بناری سیروان، سەرچاوکەی هونەری ڕەسەن
پاژێک لە ژیاننامەی هونەرمەندی دەستڕەنگین بەڕێز مەسعوود ڕەحیمی
دروشمی کاک مەسعوود ئەمەیە: هەرگیز کۆڵ نادەم، ئیمڕۆ دژوارە و بەیانی دژوارتر بەڵام دووسۆ ڕۆژێکی ڕووناکە بۆم.
دووڕۆ دەگایێک لە داوێنی کۆساڵان له بناری سیروان، لە مێژەوە تا بە ئەمڕۆ ژنان وپیاوانێکی ناوداری بەخۆیەوە دیتووە کە لە بووارە جیاجیاکانەوە خزمەتی گەورە و بەرچاویان نواندووە.دووڕۆ مەڵبەندێکی عێرفانی و دڵڕفێن بووە کە خانقای هەردەم لانکێ بووە بۆ پەروەردەی زانایانێکی بەناوبانگ و ئامێزی شوێنی حەوانەوەی مێوانان.
زەنجیرەی هۆنەردۆستی و هۆنەرپەروەری لەم ئاواییەدا هێشتا نەپچڕاوە و دەستڕەنگینێکی تری سەردەم کە هونەری تێکەڵاوی ڕەنگەکانه و جوانکاری بە کاشی و مووزاییکە، بەڕێز کاک مەسعوود ڕەحیمیه.
کاک مەسعوود ڕەحیمی کوڕی مەلامەحموود و خاتوون شەوبۆ لە 1ی پووشپەڕی ساڵی 1365ی کۆچی هەتاوی لە مەڵبەندەکەی شێخ عوسمانی نەقشبەندی لە بناری کۆساڵان، لە ئاوایی دووڕۆ سەر بە شارستانی سەوڵاوا چاوی بەژیان هەڵێناوە.ئەم هۆنەرمەندە دەست ڕەنگینە ساڵانێکە خەریکی نەققاشی مووزاییکە وهۆنەری خۆی بە نەققاشی حێرفەیی دیواریش دەرخستووە .
خوێندنەکانی سەرەتایی وناوەندی لە زێدەکەی خویدا تێپەڕاندووە و دوواتر لە ڕشتەیەکی فەننیدا درێژە بەخوێندنەکانی ئەدات بەڵام بەهۆی ئەوەی کە هۆگری هونەر دەبێت له زانکۆی هۆنەردا لە بۆاری گرافیک سەردەکەوێ و دوواتر بە ڕۆتبەیەکی باشەوە دەبێتە خاوەنی بەڵگەنامەی نەققاشی مووزاییککاری لە فەننی حیرفەیی تاران و هەروەها وەک ئەندامی ئەنجومەنی"هونەرگەلی تەجەسومی"لە شاری مەریوان درێژە بە چالاکیەکانی ئەدات و لە پاڵ چالاکیە هونەریەکانی له بواری گەشتیاریش چالاکی دەنوێنێت.
کاک مەسعوود ڕەحیمی تا بەئەمڕۆ توانیویە پیشانگەی تاکەکەسی نەقاشی مووزاییک و وردەکاشی و کاشی شکیاو و خوانی حەوت سینی مووزاییکی لە نیگارخانەی شارەکانی سەوڵاوا و مەریوان [هەر شارێ 2جار]بەڕێوە ببات و هەروەها پیشانگەی گشتی "ستارەهای ونگوک در گالری نگر" لە تاراندا دابین بکات و چەند پرۆژەیەکی عومرانی له بەشی کاشی دیواری لە شارگەلێ وەکوو سەوڵاوا، سنە، کوزران، قرچک و چەندشارێکی تر بۆ جوانی شار بە هاوکاری شارەوانیەکان بەڕێوە ببات و هاوکات لە گەڵ چەند گرووپێکی هۆنەری پارێزگا هاوکاری گەرم وگۆڕی ببێ.جیاوازیەک کە له هونەرەکەی کاک مەسعووددا دەرکەوتووە ئەوە بووە کە هەردەم هەوڵی داوە کە لە هەموو جۆرە کەرەستەیەک بۆ جوانتر کردنی کارەکەی کەڵک وەرگرێ و وردبینانەتر خێی داوەتە هۆنەرەکەی و لە سەر ئەو بڕوایەیە کە بە پێی ئەوەی سەرچاوەی هونەر دڵی مرۆڤە و بەرهەمی هونەری هەڵقۆڵاوی هەناوی هونەرمەندە، هەتا ڕۆح و دڵی هونەرمەند پاکژتر و ڕووناکتر بێ، هونەرەکەی جوانتر خۆی دەردەخات و بەدڵەوە دەنیشێ.
کاک مەسعوود ئەمڕۆژانە هەر لە زێدەکەی خۆیدا نیشتەجێیه و خاوەن کارگەیەکی هۆنەری و باخ ڕستۆرانێکی گەشتیاریە، کە لە کارگە هۆنەریەکەیدا خەریکی سازکردنی گوڵدان و ئینجانەی تایبەتی گەورەی بتوونی و موبلمان و کورسیی تایبەتە کە زۆرتر شارەوانی شارەکان بۆ ڕازاندنەوەی پارک و گۆڕەپانی شارەکان کەڵکی لێ وەردەگرن و لە هونەر نواندنەکەیدا هەوڵی داوە کلتووری ڕەسەن وسوننەتی بپارێزێ ولە هێماگەلی مەحلی و وێمانە وتەرحگەلی ئێسلیمی کەڵک وەرگرێت و بە هیوایە لە داهاتوودا کارگەیەکی گەورەتر ڕێکبخات و بەرهەمەکانی ڕۆژبەڕۆژ تایبەتمەندتر بێت و هەناردەی بەرهەمەکانی بەرەو وڵاتانی تریش بنێرێ و خاوەن شاگردگەلێ زۆرتر بێ. دروشمی کاک مەسعوود ئەمەیە: «هەرگیز کۆڵ نادەم، ئیمڕۆ دژوارە و بەیانی دژوارتر بەڵام دووسۆ ڕۆژێکی ڕووناکە بۆم.»سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ کاک مەسعوود ڕەحیمی
نووسین و کۆ کردنەوە: ساسان مونفەرید [بێوەر]


آدرس کوتاه خبر: