ڕۆژدا، نووسەرێکی حەڤدەساڵان لە سەوڵاوا
کچێک لە ڕەگەزی کاکۆ و تەوارێک لە داوێنی کۆساڵان
خاتوون ڕۆژدا وەهابی کچی سەیوان لە 2ی ڕێبەندانی ساڵی 1386ی کۆچی هەتاوی، لە دەڤەری شاری سەوڵاوا چاوی بەژیان هەڵێناوە، خوێندنەکانی هەر لە زێدەکەی خۆیدا دەسپێکردووە.

یەکێ لەو لاوانەی کە هاتووەتە گۆڕەپانی نووسین و کوڵی دڵی بە نووسین دامرکاندووە هەر لە منداڵیەوە، خاتوون ڕۆژدا وەهابییە کە لە داوێنی کۆساڵان لە شاری فەرهەنگدۆستی سەوڵاوا دەژێت ودەخوێنێت.
خاتوون ڕۆژدا وەهابی کچی سەیوان لە 2ی ڕێبەندانی ساڵی 1386ی کۆچی هەتاوی، لە دەڤەری شاری سەوڵاوا چاوی بەژیان هەڵێناوە، خوێندنەکانی هەر لە زێدەکەی خۆیدا دەسپێکردووە و ئەمڕۆکە وەک قۆتابیەکی زیرەک لە قوتابخانەی نموونەی دەوڵەتی ئۆسوە لە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، لە بۆاری ڕشتەی ئینسانی دا خەریکی خوێندنە و لە پاڵی خوێندنەکەیدا بە پێچەوانەی زۆرێک لە هاوڕێیانی کوڵی دڵی بەنووسین دامرکاندووە و قەڵەمی کردووەتە گۆچانێ بۆ بڕینی ڕێگا پڕ لە کەندوکۆسپەکانی ژیان و بۆ گەیشتن بە لووتکەی سەرکەوتن هەردەم وەک ڕێبوارێکی ماندوونەناس وکۆڵنەدەر خەریکی نووسینە و لەتەمەنی حەڤدە ساڵیدا توانیویە یەکەم بەرهەمی خۆی کە کتێبێکی خنجیلانەیە بەناوی"ستارە شباهنگ"لە لایەن دەزگای چاپەمەنی "اردیبهشت"لە ساڵی 1403ی کۆچی مانگی بە چاپ گەیێنێ و هەوڵ ئەدات لە داهاتوویەکی نزدیکیشدا بتوانێ وەریبگێڕێنێتە سەر زمانەکانی کوردی و ئینگلیسیش و دواتریش بەرهەمی جوانتر خەڵاتی کتێبخانەکانی وڵات بکات.

لە ڕوانگەی خاتوون ڕۆژدایەوە نووسین شتێک نیە که بتوانی لە ڕێگای ڕاهێنانەوە فێری ببی و ژیان و ئەو تەمەنەی کە تێیایدا قەڵەم بەدەست دەگری کاریگەری هەیه لە سەر جۆری نووسینەکان.
خاتوون ڕۆژدا، جیا لە نووسین و کاری فەرهەنگی، وەک وەرزشوانێکی سەرکەوتوو لە شارەکەیدا لە بۆاری کۆنگ فۆ دا خەریکی چالاکیە و خاوەن دەیان سپاسنامەی قارەمانیه [ پلەی یەکەمی قارەمانی لە پارێزگا] ولە تەمەنی 12ساڵیەوە پێ ناوەتە دنیای وەرزش و ئێمەیش هیوادارین هەموو کچ وکوڕانی ئەم وڵاتە لە ڕێگای زانین وفیربووندا کۆڵ نەدەن و ئاڵای فەرهەنگی کۆمەڵگا هەر بە شەکاوەیی ببینین و ئاواتەخوازین لە داهاتوودا وەک نووسەرێکی لێهاتوو بتوانێ لەوڕێگایەوە خزمەت بە وڵاتەکەی بکات.
سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ ڕۆژدا خانم وەهابی
نووسین وکۆکردنەوە: ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
سهرچاوه: ڕۆژان
آدرس کوتاه خبر: