کاک حەمەحسەین ئاگادار بکاتەوەکە گیانی له مەترسی دایە]
کاک حەمەحسەینیش دەزانێ و تێدەگا کە ئەم کابرایه لەگەڵی بەردا بە مەبەستەوە قسانی کردووە و تێدەگا لە مەبەستی وڕۆژی دوایی بە پەلە ئاوایی جێ دەێڵێ ودەچێت بۆنۆتشە بۆ لای بەگزادەکەی تر بەڵام لەوێش زۆر لە ئاسایشدا نابێت و لەوێ سەری خۆی هەڵدەگرێ و بەرەو باشوور دەچێت و سوێند دەخوا تا ئەو زاڵمانە لە وخاکەدا بن ئەم پێ نەنێتەوە ئەو هەوارگه و ئاوی ئەو وڵاتە نەخواتەوە بەم هۆیەوە دووهەمین قۆناغی ئاوارەیی دەسپێدەکا و لە هەڵبجە دەمێنێتەوە و بەهۆی ئەوەی کە ڕۆژێ له ڕۆژان جەماعەتێ لە ئەندامانی حێزبی شیووعی دەعوەتی دەکەن بۆ گۆرانی وتن و...مەعموورانی بەشی مەرکەزیش بەو شتە دەزانن و دەسبەسەری دەکەن و لێپرسینەوەی لێدەکەن و ئەڵێن چکارەیت و...ئەڵێ وەڵڵا من هیچکارەم و ئێرانیەکم وهاتوومە لەمێ ئەژێم وسەرم ناو ژیانی خۆمە و دوێنێ داوەتیان لێ کردووم و سەیرانێکمان کردووە و بەس
یەکێ لە مەعموورەکان ئەڵێی پێ ئاها دەرکەوت کە تۆ دوو تاوانت هەیە؛ یەکێ ئێرانیت و دوو ئەندامی شیووعیت ئەویش ئیژێ:وەڵڵا من هەر مانای شیووعیش نازانم و تەنیا وەک هونەرمەندێ لە خزمەتیانا بووم وتاد.دووای حەوتەیەک جەماعەتێ لە بەگزادەکانی ئەو ناوچە بەهۆی ئەوەی کە ئەم هونەرمەندیان خۆش ویستووە و دەسەڵاتیشیان بووە ناو حکوومەت ومەعموورەکاندا بەهەرجۆرێک ئەبێ له زیندان ڕزگاری ئەکەن و پێ ئەڵێن بەرەو شاری  سلێمانی بڕۆ ولەوێیش بەرەو کەلار هەنگاو هەڵزگرە و بڕۆ بۆلای له لای داوود بەگی کەلار.
بەماوەی 9ساڵ و شش مانگ لەوێ دەمێنێتەوە و لە گەڵ عەشیرەتی جاف و زۆربەی بەگزادەکان و دەسەڵاتداری ئەوکات ئاشنا دەبێت ولەوناوچەیەدا هۆگرێکی زۆری ئەبێت و بە خۆشترین تەمەنەکانی ژیانی دادەنێ و یەکێ لەو گۆرانیە بەناوبانگ وتایبەتانەی کەلەوێ خولقاندوویەتی گۆرانی ئای سەلە سەلە یە کە بەجورێک باسی مێژووی ئەو سەردەمە دەکات و ئاوارەیەکەی بووەتە هەوێنێ بۆ ئەو گۆرانیە جافە و کاریگەری زۆری بووە کە  ئەفەرمێ:
ئاخ سەلە وسەلە وسەلەو
جوانە ژن گەلەو
ئای سەلەسەلە تۆچەندسەلانی
سەلەم ئاسکەکەی دەشتی کەلاری
ئای سەلە سەلە چەنێ بەنازی
سەلەم ئاسکەکەی دەشتی بێوازی
سیروان هاتووە ئەڕوا بە بێخەم
قەترە ئەپێکێ وەڕووی قەره چەم
با سیروان بمبا بە مل تافەدا
بەتونکە تونکەی ماڵە جافەدا  وتاد.
دوواتر کە داوود بەگی هاوڕێی دەسەڵاتێکی وەهای نامێنێ و هەروەها بەگزادەکانی ڕۆژهەڵاتیش بێ دەسەڵات ئەکەون  دیسان بارگەی سەفەر ئەداتەوە بە کۆڵاو دەگەڕێتەوە بۆ زێدەکەی خۆی و لەوێ ژیانی هاوبەشی پێکدێنێ و دوواتر ماڵ و ژیانێکی نوێی پێکدێنێ و بەهۆی شەڕی ئێران وعێراق هەمدیسان بەرگی ئاوارەیی دەبڕیێتەوە باڵای وئاوارەی شاری مەریوان و ئاوایەکانی دەوروبەری مەریوان دەبێت و پاش ماوەیێ لە ساڵی 1366ک. هەتاوی لەوێیەوە ڕووئەکاتە شاری سەوڵاوا و تا بەئەمڕۆش هەر لەوێ نیشتەجێیە و لە زۆربەی کۆبوونەوە فەرهەنگی وکولتووریەکانی ناوچەکە چالاکی نواندووە و هونەری ئەکاتە چێژێ بۆ خەڵک و لە دڵی خەڵکا زۆرتر جێ دەگرێ و لەگەڵ بەڕێزان عوسمان هەورامی، ڕەشەغوڵامی ئەحماوا، فەتحۆڵڵائەمینی، جەهانبەخش غەفووری، حەمەهەورامی، جەمیل نەوسوودی، حەسەن خاوەر، عەزیز بەگ، عەتا زەڵمی، حەمامین خواشتی، سەباح هەورامی، شەفێع کێمنەیی، فوادنوتشەیی، سیروان خالدی و زۆرێک تر لە سیاچەمانەوێژان گۆرانی تۆمار کردووە و گۆرانیەکانی ولەکێ گیان، دەلیل گیان، خاڵ خەنەین، کۆرپەگیان قامەت وەش، ئەرێ هۆ نازار،کەڵێ پەی کەڵا، مەچۆگیان مەچۆ، سەلە، ڕێحان،شێخانێ، کاڵێ بارمەکە، سەرشین، لەیلێ، کۆرپێ قەدباریک، خاڵۆ خاڵۆتەن، خاڵوەش، لاوەلاوەکەت، ئارۆڕام کەوتەن، گەردەن زەرد، خانمێ گیان، ئەی خاڵ وەی خاڵ، ئەی هۆنازار، لای ڵای، قیبلەم بارەش کەرد، میناوەی عەتیلێ، هەراڵە، مێوە دەیمەکی، ماڵ دوورگیان،ئەرێ هۆ گەلاوێژ،دارەکە کەوا، هەر هانەو سەردی، گیان سەوزێ گیان. ئای وەگەرد وەگەرد، خانمێ ئامان، سۆسەن خاڵ، ئەمنە، ئامین مەڕۆ جافی و... تەنیا نموونەیەکی بچووکن لەو بەرهەمانەی کە پێشکەشی بارەگای هونەری وڵاتی کردووە.
مامۆستا حەمەحسەین خۆشەویستیەکی زۆری هەنبەر سەوڵاوا و خەڵکی سەوڵاوا هەیە و  مەزاری باوکی ئازیزیان لە گۆڕستانی  ئاوایی دووڕو ئەسپەردە کراوە و یەکێ لە و هونەرمەندانەیە که جیا لە سیاچەمانە و ورده برم و چەپڵە وهەڵپەرکێ تا بەزمی خاو و... شێخانەکانیشی  بەناوبانگن ولە پاڵیشیا گۆرانیه لاواندنەوەکانی  ڕێچکەیەکی جیاوازتر هەژمار دێن و هاواری دڵی کردووەتە گۆرانی لاواندنەوە و زۆر بەجوانی وڵاتی لاواندووەتەوە.
سەرچاوەکان: وتووێژێ لە‌گەڵ هونەرمەند کاک سیروان خالدی کوڕی مامۆستا حەمەحسەین کێمنەیی و ئارشیڤ و گۆرانیەکانی مامۆستا حەمەحسەین
له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژان گواستراوه‌ته‌وه
دسته بندی: اخبار / کوردی

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید