ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
شامیان؛ ئاخێزگەی زانین و مەڵبەندێ تەژی لە شانازی/ پڕۆفسۆر حەمید ئەحمەدی کێیه؟
ئێستاکە لە ئەنجومەنی ئیمۆنۆلۆژی ئەورووپا، بەشدارە و ئێدیتۆر و دادوەره له گۆڤاری زانستی frontier in lmmunology. بە زمانی ئینگلیزی و مەجاری وانە ئەڵێت و لەگەل فەڕانسی و عارەبیدا ئاشنایە.

پڕۆفسۆر حەمید ئەحمەدی بناسین
وەک دەڵێن: «له گەرماوگەرمی هاوینی ساڵی 1365 کۆچی هەتاوی لە کوێستانی زەمەند وزەنوێر و جوانی گوندی نسڵ سەر بەشاری سەوڵاوا لە سای کوڕەمیانە چاوی به دنیا کردوەتەوە. ئەمیش وەک زۆربەی مناڵانی کوردستان بنەماڵەیان وەرزێڕ و ئاژەڵدار ئەبن و منداڵی بەشوانی لای بەرغەل دەسپێکردووە و شەشەمین منداڵی ماڵەو و هەر لە سەرەتاوە لە پێناوی یارمەتیدانی بنەماڵەکەیدا دەس دەکا بە خوێندن و دیارە منداڵێکی تیژبیر و چالاک و داهاتوو ڕوونە.
بەهۆی لێهاتوویەوە چەن ڕۆژێ لە هاوینا دەڕواتە بەردەستی زانای خۆشناوی ناوچەکە خوالێخۆشبوو مەلا تەییب عەلیزادە بۆ فێربوونی قورعانی پیرۆز.
خوێندنی سەرەتایی لە ئاستێکی باشدا لە زێدەکەی خۆی تەواو دەکات. بۆ پۆلی حەوتم لە قوتابخانەی بەسراو بە زانستگا لە شاری سنە وەردەگیرێ بەڵام دوای ماوەیەک لەبەر بێتاقەتی و کێشەی ماڵی، دەگەڕێتەوە زێدەکەی و لە ئاوایی گۆشخانی درێژە بە خوێندن ئەدات. هەر لەو سەردەمەدا دەکەوێتە ژێر چاوەدێری ناوەندی بارهێنانی هزری منداڵان و تازەلاوانی شاری سنە. ئەوانیش کتێب و گۆڤاری و ...بۆی دەنێرن.

هاوکات دووهەمین دکتۆرای لە بەشی ئیمۆنۆلۆژی زک و زا دەس پێدەکات و لەم بارەوە چەندها لێکۆڵینەوەی بە زمانی ئینگلیزی بۆ گۆڤارە ناودارەکانی جیهانی نووسیوە.
ئێستاکە لە ئەنجومەنی ئیمۆنۆلۆژی ئەورووپا، بەشدارە و ئێدیتۆر و دادوەره له گۆڤاری زانستی frontier in lmmunology. بە زمانی ئینگلیزی و مەجاری وانە ئەڵێت و لەگەل فەڕانسی و عارەبیدا ئاشنایە.
کاک حەمید ئەڵێت: ژیان، هەوراز و نەشێوی زۆرە و شیرینی هیچ سەرکەوتنێک لە داهاتوودا بە بێ تاڵی و سوێری ڕابردوو نییە. خوێندن چەشنی نەمامێکە، باخەوانێکی بەتاقەتی دەوێ کە ژیرانە ئاگای لەو نەمامە بێت نەبا ڕەشەبای نەهامەتییەکانی ژیان لە ڕیشەی بێنێ.
لە هەر کوێ بم، بە کورد بوونم شانازی ئەکەم».
سەرچاوەکان: وتوێژ لەگەڵ بەڕێزان پڕۆفسۆر کاک حەمید ئەحمەدی و مامۆستای زانکۆ کاک فەریدی ئەحمەدی برای.
ڕۆژنامهی ڕۆژان
آدرس کوتاه خبر: