شنبه، 31 خرداد 1404
روژان پرس » اخبار » خەڵیفە عیسای مورادی نسڵ؛ لاونێک لە داوێنی میامەران

ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]

خەڵیفە عیسای مورادی نسڵ؛ لاونێک لە داوێنی میامەران

0
کد خبر: 2130

خەڵیفە عیسای مورادی نسڵ؛ لاونێک لە داوێنی میامەران

زۆرتر لە ٢٠ ساڵە کە بە پێی ئامۆژگاری و ڕێنوێنیەکانی باوکی بەڕێزیان، خەڵیفه ئیبراییم، هەوڵ و تەقالای خۆی بۆ خزمەت بە تەریقەت و ئایین خستووەتە گەڕ.
دەف، سازێک لە سازە زەربیەکان کە مۆسیقای کوردیی دەوڵەمەند کردووەتەوە و وەک ئەڵێن: پێشینەی ئەم ئامێرە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام کە دوواتر لە خانقاوتەکیەکاندا تێکەڵ بە زیکر ویاهووی دەروێشان دەبێت و لە لەناوچوون دەپارێزیێ.
دەف لە کۆمەڵگای کوردەواریدا بە وێنەی تەمبوور و زۆرێک تر لە ئامێرەکانی مووسیقا لە مێژەوە بە سازێکی پیرۆز هەژمار کراوە بە جۆرێک کە زۆر کەس بێ دەسنوێژ گرتن نەیانژەندووە وتا ئەو شوێنەش کە هەرکات شکاوە یا پێستەکەی دڕاوە و تەقیوەتەوە وتوویانە کە دەفەکە شەهید بووە یا تەرمی زۆرێک لە کەسایەتیەکانیان بە تەپڵ ودەفەوە بەڕێ کردووە بۆ گۆڕستان.
لە مەولوودنامەکان و ڕێوڕەسمە ئایینیەکان وەکوو زەماوەندی پیرشالیار لە هەورامان و کۆڕی زیکری دەروێشان و ...دەف لێدان بەشێک بووە لەو چالاکیانە و بەرەبەرە دەف ژەنین لە وڵاتانی عەرەبی وڕۆژهەڵاتی ناوین ووڵاتانی بیانی وهتد پەرەی سەندووە وئەم هونەرە لە فەوتان ڕزگارکراوە.
یەکێ تر لەو کەسانەی کە وەک میرزا ئاغەی غەوسی و خەڵیفە ئیبراهیمی نسڵ و زۆرێک تر لە خەڵیفە کان، دەورێکی سەرەکی هەبووە له بەکارهێنان وپاراستنی ئەم ئامێرە و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەنگی تێکەڵاوی زڕەی زەنجیری دەف بووە خەڵیفە عیسای مۆرادی نسڵە.
خوالێخووشبوو خەڵیفە ئیبراهیم باوکی خەڵیفه عیسا
خەڵیفه عیسا مۆرادی، کوڕی خەڵیفه ئیبراییم و نەوەی خەڵیفە موحەممەدی نسڵ، لە بەهاری بساڵی ١٣٤٤ی کۆچی هەتاوی لە گوندی نسڵ لەناوچەی شامیان سەر بە شاری سەوڵاوا لە دایک بووە و زۆرتر لە ٢٠ ساڵە کە بە پێی ئامۆژگاری و ڕێنوێنیەکانی باوکی بەڕێزیان، خەڵیفه ئیبراییم، هەوڵ و تەقالای خۆی بۆ خزمەت بە تەریقەت و ئایین خستووەتە گەڕ.
خەڵیفه عیسا لە سەر بیر و باوەڕی خۆی چالاک و تێکۆشەر بووە و بەردەوام خەریکی وانە وتنەوە و پەروردە لەسەر تەریقەت بووە و ڕێبازی باب وباپیری بەرنەداوە و درێژەپێدەری ڕێگایان بووە، بەڕێزیان دەورێکی کاریگەری لە ڕینوێنی خەڵک بەرەو عێرفان بووە وبە کەڵکوەرگرتن لە ڕێنوێنیەکانی باوک و باوای بەڕێزیان، قوتابی و لایەنگری زۆریان لەو ڕێگایەدا پەروەردە کردووە
لە ئێستادا، خەڵیفه عیسا مۆرادی وەکوو یەکێک لە مەداحانی وپەسندەرە پلەو پایە بەرزەکان لە ناوچەکانی مەریوان و سەوڵاوا پێناسە دەکری و لە سەر ئامانج چالاکیەکانی خۆی بەردەوامە و نیشتەجێی ئاوایی نسڵە کە دوکتۆر  یووسفی مۆرادی کوڕی ئەم ئازیزەیه کە ئەمەش گۆشە نیگایێکە لە ژیاننامەی دوکتور یووسف مۆرادی:
دوکتۆر یووسف مورادی
دوکتۆر یووسف مورادی، کوڕی خەڵیفه عیسا مورادی، لە زستانی ساڵی 1368ی کۆچی هەتاوی لە گوندی نسڵ سەر بە شارستانی سەوڵاوا لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و پێش زانکوی خۆی لە شاری سەوڵاوا تەواو کردووە و  خوێندنی زانکۆی لە ساڵی 1388 ی کۆچی هەتاوی لە زانکۆی پزیشکی کوردستان دەستپێکردە و خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆی پزیشکی ئێران تەواو کردووە و لە ماوەی خوێنەواریەکەیدا، دوو جار وەکوو خوێندکاری سەرکەوتوو لە بۆاری لێکۆڵینەوەدا هەڵبژێردراوەو لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا وەکوو مامۆستای زانکۆ لە بەشی ئپیدمیۆلۆژی زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی شاری سنە دەستی بەکار کردووە و  ئێستا لە بۆاری نەخۆشینە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەت نەخۆشینە بەرفرەکان توێژینەوە دەکات و لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان وەکوو WHO و UNAIDS کار لەسەر پرۆژەکانیان دەکات و زیاتر لە 250 وتاری زانستی لە گۆڤارە پێوەربانەکاندا بڵاوکردووەتەو. گرنگترین وتاری ئەو لەسەر توانای پێشبینی کردنەوەی جۆری جیاوازەکانی MirRNA ها بووە لە تووشبون بە نەخۆشییە دەقەییەکانی دڵ کە لەگەڵ توێژەرانی ئەورووپی ڕەچاوی کراوە و لە گۆڤاری weily کە هەسارە IF: 20 هەیە بڵاوکراوە.  دوکتۆر یووسف لە ساڵەکانی 2023 و 2024 زایینی بە ناوی یەکێک لە %2 زانایانی پرئستناد و بەبەڵگە لە جیهان دیاریکرا و توێژینەوەکانی دەورێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی بۆارەکانی تەندروستی و لەش ساغی و خزمەتگوزاریدا هەبووە و هەروەهۆ پسپۆڕایەتی بەڕێزیان لە بواری ئپیدمیۆلۆژی و تێکەڵاوکردنی بەڵگەکاندایە و ئەم ڕۆژانەش بەردەوامە لە سەرچالاکی وتوێژینەوەی تایبەتی پزشکی.
سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ دوکتۆر یووسفی مۆرادی و خەڵیفه عیسای نسڵ.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ڕۆژان

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید