حهمید مورادی ژینگهپارێزێ که گیانی له پێناو ئاویهر بهخت کرد
ڕۆژنامهی ڕۆژان بەم بۆنەوە سەرەخۆشی له ژینگەپارێزانی کوردستان و بنەماڵەی کاک حەمید دەکات و لە خودای گەوره داواخوازین شیفای هاوڕێکانی بدات.
بەداخەوە دوێنێ پێنجشەممە بهشێک له کێوی ئاویەر ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە و چەند چالاکوانی ژینگەپارێز، موحسین حوسێنپەنایی، حەمید مورادی، خەبات ئەمینی، مستەفا هەژیری، کەیوان مەنسووری، چیاکۆ یووسفنەژاد و ئاریاس سەلیمی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا تووشیی کارهسات بوون و بهشٰێک له جهستهیان سووتا و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە که بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ حەمید مورادی بەڕێوبەری دامەزراوەی ژینگەپارێزی «شنەی نەوژین» بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی بەختکرد.
هەواڵی کۆچی دڵتەزێنی کاکە حەمید مورادی ئەندامی ژینگەپارێزی شنەی نەوژینی کوردستان، تووشی پەژارە و خەمی کردین.
ڕۆژنامهی ڕۆژان بەم بۆنەوە سەرەخۆشی له ژینگەپارێزانی کوردستان و بنەماڵەی کاک حەمید دەکات و لە خودای گەوره داواخوازین شیفای هاوڕێکانی بدات.
آدرس کوتاه خبر: